فەرەیدون کونجرینی : لەیادی دامەزراندنی ڕکخراوێکدا یان بەرەنگار بونەوەی تیرۆر .
رهجهب تهیب ئهردۆگان ، جیهان و خەڵکی تورکیای دڵنیا کردەوە ، کە کورد نەتەوەیەکە و دەیەوێت سەربەخۆبێت و هەوڵی سەروەری دەدات لەچوارچێوەی خاکی کوردستاندا.
وڵاتانی جیهان بەتایبەت ئەو وڵاتانەی دەخوازن فرە دەوڵەت هەبێت لەدنیاداو کۆتایی بەململانێکانی نەتەوەکان و شەڕی ناوخۆی وڵاتانی جیهان بێت بەپێی ئەو مێژوەی نەتەوەکان هەیانە و بڕگەکانی بون بە دەوڵەت دەیان گرێتەوە . بەنمونە نەتەوەی کورد کە خاوەنی ( کەلتور و ئاڵا و دین و خاکی ) خۆیەتی ، هەر نەتەوەیەك خاوەنی ئەمانەبێت مافی بون بە دەوڵەتی هەیە بەپێی تێپەڕاندنی ئەو هەوڵەی وڵاتانی جیهان سەندویانە بۆ نەتەوەی خۆیان .
لەیادی 36 ساڵەی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە ) ، کە لەسەر دەستی عەبدوڵا ئۆجەلان دامەزرا لە 27ی سەرماوەرزی ( 1978 ) بە باڵێکی لینین ، لە 1984 وەك رێکخراوێکی چەکداری رزگارکار لەپێناو خاک و نەتەوەدا هەنگاوینا ، تا ئەم ساتەوەختە کورد شەرمەزارە لەوەی هەوڵی تەواوی نەداوە بۆ رزگارکردنی رابەری ( پەکەکە )
ئەمڕۆ دژە خەباتی ئەو پارتە کوردیە ، کە دەوڵەتی تورکیایە هاتە دەنگ و تەواوی ئەو ناڕەزایەتیەی دەربڕی کە کورد لە چاوەڕوانیدا بو ئەردۆگان سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە لە لێدوانێکیدا لەیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستاندا بەپێچەوانەوە لە چاوپێکەوتنە رۆژانامەوانیەکەدا بەڕاکشاوانە روبەڕوی کورد بوەوە لەهەمانکاتدا سەرکردەیەکی کورد نەهاتە دەنگ کە بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و لەیادی دامەزراندی ( پەکەکە ) دا گوتی بە مەرجێك بەشداری جەنگی دژ بە داعش دەبین کورد نەکرێتە دەوڵەت ، ئەم پەیامەی رهجهب تهیب ئهردۆگان رەتکردنەوە و بەرەنگاربونەوەیە دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان نەك دژی تیرۆر و دەوڵەتی ئسلامی لەعێراق و شام داعش .
ئەم جەنگە سێهەمین دەروازەیە بەڕوی گەلی کوردا دەکرێتەوە لەمێژوی خەباتی خۆیدا ، تا بگات بە ئامانجە نیشتمانیەکان ، دەروازەی یەکەم ئازاد کردنی هەرێمی کوردستان بوو لە دوای جەنگی کوەیت ، کە کوردانی باشوری کوردستان توانیان نەخشە رێگای ئایندە بکێشن و لەکەلێنی ئەم دەروازەوە پانتایی نیشتیمان دەستنیشان بکەن و بیکەن بە یەکەمین مەشخەڵی رزگاری کوردستان ئەویش راپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991 بو کە دژ بە دیکتاتۆری سەریهەڵدا لەپێناو سەربەخۆیدا و ئاشکراکرا کە نەتەوەیەك داوای مافی چارەنوسی خۆیدەکات ( سەروەری گەل )
دەروازەی دوەم لەنێوان ساڵی 2001 و 2003 دا گەلی کورد ئامانجی سەرەتای دەستپێکرد لەسەر ئاستی جیهان ئەویش جەنگی دژە تیرۆر بو، کورد یەکەمین نەتەوە بو شانبەشانی جیهان و وڵاتانی دیموکراتیخواز دەستیکرد بە بەرەنگاربونەوەی تیرۆرو تیرۆرستان و لەئێستاشدا بەردەوامە کە بۆتە دەروازەی سێهەم و داعش هێزو مەبەستی نەتەوەی کوردی باشتر لەڕابوردو دەرخست بۆ جیهان و وڵاتانی دژە تیرۆر کە زۆرینەن لەسەر ئاستی جیهان پشتیوانی گەلی کوردیان کرد بەتایبەت ئەوروپاو ئەمەریکا .
بیرمەندانی کورد لەمێژە لە چاوەڕوانی ئەوەدابون سەرکردەیەکی داگیرکار خاک و نەتەوایەتی بەم جۆرە بێتە دەنگ و ناڕەزایی دەربڕێ لەئاست دروستبونی دەوڵەتی کوردی بەتایبەت لەڕۆژێکی وەك ئەمڕۆدا کە ٢٧ی سەرماوەرزە .
لەدوای لێدوانی ئەردۆگان دڵنیایی ئەوە کراینەوە، کورد لەئایندەیەکی نزیکدا سەربەخۆیی خۆی رادەگەیەنێت و نیشتیمانی سەربەخۆ و پێگەی وڵاتەکەی نیشان دەدات لەنەخشەی جیهاندا .
- بابەتەکانی تری فەرەیدون کونجـــرینی
فەرەیدون کونجرینی: 31ی ئاب بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟
-فەرەیدون کونجرینی: هۆکاریی سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش!؟
-فەرەیدون کونجرینی: پێویستریین شت بۆ مرۆڤ!
- All Posts