خه‌بات جه‌زا : خانمی ناسراوی دڵسۆزی سلێمانی ” ماكروهي كسبر سركيس يگیدباشیان .
له‌ناو خه‌ڵکی سڵێمانیدا ناسراوه به (( داده مه‌کروهی )) داده مه‌کروهی له‌ساڵی 1928 هاتۆته دنیاوه له‌شاری که‌رکوکی دڵی کوردستان له خێزانێکی پاشایانی ئه‌رمه‌نی کریستیان که به‌هۆکاری کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نیه‌کان به‌ده‌ستی تورک ڕایان کردووه و کوردانی باشوریش باشترین پشت و پهنابون بۆیان و لێره نیشته‌جێ بوون ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش وای له داده مه‌کروهی کردبوو هه‌موو کوردی خۆش بوێ و هیلاک بێ له‌گه‌ڵ مناڵه‌کانیاندا .
هه‌ر که منداڵ بووه خێزانه‌که‌ی گواستویانه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌وێ ته‌واوکردووه و خوێندنی باڵای له به‌غداد بووه دوایی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بووه به‌مامۆستا له سورداشی سه‌ر به دوکان … دوای چه‌ند ساڵێک گواسراوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی وله یه‌که‌مین باخچه‌ی ساوایانی سلێمانی بووه به به‌ڕێوه‌به‌ر که له‌گه‌ڕه‌کی عه‌قاری بوو ..
داده مه‌کروهی مرۆڤێکی زۆر ده‌م و زمان شیرین و په‌یوه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆری هه‌بووه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی وبه‌تایبه‌تی کچه ناسراوه به‌ناوبانگه‌کانی سلێمانی و به هۆی خزمه‌تی مناڵانه‌وه هه‌موو شار ناسیویانه ئه‌وه‌ی شایانی باسه داده مه‌کروهی هه‌ندێ هۆکار هه‌بووه که وای لێکردووه جێگه‌ی خۆشه‌ویستی و ڕێزی هه‌موو مرۆڤه چاکه‌کانی سه‌رده‌می خۆێ و دوای خۆشی بێ له‌م هۆکارانه توانیوێتی بۆزیاتر له چل ساڵ به‌بێ هیلاکبوون له خزمه‌ت کردنی مناڵانی باخچه‌ی ساوایانی سلێمانیدابێ به جوانترین و تازه‌ترین شێوازی سه‌رده‌مانه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ کردون .. نه‌ک هه‌ر مناڵان به‌ڵکو قوتابخانه‌یه‌ک بوو له‌په‌روه‌رده‌ی ئه‌و مامۆستا‌و چاو‌دێر و کارگوزارهکانهش که کاریان له‌گه‌ڵ کردووه … هه‌رده‌م داده مه‌کروهی ڕاستگۆ‌و جدیی بووه وهه‌رگیز ڕێگه‌ی نه‌داوه به که‌مته‌رخه‌می له‌کاره‌که‌یدا و هه‌موو وه‌ک شانه‌ی هه‌نگ له جوڵه‌و خزمه‌تی مناڵانا بوون .
له‌به‌سه‌رهاته جوانه‌کانی ئه‌م داده‌یه (( محمد محجوب )) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئه‌وسای عیراق سه‌ردانی باخچه‌که‌ی ئه‌کات ، که ئیشه‌کانی ئه‌بینێ زۆر سوپاسی ئه‌کات وسه‌رسام ئه‌بێ و ئه‌ڵێت : چیت ئه‌وێ بۆ خودی خۆت داواکه ؟ ، داده‌ش ئه‌ڵێ داواکاریم پێنج پیانۆیه بۆ هه‌ر پێنج باخچه‌ی ساوایانی ئه‌وسای سلێمانی ئه‌ویش ده‌ڵێت : به‌سه‌رچاو به‌ڵام بۆ خۆشت ئه‌تنێرم بۆ ئه‌ڵمانیا بۆ فێربونی تازه‌ترین شێوازی کار له‌گه‌ڵ منداڵانا وهه‌تا ئه‌مڕۆش ئه‌و پیانۆیه له باخچه‌ی ساوایانی سلێمانی ماوه … هه‌روه‌ها وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ گه‌له‌که‌ی خۆی له هاویناندا پۆلێکی ئه‌کرده‌وه بۆ مناڵه ئه‌رمه‌نێکان فێری ئه‌لفوبێی ئه‌رمه‌نی ئه‌کردن و ، بۆ مناڵانی کورد وانه‌ی ئنگلیزی پێ ئه‌وتن له‌وکاته‌دا که‌م که‌س کوردی ئه‌زانی بنوسێ !! داده ماکروهی هێنده ئیشکه‌ر بوو ته‌نانه‌ت بهعسێکانیش ڕێزیان لێده‌گرت . بۆیه ئه‌توانم بڵێم له به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌گمه‌نه‌کان بوو که به‌عسی نه‌بوو له سلێمانیدا و ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ی نه ئه‌دا مامۆستاکانیشی به‌شداری کۆبونه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه بکه‌ن چونکی ئه‌وکاته ئه‌وه‌ی به‌عسی نه‌بوایه ڕێگه‌ی پێ نه‌ئه‌درا له بواری په‌روه‌رده ئیش بکات . بۆیه ته‌نها سه‌ری مانگان پاره‌ی ئابوونه کۆئهکرایهوهو ئه‌یاندا به لێپرسراوه‌که‌یان و پێی ده‌وت ئیتر ئه‌مان ناتوانن به‌شداری چالاکی له‌گه‌ڵ ئێوه بکه‌ن . چونکە هه‌موو سه‌رقاڵن به باخچه‌که‌وه ئه‌وه‌نده‌ش به هه‌یبه‌ت بوو که‌س نه‌ی ئه‌توانی قسه‌ی بشکێنێ . ئه‌م ڕاستییه‌ش هاوکاره‌کانی زۆر باش ئاگایان لێیه‌و له‌ژیاندا ماون .
داده هه‌ر له‌زوه‌وه مناڵانی فێری خۆشه‌ویستی خاک و نیشتیمان ئه‌کرد به سروود و گۆرانی و نواندنی سه‌ر شانۆی نیشتیمان په‌روه‌رانه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی کوردیش نه‌بوو ، به‌ڵام ڕێزێکی زۆری له میلله‌تی کورد ئه‌گرت و خۆی و کاک سامی برای چه‌نده‌ها جار یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌و شۆڕ‌شیان داوه … له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا کریستیان بوو هه‌رگیز که‌س هه‌ستی به جیاوازی ئاینی ئه‌م خانمه نه‌ده‌کرد ، به‌ڵکو ڕێزێکی زۆری له هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕه جیاجیاکان ئه‌گرت … وه‌ک ژیانی تایبه‌تی خۆشی داده مه‌کروهی هاوسه‌رگیری نه‌کرد به‌هۆی خۆشه‌ویستی کاره‌که‌ی و سه‌رقاڵ بوونی پێوه‌ی و په‌روه‌رده‌کردنی چوار مناڵه‌که‌ی کاک سامی برای که بێ دایک بوون ئه‌و باره‌شی که‌وته سه‌ر شان و هه‌مویانی گه‌وره کرد و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌ی هێشت بێ دایکیان پێوه دیاربێ . ته‌نانه‌ت کوڕه بچوکه‌که‌ی ته‌مه‌نی چه‌ن ساڵێک بوو که‌دایکیان کۆچی دوایی کرد و ، هه‌مویانی پڕ چه‌کی خوێنده‌واری و خوڕه‌وشتی جوان کرد .
داده مه‌کروهی دوای خزمه‌تێکی زۆر بۆزیاتر له چل ساڵ و پێگه‌یاندنی چه‌نده‌ها وه‌زیرو په‌رپرسی ئیستا له باخچه‌ی ساوایانی سلێمانی دڵه گه‌وره‌که‌ی له لێدان وه‌ستا وله به‌رواری 16/11/1997 له سلێمانی له گردی کریستیانه‌کان به‌خاک سپێردرا .. ڕه‌وانه ناسکه‌که‌ی شادبێ .