ئەکرەم محمدئەمین : چۆن پێشمەرگەم بینی .
بیر تیژ و گوڕجوگۆڵ و هەڵۆ ئاسا بوو
تەمەن گەنج و بیر و باوەڕ لە لوتکەدا بوو
سەرمایە و ویژدانی گەل و نیشتمان بوو
سەربڵند دووربین و ئاسۆ روون بوو
بۆ هەمیشە چقلی چاوی دوژمن بوو
ساتێکیش پشوو لە خەبات هیچ مانای نەبوو
گیرفانیان پڕ بوو لە نانە رەق و پسکیتە شکاو
بۆ سەر شاخ و ڕێگەی دووری نەپساو
بۆ کاتی چالاکی بە گرو تین بوون
لە سەرکەوتندا زۆر هێمن و ژیر بون
ڕێبازیان شەهیدانە کەم ژیان و کەڵ ژیانە
پێشمەرگایەتی ئەرك بوو لە پێناوی مانا
جێگەی شانازین بۆ هاوڕێ و خێزان
بژی پێشمەرگە و گەلی کوردستان