عـــهتـــا قهرهداخـــی : كورد له نێوان له رووداوه‌ستان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌داندا !
چه‌مكی له رووداوه‌ستان(Challenge ) له كۆمه‌ڵناسیدا به مانای خۆڕاگری و خۆبه‌ده‌سته‌وه نه‌دان و به‌ره‌نگاری كردن دێت و ئه‌م زاراوه‌یه به هه‌مان ماناش گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو كایه‌ی سیاسی. ئه‌م زاراوه‌یه ره‌هه‌ندی سایكۆلۆجیشی هه‌یه‌و خاسێتی كه‌سێتیه‌كی پته‌وو له‌سه‌ر پێی خۆڕاوهستاوه كه متمانه به‌خۆبوون بنه‌مای بوون و درووستبوونێتی .
لێره‌دا له رووبه‌رێكی فراوانتردا له چه‌مكی له رووداوه‌ستان ده‌دوێین ئه‌ویش رووبه‌ری جوگرافیا‌و بوون و مێژووی كورده‌و ده‌مانه‌وێت تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر هه‌ڵوێستی كورد له رابردووه‌وه بۆ ئێستا كه نزیكه‌ی سه‌ده‌و نيويَكي ته‌واوه له خه‌باتدایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی. ئایا سه‌رباری خۆڕاگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه كورد هه‌ڵوێستی لهرووداوهستانی گه‌یشتۆته ئاستی تێپه‌ڕاندن به‌و مانایه‌ی رووبه‌ری داواكارییه‌كانی خۆیی به‌جێهێشتبێت و له سنووری بوون و ره‌وایه‌تی ئه‌وانی تردا واته ئه‌وانی داگیركه‌ری وڵاته‌كه‌ی كاری كردبێت و جوڵا بێت؟ یان كورد هه‌میشه به‌جۆرێك هه‌ڵوێستی نواندووه نه‌ك نه‌گه‌یشتۆته سه‌رسنووری داواكارییه ره‌واكانی خۆی به‌ڵكو له نیشتیمانه‌كه‌ی خۆیشیدا زۆرجار نه‌یتوانیووه وه‌كو پێویست داواكانی به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵكو به ده‌نگی نزم و به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌ئاشكرا ده‌نگی نه‌بیستراوه باسی له داواكانی خۆی كردووه و كاتێكیش كه رووبه‌ڕووی ئه‌وی داگیركه‌ر بووه‌ته‌وه سه‌رباری بوێری و ئازایه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له مه‌یدانی خه‌بات و ململانێی پێشمه‌رگانه‌دا، كه‌چی له‌گفتوگۆدا كه‌متر ئه‌و له رووداوهستانهی پێوه دیاربووه، دیاره ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی به‌كه‌سێتی لاوازی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌وه هه‌یه كه كه‌سێتیه‌كی تێكشكاوه له مێژوودا‌و تاكو ئێستاش هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه له پرۆژه‌یه‌كی رێنیسانسی هه‌مه لایه‌نه‌و گشتگری نه‌ته‌وه‌یدا كه‌سێتی خۆی درووست بكاته‌وه‌و وه‌كو بوویه‌كی خاوه‌ن شووناس له‌سه‌ر پێی خۆی رابووه‌ستێت، كه لهرووداوهستانیش به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه خاسێتی كه‌سێتیه‌كی خاوه‌ن شووناسه .
بێگومان سه‌رباری دڕنده‌یی داگیركه‌ره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان، مانه‌وه‌ی دۆخی كوردستان به داگیركراوی پێوه‌ندی به لاوازی گیانی لهرووداوهستان و ته‌حه‌داوه هه‌یه له‌بوونی كه‌سێتی كورددا. ئه‌وه ئاشكرایه كورد له‌هیچ قۆناغێكی ژیانیدا چاوی له‌وه نه‌بووه پێبخاته سه‌رخاكی ئه‌وانی تر‌و پێ له مافی كه‌سانی تر بنێت، كاتێكیش داوای مافه داگیركراوه‌كانی خۆیی كردووه، لایه‌نی هه‌ره كه‌می مافه‌كانی خۆیی داوا كردووه، بۆ نموونه به‌پێی هه‌موو یاسا ئاسمانی زهوینیهكان كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی ره‌وای خۆیه‌تی داوای سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بكات، به‌ڵام وه‌كو ده‌بینین به‌درێژایی مێژووی خۆی كورد نه‌ك ئه‌و داوایه‌ی به‌جۆرێك به‌رز نه‌كردۆته‌وه‌و كه داگیركه‌رانی كوردستان له‌ده‌می كورده‌وه بیبیستن به‌ڵكو به شه‌رمه‌وه‌و به لاوازیش هه‌ندێ داوای زۆر ساده‌ی به‌رزكردۆته‌وه كه زۆربه‌ی كاتیش ئاماده‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و داوا كه‌مانه‌ش سه‌وداگه‌ری بكات. ئه‌مه‌ش سه‌رباری هه‌ڵوێستی پته‌وی كورد له خه‌باتی چه‌كداریدا، روویه‌كی لاوازی كه‌سێتی كوردی نیشانداوه له‌به‌رده‌م داگیركه‌رانی كوردستاندا‌و ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه كورد توانای له رووداوه‌ستان و ته‌حه‌داكردنی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تردا لاوازه. ره‌نگه تاكه هه‌ڵوێستێكی دیار كه به‌شێك له بنه‌ماكانی ته‌حه‌دای تێدا بووبێت هه‌ڵوێستی مةلا مستةفاي بارزانی بووبێت كه ئاماده‌نه‌بوو سه‌وداگه‌ری له‌سه‌ر كه‌ركوك بكات. جێبه‌جێ بكات. بۆیه ئێستا كونجاوترین كاتی له رووداوه‌ستان یان ته‌حه‌داكردنی عێراقه ئه‌ویش ته‌نیا به‌وه ده‌بێت كه كورد به‌غدا به‌جێبهێڵێت و بكهڕێتهوه كوردستان و سنووره‌كانی خۆی ببارێزێت و هه‌وڵبدات له رووی ئابوورییه‌وه بێداویستیهكانی خۆی دابین بكات و له هه‌مان كاتدا ده‌بێ له رووی كه‌نده‌ڵی ناوخۆ‌و ئه‌و هه‌موو بێسه‌روبه‌رییه‌دا بووه‌ستێت كه زیانی كهورهیان له ئه‌زوونی فه‌رمانڕه‌وای كورد داوه كه ئه‌ویش باڵاده‌ستی حیزبه به‌سه‌ر حكومه‌تدا ئه‌مه سه‌رباری مه‌نسوبیه‌ت و مه‌حسوبیه‌ت و گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری و لاوازیی په‌راوێزی ئازادی و نه‌بوونی بنه‌مایه‌كی درووست بۆ چه‌مكی ئه‌رك و ماف و نه‌بوونی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مكی هاووڵاتی بوون كه بوونی هه‌موو ئه‌مانه پێویستی هه‌ره سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه كورد وه‌كو نه‌ته‌وه بگه‌یه‌ننه قۆناغی یهكمگرتن و یه‌كبوون كه ئه‌وه‌ش به‌ردی بناغه‌ی له رووداوهستانه چونكه له رووداوه‌ستان به بێ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رگیز به‌دینایه‌ت .
خه‌می ئێمه لاوازی گیانی لهرووداوهستان و تهحهداكردنه له بوونی كه‌سێتی كوردیدا كه ئه‌وه‌ش وایلێكردووه زۆربه‌ی كات ده‌ستبه‌رداری داواكارییه ره‌واكانی خۆی بێت. كه‌واته چۆن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێتی كوردی به جۆرێك بینا بكرێته‌وه كه چه‌كدار بێت به گیانی لهرووداوهستان و ملنه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئاستێك نه‌توانرێت پاشه‌كشه‌ی له داوا ره‌واكانی پێبكرێت؟! بێگومان ته‌نیا به یه‌كێتی و یه‌كبوون، به بنیادنانی پرۆژه‌ی رێنیسانسی نه‌ته‌وه‌ی كه بتوانێت كه‌سێتی كوردی بینا بكاته‌وه به جۆرێك كه ئه‌م كهسێـه لاوازه له حاڵةتی هه‌ست به بچووكی كردنه‌وه بگوازێته‌وه بۆ حاڵةتی هه‌ست به خۆكردن و بۆ حاڵةتی راوه‌ستان له‌سه‌ر پێی خۆی كه ئه‌وه‌ش بنه‌مای لهرووداوهستانی هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه پێیان له ماف و كه‌سێتی كوردی ناوه. هه‌ر لێرهشهوهو له ئه‌نجامی گه‌یشتن به قۆناغی له رووداوهستاندا كورد ده‌توانێت بوونی خۆی بسه‌لمێنێت و بێـه ناو مێژووه‌وه .
خه‌می ئێمه لاوازی گیانی لهرووداوهستان و تهحهداكردنه له بوونی كه‌سێتی كوردیدا كه ئه‌وه‌ش وایلێكردووه زۆربه‌ی كات ده‌ستبه‌رداری داواكارییه ره‌واكانی خۆی بێت. كه‌واته چۆن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێتی كوردی به جۆرێك بینا بكرێته‌وه كه چه‌كدار بێت به گیانی لهرووداوهستان و ملنه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئاستێك نه‌توانرێت پاشه‌كشه‌ی له داوا ره‌واكانی پێبكرێت؟! گومان ته‌نیا به یه‌كێتی و یه‌كبوون، به بنیادنانی پرۆژه‌ی رێنیسانسی نه‌ته‌وه‌ی كه بتوانێت كه‌سێتی كوردی بینا بكاته‌وه به جۆرێك كه ئه‌م كهسێـه لاوازه له حاڵةتي هه‌ست به بچووكی كردنه‌وه بگوازێته‌وه بۆ حاڵةتتی هه‌ست به خۆكردن و بۆ حاڵةتی راوه‌ستان له‌سه‌ر پێی خۆی كه ئه‌وه‌ش بنه‌مای لهرووداوهستانی هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه پێیان له ماف و كه‌سێتی كوردی ناوه. هه‌ر لێرهشهوهو له ئه‌نجامی گه‌یشتن به قۆناغی له رووداوهستاندا كورد ده‌توانێت بوونی خۆی بسه‌لمێنێت و بێـته ناو مێژووه‌وه .