Kenallekan

خەبات جەزا : چۆن که‌ناڵه‌ ته‌له‌ڤزیۆنێکان بریندارمان ئه‌که‌ن .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بینه‌رانی که‌ناڵه‌ کوردێکان هه‌ندێ گله‌ییان هه‌یه … گه‌ر به‌رپرسه‌کانی ئه‌م بواره‌ به‌ چاوێکی بێلایه‌نی و زانستیانه‌وه‌ ئه‌م پێشنیارانه‌ بخوێننه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ بگه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌ قازانجی هه‌مومانبێ و گله‌یی که‌سیان له‌سه‌ر نه‌مێنێ یان که‌م بێته‌وه‌ وه‌ک تێبینی ئه‌م خاڵانه‌م ڕه‌چاوکردووه‌ به‌هیوای ئه‌وه‌ی من هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌م نه‌کردبێ و نوسینه‌که‌م مایه‌ی په‌سه‌ندی هه‌موو لایه‌کمان بێت بۆ به‌ره‌و پێش چونی ئه‌م بواره‌ ، هه‌ندێ هاوڕێشم ئامۆژگاریان کردم که‌ هیچ نه‌نوسم چونکی گوێگریان زۆر که‌مه‌ و خۆیان به‌بێ که‌م و کورتی ئه‌زانن و به‌م نوسراوه‌ فوو ئه‌که‌م به‌ میزه‌ڵدانێکی ته‌قیوا !!!! . به‌ڵام وه‌ک پله‌ی یه‌که‌م ته‌نها نوسین له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌سکه‌وته‌ بۆ دوا ڕۆژێکی ڕوناک له‌م بواره‌و هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا و به‌دوایا به‌خۆدا چونه‌وه‌و گۆڕانکاری و پێشکه‌وتنه‌ ئه‌وه‌ش هیوای هه‌موانه‌ . له‌و خاڵانه‌ش : –

* په‌خشکردنی هه‌واڵی ڕاست و دروست . با پێچ به‌ ووشه‌ی هه‌واڵ نه‌کرێته‌وه‌ له‌ پێناوی بۆچونی لایه‌نی سیاسی که‌ناڵ و سه‌رلێ تێکدانی بینه‌ر چونکی دوای ده‌رکه‌وتنی ڕاستیه‌کان که‌ناڵه‌که‌ ڕاستگۆیی خۆی لای بینه‌ر له‌ ده‌ست ئه‌دات و ڕێزی نامێنی ئه‌م دیارده‌یه‌ش زیاتر له‌ گۆڤار و ڕۆژنامه‌کاندا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و به‌ره‌و که‌ناڵه‌ ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان هێرش دێنێ .
* په‌یڕه‌ویکردنی بارودۆخی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مڕۆی هه‌رێم که‌ ده‌جه‌نگێین دژ به‌ دوژمنێکی دڕنده‌ و به‌هیچ جۆرێک نابێ له‌ ئاستی وره‌و پشتگیری پێشمه‌رگه‌و ئه‌فسه‌ره‌کان و سه‌رکرده‌ سه‌ربازیه‌کانیان که‌م بکرێته‌وه‌ و نهێنێکانیان په‌خش بکرێن یان بدرکێنرێن تا دوژمن به‌کاری نه‌هێنێ دژیان ..بۆنمونه‌ چاوپێکه‌وتنه‌ ڕاسته‌وخۆکان له‌ به‌ره‌کانی جه‌نگ و درکاندنی شوێن و پیشاندانی جۆری سه‌نگه‌ری به‌رگری وچه‌که‌کانیان و کۆبونه‌وه‌ له‌ ده‌وری کامێراو بۆردومانکردنی ناوچه‌که‌ ئه‌بێته‌ مایه‌ی زیانێکی ڕۆحی زۆر گه‌ر به‌رکه‌ون له‌و کاته‌دا .. به‌ڵام ئیستا گۆڕانکاریه‌کی زۆر له‌م بواره‌دا به‌دی ده‌کرێ دڵخۆشکاره‌.
* هه‌ر هه‌واڵێک بڵاو ئه‌کرێته‌وه‌ با به‌فلته‌ری زیره‌کترین که‌س یان کۆمه‌ڵه‌که‌ سانێکی پسپۆڕی که‌ناڵه‌که‌دا تێپه‌ڕبێ چونکی بینه‌ر خه‌ڵکێکی زۆر زانای تێدایه‌ گه‌ر هه‌واڵه‌که‌ یا زانیارێکه‌ شیاو نه‌بێ ئیهانه‌یه‌ بۆعه‌قڵی ئه‌وان وبینه‌رانیش و ڕێزنه‌گرتنه‌ له‌ خه‌ڵکه‌ ئاساییه‌کان . به‌ هه‌ڵ خڵه‌تاندنیان .
* بۆ کاکی ئاماده‌کارو کاکی پێشکه‌ش کاری به‌رنامه‌کان میوانه‌که‌ت له‌ نێوان حه‌وت ملیۆن کوردا هه‌ڵبژێره‌ په‌له‌ مه‌که‌و ورده‌کاری تیا بکه‌ چونکی میوانی بێ ئه‌زمون مایه‌ پوتی به‌رنامه‌که‌ته‌ و بێکه‌سی بینه‌ری که‌ناڵه‌که‌تانه ‌.
* دوای هه‌ڵبژاردنی میوانی شیاو بۆ بابه‌ته‌که‌ت ڕێزی لێ بگره‌ ..چونکی ڕێزلێنه‌گرتنی میوان ڕێزنه‌گرتنه‌ له‌ بینه‌ر .
* تکایه‌ تکایه‌ وشه‌ی (( تۆ )) (( ئه‌و )) به‌کارمه‌هێنه‌ له‌گه‌ڵ میوانه‌که‌ت بیگۆڕه‌ به‌ (( به‌ڕێزتان )) یان (( کاک فڵان )) (( خوشکه‌ .. )) ((به‌ڕێزیان )) …
* برای پێشکه‌ش کار توانجی ڕوبه‌ڕو مه‌ده‌ له‌ میوان و ڕه‌خنه‌ی ڕاسته‌وخۆی لێ مه‌گره‌ له‌سه‌ر زاری خۆت به‌ڵکو به‌ ڕێزه‌وه‌ به‌ناوی که‌سی سێهه‌مه‌وه‌ ده‌ری ببڕه‌ و پرسیاره‌که‌ی ڕووتێکه‌. واز له‌ قسه‌ی ڕه‌ق بهێنن له‌ پێناو ڕازی کردنی لایه‌نێک یان بیرو باوه‌ڕی که‌ناڵ له‌سه‌ر مافی بینه‌رو هه‌ستی هه‌مه‌لایه‌ن و بێ لایه‌نه‌کان .
* دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ندێ میوان که‌ خۆیان وا ده‌رئه‌خه‌ن یان که‌ناڵه‌کان وایان ده‌رئه‌خه‌ن که‌ له‌ هه‌موو بواره‌کانا زانان . له‌سیاسه‌تا هه‌ر ئه‌وه‌ له‌ سه‌ربازیا هه‌ر ئه‌وه له‌په‌روه‌رده‌ هه‌ر ئه‌وه‌ له‌ ئابوریا هه‌ر ئه‌وه‌ له‌ ئاینا هه‌ر ئه‌وه‌ . هه‌مه‌ چه‌شنه‌ن !! ‌
* کاکی پێشکه‌شکار هه‌رگیز وته‌کانی میوان مه‌بڕه‌ و بهێڵه‌ بیرۆکه‌که‌ی ته‌واو کات چونکی بینه‌ره‌کان هه‌موو له‌ ئاستی تێگه‌یشتنی ئێوه‌ی به‌ڕێزا نین هه‌تا به‌ نیوه‌ی وته‌کان له‌ گشت مه‌سه‌له‌که‌ حاڵی ببن .
* تکایه‌ کاته‌که‌ت وه‌ها دابه‌ش بکه‌ له‌پڕ نه‌کێشی به‌ده‌می میوانه‌که‌و عه‌قڵی بینه‌رو بیرۆکه‌کان و بڵێی ته‌واو کاتم نه‌ماوه‌ .
* له‌دابه‌شکردنی کاتدا به‌سه‌ر میوانه‌کانتا به‌یه‌کسانی ڕه‌فتار بکه . و هه‌روه‌ها یه‌کسانی له‌ ئاستی پرسیاره‌کان نه‌وه‌ک پرسیارێکی ئاسان بۆ میوانێ و قورسه‌کان بۆ میوانێکی تر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی بۆچونی سیاسی خۆته‌ یان حیزبی خاوه‌ن که‌ناڵه‌که‌ته‌ بۆئیحراج کردنی .
* که‌رامه‌تی میوان ڕابگره‌ و ڕێگه‌ مه‌ده‌ به‌ میوانی یه‌که‌م هێرش بکاته‌ سه‌ر که‌سایه‌تی میوانی دوهه‌م . با دایه‌لۆک له‌سه‌ر بییر بێ نه‌ک که‌سایه‌تی میوان
* له‌ ڕیپۆرتاجی ناڕاسته‌وخۆ تکایه‌ برای مۆنتاج زۆری لێ مه‌بڕن له‌ وته‌کان که‌ خه‌ڵکی ناوبازاڕو کرێکارو هه‌ژاره‌کان ئه‌دوێن له‌باره‌یه‌وه‌ چونکی ئه‌وانه‌ هه‌ست و کێشه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵک ئه‌گه‌یه‌نن به‌ به‌رپرسه‌کان به‌ بڕینی وته‌کانیان قین له‌ که‌ناڵ و به‌رنامه‌که‌ش هه‌ڵ ئه‌گرن …. به‌ مه‌رجێ (( وته‌ی شیاو)) به‌کاربێت له‌ لێدوانه‌کانیاندا . نه‌ک ببڕدرێ به‌ پێی بیروبۆچونی که‌ناڵ چونکی بێ مانا ده‌بێ ووشه‌کانیان و نه‌بونی چاکتره‌ .
* تکایه‌ مرۆڤێ پڕۆفیشیناڵ نه‌بێ له‌ بوارێکی (( ناسک و تایبه‌تا )) له‌سه‌ر شه‌قام پرسیاری لێ مه‌که‌ن
* به‌رنامه‌ سێاسیه‌کان با دوور بێ له‌ مناڵان و بخرێته‌ دوای کاتژمێری نۆی شه‌و هه‌تا فێری چه‌له‌حانێ و وشه‌ی ناشیاو نه‌بن له‌ گه‌وره‌کانه‌وه‌….
* هه‌واڵه‌ نوسراوه‌کان مه‌خه‌نه‌ سه‌ر یه‌ک چونکی بینه‌ر خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێکه‌ ئێوه‌ له‌ پڕ بابه‌تێکی تری له‌سه‌ر ئه‌نوسن له‌ ژێر نازناوی به‌ په‌له‌ له‌ کاتێکدا ئه‌توانن له‌ سه‌ر ئه‌و نه‌ینوسن یاخود له‌ شریتێکی سه‌روو ئه‌و بینوسن یان دوای ته‌واو بونی شریتی هه‌واڵه‌که‌ به‌ په‌له‌که‌ دابه‌زێنن . دوای چه‌ن چرکه‌یه‌ک …
* له‌ بواری وه‌رزشا با که‌ناڵه‌ خۆماڵێ زه‌مینیه‌کان ڕێکه‌ون له‌ ناو خۆیانا بۆ دابه‌ش کردنی په‌خشی یاریه‌ نێو (( ده‌وڵه‌تیه‌کان و یانه‌چیهانیه‌کان )) که‌ له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌نجام ئه‌درێ نه‌وه‌ک هه‌موو که‌ناڵه‌کان یاری وڵاتێک یان یانه‌یه‌ک په‌خش بکه‌ن ویاری وڵاته‌کانی تر په‌خش نه‌که‌ن و بینه‌رو هانده‌ری یانه‌کانی تر چاوه‌بزه‌یان بێ و یاری یانه‌که‌ی خۆیان نه‌بینن
* تکایه‌ با پێشکه‌ش کارو ئاماده‌کاری به‌رنامه‌ وه‌رزشێکان بێلایه‌ن بن چونکی بینه‌ر پێویستی به‌ به‌لایه‌نبونی ئێوه‌ نییه‌ و با بۆچونی خودی خۆتان بۆ خۆتان بێ * به‌رنامه‌ و شیکردنه‌وه ‌(( ئاینێکان )) هه‌ڵه‌یان هێنده‌ زۆره‌ به‌ نوسراوێکی جیا کۆی ئه‌که‌مه‌وه‌ ولێره‌دا چێگه‌ی نابێته‌وه‌ و زۆر بوارێکی ناسکه‌ .
* هه‌ندێ ورده‌کاری تریش که‌ من پرۆفیشیناڵ نیم له‌م بابه‌ته‌دا به‌ڵام ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌ستی بینه‌ر بریندار ئه‌کات بۆیه‌ نوسیومن به‌ هیوای چاکسازی له‌م بواره‌دا به‌سوپاسه‌وه‌ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت