بەختیار شارەزورى : گەڕانەوەى هاوسەنگى نێوان تورکیا و ئێران …. سیناریۆى کۆبانێ
سینارێوى کۆبانێ بەو واتایەى بە ڕێککەوتنێکى نهێنى کار بۆ ئەوە دەکرێت ، کە پەیەدە و هەرێمى کوردستان و تورکیا ڕێک بخەن و دژى داعش بوەستنەوە ، ئەگەر تورکیا پاشەکشەیەکى قورسى کردبێت و ئەگەرى ئەوە هەبێت کە تورکیا بەرەو ئاڵۆزتر بڕوات ، ڕوو بە ڕوو ببێتەوە لەگەڵ پەکەکە و داعش ، ئەوا بۆ هەمو جیهان زەرەرە ، بۆیە ئەوروپا و ئەمریکا دەیانەوێت گوشار بخەنە سەر تورکیا ، بۆ ئەوەى دژى داعش بوەستێتەوە ، خۆ ئەگەر ناتۆ هێزى ئاسمانى هەبێت ، ئەوا پەکەکە و پەیەدە تاکە هێزى ناوچەکەیە کە تەواوکەرى هێزى زەمینى بێت … بە تایبەت لە سوریا و عێراق کە تەواوکەرى پلانە سەربازیەکەى ناتۆ بێت ، چونکە ئەگەر ناتۆ هێزى ئاسمانى هەبێت و بتوانێت هاوکارى لۆجستى سەربازى بکات ، ئەوا پەکەکە و پەیەدە دەبنە تەواوکەرى ستراتیژە سەربازییەکەى ناتۆ ، گەڕانەوەى تورکیا و هاوسەنگى نێوان تورکیا ئێران ، ئەو کاتە دەست پێ دەکات کە داعش سەرەتاى شەڕى دووەمى دژ بە ناتۆ و ئەوروپا و ئەمریکا و هاوپەیمانان دەست پێ دەکات ، بە تایبەت کە لە کەنەدا ڕوو دەدات ، ئەمەش بە هاوکارى ئێران دێت ، چونکە هەم ئێران و هەم هاوپەیمانان لەو ڕاستیە گەیشتون ، کە تورکیا قۆڵاییەکى ستراتیژى هەیە بۆ هەموو جیهان و نایانەوێت بکەوێتە بەردەم هەڕەشەى هەردوو هێزەکەوە کە پەکەکە و داعشە ، بۆیە دەیانەوێت پەکەکە و تورکیا و هەرێمى کوردستان و پەیەدە ڕێکبخەن و بیخەنە سەر ناتۆ ، تا بتوانن ڕوو بە ڕووى داعش ببنەوە ، ئەگەر چى ئەمە لە چواچێوەى ئەو سیناریۆیەدا دێت کە تورکیا لە هێرشى داعش بپارێزن و بۆ هەندێ هاوکارى تورکیا بۆ داعش گڵۆپى سەوز هەڵبکەن ، لەم چواچێوەیەدا ئێرانیش هاو پەیمانە ، چونکە ڕۆژئاوا دەکاتە کارتێک لە بەرامبەر پاراستنى بەشار ئەسەدا ، بەوەى کە نەهێڵن بەشار بڕۆخێنن ، خۆ ئەگەر مەبەستى هاوپەیمانان بێت بەشار بڕۆخێنن ، ئەوا ئێران کارتى داواکارییەکانى بەرزتر دەبێتەوە ، سیناریۆى کوبانى و ناردنى هێزى پێشمەرگە و ڕازى بونى تورکیا لە چوارچێوەى ئەو سیناریۆیەدا دەبێت ، بانگەوازى ئاپۆ بۆ بەردەوامى ئاشتى بەشێکە لەو سینارێویە و نەکەوتنى کۆبانى بەو مانایە دێت ، کە کورد توانى ببێتە بەشێکى کارا لە پلانى سەربازى ناتۆ و هاوپەیمانان ، بەڵام ئەگەر ئەمەش سیناریۆ نەبێت بۆ ئەوەى کورد وەک کارتى ناو هاوکێشەکان بەکار بهێنن و بۆ کاتێکى دیارى کراوى پێویستى نێوان هەردوو جەمسەرەکە ، کە پێویستیان پێ نەما یارییەکە بخەنەوە خاڵى سفر و سەرلەنوێ لە سفرەوە دەست پێ بکەینەوە .
- بابەتەکانی تری بەختیار شارەزوری
-
بەختیار نامیق: هەڵبژاردن ئەم حیزبانە بە کۆێ دەگەیەنێ؟
- -
بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
- -
بەختیار نامیق: دانا ئەحمەد مەجید دەتوانێ چی بۆ گۆڕان بکات.؟
- All Posts