دکتۆر کەمال میراودەلی: دەربارەی کوردبوون، و هەڵویستی پەرلەمان و گۆران و ئیسلامییەکان دەربارەی شەنگاڵ و کۆبانێ.
چاوپێکەوتنی گۆڤاری رۆژی وڵات.
تەوەری پێنجەم و کۆتایی: کوردو حیزبەکان و تورکیا و شەنگال و کۆبانێ
* لەبەرئەوەی سەرانی کوردی باشوور فەلسەفەی نەتەوەیی یان نییە، پێناسەیان بۆ کوردبوون نییە، ستراتیجی یەکێتی نەتەوەیییان نییە، سەرانێکی دروستکراوی مێژوویەکی رەشی بێگانەپەرستیی و جاشێتیی دیارو نادیارو نۆکەرایەتی و گەندەڵیی و خیڵپەرستیی وخۆپەرستیی و گەندەڵیین، نەک هەر هەستی نەتەوەیی یان نییە، هەستی ئینسانیی و مرۆڤبوون و کەرامەتی ئینسانییشیان نەماوە.. بۆیە ئەوانە بە پەلەن هەوالی کەوتنی کۆپانی یان پێ بگات نەک سەرکەوتنی رۆڵە نەبەردەکانی.
* گەورەترین شەرەف ئەمڕۆ ئەوەیە لە ژێر سەرکردایەتی یەپەگە دا بجەنگی.
* بە هیچ شێوەیەک چاوەڕێم نەدەکرد بە بێ دەستوورو دامەزراندنی موئەسسەساتی دەستووریی و زامنکردنی سەروەریی یاسا و دەوری دادگا و موئەسسسەسات و بەرنامەیەکی تۆکمەی چاکسازیی کاتبۆدانراوی حکومەت و مەرجەعییەتی کاریگەری پەرلەمان ، گۆڕان ئاوا خۆفرۆشانە و بێئابرووانە بچێتە ناو حکومەتی خەندەقی خیانەت و وڵاتفرۆشتنەوەو ئەوەندە هیچ و پووچ و لاوازو بێ قیمەت بێت.
* بنەماڵەی بارزانی وەک مێژوو بنەماڵەیەکی ئێرانییە. ئێرانییەکان نێچیروان وەک [ بەچەیە ما ] بەچەی خۆیان ناو دەبەن. بارزانیی کە وای دادەنا تورکیا دۆستێتی و دوژمنایەتی مالکی و شیعەو ئێران دەکاو لە پاداشی ئەوە تورکیا دەیکا بە دەوڵەت و یەکێتی بە بەرەی ئێران دا دەنا، دوایی هەموو شتەکان بە هاتنی داعش بۆ گرتنی هەولێر پێچەوانە بوونەوە. تورکیا بارزانی فرۆشت و ریسوای کرد.
* هەزاران دەزگاو زانکۆو رێکخراو لە جیهاندا خزمەتی ئیسلام و سەلەفییەت و زمانی عارەبی دەکەن و ئیسلام پێویستی بە کورد نییە ئەم کارە بکات تا ماڵ پێی بوێت لە مزگەوت حەرامە. کوردیش پێوسیتی بەوە نییە بانگەوازخوازی هەبێت و بکرێ بە موسڵمان و ژنەکانی موحەججیبە بکات و خزمەتی مێژووی عەرەب بکات ، ئەمە دین نییە ئەمە گەوادیی دینییە.
* هەمان عەقڵی ئیستای سەرانی پارتی و یەکێتی دوای زیاتر لە سەدو چل سال نووسینی هۆنراوەکەی حاجی:
رۆمی وەکو بەنی موون کەس پشتیان پێ نەبەستێ
کەوتوونە داوی خۆیان، سەرگەشتە ماون و حەیران
جۆشێک بدەن وەکو هەنگ ، تەگبیر بکەن بە بێ دەنگ
ئەسبابی جەنگ پەیدا کەن تۆپ و تفەنگ و هاوان
یەکتان نەچوونە گەردش وا تێ دەگەن لە دنیا
هەر پادشاهی رۆمەو شاهی عەجەم لە تاران
بولغار و سیرب و یۆنان، هەم ئەرمەن و قەرەتاغ
هەر پێنجیان بە تەعداد نابن بە قەددی بابان
هەر ئێکە موستەقیللن، کوللێکی دەوڵەتێکن
ساحیبی جەیش و ڕایەت، ئەرکانی حەرب و مەیدان
بەلام چەند بۆش و خۆفرۆشی کورد خانی و حاجی یان خوێندۆتەوە ؟
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ چاوپێکەوتنی گۆڤاری رۆژی وڵات – تەوەری پێنجەم