bahman_qobadi

سەیوان ئازاد : ئایا بەهمەنی قوبادی ئەتوانێت بەرگری لەخۆی بكات؟ .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نە بەهمەنی قوبادی و نە هیچ كەسێكی تر ناتوانێت بەرگری لە پرۆژەی سینەمایی و هونەریی و ئەدەبیەكانی بكات . پرسیارەكانی هیوا جەمال ، ئەو پرسیارە دووبارانەی كۆمەڵگەیە لەهونەرو ئەدەبیات ، كە هەرگیز ناتوانن لێی تێبگەن . كێشە سەرفكردنی پارەو شەفافییەت نییە ، لەم خاكەدا هونەرو سینەما لەنەستی تاك بەتاكی كورددا شتێكی سوكەو شایانی ئەوە نییە پارەی بۆ سەرفبكرێت ، ئەگەر ئەو پارەیە بە شێوەیەكی زۆر شەفافیش سەرفكرابێت . هەربەجۆرێك لە ئیسراف سەیردەكرێت كەلەپێناو ئیشێكی بێقیمەتدا .

بەهمەنی قوبادی ئیشی جوانی كردووە بۆ كورد ، بەڵام بۆ نەتەوەیەك لە هونەرو ئەدەبیات نەگات و زەوقی نەبوو ، ئەو تەنیا پارە بە زۆر ئەبینێت و هەموو ژیانیان لەپێناو پارەدایە نەك لەپێناو شتی دیكەدا . دەسەڵاتە سیاسییەكەشی لە كۆمەڵگەوە پێی گرتووە ، بۆیە بە زۆری ئەزانێت ئەگەر پارە بخاتە پرۆژەی هونەریییەوەو لەئەنجامدا وەرگرەكەی بێقیمەت بكات لەسەر تیڤییەكانی . لە دیدی دەسەڵاتەكەشدا هونەر و سینەماو ئەدەبیات شتێكی سوكەو هەرچەند شیبكرێنەوە نە كۆمەڵگە لێی تێ ئەگات نە دەسەڵاتە سیاسییەكەشی ، لەئەنجامدا ئەو پرسیارانە نە بەهمەنی قوبادی ئەتوانێت وەڵامی بداتەوە نە هیوا جەمالیش لە پرسیار ئەكەوێت .
من لە هەستی بەهمەنی قوبادی ئەگەم و دڵنیابێت ئەبێت قوڕگی بگیرێت كاتێك پێی ئەڵێن ئەوەندە پارەت لەچیدا سەرفكردووە ، میللەتەكە سینەمای لا سوكە چجای بڵێیت : ئەو پارەیەم لە سینەمادا سەرفكردووە .
ئاسانە بووترێت لە شەوی سوردا لە ئاهەنگی خەتەنەكەی كوڕەزاكانی سەرۆكدا ، یان لە بنیاتنانی ڤێلایەكدا . ئەمانە لە تێگەیشتن هاتوون ئەوەی هەرگیز لە تێگەیشتنی تاك بەتاكی كوردا جێگەی نابێتەوە ، هونەرو ئەدەبیاتە . كۆمەڵگەیەكی دواكەوتوو ئەبێت خاوەنی ئەو دەسەڵاتە دواكەوتووە بێت و شایەنیشێتی.
هیوا جەمال لە پرسیار ناكەوێت چونكە هەرگیز لە وەڵامەكانی بەهمەنی قوبادی تێناگات ، وە هیوا جەمالیش ڕۆژنامەنوسی ئەو كۆمەڵگەییە كە هەرگیز تێناگات ، پرسیارەكانی هەمان پرسیاری ئەوانەن ، هونەرو ئیستاتیكا شتێكی سوكە لای كورد ، چەندی باسی لێوەبكرێت .. بێقیمەتانە دێتە پێشچاویان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت