Abubakir-Caf1

ئەبوبەکر جاف : وانەیەکی گەورەی جەنگی پیرۆز .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

جگە لە خۆینی کوردبون ، هەموو خوێنێکی تر بە جەستەمان نامۆیە.

وانەیەکی گەورە بۆ ئێمەی کورد لە جەنگی دژ بە تیرۆرو هێزێکی بەربەری و هەمەجیدا دەرکەوتنمان بوو ، دەرکەوتنێک لە گەڵ جیابونەوە ، جیابونەوە لە دونیای ئیسلامی و دونیای عەرەبی کە ڕەنگەو بە دڵنیایشەوە هیچ ئومێدێکی مەدەنیانەی لە سەر بونیاد نانرێت . ئەم شەڕە هنرچۆنێک بوبێت ، سەپابێت یان تێوەگلابین ، بونی کوردی و کوردبونی خستە بەردەم فۆرمیولەبونێکی ترەوە لە ناو دۆزەخ و جەنگەڵی دونیای عەرەبیدا.
دونیایەک بۆ نزیکەی سەدەیەک دەچێت هەندێک نوزە و هەناسەی بە مەدەنیبون و بە ژیاری بون هیچ بەرهەم و دەرکەوتنکێکی نەبوو ، ئەنجامێکی کۆنکرێتی نەبوو ، دابەزاندنی نەبوو بۆ سەر ئاستێکی سۆسیۆ – سیاسی.کەواتە دەبێت خۆمان جیابکەینەوە . وانە گەورەکەی ( کوردبون لە هەرچوارپارچەکەدا) ، ئەوەیە ئێمە دەتوانین جیاوازبین ، دەتوانین پارادایمێکی نوێ لە مەدەنیەات و پێکەوە ژیان لەم ” دۆزەخەدا” بۆ خۆمان و بۆ دونیاش چێ بکەین.
وانە گەورەکەی ئەم شەڕە بۆ کورد و کوردبون : ئێمە جگە لە پرسیێکی ناسیۆنالیستانەی پلە ئییتیاز پرسێکی ترمان نییە. کاتێک کوردێک لە ناچاریدا دەبێت بە پرۆلیتاریاگەراو لایەنگیرو کەڵکەڵەی شۆڕێکی ئینتەرناسیۆنالیستی لە مێشکیدایە ، تەنیا لە نەبونی هێڵ ناسیۆنالیستانەدابوو بۆ خۆ فۆرمیلەکردن و خۆ مانێڤستکردن.
ئێمە کێشەیەکی چینایەتی ، کێشەیەکی مەزهەبیمان نییە ، سەرەتاو کۆتایی کێشەیەکمان هەیە ناوی ” کێشەی ناسیۆنالیستانەی بون و نەبونی ئینسان و جوگرافیای کوردییە “. هیچ کێشە و پرسێکی تر بونی نییە ، هەندێک دەنگی نەشازو غەریب و لادەر لێرییەو لەوێ ئەلتەرناتێڤێکی غەیرە ناسیۆنالیستیانە پێشنیاز دەخەن ، باسی ئەوە دەکەن کورد لێرەو لە ئێستادا دەبێت شەرێکی ئینسانی و چینایەتی و شۆڕێکی ڕادیکاڵانە فۆرمیولە بکات ، نیشاندانی خەبات و قوربانی و خۆ ڕاگری ” کۆبانێ” و لێکچواندنی بە ستالینگرادو بەرگری لە ژیانی ڕوت و بەرگری لە ئینسان و ئەو ئیدیا خەیاڵی و وەهمیانە ، هەردەبێت ، بە تایبەت ” ئەم دەنگە نەشاز غەریبە بە جەستەی کوردبون زیاتر لە ” تاران و تارانچێتییەوە دێت “، ئاوازێکە چەپەکانی تاران بە ڕیتمێکی ئینتێرناسیۆنالیستانە ، بە غەرەزێکی ئیرانچێتی و پانئێرانیزمەوە بە فۆمی جیاواز خۆی مانێڤست دەکات .
دەرکەوتن و خۆ جیاکردنەوەی کورد لە هەر پارچەیەکدا بیچت چ پەیوەندییەکی بە خەباتی کرێکاری و پرۆلیتاریای کوباو شیلی و بەشمەینەتانی ئەمەریکای باشورەوە نییە . ڕاکێشانی زو درێژ و کورتکردنەوەی خەبات و خۆ ڕاگری ( جوامیرانی” کوبانی تەنیا و تەنیا لە ناو ” خوێن ” کوردبوندایە و هەر بەخوێنی کورد دەگەڕێت . خۆینی پرۆلیتاریایەک ، خوێنی مەزهەبییەک بە جەستەی کورد نامۆیە . دەبێت جیاواز بین ، ئەم شەڕە جگە لە شوناس و نسانامەیەکی ناسیۆنالیستانەی پرسی کوردبون ، هەر ناوێکی لێ بنرێت خیانەتکردنە لە پرۆسەو پرۆژەیەکی جیاکردنەوەو خۆجیاکردنەوە وەک کوردبون لە دونیایەک کە ئیتر ئومێدێکی تێدا نییە ، ئیرتنچێتی و تورکچێتی و عەرەبچێتی لە هەناویدا ، بە دەیان فۆرم و شێوازی جیاواز هەڵگری ڤایرۆسی شۆفێنیزم و فاشیزمە .
بەلێ دەتوانین لەم دۆزەخەدا ” پارادایمێک بۆ ژیانێکی جیاوازو باشتر” بۆ ئینسانی کوردی و کوردبون” مانێڤستبکەین . دیارە وێنەکە لە دەرەوەش هەمان مامەڵەی لە گەڵدا دەکرێت ، بە دەنگەوەهاتنمان تەنیاو تەنیا لە سەر بنەمای گەیشتنە بە بڕواو ئیمانێک کە ” کوردەکان جیاوازن ” کوردەکان دەکرێت نومونەیەکی جیاوازیان هەبێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت