دکتۆر محەمەد گەناویی : دۆلار‌و تیرۆر .
له‌پشتی هه‌ر ههوڵو مه‌یلێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره‌و ئاڵتونی زیاتر له‌پێویست هه‌میشه چه‌ند ئاره‌زویه‌كی شاراوه خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن كه به‌ده‌گمه‌ن ئه‌م ئاره‌زوه شاراوانه بۆ مه‌به‌ستی خێره چ له‌سه‌ر ئاستی تاك، گروپ، یان وڵاتان .
ئه‌شێ لهجدلیهتی (دیالێكتێكی) پاره‌دا زۆر زیاتر له‌هه‌رشتێ جدلی زۆرتر له‌خۆ بگرێت، چونكه پاره ته‌نها مادده‌یه‌كی (محچ) ته‌نها نیه به‌ڵكو ماده‌یه‌كی كاڵایه كه‌په‌یوه‌ندی به‌ژیانی ئابوری، سیاسی ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، فه‌رهه‌نگی، ده‌رونی، فۆرم‌و جۆری ژیانه‌وه هه‌یه، بۆیه ره‌هه‌نده‌كانی دیالێكتێكی پاره فراوانتره لهماتریالزمی دیالێكتیك به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژی ئه‌مڕۆماندا .
له‌مێژوی جدلی پاره‌و ئاڵتوندا به‌ده‌گمه‌ن یان نه‌بیستراوه كه له‌هه‌ر شوێنێ پاره‌و ئاڵتون‌و سامان ههبوبێتو كۆكرابێته‌وه كارێكی ناشیاو لهجهنگهوه بگره تا ئازاردانی كه‌سێك یان ژینگه‌و سروشتی لێنهكهوتبێتهوه هه‌ڵبه‌ته ئه‌م جدهله زۆر زیاتر هه‌ڵده‌گرێت له‌سه‌ری بوترێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بزانرێت ئه‌مه‌یه جدلیهتی پاره زیاتر‌و زیاتر ده‌بێته بابه‌تی جددی له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه گهورهكانو قه‌یرانه‌كاندا.
له‌ژیانی مۆدێرنی ئه‌مڕۆداو له‌یه‌ك بازاڕ بونی ئه‌مڕۆی جیهاندا له‌سایه‌ی گڵوبالیزمدا زیاتر له‌هه‌ر كاتێكی تر پاره‌و ئاڵتون (دۆلار) په‌یوه‌ندی به‌تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای جیهانو ده‌وڵه‌تانه‌وه هه‌یه، رۆژانه هه‌ست به‌به‌هاو گرنگی دۆلار ده‌كرێت .
هه‌مومان ، هه‌رتاكێكی ئه‌مڕۆی ئه‌م جیهانه‌ی ئێستا نه‌ك ته‌نها ناتوانین بێ دۆلار بژین به‌ڵكو هه‌تا بێ تێگه‌یشتن له‌دنیاو فه‌رهه‌نگی دۆلار‌و ده‌وڵه‌تی دۆلار، ناتوانین به‌رده‌وام بین له‌ڕۆیشتن له‌گه‌ڵ ڕهوتو ره‌هه‌نده‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی .
هه‌ركاتێ رێگه‌ی شهرعیو یاسایی‌و ویژدانی ئاماده‌نه‌بوو له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆلاردا چ بۆ په‌یداكردنی یان بۆ پاراستنی‌و به‌كارهێنانی، ئه‌وا رێگه‌ی تیرۆر‌و جهنگو بێ ویژدانی هه‌میشه به‌دیلی ئاماده‌یه.
له‌هه‌ر شوێن‌و كاتێ، كه دۆلار‌و سامان بهیاساییو شه‌رعی ده‌ستنه‌كه‌وت ئه‌وا زۆر به‌ده‌گمه‌ن به‌ڕێگه‌ی یاسایی‌و شه‌رعیش بۆ كاری خێر بهكاردێتو ئاسان بۆ تیرۆر به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه به‌كاردێت ، وه‌كو تیرۆری سیاسی، فكری، ده‌رونی، كۆمه‌ڵایه‌تی تا ئه‌گاته تیرۆر فیزیكی. په‌یوه‌ندی جدلی پاره (دۆلار) و تیرۆر له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی یاسایی پهیدابونو به‌كارهێنانی دۆلار وه‌ستاوه.
ئه‌مڕۆ له‌ژێر سایه‌ی تیرۆر‌و دۆلاری ناشه‌رعی به‌ده‌ستی دهسهڵاتدارانو ده‌وڵه‌تانی بێ دامه‌زراوه‌یی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیان‌و ئاسایش‌و داهاتوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
یه‌كێك له‌هه‌ڵه‌كانی جه‌نگی دژی تیرۆر له‌مه‌دایه، كه‌وا بزانرێت به‌ته‌نها بهلێدانو له‌ناوبردنی گروپه چه‌كداره‌كان كارتهواو ده‌بێت، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه رێگا بدرێت كهسانو وڵاتانی فاشل بێ دامه‌زراوه‌یی دیموكراسی‌و به‌شداری جه‌ماوه‌ری به‌ڕێگه‌ی ناشهرعیو گهندهڵیو تاڵانی ببنه خاوه‌ن ملیاره‌ها دۆلار له‌سه‌ر حسابی رهنجو ژیانی خه‌ڵكی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێشی وڵاته‌كه‌یان.
له‌م وڵاتانه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ناشه‌رعی بونه‌ته خاوه‌ن ملیاره‌ها دۆلاری تاڵانی به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌بینین كه‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه به‌شێكی زۆری پاره‌كه‌یان بۆ تیرۆری كۆمه‌ڵگا، ئازادی‌و دیموكراسی‌و كۆیله‌كردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌كارهێناوه.
ئیتر كهدڵنیابون له‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگاكانیان ته‌سلیم بون، پاره‌ی تری تاڵانی به‌كارده‌هێنن بۆ تیرۆر له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری نیشتمانی خۆیان، یان دژی هه‌ر وڵات‌و كه‌سێك كهبیانهوێت به‌گوێره‌ی مه‌زاجی خۆیان. مامه‌ڵه‌ی خراپ واتا تاڵانكردن‌و گلدانه‌وه‌ی دۆلار لای تاك یا گروپێكی دیاریكراو به‌ناشه‌رعی ئه‌م ۲حاڵه دروستده‌كات.
۱- جگه له‌گرفتی ویژدانی‌و دادپه‌روه‌ری، ئه‌گه‌ر پاره لای كه‌سی نابه‌رپرسی نا كۆنتراڵكراو له‌ڕوی
یاسا‌و داستورهوه به‌ڕێگای قاچاخ‌و نایاسایی كۆبوبێته‌وه، ده‌توانن بۆ كاری ناشه‌رعی به‌كاریبهێنن دژی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
۲- هه‌ركات زۆرینه‌ی گه‌ل هه‌ستی كرد كه له‌لایه‌ن گروپێكی كه‌مه‌وه تاڵاندهكرێتو بواره‌كانی ژیانیان وێران ده‌بن، ده‌شێت په‌نا بۆ هه‌ر كارێكی توندوتیژی به‌رن.
له‌سه‌ره‌تای مانگی (11)ی ئه‌مساڵ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه له‌سه‌رچاوه‌ی سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا له‌عێراق كه‌زیاتر له700 ملیار دۆلار له‌سامانی گه‌لانی عێراق بهعهرهبو كورده‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه ناگاته 10 كه‌س ده‌ستی به‌سه‌را گیراوه. ئه‌وه‌ی كهئاسایی بێ ئه‌مه‌یه كه‌هه‌موو عێراقیه‌كان ده‌زانن له (2003) وه عێراق روبه‌ڕوی تاڵانی‌و گه‌نده‌ڵیه‌كی بێ وێنه بۆته‌وه كه‌به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانی رێكخراوی رونی (شفاف) عێراق یه‌كه‌م وڵاتی دنیایه له‌گه‌نده‌ڵیدا به‌هۆی ئه‌وه كه چه‌ند كه‌سی خاوه‌ن میلیشیا ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانی ئابوری عێراقدا گرتوه‌و وڵات تاڵان ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نائاساییه بێده‌نگی ئهمریكاو به‌ریتانیایه كه له‌م تاڵانیه گه‌وره‌یه بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه.
وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد سامانی دهستكهوتو له‌ڕێی ناشه‌رعی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه له‌سه‌ره‌تادا به‌كاردێت بۆ تیرۆری هاوڵاتیان ئه‌مجار بۆ تیرۆری وڵاتان‌و خه‌ڵكانی تر.
ئه‌مریكا له‌لایه‌ك جه‌نگی تیرۆر دهكاتو رۆڵه‌كانی خۆی ده‌كاته قوربانی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هیچ لێ پرسینه‌وه ناكات له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداد كه ئه‌م هه‌موو پاره به‌تاڵان ده‌به‌ن، كه‌ده‌توانن له‌م بڕه پاره زۆره‌ی به‌تاڵان براوه ده‌یان گروپی وه‌ك قاعیده‌و داعشی پێ دروستبكه‌ن هه‌ركاتێ مه‌زاجیان حه‌ز بكات ، چونكه هیچ رێگریه‌كی ده‌ستوری، یاسای، ویژدانی، هه‌تا ئاینی‌و ئه‌خلاقی نیه. ئیتر پرسیار ئه‌مه‌یه ، بێ ده‌نگی ئه‌مریكا له‌م تاڵانیه به‌واتای پشتگیری ئه‌مریكا نیه له‌تیرۆریزم؟ چونكه ئه‌م پاره به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان بۆ ئاره‌زوه‌كانی ناشه‌رعی تاڵانكاران به‌كاردێت له‌وانه ئاره‌زوی تیرۆر.
هه‌ركاتێ ئه‌م به‌رپرسه نابهرپرسو نا پابه‌ند به‌هیچ یاسا‌و دهستورێكهوه ده‌توانن ئه‌م پاره به‌كاربێنن نه‌ك هه‌ر دژی گه‌لی خۆیان به‌ڵكو دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئهمریكاو رۆژئاوا‌و هه‌موو ناوچه‌و جیهان.
بۆیه ئهمریكاو هاوپه‌یمانان له‌ڕوی به‌رپرساری ئهخلاقیو پاراستنی ژیان‌و ئاسایشی هاوڵاتیانی عێراقی‌و كوردستانی‌و هه‌تا هاوڵاتیانی خۆیان پێویسته به‌دواداچونی پێویست بكه‌ن بۆ :
1- ئاشكراكردنی ناوی تاڵانكهران.
2- هه‌موو رێگایه‌ك به‌كاربهێنن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م پارانه كه له‌كوێ حه‌شار دراون‌و له‌كوێ به‌ناوی كێ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كراون‌و له‌چیدا سه‌رمایه‌گوزاریان لێكراوه.
3- ده‌ركردنی بڕیاری داسگیركردنو دادگایكردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌م ۷۰۰ملیارد دۆلاره‌یان به‌تاڵان بردوه له‌دادگای تاوانه‌كانی جیهانی ، دادگای سه‌ربه‌خۆی عێراق بۆ سزادانیان .
4- دانانی لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م پارانه بۆ خاوه‌نی شرعی كه میلله‌ته .
وڵاتانی رۆژئاوا‌و رای گشتی رۆژئاوا، له‌هه‌ر كاتێك زیاتر داواكاره هه‌نگاوی جددی بنێن بۆ وه‌ستانی تاڵانیكردنی قوتی گه‌لانی عێراق له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م چوار خاڵه‌ی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌مان پێكردوه ، ئه‌گه‌رنا ده‌یان گروپی تری وه‌ك داعش په‌یداده‌بێت، كه له‌ئه‌نجامدا هه‌مومان ده‌بێت به‌هاكه‌ی بده‌ین.