دێهات عوسمان : بۆچی کورد دەبێت هێزی سێهەم بێت لەرۆژهەڵاتی ناویندا؟ .
بەشی دووەمی
بابەتی کوردو رۆژهەڵاتی ناوەراست سەرچاوەی ئابووری جیهان .
ئیستا چاوی هەموو جیهان لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەراستە بەتایبەت چەقی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەویش خاکی میزەپۆتانیا کە کوردستانی گەورەو خواری و عیراق دەگرێتەوە , ئەم چەقی رۆژ هەڵاتی ناوەراستە بەسەرچاوەی وزە و ئابورری رابردوو و ئێستاو داهاتووی جیهان دەزانرێت وڵاتانی جیهان بەگشتی و وڵاتانی پاوەنخواز لەهەوڵی ئەودان بەهەر شێوەیەك لە شێوەکان بێت یان لەژێر چەتری هەر بیانوێەك بێت خۆیان بگەێننە رۆژهەڵاتی ناوین ، بۆ دەست بەسەرەگرتنی رۆژهەڵاتی ناوەراست و مسۆگەر کردنی سەرچاوەی وزەی جیهان پێویسەتە خۆیان لەچەقی رۆژهەڵاتی ناوەراست واتا میزەپۆتانیا جێگیر بکەن بۆ جیگیر بوونیان لە میزۆپۆتانیادا پێویستە خۆیان بگەێنیە چەقی میزەپۆتانیا ، کە دەکاتە باشوری کوردستان تارادەیەك سەرکەوتوو بوون لەم هەنگاوە چوکە توانیویانە باوەر بە سەرکردایەتی سیاسی کورد بهینن و پیان کەن بە لایەنگرو هاوپەیمانی خۆیان .
وەك دەبیننین بەناوی شەری داعشەوە جیهان دابەش بووە بەسەر دوو بەرەدا لە غیابی گەلی کورد لە باکور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان ، بەڵام باشوری کوردستان خۆیان یەكلا کردۆتەوە بەوەی دابەش بوون بەسەر هەردوو بەرەکەدا بەداخەوە ! ئەم دابەش بوونەی هێزە سیاسیانەی کورد لە باشوری کوردستان بەسەر هەردوو بەرەی رژێمی داگیرکار و ستەمکارەکان و رژیمە سەرمایەداری پاوەن خوازەکان
هەردوو بەرە بەناوی شەری تیرۆرەوە لەهەوڵی دەست بەسەراگرتنی رۆژهەڵاتی ناویندان ، با بپرسین تیرۆر کێیە؟ .
وەڵام ئامادەیە پێویستر ناکات بەدووایدا بگەرێن تیرۆر داعش و هاوشێوەکانیە …
ئەی داعش کێیەو؟ ، دروست کراوی کێ یە ؟ . بێ گومان ئەم رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە ( داعش) کە رێکخراوێکی تیرۆرستی دژ بە مرۆڤایەتیە دروستکراویی هەر دوو بەرەی رژێمە داگیرکەرە فاشیست و چەو سێنەرەکانی رۆژهەڵاتی ناوین و بەرەی رژێمە پاوەنخوازی و سەرمایەداریەکانی ئەوروپاو ئەمریکایە .
ئەمریکا و ئەورو پاو تەواوی رژێمە پاوەنخواز و سەرمایەگوزارەکان لەهەوڵی ئەوەدان دووبارە لەدوای سەدساڵ لەدابەشکردنی رۆژهەڵاتی ناوەراست و خەت خەتکردنی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەچوارچێوەی سنوری دەستکرد هەسان بەدامەزراندنی دەوڵەت نەتەوەو دەوڵەت مەزهەب و زاڵکردنی دەسەڵاتی کەمینەو سەپاندنی هەژموونی کەمینە بەسەر زۆرینەیان سەپاندنی دەسەڵاتی مەزهەبە کەمینەکان بەسەر مەزهەبی زۆرینە لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان چۆن ؟ بۆ ئەوەی هەر کاتیك ئەو دەسەڵاتی کەمینەی کە حوکمی وڵاتێك دەکات لەژێر فەرمانیان دەرچوو ، هەموو کات ئەوەی بە بەرچاودا بێنن ، کە ئەگەر ئێمە نەبین ئەوا زۆرینە دەتروخێنێت بە پەیامیکی راستەو خۆپێ بڵین ئێمەین بووین بە هۆی مانەوەی دەسەڵاتی تۆ .
واتا هیچ کات رژیمەکانی رۆژهەڵاتی ناوین داواکانی وڵاتانی پاوەنخواز پشت گوێ نەخەن و گوێرایەڵیان بن . بۆ نمونە هاتن لە عێراق کەمینەیەکی سونەیان بردە دەسەڵات و لە سوریا کەمینەیەکی شیعەیان بردە دەسەڵات و لەتورکیا دەسەڵاتیان دا بە کۆمەڵك فاشیست لەسەر خاکی وڵاتێکی تر و ئینکاری گەلانی تری دەکرد جگە لە تورك هیچ گەلێکی تری نەدەخویندەوە لە ئێران دەسەڵاتی فارسەکان بە هێزکرا ، کە کەمینەی نێو گەلانی ئێرانن بوون واتا کۆمەڵك دەوڵەت نەتەوەیان دروستکرد لە بەرژەوەندی خۆیان لە چوارچێوەی سنورێکی دەستکرددا .
سەیرکەن هەر ئەو دەوڵەتانەی ، کە سەد ساڵ پێش ئیستا رۆژهەڵاتی ناوەراستان دابەشکرد بەسەر کۆمەڵێك رژێمی دیکتاتۆری داگیر کەرو سیستەمێکی چەق بەستوو هەر ئەو دەوڵەتانە هاتوونەتەوە جارێکی تر ئەم سنورانە تێك بشکێننەوە لەژێر ناوی بازاری ئازاد واتا لە بازاری رۆژهەڵاتی ناوین نەوت بەتاڵان ببەو لەبازاریکی تر بی پاڵەو لەبازاریکی تر بیفرۆشە ئایە ئەمە بازاری ئازادە یان قۆرخکردنی بازارە ؟ .
هەر هەمان ئەم وڵاتە زلهیزانەی ، کە قۆرخی بازاری ئازادی جیهانیان کردوە بۆخۆیان کارەکتەر بوون لە دروستکردنی ئەم وڵاتە دیکتاتۆرانەی رۆژهەڵاتی ناوین ، کە پێشتر دروستیان کردووە . ئەی بۆچی ئیستا دوای سەدساڵ هاتوون جارێکی تر هەووڵی تێکدان و رووخانی ئەم وڵاتە دیکتاتۆرانە دەدەن ، کە خۆیان دروسکەرین ؟ . دەزانن بۆ چی وادەکەن ؟ . چونکە بەرژەوەندیان لە رۆژەڵاتی ناوین کەوتۆتە مەترسیەوە بەمانەوەی ئەم رژیمانە .
مانەوەی رژێمەکانی رۆژهەڵاتی ناوین بەرژەوەندی وڵاتانی سەرمایەداری و پاوەنخواز دەخاتە مەترسیەوە . ئەیچی بکەن وڵاتانی پاوەنخواز تا بەژەوەندیان لە ژێ مەترسی رزگار بکەن ؟ .
دەبێت وڵاتانی سەرمایەداری هەڵسن بەفۆرمیلەکردنەوەی رۆژەڵاتی ناوین بەسپۆنسەری ئەمریکا و فەرەنسا و بریتانیا و تارادەیەك ئەڵمانیا و تەواوی وڵاتانی سەرمایەداری . بێگومان هەروا دەکەن جا بۆ وڵاتانی بەرژەوەندی پەرست گرینگ نیە ، کام رژیمی دیکتاتۆر لە پێش ئەوەی تر دەروخێت لە رۆژهەڵاتی ناوین گرینگ ئەوەیە ئەم رژێمانەی ، کە بوون بەهۆکار بۆ لاوازکردنی بەرژەوەندیان تێك بشکێنن .
لە ئیستادا وڵاتانی سەرمایەداری کەوتونەتە ململانیکردن لەگەڵ هێزی بەرامبەر هیزی بەرامبەر کێن ؟ .
ئەو رژێمانەن ، کە شەری مانەوەو پاراستنی دەسەڵاتە فاشیست و داگیرکەرەکەیان دەکەن نمونەیان ئێران سعودیا و تورکیا و سوریا و عێراق و وڵاتانی کەنداو لەم نێوەندەش کورد دەبێت هێزی سێیەم بێت ، چونکە میژوو پێمان دەڵیت : ئەگەر کورد هێزی سێیەم نەبێت زەرەر مەند دەبێت وەك ئەوەی لە رابردوو رووی داوە کاتێك دوو زلهیز لیك دەدەن ئەگەر گەلی کوردستان خۆی دابێتە پاڵ هەر کامێکیان یاخود دابەش بوو بێت بەسەر هەردوو هێزەکە ئەوا زیانی زۆری بەرکەوتووە بۆ نمونە کاتێك بێ زەندیەکان و ساسانیەکان شەریان کردوە گەلی کوردستان خۆیان دابەش کردوە بەسەر هەردوو تەرەف کە لەم نێوەندە دا زەرەر مەندی کورد بووە و دابەش بوونی کوردستانی بەداوادا هاتوە یان کاتی شەری عوسمانیەکان و سەفەویەکان دووبارە زەرەر مەندی یەکەم گەل و خاکی کوردستان بووە کە دووبارە کوردستان دابەش بۆتەوە لە نێوان عوسمانی و سەفەویەکان ئەوەی کە کوژراوە و لە ناو چووە تەنها گەلی کوردستان بووە ..
دوور نەرۆین شەری براکوژی نێوان پارتی و یەکیتی لەساڵانی نەوەدەکان ماڵ وێرانی زۆری لیکەوتەوە ، کە هەندێك لە چاودێران بە لەناو چوونی ١٨٠٠٠ هەزار جەنگاوەری کورد و سوتان و وێرانکردنی دەیان گوندو شار وو شارۆچکە دەی خەمڵێنن و بێجگە لە تێکچوونی باری دەروونی هاوڵاتیانی کوردستان کە کاریگەری جەنگی براکوژی تا ئیستا بە سیمای گەلی کوردەوە دیارەو زیانی بە بەرەو پێشچوون بەزی ئاستی رۆشبیری کۆمەڵگا گەیاندووە ئەم ماڵ ویرانیە لە ئەنجامی چی بەسەر گەلەکەماندا هاتووە میژوو دەستنیشانی کردوە لە ئەنجامی هەڵەی سیاسی سەرکردایەتی کوردستان رووی داوە ، لەو کات دا سەرکردایەتی و هێزە سیاسیەکانی کوردستان دابەش بوون بەسەر ئێران و تورکیادا کە دوو زلهێزی دژ بەیەکی ناوچەکەنن و هەردوکیانیش دژ بەگەلی کوردستانن . بۆیە دەبێت لە ئیستادا گەلی و سەرکردایەتی سیاسی کوردستان وەك و هێزی سییەم لەم جەنگی جیهانی سییەمەی کە لە ئیستا تێ کەوتووین و لە رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە سەری هەڵداوە دەربکەوێت واتا رۆژەڵاتی ناوین ببێت بەسێ هێز .
(١) هێری وڵاتانی سەرمایە داری پاوەن خواز بە سەر پەرشتی ئەمریکا
(٢) هێزی وڵاتانی بەرگری کارەکان کە مانەوەی رژێمە داگیرکەر و فاشستی کۆنە پەرست و ستەمکارەکانیان بە بنەما وەرگرتووە
(٣) هێزی گەلانی ئازادیخواز و ئاشتیخوازی رۆژ هەڵاتی ناوین کە گەیشتن بە مافەکانیان بە بنەما وەر گرتووە لەنێو ئەو گەلانەش گەلی کورد نمونەیانە ئەم سێ هێزە لەیەك کاتدا دەبێت هەر هێزیك لەم سێ هێزە شەری دوو هێزەکەی تر بکات بۆ بەدی هاتنی خواستەکانی ، واتا هێزی وڵاتانی پاوەن خواز دەبێت لە یەك کات شەری رژیمە داگیر کەر و کۆنە پەرستەکان و شەری هێزی سییەم کە هێزی ئازادیخوازی گەلی کوردە بکات . بە هەمان شێوە رژیمی کۆنە پەرست و داگیر کەر ، دەبێت شەری هێزی سێیەم ، کە هێزی ئازادیخوازی گەلی کوردو شەری هێزی یەکەم کە هێزی رژیمی سەرمایەداری و پاوەن خوازیە بکات .
هەروەها هێزی گەلی ئازادیخواز و چەوساوەی کورد دەبێت شەری هەردوو هیزی رژێمی کۆنە پەرستی داگیر کەران و رژیمی سەرمایەداری و پاوەنخوازی بکات . بەڵام دەکرێت دوو لەم هێزانە تا رادەیەك هەماهەنگی یەك بن نەوەك هاوپەیمان بن تەنها بەمەبەستی هەرسهینان بە هێزەکەی تر .
ئینشاڵا لەبەشی سییەمی ئەم بابەتە دێمەوە خزمەتی ئێوەی خوینەر و رۆشنبیر ، سوپاس بۆ هەموو لایەك بەو هیوایەی سودمەند بووبن و نەبووبمە مایەی بێزاریتان .