دکتۆر کەمال میراودەلی : بریارەکەی پەرلەمان و پیلانی داعشانەی ئەردۆگان بۆ لە ناو بردنی کۆبانی .
ئەم هاوارەم بۆ پشتگیریی کۆپانی و هەولدان بۆ نەهێشتنی مەترسی کەوتنی تەواو یەک مانگ پێش بریارەرەکەی پەرلەمان بۆ پەرلەمان و بارزانی و کورد نووسی .. بەلام ئەوان جاوەرێبوون کۆپانی ببێتە شاری تارمایی وێران و سەدان ببنە قوربانی پێش ئەوەی جووڵەیەک بکەن . جووڵەکەش بە فەرمان و لە سەرخواستی دوژمنی هەرە گەورەی کورد لە کاتی ئێستادا ئەردۆگان بوو …
ئەوە بریاری پەرلەمان نەبوو .. پەرلەمان فەرمانی پێدەکرێ بڕیار بدات و خۆی کۆیلەخانەیەو توانای بریاردانی هیچ شتێکی نییە .
ئەوە بڕیاری بارزانی نەبوو .. هیچ سەرکردەو بنکرەدەیەکی کورد بۆ خیانەت نەبێت قەت بریاری سەربەخۆی نەداوە..
ئەوە فەرمانی ئەردۆگان بوو بۆ بارزانی و لەویشەوە بۆ پەرلەمانی کۆیلەکان …
ئەمەش بەڵگەکە لەزمانی ئەردۆگان خۆیەوە :
ANKARA (AA) – Turkish President Recep Tayyip Erdogan said Wednesday he “personally made the offer” of sending peshmerga forces to help fighters battling the Islamic State of Iraq and the Levant, or the ISIL in Syria.
سەرۆکی تورک رەجەب تەیییپ ئەردۆگان رۆژی چوارشەممە وتی : ئەو [ شەخسی خۆی دەستپێشخەری ناردنی پێشمەرگەی بۆ یارمەتیدانی جەنگاوەرانی دژی داعش کردووە .
http://www.aa.com.tr/en/turkey/408608–turkey-president-allows-north-iraqi-kurdish-forces-into-kobani
دیارە ئەم بریارە بۆش و بی مانایەو زۆر درەنگە .. تەنیا بۆ ئەوە بوو ئەردۆگان رێگایەک بدۆزێتەوە لە ژێر گوشاری رای گشی جیهان و رەخنەی غەرب دەرچێت و لەژیر پێی کورد خۆیدا کۆپانی بخات .
بیگومان ئەوە بە پیلان و کارسازیی و هاوکاری و نەخشەی تورکیایە لەم کاتەدا کە باس لە بەردانەوەی یارمەتی وناردنی پێشمەرگە دەکرێت ، داعشەکان لە رەققەو هەموو ناوجەکانی سوریا گەورەترین هێزو چەکی نوییان بۆ کۆبانێ هێناوەو لە سی لاوە هیرشیان کردووەو هەوالی جێی باوەڕ هەیە کە چەکی کیمیایی یان- سەرەتاییش بیت بەکار هێناوە .. دەبوو پەرلەمان کە پەرلەمانی کورد بایە کۆمیتەو پسپۆری هەبایە بە وردی هەرەشەو مەترسییەکانی سەر کۆپانی یان شی کردبایەوەو ئەوسا دەردەکەوت کە گەورەترین هەڕەشە تورکیاو ئەردۆگانە .. وەرگرتنی بریارێکی مەردانە وکوردانەو ئیدانەی پاڵپشتی ئەردۆگان بۆ داعش ورێگرتنی لە یارمەتی کورد و جیهان بۆ کوردو بەکارهێاننی ئینجەرلیک دژی داعش و … هتد ، بکەن و داوا لە حکومەت و بارزانی بکەن هەموو پێوەندییەک لەگەڵ تورکیا ببڕن .. ئەوە دەبووە بریارو دەنگی دەدایەوە نەک جێبەجێکردنی فەرمانی ئەردۆگان بۆ دروستکردنی دووکەلێک لەژێریەوە پیلانی داعشانەی بۆ لە ناو بردنی کۆبانێ جێبەجێ بکات .
لەسوریا داعش دەوڵەتەو رەققە پێتەختەکەیەتی و تانک و یۆپ و سارۆخ و سوپاو تەنانەت تەیارەشی هەیە . و هەزاران چەکداری هەیەو سەدانی نوێ حەفتانە لە تورکیاوە تورکیا دەیاننێرێت . بەئاسانی و بەزوویی دەتوانێت بەرەی جەنگی کۆپانی بەهێز بکاتەوە ، بەلام تاقەرێگای کورد تورکیایە کە ڕێگە نادات و شەڕڤانەکان زیندانی دەکات .. تەنیا تورکیا دەتوانێت پاڵپشتی خۆی بۆ داعش بوەستێنێت و کۆبانێ رزگار بکات . بەلام پێچەوانەی ئەمە دەکات و دیسان بۆ شاردنەوەی پیلانە گڵاوەکەی بارزانی و ئەویش پەرلەمانە قۆندەرەکەی بەکاردێنێت … ماوەی نێوان باشوورو ئەو ڕێگەیەی پێشمەرگە پێیدا دەچن ٦٠٠ کیلۆمەترە ؟؟ لە لایەکی ترەوە شەر بە چەکی قورسی نوێ دەکرێ نەک تەنیا چەکداری ئاسایی . چەند پێشمەرگە دەچن ؟ بەچ چەکێک شەر دەکەن ؟ بە چ پلان و ستراتیجێک ؟ چ مەشقێکیان پێ کراوە کە شارەزای شارەکە نین ؟ كێ یارمەتییان دەدات کە چەک و تفاقیان لێ برا ؟ ئایا پاڵپشتی ئاسمانی دەبێت ؟ ئایا تورکیا پاڵپشتی خۆی بۆ داعش و هاتوچۆی ئازادی ئەوان دەوەستێنێت ؟ ئایا بەرامبەر چەکی کیمیایی هیچ ئیحتیاتێک کراوە ؟ ئایا حالی پێشمەرگە لە بەرەکانی قەرەتەپەو شەنگال و داقوق کەرکوک چۆنە ؟
سەدان پرسیاری ئاوا دەبوو وەلام بدرێتەوە ؟ ئەمە کاری پەرلەمانە نەک بریاردان بە فەرمانی ئەردۆگان و چەپلەرێزان بۆ شتێک کە رەنگە لە ئاکامدا تەنیا دووکەلێیک بیت بۆ خیانەت و کارەسات و پیلانی ئەردۆگان بۆ کەوتنی یەکجارەکی کۆپانی . پەرلەمان دەبێ نوێنەری خەلک بێت و ئاگاداری خەم و ئازارو مەترسییەکانی بێت نەک دەسکەلای سەرانی بێباک و بێنەخشەو خیانەتکار …
لە کاتێکدا پەرلەمان بێ پرسیارو لێکٶلینەوەو هەلسەنگاندنی توانای پێشمەرگەو پێوییستی بەرەکان و سیاسەتبازیی ئەردۆگان لە داواکاری چوونی پێشمەرگە بۆ کۆپانی ، بەکۆی دەنگ بریار دەدات ، هیچ شتێک دەربارەی چاودیریی رۆژانەی بەرەکانی جەنگ و پێویستییەکان و هەڕەشەکان بۆ خەلک روون ناکاتەوە کە وەک نوێنەرانی خەلک ئەوە ئەرکی ئەوانە وەلامی هەموو پرسیارە ترسناکەکان بدەنەوە..
ئەوە دیسان شەنگال و چیای شەنگالی شەهید مەترسیان لەسەرە ؟ بەرەکانی تر چۆنن ؟ بەرەو کوێ دەچن ؟ کورد بۆچی و بۆ كێ شەڕی داعش دەکات ؟
کێ ئەم شەڕەی تووش کرد؟ بۆ ؟ ئەمەیە کە پێویستە پەرلەمان بە وردی و قوولی و ستراتیجی وەڵامی بداتەوەو راستگۆ بێت لەگەڵ خەڵکدا .