خه‌لیل عه‌بدوڵڵا : تاڵه‌بانی به‌رگری له نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كا!
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
نزیكه‌ی 27ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، نه‌وشیروان مسته‌فا به‌سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری له‌كۆنگره‌ی پارتی سۆشیالیستی فه‌ره‌نسادا له‌پاریس كرد، له‌په‌راوێزی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ئاینده‌ی شه‌ڕی درێژخایه‌نی ئێران‌و عیراق‌و پرسی كورد كرا.
به‌وته‌ی په‌یامنێری رۆژنامه‌ی لۆمۆند له‌گفتوگۆكانی په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا رای وابووه كه‌عیراق بۆ سێ قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ دابه‌ش بكرێ‌و گه‌لی كوردیش ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ.ئه‌م هه‌واڵه بووه مانشێتی رۆژنامه‌كانی لۆمۆند‌و سه‌فیرو چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی تر.سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌له‌دوای دوو رۆژ له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی ره‌سمی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌درۆخسته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نه‌وشیروان مسته‌فا لێدوانی بۆ هیچ رۆژنامه‌یه‌ك نه‌داوه‌و گفتوگۆكانی په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌ی پارتی سۆشیالیستی فه‌ره‌نسا شێوێنراوه.
له‌وسه‌روبه‌نده‌دا عه‌بدولئه‌ئیمه ئه‌لئه‌نباری وتارێكی به‌ناوونیشانی (به‌ڕێز نه‌وشیروان به‌ناوی كێوه قسه ده‌كات؟) له‌رۆژنامه‌ی (الغد الدیمقراطی) بڵاو كرده‌وه.
ئه‌و وتاره كه‌به‌زمانێكی زبر نوسرابوو، هێرشی توندی كردبووه سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا‌و به‌هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردنی عیراق تۆمه‌تباری كردبوو. سه‌رسه‌ختانه‌ش داكۆكی له‌یه‌كپارچه‌یی عیراق كردبوو، دابه‌شبوونی عیراقی به‌خه‌ونی نه‌زۆك و خه‌ونی چۆله‌كه له‌قه‌ڵه‌م دابوو.
ئه‌و وتاره بووه مایه‌ی تووڕه‌بوونی تاڵه‌بانی، هه‌ربۆیه له‌گوندی یاخسه‌مه‌ری ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشه‌وه، سه‌رباری ئه‌ركه زۆره‌كانی له‌رابه‌رایه‌تیكردنی شۆڕشی نوێ‌دا، نزیكه‌ی شه‌ش مانگی له‌كاتی زێرینی خۆی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و وتاره ته‌رخانكرد، وه‌ڵامه‌كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1988 له‌دووتوێی كتێبێكی گه‌وره‌ی 400 لاپه‌ڕه‌یی به‌ناوی(اغد ودیمقراگی وحرمان شعب حتی من حق الحلم؟) له‌لایه‌ن راگه‌یاندنی یه‌كێتیه‌وه چاپ‌و بڵاوكرایه‌وه. له‌م رۆژانه‌شدا چاپی دووه‌می ئه‌و كتێبه له لایه‌ن ئه‌كادیمیای هۆشیارییه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و كتێبه‌ی تاڵه‌بانی وه‌ڵامی وتاره‌كه‌ی ئه‌لئه‌نباری بوو، به‌رگرییه‌كی جوامێرانه‌ش بوو له‌نه‌وشیروان مسته‌فای هاوڕێی تێكۆشانی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كتێبه‌كه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژووییه‌و به‌پشتبه‌ستن به‌ده‌یان سه‌رچاوه‌ی زانستی تیشك ده‌خاته سه‌ر سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عیراق، كه‌چۆن به‌ریتانیا به‌زۆره‌ملێ‌و به‌بێ خواست‌و ره‌زامه‌ندی گه‌لی كوردستان خاكه‌كه‌ی به‌عیراقی عه‌ره‌بییه‌وه لكاندووه. هه‌روه‌ها تیشكی خستۆته سه‌رمافی چاره‌نووس‌و مافی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی به‌مافێكی ره‌وای گه‌لی كوردی له‌قه‌ڵه‌م داوه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه به‌به‌رگرینامه‌یه‌ك له‌خودی نه‌وشیروان مسته‌فا‌و یه‌كێتی داده‌نرێ، واوه‌تر له‌وه‌ش به‌رگری له‌باوكی خوالێخۆشبووی نه‌وشیروان مسته‌فاش ده‌كات.
چونكه ئه‌لئه‌نباری له‌وتاره‌كه‌یدا هێرشیش ده‌كاته سه‌ر باوكی نه‌وشیروان مسته‌فا‌و ده‌ڵێ:(نه‌من نه‌هیچ عیراقییه‌ك نه‌مانبیستووه باوكی نه‌وشیروان مسته‌فا عیراقی له‌یه‌كێكه‌وه بۆ به‌میرات به‌جێمابێ، تابه‌ئاگاداری ئه‌و یان خه‌ڵكی تر دابه‌ش بكرێت).
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا تاڵه‌بانی ده‌ڵێ:عه‌بدولئه‌ئیمه ئه‌لئه‌نباری به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌ریتی ئایینی‌و مرۆڤایه‌تی‌و عیراقییه ره‌سه‌نه‌كان‌و ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تاكانی مه‌تریالیزمی دیاله‌كتیكی رێزی مردووه‌كان ناگرێ‌و په‌لاماری باوكی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌دات. تاڵه‌بانی ده‌ڵێ كه‌س عیراقی به‌میرات بۆ خوالێخۆشبووی باوكی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌جێنه‌هێشتووه، چونكه قه‌واره‌ی عیراقی دروستكراوی كۆڵۆنیالیستی به‌ریتانی‌و یه‌كپارچه‌ییه پیرۆزه‌كه‌ی لای هه‌ندێ كه‌س، كوردستانی جنوبی كردبووه پاشكۆیه‌كی زۆره‌ملێ‌و به‌ده‌وڵه‌تی عیراقی سه‌ربه‌كۆلۆنیالیستی به‌ریتانیاوه‌ی لكاندبوو.
تاڵه‌بانی له‌درێژه‌ی به‌رگرییه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: له‌وكاته‌دا باوكی خوالێخۆشبووی نه‌وشیروان مسته‌فا پشتیوانی ئه‌وحكومه‌ته‌ی كوردستانی ده‌كرد كه‌شێخ مه‌حموودی نه‌مر رایگه‌یاندبوو و هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق‌و به‌ریتانیاش دانیان پێدا نابوو. واته باوكی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌چاوی ئومێده‌وه له‌حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حموودی روانیوه‌و ده‌وڵه‌تی عیراقی وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ری كوردستانی خواروو ناسیوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه تاڵه‌بانی له‌به‌شێكی كتێبه‌كه‌یدا به‌رگری له نه‌وشیروان مسته‌فا‌و باوكی ئه‌كات. له‌به‌شه‌كانی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌یدا تاڵه‌بانی له‌و هه‌لومه‌رجه دژواره‌ی شۆڕشدا به‌رگرییه‌كی سه‌رسه‌ختانه‌ش له‌مافی چاره‌نووس‌و مافی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات‌و به‌مافێكی ره‌وا‌و یاسایی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات‌و له‌وكاته‌دا‌و له26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له گوندی یاخسه‌مه‌ره‌وه به‌ئاینده‌ی كوردستان‌و سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه نوێكه‌ی گه‌شبین بووه.
دوانه‌ی مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان دوانه‌یه‌كی جێگه‌ی سه‌رنج بوون‌و په‌یوه‌ندییه‌كان ته‌نها په‌یوه‌ندی نێوان سكرتێری گشتی‌و جێگره‌كه‌ی نه‌بوون، هه‌ندێ كه‌سیش به‌یه‌كه‌می دوباره ناوی بردوون، ئه‌وه بێجگه‌له‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی درێژخایه‌نی هاوڕێیه‌تی‌و هاوخه‌باتیان هه‌بووه.
ئه‌وه‌تا مام جه‌لال له‌كتێبه‌كه‌یدا به‌و شێوه‌یه به‌رگری له نه‌وشیروان مسته‌فا‌و باوكی ده‌كات. نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌یاداشته‌كانیدا ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر فیشه‌كێك بۆ مام جه‌لال بهاتایه حه‌زم ده‌كرد به‌ر من بكه‌وێ، چونكه ئه‌مزانی چه‌ند پێویسته بۆ كورد.
دوای زیاتر له‌چل ساڵ هاوڕێیه‌تی‌و هاوخه‌باتی، سیاسه‌ت زه‌فه‌ری به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو هاوڕێ‌و هاوخه‌باته برد‌و هه‌ریه‌كه‌یان كه‌وتنه سه‌رهێڵێكی سیاسی، به‌یه‌كتر گه‌یشتنه‌وه‌ی سیاسی خۆیان‌و حزبه‌كانیان قورسه ، به‌ڵام مه‌حاڵیش نییه!
سەرچاوە – خ
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە