حەب دەکرێتە ناو خواردنی پێشمەرگەکانی لە کۆبانی بەرگری دەکەن .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بەھۆی خواردنی خراپ بوەوە ، پێشمەرگەکانی کۆبانێ توشی سکچوون و ڕشانەوە دەبن و یەکێک لە پێشمەرگەکانیش دەڵێت :” ئەو خواردنانە بەرپرسێکی پارتی لە تورکیاوە ھێناوێتی ”.
دوێنێ بەھۆی خواردنی بەسەرچووەوە زیاتر لە ١٠٠ پێشمەرگە لە کۆبانێ ژەھراوی بوون و پێشەرگەیەکیش لەکۆبانێوە ھەواڵەکەی بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی پشت راستکردەوەو راگەیاندوە “ ئێوارەی دوێنێ لە تورکیاوە خواردنمان پێگەیشت بەڵام دوای ئەوەی خواردنەکەمان خواردووە (١٠٠) پێشمەرگە باری تەندروستییان تێکچوو کە خۆم یەکێکم لەوانەوەو ژەھراوی بووم ”.
وتوشیەتی ” لەئێستادا چارەسەرمان بۆکراوە پێداویستی پزیشکیمان بۆ دابینکراوە ، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆمان دەرکەوتووە خواردنەکە حەبی تێکراوە و بۆتە ھۆی تێکچونی باری تەندروستی پێشمەرگەکان، تائێستاش باری تەندروستیمان باش نییە ”.
ئەو پێشمەرگەیە ئاماژەی بەوەشکرد ، خواردنەکە برنج و سنگی مریشک بووە ، لەرێگەی موقەدەمێکی پارتیەوە لەتورکیاوە بەپارە بۆمان ھاتووە ، ئەو موقەدەمە سەرپەرشتی دابینکردنی خواردنی پێشمەرگەی کۆبانێ دەکات ، دوای ئەو ڕووداوەش ھیچ لێپێچینەوەیەکی لەگەڵدا نەکراوەو ئێستا لە تورکیایە ”.
ئەوەشی خستەڕوو ” ئەو خواردنانەش کە رۆژانە بۆیان ئامادە دەکرێت بەپاریە و بۆ ھەرژەمێک لە (١٥-١٨) ھەزار دینارمان لێوەردەگیرێت ”.
س: snn
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە