خه‌بات جه‌زا : هاوارو ناڵه‌ی ئاواره‌کان .
بینینی ههرئاوارهیهک له‌م جیهانه فراوانهماندا ئه‌بێ کسپه بێنێ له دڵی مرۆڤ دۆسته‌کان … به‌ڵام ئازاره‌که‌ی کار له جه‌رگ و هه‌ناو ئه‌کات گه‌ر هاو نیشتیمان و هاو زمان بێت .. له‌گه‌ل زه‌بری فرمێسک و هه‌نسکی ژن و مناڵی برسی و نه‌خۆش و جه‌سته له‌رزۆکی سه‌رما و پیاوی بێ ده‌سه‌ڵات و په‌ککه‌وته‌و گه‌نجی بێکارو بێ سامان وبێ توانا‌و زانست وخوێنده‌واری وبرینداری جه‌نگ ….. سه‌رڕای ئه‌م کڵۆڵیانهش وه‌ک میوانی ناوه‌خت باران و سه‌رماش به ڕه‌شه‌باوه خۆی کرد به‌ناو ڕه‌شماڵ و چادرو بنمیچی خانوه داڕوخاوهکانیانا مناڵان‌یش تا کڵاوه‌ی ئه‌ژنۆیان له قوڕ چه‌قیوه‌و هه‌موو دوو هه‌نگاوێکیش جاری نووچ ئه‌ده‌ن و ئانیشک وجه‌سته‌یان ئه‌گه‌وزێ له لیته‌ی نێوان خێمهکانا وجارێ بێ نان و جارێ بێ ئاو‌و هه‌ندێکیان ده‌رمانی نه‌خۆشه‌کانیان به پاره‌ش ده‌س ناکه‌وێ .
مه‌خابن ئه‌م کاره‌ساته بۆته ناواخنی هه‌ندێ له که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆن ، کاتی په‌خشه‌که‌یانی پێ پڕ ئه‌که‌نه‌وه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بیروبۆچونی پارتهکانیانا نه‌بێ له ڕیپۆرتاجهکانیان ئه‌یبڕن و بڵاوی ناکه‌نه‌وه و دۆخه‌که‌ش به‌کاردێنن بۆ ریکلامی حیزبی زۆر به‌داخه‌وه , گه‌نده‌ڵ کارانیش له کاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وئه‌وانه‌ی لهبهردهستیانان پاروی چه‌ورو به‌رگی بریسکه دار‌و پاک و ته‌میز و ئوتۆمبێلی به‌رز و دوا مۆدێل جار جار سه‌رێکیان لێ ده‌ده‌ن بۆ که‌مپ و قوتابخانه‌و که‌نیسه‌کان به کامێرا‌و پۆزهوەو هه‌موو سه‌ری مانگێ هه‌گبه‌یه‌ک دۆلار ئهماشنهوه به‌سایه‌ی سه‌ری ئه‌و بهدبهختانهوهو ، هه‌میشه ده‌م به نزان هیچ کام له ئاواره‌کان ڕێگه‌ی ماڵی خۆیان نه‌دۆزنه‌وه که‌مپه‌کان چۆڵ نه‌بن چاوی ئاواره‌ش ده‌ر ئه‌هات مناڵیان ئه‌خوێنێ یان نا برسییه سه‌رمایه‌تی یا تینوو به هه‌مان تاس و حه‌مامی گهندهڵێهکهی لای خۆشمانه‌وه ئه‌وانیش گه‌نده‌ڵترن به‌هه‌ردوو لا کۆکن له‌سه‌ر کاره‌کانیان .هه‌رچیش داواکاریان هه‌بێت له‌ژێر دروشمی بی پارهییا دابین ناکرێت ….
له ڕۆژی 1/7/2014 پادشای عه‌ره‌بی سعودیه بهبڕیارێ (( پێنج سه‌د ملیۆن دۆلاری )) پێشکه‌ش کرد به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به مه‌رجێ ته‌نها بۆ ئاواره‌کانی عیراق بێ جیاوازی له‌نێوان موسوڵمان و مه‌سیحی و یه‌زیدی و کورد‌و تورکومان و عه‌ره‌با دابه‌ش بکرێت بۆ دابینکردنی هه‌موو بواره پێویسته‌کانی ژیانیان به‌ڵام به پێی ڕاپۆرته‌کان هیچ کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بووه له‌سه‌ر بار‌و دۆخ و گوزه‌رانی ئاواره‌کان …!!!!
له‌ڕاپۆرتێکی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا هاتووه که ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی به دزی به‌رپا ئه‌بێ له سامانی دهوڵهتهکانا به‌شی تێر‌و ته‌سه‌لکردنی هه‌شتا ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ژاره‌کانی دونیای ئه‌مڕۆ ئه‌کات ئاواش بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێ چه‌ند ده‌ست درێژی ئه‌کرێته سه‌ر ئه‌م پارانه‌و به به‌رژه‌وه‌ندی چه‌نه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارا تێپه‌ر ئه‌بێ و نوقورچی لێ ئه‌گیرێ ….. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش بێ به‌ش نییه له‌م گه‌نده‌ڵییه به‌ڵکو یه‌که‌مه ….!!!!
بۆ نمونه‌ش نوسه‌ر عبدالکریم علیان له گۆڤاری (( الحوار المتمدن )) ژماره2837 ده‌ڵێ ڕێکخراوی (( الأونروا )) ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان لهڕاپۆرتێکا له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌م ڕێکخراوه‌ی که به‌رپرسه له ئاواره فه‌له‌ستینیه‌کان و خزمه‌تیان بڕی (( 25 ملیۆن )) دۆلاریان خه‌رجکردووه بۆ یاری مناڵان له ساڵێکدا …!!!!!!! وه هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه ژماره‌یان پانزه‌یه خزم و که‌سی بهرپرسهکهین که‌سیان موچه‌یان له سه‌دهه‌زار دۆلار که‌متر نییه له ساڵێکا.. ..!!!!
پڕ به دڵیش بیری هه‌ردوو ڕێکخراوی مانگی سووری موسوڵمانان و خاچی سوری کریستیانه‌کانیش ئه‌که‌م و ڕۆلێکی کاریگه‌ریان نابینڕێ له‌م دۆزه‌دا . ئه‌مه گه‌نده‌ڵی ڕێکخراوه‌کانه له سه‌ره‌وه هه‌تا خواره‌وه ئه‌م هه‌موو ملیاره دۆلاره‌یان ئه‌خرێته به‌ر ده‌ست و له چاره‌نوسی ڕۆله ئاواره‌کانی کورد‌و عه‌ره‌ب و موسوڵمان و کریستیانه‌کان و یه‌زیدیه‌کان به‌رپرسن به داخه‌وه… بۆیه پێویسته به‌رپرسه‌کانی پاکسازی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پیاچونه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه بکاته‌وه به جه‌سته‌ی خۆ‌یا و لق و پۆپ کردنی گه‌نده‌ڵکاران و که‌م کردنه‌وه‌ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ره ژێرسێبهرهکانیان ، موچه زه‌به‌لاحه‌کانیان …
ده‌سه‌ڵاتی کوردیش پێداگری بکات له حکومه‌تی ناوه‌ند بۆ زیاتر کردنی یارمه‌تییه‌کانی بۆ ئاواره‌کان به یه‌کسانی دوور له مه‌زهه‌بیه‌ت و نه‌ته‌وه گه‌ری … هه‌روه‌ها به‌دوادا چوون و چاودێری کردن و دواکه‌وتن بۆ چۆنێتی خه‌رج کردنی ئه‌و سه‌ده‌ها ملیۆن دۆلارانه‌ی وه‌ک یارمه‌تی ئه‌درێن به ئاواره‌کانمان له ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ……وه نه‌خه‌ون له چاودێری به‌رپرسانی که‌مپه‌کان و لێپرسینه‌وه له که‌مو کوڕیان که زۆره… به‌پێی تواناش حکومه‌تی هه‌رێم بهرپرسهله دابین کردنی پێویستیه‌کانیان …
به‌رپرسه‌کان و ڕێکخراوه‌کان دوربن له پیاکێشانی پاره‌و کۆمه‌ک و یارمه‌تی پێشکه‌ش کراو بۆ ئه‌و داماوانه و وه‌ک هه‌لێکی ئابوری نه‌یقۆزنه‌وه بۆخودی خۆیان .. ئینجا هه‌ست به به‌رپرسیاری نه‌ته‌وه‌یی خۆمان بۆ ڕانه‌وه‌ستان وگورج یارمه‌تی دانی هه‌میشه‌یی ئاواره‌کان هه‌رکه‌س به پێی توانای خۆی له‌و ڕێگایانه‌وه که باوه‌ڕ پێکراون و چاوی حکومه‌تیان له‌سه‌ره و نه‌یخه‌نه قوڕگی که‌سانێکی موشهخۆرهوه هه‌تا بگاته ئاواره‌کان به زوترین کات .
دواجار قوربانی قۆڵ و مه‌چه‌کی یه‌ک به‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بم ، که ژیانی خۆیان خستۆته سه‌ر ده‌ستیان بۆ به‌رگری له سه‌ربه‌ستی کوردستان و هه‌وڵی راسته‌قینه‌ی بێ به‌رامبه‌ر ئه‌ده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ ماڵی خۆیان و خۆش گوزه‌رانی ئێمه‌ش خوا بیانپارێزێ و دوژمنانیان له‌ناو به‌رێ .