بورهان شێخ رەئوف : هاوپەیمانێتى دژى تیرۆر .
لە چوارچێوەى ئەو هەوڵانەى کە لە ئارادایە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیەتیەکى بە هێز و فراوانتر لە ئەمەى ئێستا هەیە کۆنگرەى برۆکسل بەسترا لە 3 دیسەمبەرى ئەمساڵ بۆ بە گژاچوونەوەى تیرۆرو ڕەفتارەکانى داعش بە بەشدارى 60 دەوڵەت و لە سەر ئاستێکى بڵند ، لە چەند مانگى ڕابردوودا داعش لە عێراق و سوریا و ڕۆژئاواو باشوورى کوردستان بە شێوەیەکى زۆر دڕندانە بەربووەتە گیانى خەڵکى سڤیل و بێدیفاع هەر لە کەمە نەتەوەکاوەکان و ئتنیکە جیاوازەکانى ئێزیدى و مەسیحى و شەبەک و شیعەو هەموو بۆچوون ئاینزا جیاوازەکانى خۆیان کە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتى جێگەى شەرمەزاریە کەلەم سەرەتاى سەدەى بیست و یەکەدا هێزێک سەر هەڵبدات وەکو قەوارەیەکى نامۆ بەم جیهانە پەلامارى هەموو شتە جوانەکان بدات لە هونەرو فەلسەفەو شوێنەوارو ئایین و ژن و ئازادى و جیاوازییەکان کە جوانیان بە ژیان بەخشیووە …. تد .
سەرەڕاى هەمووئەوانە خەلیفەى دەوڵەتەکەیان ئەبوبەکر بەغدادى لە دوایین تۆمارى دەنگى کە بڵاوى کردەوە لە چەندرۆژى پێشوودا تا داگیر کردنى ڕۆماى پایتەختى ئیتالیا لە ئەوروپاو عەرەبستانى سعودى و یەمەن و میسرو مەغریبى عەرەبى ڕاناوەستن و موژدەى بە لایەنگرانى دەدا کە یاساى خەلافەتى دەوڵەتەکەیان بەسەر هەموو ئەو ووڵاتانەدا بسەپێنن ، بۆ یە ئیتر مەترسى لەمە گەورەترو هەڕەشە لەمە ئاشکراتر بەدى ناکرێت بۆ سەر ئاشتى و ئاسایش و پێکەوە ژیان لە جیهاندا ، بۆیە ئیتر هیچ بوارێک نەماوەتەوە بۆ ناوەندەکانى بڕیارو زلهێزەکانى دونیا بۆ بەگژاچوونەوەى ئەم پەتا کوشندەیە جگە لە هاوپەیمانیتیەکى بەهێزو مەزن وچالاک بۆ گژاچوونەوەى ئەم ڕێکخراوە ڕەشپەرست و تیرۆرستە کە ئەمڕۆ زیاتر لە 90 هەزار کیلۆمەترى چوارگۆشە زەوى لە عێراق وشام لە بندەستدایە هەروەها زیاتر لە 30 هەزار چەکدارى هەیە جگە لە تواناى دارایى زۆرو زەبەن کە بەهۆى بوونى چەندین کێڵگەى نەوت و غاز لە عێراق و سوریا لە ژێر دەسەڵاتیدا کە بە هۆیانەوە تواناى درێژەدانى ماشێنى جەنگى بۆ فەراهەم کردوون. هەرچەندە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى هەر لەسەرەتاى سەرهەڵدانى قەیرانەکەوە بە خۆ کەوتون ولەلەئاست و قەوارەیەکى بچوکەوە بۆ گەورەتر سەرتا کۆنگرەى جەدە لە عەرەبستانى سعودیە بەسترا بە بەشدارى ووڵاتانى کەنداو ئەمریکا وتورکیا هەرچەندە تورکیا واژۆى لەسەر بەیانى کۆتایى کۆنگرەکە نەکرد و دواتر کۆنگرەى پاریس بەسترا بە قەوارەیەکى فراوانتر بە بەشدارى چل دەوڵەت و وائەمێستاش کۆنگرەى برۆکسل بە بەشدارى 60 دەوڵەت دەبەسترێت بە ئامانجى بەگژا چوونەوەى تیرۆرى داعش و ووشک کردنى هەموو سەرچاوەکانى کۆمەک و دارییان لە هەموو جیهان و گەمارۆدانى ئەو پەتا وشێرپەنجە سامناکە کە ئیستا نزیکەى 5 ملیۆن کەس ئاوارەى دەستى ئەوانە لە عێراق وشام نەبوونى کارەباو گرانبوونى هەموو جۆرەکانى سووتەنەنى و قەیرانەکانى نیشتەجێبوون بێبەشکردنى مناڵان لە خوێندن و سەدان و دەیان گیرو گرفتى تریان بۆ خەڵکى ئەم ووڵاتانە دروستکردووە و لە هەوڵى ئەوەدان ئەم دیارییە بۆ ووڵاتانى دیکەش بەرن .بۆیە نەک هەر پەیمانى ناتۆو بەڵکو ناوەندێکى گرنگى وەکو زانکۆى ئەزهەر لە قاهیرەى پایتەختى میسر لە دوو رۆژى 3 و4 دیسمبەردا داعش و بە بەشدارى ئێران وسعودیە و ووڵاتانى تر بۆیە لەبەر مەترسى ئەم دیاردە سامناکە کە هەڕەشە لە ئاشتى و ئاسایش و پێکەوە ژیانى گەلان و ئتنیکە جیاوازەکان دەکات ئەرکى کۆمەڵگاى نێودوڵەتیە هاوپەیمانیەتیەکى گەلیک گەورە تر لەمەى ئێستا پێک بهێنێت و بە بەشداریپێکردنى هێزى سەربازى زەمینى و هەوایى بۆ زاڵبوون بەسەریاندا و گەڕانەوەیان بۆ ناو کونەکانیان ،ئەرکى سەرشانى هەمووتاکێکیشە لە هەر کوێ بێت ببێتە چاودێرو ڕێ لە گەشەکردن و جووڵەى ئاوا ڕەوتێک بگرێت .