Kubani

هاوسەنگی هێز لەكۆبانی خەریكە بەقازانجی كورد دەگۆڕدرێت .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەر لەبەیانی ئەمرۆوە ‌و پاش شەڕێكی سەخت‌و بۆردومانێكی چڕ‌وپڕی مۆڵگەكانی داعش، خەریكە بەتەواوی هاوسەنگی هێز بەقازانجی كورد لەكۆبانی دەشكێتەوە .

سەرچاوەیەكی نزیك لە یەكێنەكانی پاراستنی گەل بەسپی میدیای راگەیاند : پاش ئەوەی كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە، داعش بەو هێزانەی لەحەڵەب‌و رەقە‌و شارۆچكەكانی دیكەوە كۆی كردبووە، هێرشی پێكردەسەر رۆژهەڵاتی كۆبانی، لەشەڕێكی زۆر تونددا جارێكی دیكە چەكدارەكانی داعش شكان .

بەپێی ئەو سەرچاوەیەی سپی میدیا  لەوشەڕەدا زیاتر لە 90 چەكداری داعش كوژراون‌و بەدەیانی دیكەشیان برینداربوون .

هاوكات لەگەڵ ئەم هێرشە نوێیەی داعشدا، فرۆكەكانی ئەمەریكا‌و هاوپەیمانان بەشێوەیەكی چڕتر‌و بەچكی جیاوازتر كەوتنە بۆردومانی بنكە‌و مۆڵگەكانی داعش لەچواردەوری شارەكە. پێش دەست كردن بە بۆردومانی فرۆكەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا، شەڕڤانانی یەپەگە‌و یەپەژە، لەسەنگەرەكانی پێشەوە چەند سەدمەترێك كشانەوە، بۆ ئەوەی بەر گورزە ئاسمانییەكان نەكەون .

دوای كشانەوەی شەڕڤانان فرۆكەكانی ئەمەریكا زۆر بەچڕی‌و بەچەكێكی نوێ، هەموو شوێنی مۆڵگەكانی داعشیان كرد بە ئاگرێكی گەورە، بەجۆرێك دوای تەواوبوونی بۆردومانەكە دەنگی تەقەی چەكدارانی داعش نەما .

هاوكات هەر بەرەبەیانی ئەمرۆ فرۆكەكانی هاوپەیمانان بەسەرۆكایەتی ئەمەریكا گورزێكی زۆر كوشندەیان لەچەكدارانی داعش دا لەبەرزایی مشتەنور كە ئێستا بەدەیان لاشەی چەكدارانی داعش لەو شوێنە بەجێ ماون .

ئەمەش لەكاتێكدایە لەسەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممەوە فرۆكەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا چەندین جار هەر بەو چەك نوێیە مۆڵگەكانی داعشیان بە خەستی بۆردومان كردوە .

لەلایەكی ترەوە تا ئێستا تاكە دەروازەی نێوان توركیا‌و كۆبانی كە بەتوركی بە “بینار” ناسراوە‌و كورد پێدەڵێت “دەروازەی پڕسۆزیی” بەدەست شەڕڤانانی یەپەگەیەوە‌و هێرشی دوێنێ داعش بۆگرتنی ئەو دەروازەیە شكستی هێنا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت