گه‌رمیانی حه‌مه‌ی پوور : چێ گیڤاراو ئه‌فسانه‌ی نالین .
ساڵی 1928 شاری ڕۆزارییرۆی ئه‌رجه‌نتین منداڵێكی به دنیا به‌خشی، ئه‌و ماڵه‌ی (چێ ) ی تێدا گه‌وره‌بوو 3000 كتێبی تێدابوو ، ئه‌و بوو به خوێنه‌رێكی باش، دواتر له شاری بۆینس ئایرسی پایه‌ختی ئارجهنیتن چێ گیڤارا خوێندنی پزیشكی ته‌واو كرد ، به‌ڵام ئه‌و بۆ ئامانجێكی تر خولقابوو ، خه‌باتگێڕی دژ به ئیمپریالیست و ڕزگار كردنی ژێرده‌سته‌كان .
شۆڕشی چێ و هاوڕێكه‌ی فیدڵ كاسترۆ دژ به ( باتێستا ) ی دیكتاتۆری كوبا و ڕزگاركردنی ئه‌و وڵاته‌و دواتر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پله‌و پۆست ( وه‌زیری پیشه‌سازی ) و به‌رده‌وامیدان به شۆڕش تا ساته‌وه‌ختی شه‌هید بوونی له‌و كاته‌ی له ساڵی 1967 و له ته‌مه‌نی 39 ساڵیدا له‌سه‌ر چیاكانی ئاند له پۆلیڤیا كه وه‌ك خۆی وتوویه‌تی ئه‌بێت گه‌لێكی تریش له ژێرده‌سته‌یی ڕزگار بكات ، ئه‌وی كرد به هێمای شۆڕشگێڕی له جیهاندا ، به‌جۆرێك هه‌رچی شۆڕشگێڕی مه‌زنه له نێو گه‌له‌كه‌ی خۆیدا به‌وی ده‌چوێنن .
ئێستا ( میسا عه‌بدۆ ) ی دایك و ( نالین عه‌فرینی ) ی شه‌ڕڤانی كورد ، بووه‌ته سه‌ردێڕی زۆر رۆژنامه‌ی پڕ خوێنه‌ری جیهان و میدیای پڕ بینه‌ری ئه‌م زه‌مینه .
نالین به‌چل ساڵی ته‌مه‌نه‌وه سه‌رپه‌رشتی جه‌نگێكی ئه‌فسانه‌یی دژ به نوێنه‌رانی جه‌هاله‌ت ده‌كات هه‌زاران كوڕ و كچی لاو له ژێر سه‌رپه‌رشتی پلانه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ودا نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو جیهان ده‌كه‌ن دژ به گه‌وره‌ترین به‌ره‌ی تیرۆر و جه‌هاله‌ت.
خه‌باتی نالین و هاوڕێكانی خه‌باتێكی ئه‌فسانه‌ییه ، ته‌نها له چیرۆك و فیلمه‌كاندا نمونه‌كانی بینراون و بیستراون ، ته‌نانه‌ت له‌م ماوه‌یا له زۆر نووسه‌رم بینیوه نووسیویانه وشه‌یان نییه و نه‌بووه بۆ پێناسه‌ی ئه‌فسانه‌ی نالین ، هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه زۆرێك له كورد له دڵسۆزییان به چێ گیڤارایان چوواندووه .
چێ هێمایه‌ك بوو و هه‌یه .
به‌ڵام نالینهكهی ئێمه به‌و به‌راورد ناكرێت به‌هیچ كه‌سێك به‌راورد ناكرێت !
ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه ، نه خه‌باتی وێنه‌ی هه‌یه‌و نه توانای كه‌س وه‌ك هی ئه‌ون ، خه‌باتی كه‌س له هی ئه‌و ناچێت .
ئه‌و، چێ گیڤارا نییه ، نالینی كورده ، نالینی ژنه له‌و ڕۆژهه‌ڵاته‌ی كه پێیان وایه ژن ته‌نها بۆ خزمه‌ت و خاڵی كردنه‌وه‌ی حه‌زه سێكسییه‌كان پیاو ئافرێنراوه ، ئه‌و زاده‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كه كه ته‌نها به ڕووتی له جه‌سته‌ی ژن ده‌ڕوانن !
ئه‌و ئه‌فسانه‌یه !
ئاخر كێ ئه‌فسانه‌ی نالینی ئێمه ده‌نووسێته‌وه ؟