ئەو چل تەنە چەکەی لە فڕۆکەکەدا بووە هی یەپەگە و یەکێتی بووە ، بەهەڵە نەیان هێشتووە بنیشێتەوە .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ره‌نگه ئه‌وانه‌ی له‌ناو یه‌كێتییدا زۆر دۆستی پارتین رێگربوبن له‌وه‌ی ئه‌و فرۆكه‌یه بنیشێته‌وه …
هه‌فته‌ی رابردو ، فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری روسیی كه چه‌كی قاچاغی پێبو ، به‌نوسراوی ساخته‌و به‌ناوی گواستنه‌وه‌ی جگه‌ره‌وه ده‌یویست له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بنیشێته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێنه‌درا‌و رویكرده فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، ده‌ركه‌وت 40 ته‌ن چه‌كی بۆ لایه‌نێكی نه‌زانراو هه‌ڵگرتوه .
ئه‌م ڕۆژانه كه زۆربه‌ی سنوره‌كانی كوردستان ئاگره‌و به‌درێژایی سه‌دان كیلۆمه‌تر كورد له‌جه‌نگ‌و پێكداداندایه ، بازرگانیی‌و قاچاغچێتییكردنیش بازاڕی گه‌رمه، وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌ڕ‌و بازرگانیی دو هاوپه‌یمانی ئه‌به‌دیی یه‌كتربن .
دوای ئاشكرابونی بازرگانیی نه‌وت‌و ره‌وانه‌كردنی غاز‌و ئوتومبێل بۆ داعش‌و هاورده‌كردنی میوه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ، فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری روسیی كه له‌كۆماری چیكه‌وه زیاتر له40 ته‌ن چه‌كی قاچاغی هه‌ڵگرتبو، ده‌یویست له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بنیشێته‌وه، هاتنی ئه‌م فڕۆكه پڕ له‌چه‌كه له‌م ئانوساته‌دا زیاد له‌گومان‌و پرسیارێكی له‌ناوه‌نده سیاسییه‌كاندا وروژاندوه ، ئه‌م چه‌كانه بۆ كێ ده‌هێنران؟!
هه‌رچه‌نده گه‌یشتنه وه‌ڵامی راسته‌قینه‌ی ئه‌م پرسیاره قورس‌و زه‌حمه‌ته ، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناو یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت ، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردودا چه‌ندینجار فڕۆكه هاتۆته سلێمانی ، مۆڵه‌تی نیشتنه‌وه‌شی نه‌بوه ، به‌ڵام به‌ڕه‌زامه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان نیشتۆته‌وه ، چونكه فرۆكه‌خانه‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ” خۆماندایه وه‌ك یه‌كێتیی “.
سه‌باره‌ت به‌و فڕۆكه‌یه‌ش كه هاتوه ، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی ” ئه‌و فرۆكه‌یه له‌روسیاوه چۆته چیك ، له‌وێشه‌وه هاتۆته سلێمانی ، به‌ڵام له‌سلێمانی هه‌ڵه‌یه‌ك رویداوه‌و ئه‌وه‌ش به‌داخه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتییه‌وه هه‌یه ، به‌وجۆره رێگه‌یان نه‌داوه بنیشێته‌وه ، ره‌نگه ئه‌وانه‌ی له‌ناو یه‌كێتییدا زۆر دۆستی پارتین رێگربوبن له‌وه‌ی ئه‌و فرۆكه‌یه بنیشێته‌وه “.
وتیشی ” ئه‌و چه‌كانه‌ش به‌پاره‌ی (یه‌په‌گه‌و یه‌كێتیی) كڕدراون‌و پاره‌ی هه‌ردولامانی پێدراوه‌و هه‌موشی 44 ته‌نی تێدا بوه، چه‌كه‌كانیش هه‌مه‌جۆر بون ، له‌وانه چه‌كی دژه تانكی تێدا بوه ، موشه‌كی ته‌قاندنه‌وه‌ی تانكی تێدا بوه ، جۆره‌كانی دۆشكه‌ی پێشكه‌وتوی تێدا بوه ، بیكه‌یسی‌و ئاڕبیجی زۆری تێدا بوه، دوربینی شه‌ویشی تێدا بوه له‌گه‌ڵ چه‌ندین جۆره چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نیی تریش”.
سه‌باره‌ت به‌رێگه‌گرتنیش له‌و فڕۆكه‌یه له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه، سه‌رچاوه‌كه وتی “فه‌رمانبه‌رێك له‌كوێ ده‌توانێ ئه‌و كاره بكات؟ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌شی ناتوانێ شتی وه‌ها بكات ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی لایه‌نێكی یه‌كێتیی وه‌رنه‌گرتبێت”.
له‌به‌رامبه‌ردا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی، تاهیر عه‌بدوڵا، سه‌باره‌ت به‌و فڕۆكه‌یه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه “ته‌نها چه‌ند قسه‌یه‌كی دیاریكراوم هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و فرۆكه‌یه له‌چیكه‌وه هاتبوو مۆڵه‌تی نیشتنه‌وه‌ی نه‌بو له‌فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، بۆیه ئێمه نه‌مانهێشت بنیشێته‌وه، ناشزانین باره‌كه‌ی چی بوه‌و هی كێ بوه‌و بۆ كێش هاتوه “.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوێنێ 10/11 نێچیرڤان بارزانی له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری ئاوێنه‌دا له‌میانه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا له‌په‌رله‌مانی كوردستان ، سه‌باره‌ت به‌هۆكاری رێگه‌نه‌دان به‌نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه روسیه له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ، ئه‌و وتی ” پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك بێته هه‌رێم ، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندیی به‌غدای هه‌بێت ، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ش هیچ مۆڵه‌تێكی نه‌بو، هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌وه ئاگادارنه‌كرابونه‌وه بۆیه فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ڕێیان پێنه‌دا بنیشێته‌وه دواتر به‌ناچاریی چۆته به‌غدا، ئه‌وان
چۆن‌و به‌چ شێوازێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردوه ئێمه ئاگامان لێی نیه “.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی ” له‌هه‌ندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن وا بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌و فڕۆكه‌یه په‌یوه‌ندیی به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بوه، ئه‌وه‌ش دوره له‌ڕاستیه‌وه ، په‌یوه‌ندیی نه‌بوه به‌هه‌رێمه‌وه‌و كارگێڕیی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ڕێگه‌ی نه‌داوه بنیشێته‌وه “.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی نۆڤیستیای روسیی ئه‌م فڕۆكه‌یه مۆڵه‌تی نیشتنه‌وه‌ی پێدراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراقییه‌وه ، دوای رێگه‌نه‌دان به‌نیشتنه‌وه‌ی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌نزین له‌فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نیشتۆته‌وه‌و ده‌ركه‌وتوه كه له‌بری جگه‌ره، چه‌كی هه‌ڵگرتوه، بۆیه به‌بڕیاری عه‌بادی ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌سه‌ر فڕۆكه‌كه‌و باره‌كه‌شیدا گیراوه‌و لیژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئاشكراكردنی هاورده‌كارانی‌و سودمه‌نده‌كانی ئه‌م چه‌كه قاچاخانه پێكهێنراوه .
سەرچاوە – ئاوێنە
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە