مەحمود رەزا ئەمین : داعش ئه‌مرێ ؟
داعش دیارده‌یه‌کی نامۆیه یان له دایک بوی هه‌لومه‌رجێکی بابه‌تیی له بار؟
ئاخۆ هاوپه‌یمانیی ناوده‌وڵه‌تی ئه‌توانێ داعش له ناو به‌رێ؟
ره‌گی داعش چۆن وشک ئه کرێ؟
هه‌وڵ ئه‌ده‌م له خواره‌وه زۆر به کورتی وه‌ڵامی ئه‌و 3 پرسیاره بده‌مه‌وه :
یه‌که‌م : هه‌لومه‌رجی بابه‌تیی له‌دایک بون و په‌ره‌سه‌ندنی داعش : داعش له ناو ئه‌م زه‌مینانه‌دا ره‌گی دا کوتیوه . یان باشتره بڵێم : له ناو ئه‌م زه‌مینانه‌دا له دایك بوه :
1. 1. زه‌مینه‌ی فیکری :
یه‌که‌م:
فیقهی ئیسلامیی سونی و شیعی یه‌کتر کافر ئه‌که‌ن . هه‌روه‌ها باقی ئاینه ئاسمانی و نا ئاسمانیه‌کانی تر یش کافر ئه‌که‌ن ، وه‌کو: جو، فه‌له ، ئێزیدی، کاکه‌یی، سابئی ، بوزی ، کۆنفۆشی و … هتد .
دوه‌م :
په‌روه‌رده‌ی ئاینی و خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی له دنیای ئیسلاما په‌ره به فیکری توندوتیژی ئه‌ده‌ن .
سێیه‌م :
پرۆگرامی خوێندن له قوتابخانه ئاینییه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی‌دا . چ پرۆگرامی وانه‌ی ئاین بێ له قوتابخانه حوکمهتییهکانا یاخود په‌یمانگه و زانستگه و ناوه‌نده به ناوبانگه‌کانی ئیسلام وه‌کو: جامیعه‌ی ئه‌زهه‌ر، پرۆگرامی وانه‌ی ئاین له هه‌مو وڵاتانی ئیسلامی و حه‌وزه‌کانی نه‌جه‌ف و قوم له عیراق و تاران .
چواره‌م :
پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیای گه‌یاندن و زۆر بونی (موفتی میدیایی) و پاشاگه‌ردانی له خیتابی مه‌زهه‌بی سونه دا و نه بونی مه‌رجه‌ع و مه‌رجه‌عی میانڕۆ.
پێنجه‌م :
ململانێی توند له نێوان شیعه و سونه دا له سه‌ر هه‌ژمون و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر.
1. 2. زه‌مینه‌ی سیاسی :
یه‌که‌م :
مێژوی ئیسلام له چه‌رخی سه‌دری ئیسلامه‌وه (632- 662 ز) بیگره تا به ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی (662- 750 ز)، عه‌باسی (750- 1517 ز)، عوسمانی (1299- 1923 ز) و سهفهویا ( 1501- 1736 ز) تێ ئه په‌ڕێ ، پڕێتی له توند‌و تیژی . به تایبه‌تی له سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویه‌کانه‌وه تا کۆتایی عوسمانییه‌کان ، به هیچ جۆرێ ره‌حم و به‌زه‌یی و پێوه‌ندی خوێن نه یان توانیوه ده‌ستی باوک له قرتاندنی سه‌ری کوڕ و ده‌ستی کوڕ له په‌ڕاندنی سه‌ری باوک و ده‌ستی برا له بڕینی سه‌ری برا بگێڕنه‌وه . شه‌ڕ له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سامان و نفوز بڕیارده‌ر بوه له نێوان حاکم و سوڵتان و ئه‌میر و سولالهکانی ئیسلاما .
دوه‌م :
فه‌شه‌لی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه ، نه‌ته‌وه – ده‌وڵه‌تی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی .
سێیه‌م :
زوڵمی دنیای پێشکه‌وتو له دنیای دواکه‌وتو : باکوری هێڵی ئیستیوا له باشوری هێڵی ئیستیوا، یان جیهانی خۆرئاوا له دنیای خۆرهه‌ڵات ، له روی سیاسی و ئابورییه وه .
چواره‌م : نه بونی دیمۆکراتی و بونی حاکمی ناعادل و زاڵم و ده‌س پیس له سه‌ر کورسیی حوکمڕانی له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی دا .
1. 3 . زه‌مینه‌ی ئابوری :
یه‌که‌م :
دواکه‌وتویی ئابوری و نزمیی ئاستی گوزه‌ران .
دوه‌م :
پشت به‌ستن به ئابوریی سه‌رانه و ئابوریی یه‌ک رشته و، به‌رزیی رێژه‌ی بێ‌کاری و نزمیی ئاستی خزمه‌تگوزاری .
سێیه‌م :
په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی بۆ راده‌ی کوشنده .
چواره‌م :
بایه‌خ نه دان به زانست و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی .
1. 4. زه‌مینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی :
یه‌که‌م :
نزمیی ئاستی وشیاری و دواکه‌وتویی کۆمه‌ڵایه‌تی .
دوه‌م :
فه‌رامۆشکردنی سامانی مرۆیی و به‌رز نه کردنه‌وه‌ی تواناکانی .
سێێه‌م :
به‌رزیی راده‌ی هه‌ژاری و نه‌خوێنه‌واری .
چواره‌م :
نه‌بونی دادی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و قانونی .
دوه‌م : هاوپه‌یمانیی ناوده‌وڵه‌تی داعشی پێ له ناو ئه‌چێ؟
بێگومان ئه‌گه‌ر بۆ له‌ناوبردنی داعش به ته‌نیا چاره‌سه‌ری ئه‌منی و عه‌سکه‌ری بگیرێته به‌ر، داعش ره‌نگه لاواز ببێ ، یا بۆ ماوه‌یه‌ک نزیک ببێته‌وه له مردن ، به‌ڵام هه‌رگیز له ناو ناچێ . قابیلی ئه‌وه‌یه له داعش دڕنده تر یش دروست ببێ .
ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه سه‌یره بونی ژماره‌یه‌ک ده‌وڵه‌ته له ناو ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌دا که خۆیان به‌شێکن له خولقێنه‌ر و ئه‌فراندنی زه‌مینه‌ی فیکری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دروستبونی قاعیده و داعش و باقی رێکخراوه تیرۆرستییه‌کانی هاونمونهیان .
بۆ نمونه ، سعودیه و قه‌ته‌ر و تورکیا و ئێران له‌و وڵاتانه‌ن که رۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌یه له خۆشکردنی زه‌مینه‌ی توندوتیژیی ئاینی و مه‌زه‌بی و و به‌هێز بونی داعش و، له فه‌راهه‌م کردنی زه‌مینه‌ی شه‌ڕ و توندوتیژیی به‌رده‌وام له ناوچه‌که ، که‌چی ئه‌م وڵاتانه یان ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ن یاخود به کرده‌وه به‌شدارن له شه‌ڕکردنی داعش دا .
تا ئێستا ئامانجی کۆتایی له‌م هاوپه‌یمانێتییه و میکانیزمی له ناوبردنی داعش ته‌مومژیان له‌سه‌ره . گومان ئه‌که‌م به‌م شێوه‌یه هه‌مو زه‌مینه یارمه‌تی ده‌ره‌کانی په‌یا بونی داعش له ناو بچن .
سێیه‌م : ره‌گی داعش چۆن وشک ئه کرێ ؟
پێموا نیه داعش و نمونه‌کانی به‌م پلان و میکانیزمه‌ی هاوپه‌یمانیی ناوده‌وڵه‌تی له ناو بچن . هێرشی ئاسمانی ئه‌توانێ به شێنه‌یی لاوازی بکا ، به‌ڵام نای کوژێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێرشی زه‌مینیی هاوپه‌یمانان یشی بێته سه‌ر، هه‌ر ئه‌توانێ بۆ ماوه‌یه‌ک سست و سڕ و لاوازی بکا .
ئه‌گه‌ر بویسترێ ره‌گی داعش و نمونه‌کانی به یه‌کجاری و بۆ ئه‌به‌د وشک بکرێ ، ئه‌بێ ( رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، جامیعه‌ی عه‌ره‌بی و رێکخراوی کۆنگره‌ی ئیسلامی ) پێکه‌وه پلانێکی ستراتیجیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی درێژ خایه‌نه ( خگە استراتیجیە شاملە وگویلە الامد) دابنێن و جێبه‌جێ بکه‌ن بۆ :
3. 1. چاکسازی له فیکر و فیقهی ئیسلامی دا .
3. 2. گۆڕینی بنه‌ڕه‌تیی پرۆگرامی ئاینی له خوێندنگه و په‌یمانگه و دانشگه‌کانی وڵاتانی ئیسلامیا . به جۆرێک که به ته‌نیا ته‌رکیز بکرێته سه‌ر ئه‌و ئایه‌ت و سوره‌ت و فهرمودانهی باسی ئازادیی ئاینی ( لکم دینکم ولی دینی) و پێکه‌وه ژیانی ئاینی و مه‌زه‌بی و ئاشتیی ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌که‌ن .
3. 3. گۆڕینی بنه‌ڕه‌تیی په‌روه‌رده‌ی ئاینی و خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی له جیهانی ئیسلامی دا .
3. 4. دروستکردنی دامه‌زراوه‌ی پرۆفیشناڵ بۆ حیواری ئاینه‌کان ، مه‌زهه‌به‌کان و شارستانێتییه‌کان . له پێناوی نه‌هێشتنی زه‌مینه‌ی ناکۆکی و ، زاڵکردنی کلتوری پێکه‌وه ژیان . به تایبه‌ت کێشه و ململانێی نێوان هه‌ردو ئاینزای سونه و شیعه که، گه‌وره ترین به‌شی هه‌یه له دروستبونی داعش و رێکخراوه ئیسلامییه تیرۆرسته‌کانی سونه و شیعه دا .
3. 5. دروستکردنی گوشاری په‌ی ده‌ر په‌ی له لایه‌ن دنیای دیمۆکراسییه‌وه له‌سه‌ر وڵاتانی داخراوی ئیسلامی بۆ کرانه‌وه له ناو خۆ‌یا و به روی دنیای دهرهوهشا و، پشتیوانی کردنی مه‌عنه‌وی ئه‌و هێزه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ئه‌یانه‌وێ له ناوه‌وه گۆڕین دروست بکه‌ن .
3. 6. چاره‌سه‌ر کردنی کێشه گه‌وره‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، وه‌کو ، کێشه‌ی کورد ، کێشه‌ی فه‌له‌ستین ، کێشه‌ی به‌لوچ ، سوریا و عیراق و ئێران و … هتد . چونکه ئیسلامی سیاسی و رژێمه نادیمۆکراتییهکانی ناوچه‌که ئیش له‌سه‌ر ئه‌م کێشانه ئه‌که‌ن بۆ قازانجی تایبه‌تی خۆیان .
3. 7. داژایه‌تی کردنی گه‌نده‌ڵی و کۆنترۆڵ کردنی و ، یارمه‌تی دانی وڵاتانی هه‌ژار و دوا که‌وتو بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری و دیمۆکراتیزه کردنی سیستمی حوکمڕانی و په‌ره‌پێدانی سامانی مرۆیی .
3. 8. شان به‌شانی هه‌مو ئه‌وانه ، شه‌ڕی عه‌سکه‌ری و ئه‌منی و ئابوری و مرۆیی داعش و تیرۆر به هه‌مو ره‌هه‌نده‌کانیانه‌وه .
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه کرێن ، داعش و نمونه‌کانی ئێستا بشمرن ، سبه‌ی له به‌رگێکی ترا سه‌ر هه‌ڵ ئه‌ده‌نه‌وه .
س/ س م