Serbest-Kurdi

 سەربەست عباس کوردى:  پارێزگارى سلێمانى لە نێوان قەیران و ململانى  زۆن و ئەحزابە  سیاسیەکان؟.

Avatar photo
سەربەست کوردی
UX/UI Designer at - Adobe

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

ئەگەر چى شارى سلێمانى لە ئیستادا بەدۆخ و قەیرانێکى دژوارى   سیاسى لە کەشێکى بەناو دیموکراسیدا تێپەڕ دەبیت، و کیشمە کیشمى سیاسى سەرتاپاى شارى داگیر کردووە.  بە مانا لۆژیکیەکەى ئەو جەنگە ساردەى پارتە سیاسیەکان دژ بەخەڵک و ئیدارەى ئەم شارە بەرپایان کردوە جیگەى قبوڵ نیەو بێ شعورى و بێڕێزیە  بەرامبەر  بەخەڵک و دەنگدەرانى ئەم شارە.

خەڵکى ئەم شارە ڕەنگاو ڕەنگە هەر لەسەردەمى دروست بوونى شارەوە تاوەکو  ئەمرۆ  حوکمى تاکڕەویان قبوڵ نەبووەو ناشیان بیت.

بێگومان ئەگەر لەم ساتە وەختەدا حوکمەتى هەریم  ڕووبەڕووى ئەو هاوکیشە ناوخۆى و دەرەکیانە نەبوایەتەوە، کە تایبەتی ترینیان کیشەى ( موچەو بودجەو داش) ە ” گومانى تیدا نەبوو  خەلکى شارى سلیمانى ئەم فەزاحەتە سیاسیەى ئیستاى پارتە سیاسیانەى قبوڵ نەدەکرد  کە لەسەردەستى لیستە براوەکان پاریزگار تووشى هاتووە.

شارى سلیمانى لەنیوان قەیران و  بەداشى زۆنەکاندا!

زۆنى سەوز: پشکى هەرە زۆرى ئەم قەیرانە لە ئەستۆى ئەم زۆنەدایە، ئەگەرچى ئەم زۆنە ماوەى 22 ساڵە حوکمڕانى سەرجەم دامو دەزگا ئیداریەکان دەکات لە شارى سلیمانى،   بەلام بەفعلى و لەسەر  ئە رزى واعق لەدواى هە ڵبژادنەکانى سالى 2009 وە تاکو ئەمرۆ  ئەم هێزە حوکمرانە لە ڕووى پێگەى جەماوەریەوە بەدووەم هیز دێت لەم پاریزگایەدا لەدواى بزووتنەوەى گۆڕانەوە” بە ڵام ( دەسەڵات و هێزو بوون بەئۆبۆزسیۆن) ى چوار ساڵەى بزووتنەوەى گۆڕان  درێژەى بەکارتى حوکمڕانى  ئەم زۆنەداوە.

ئەنجامى هەلبژاردنى پاریزگاکان پیى ووتین ( لاى سەرەوە جیگەیان نابیتەوەو لاى خوارەوەش دانانیشن)  ئەم رستە ووتە ئاسایە زۆر بە مانایە بۆ ئەم دۆخەى ئیستاى یەکیتى “

هەرچەندە لەگەل ئەوەى کە یەکێتى لە هەلبژاردنەکاندا  لەپاریزگاى سلیمانى براوەى دووەم  بووە  بەڵام” پێش هەڵبژادنیش ئەم حیزبە قەبارەى خۆى بەدەستى خۆیەو بینى بوو” هێرشى ناڕەواى میدیاکانى سەبارەت بە (دکتۆر هە ڤاڵ) ” و تۆمەتى بوون بە باعسى بوون” و بەڕێکردنى هەڵبژاردنیکى تەمومژاوى بەگومانى ساختەکردن” لەگەڵ هەموو ئەمانەش بەکورسیەک چەند هەزار دەنگیگ لەدواى بزووتنەوەى گۆڕانەوە هات . جا خودى قسەکە لێرەدایە، یە کێتى پێش هەڵبژاردن  و دواى هە ڵبژاردیش  لەمیدیاکانى خۆیەوە زور  بەڕاشکاوانە ووتویتى و جە ختیش لەوە دەکاتەوە کە ئەوان  خودى (د.هە ڤاڵ) یان قبوڵ نیەو قبولیشى ناکەن ببێتە پارێزگار؟ واتە پێش هەڵبژادن ئەم حیزبە خودى ( د.هە ڤاڵ) ى وەک  کارتیکى بیانووى ئاساو  چەکى چەقبەستووى دۆخەکەى  بە کارهیناوە.

خودى  بێدا گیریە کەى یە کیتى لە وە دایە کە (هیزو چە ک و ئێران ) دریژە پێدە رى ئە م دۆخە ن ” لە خودى میدیا کانیاندا هێز بە شێوە یە کى ناڕاستە و خۆ  وەک ترس بە کار دە هینن و نا ئارامى  و پە شیوى چوار ساڵى ئایندە دە خە نە پێش چاوى لیستە کانى تر. بە تایبە تى لە حیزبە ئیسلامیە کان دا ڕە نگى داوە تە و گاریگە ریشى تا ڕادە یە ک هە بووە لە سە ریان.

(دە ولە تى ئێران) ش هێزێکى کەى  ناوچە کە یە و ئە وەێت باڵا دە ستى خۆى لە ناوچە کە دا پیشان بدات.  

بە هۆى دۆست نزیکى لە یەکیتى و باراستنى خودى بەرژەوەندیەکانى خۆى” دەیەویت یەکێتى ( ئە کتیڤ  ) بکاتەوە،   و نایەوێت یەکێتى دەستبەردارى ئەم بۆستە ببێت و هەتاکو بەرژەوەندیەکانى  خۆشى لەم چوار ساڵەدا لەنگەر نەگرێت لەسەر دەستى حیزبە کانى تر.

لیستى خزمەت:  بە شیکى زۆرى ئە م فە زاحە تەى ئیستاش ئە کە ویتە ئە ستۆى ئە وان (هە رچى کۆبوونەو لێدوان)ى ئە مانیشە لە سە ر ئە رزى واقع لە چوار چیوەى مید یا دە رنە چووە.

بە ڵکو زۆرجار لێدوانى نامەنتیقى و گاڵتە جارى و ساویلکە یشى تیدایە”. یەکەم جاریشە  لە مێژووى سیاسى ئە م دوو حیزبە کارتیکى وایان  پێ بێت  ،  بتوانن کە  گۆڕانکارى لە دەستەڵاتى سیاسى  یان ئاڵوگۆڕى دە ستەڵاتیکى مەرکەزى خۆجى پاریزگایەک بکەن.

ساویلکەى و نامەنتیقى ئەم لیستە لەوە دایە لە هەموو لێدوان و کۆ بوونەوە کانیاندا جەخت لەوە دەکەنەوە  کە لە دواى ڕێکەوتنى (بزووتنەوەى گۆڕان و یەکیتى نیشتیمانى کوردستان ) لە سەر پۆستى پاریزگار و ئەنجومەن  ئەمان دەنگى خۆیان دەخەنە پال ئەو لیستەى کە خۆیان  دەیانەویت ! 

ئە م لیستە لە بیرى چووە ئە گە ر (بزووتنە وەى گۆران و یە کیتى ) بگەنە   ڕێکە وتن  واتە (23 ) کورسى  دەکات  کە مەش ڕێژەى یاساى بۆ بەڕێوەبردنى پارێزگاو ئە نجوومەنى پارێزگا تێ دەپەرێنیت !

ئیتر لە ساحەى سیاسى کورسیەکانى ئەمان کەس پارەى  پێ نادات ” واتە  ئەرزشى نامێنێت و  زەرمە ندى سەرەکیش لیستى خزمەت خۆىدەبیت  . 

 چونکە ڕێکەوتنى  ( بزووتنەوەى گۆڕان و یە کێتى ) واتە بەشکردنى پۆستەکان بە (پاریزگاى هە ڵە بجە) شەوە” یان ئەم لیستە پشتگوى دەخریت یان دەبیت بەکەمیش ڕازیبن یان بەناچارى ئەبێت ئەمە قبوڵکەن،  چونکە مێژووش شایەتى بۆ  ئەم جۆرە مامەڵەکردنە ئەدات کە پیشتر دەستەڵات لەگەڵ حیزبە ئیسلامیە کان بوویانە !!

بۆچى لیستى خزمەت  (یە کگرتووى ئیسلامى و کۆمەڵى ئیسلامى ) لێدوانى  و ڕاى جیاوازیان هەیەو پشتیان لە هاوپەیمانە ئۆپۆزسیۆنەکەیان کرد کە بزووتنەوەى گۆرانە؟

چونکە (یە کگرتووى ئیسلامى ) بە ئاشکرا ترسى نا ئارامى و هێزى دەستەڵاتى لى نیشتووە و ناشویریت بە ئاشکرا راِ ى خۆى دەرببڕێت! ئەمە  لەلایەک و لە لایەکى تریشەوە کە باس دیتە سەر باسى پاریزگار   جارجارە بە ئاشکرا لە میدیانە  وە هێرش بۆ سەر (د.هە ڤاڵ ) ئەکەن. وە هەرچى سەرکردەکانى ئەم حیزبەشە بە ئاشکرا دەڵین و ترسى گەورەیان لە (د.هە ڤاڵ) هەیەو پیان وایە کاریگەرى لەسەر پێگەى جەماوەیى یەگرتوو دەبێت لە داهاتوودا.

هە رچى ( کۆمە لى ئیسلام ) شە  کەوتۆتە نێوان بەرداشى سەرکردە و پێگەى جەماوەرى خۆى ” بەهۆى دوست نزیکى و گوێڕایەڵ بوونى بە دەوڵەتى ئیسلامى ئێرانەوە، دەبیت سە رکردەکانى مەسڵاحەتى یەکێتى لە بەرچاو بگیرێت ” لە لایەکى کەشەوە  جەماوەرى ئەم حیزبە نیگەرانن لە هەڵویستى سەرکردە سیاسیەکانى” پیان وایە حوکمى تاکڕەوى دریژ دەکەنەوە..

(زۆنى زەردی) ش  لە ماوەى ڕابردوو بە ئاشکرا دەنگى خۆى داوەتە پاڵ بزووتنەوەى گۆڕان ” بەهۆى ئەو هاوپەیمانیە هەستارو ساوایەى کە ئیستا لەگەڵ ئەو بزووتنەوەدا هەیە تى. لە لایەکى کەیشەوە پارتى دەیەویت حەق بکاتەوە لە یەکیتى “چونکە بە درێژاى ماوەى حوکمرانى یەکیتى لە ئیدارەى شارى سلیمانى، سەرانى پارتى پێیان وا بووە  غەدر لە کادرو ئەندامەکانیان کراوە،  و  لە پۆست و کار و بارى ئیدارى ببەش کراون. هەرچەندەش   مانەوەى ئەم دۆخە چەق بەستووە  خزمەت بەلیستى زەرد دەکات و لە بەرژەوەندى پارتی خۆیەتى” چونکە ئەم حیزبە بەهۆى ئە وەى کە لە  هەردوو ئیدارە ى خۆجیى (هە ولێر و دهۆک)پشتى کردە حیزبە کان و هەموو شتیکى ئەو دوو پاریزگایەى بۆ خۆى برد” بۆیە لەسەر ئەرزى واقعى سیاسى”  پارتى  بە بەشى کەمى پارێزگاى سلیمانیش ڕازیە.

ئەگەرچى دوو کورسیەکەى (حسک و مە سیحیە کان ) بووتە مەزهەلەترین کورسى ناو ساحەى سیاسى و جارجارە لەمیدکانەوە دەردەکەون. بێ ئە وەى بزانن  ئەم دوو کورسیە لە ساحەى سیاسی دا مامەڵەى پێوە ناکریت  و تەنها یەکێتى خاوەنیەتى  و هەر یەکەیان  بە بوون  بە ئەندامى  ئە نجوومەنى پاریزگا کورسیەکانیان ڕادە ست کردووە.   دڵنیام ئەگەر دۆخەکە   تۆزیک لە بارتر بووایە  بۆ یەکێتى ئەوە بێگومان  بە خەون و خەیاڵیش ئەندامى ئەنجومەنیشیان نەدەبینى.

ئەگەرچى ئەم شارە ئیستا بۆنى  سیاسى لێى دیت و هاوولاتیان لە لە چاوەروانى نۆ کۆ بوونە و پێنج مانگ ئارام کرتن رەنگە  ئیتر وا هەست بکەن کە کاتى شکاندنى بیدەنگیەکان هاتووە.

.پیدە چیت   سە بر و ئارامى هاولاتیان بە رگە ى کۆبوونە  و رە حمى سیاسى حیز بە کان نەگرن  بۆیە  بێوستە هە ر چى زووترە رێکخراوى  مە دە نى و  دام دە زگا حوکمى و ناحوکمى و  چالاکەوانى سیاسى  هە یە ڕۆڵى خۆیان ببینن و دادگایش هە ستیت بە کارى یاساى و بریارى هەڵوەشاندنەوەى ئە م ئەنجوومەنە دەربکات  و  ئەندامانى ئەنجوومەنەکەش دادگاى بکریِن.

تێبینی – ئەم بابەتە کەموکوڕی ئیملایی و فۆنتی زۆری هەبوو، هەندێکیمان چاککردووە. ئەی تری لەبەر کەمی کات دواتر چاکی دەکەین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت