دکتۆر کەمال میراودەلی : دەربارەی پیناسەی عه‌قڵ .
عه‌قڵ پێناسه‌ی زۆرن . زۆری پێناسه‌کانی ناکۆک نییه له‌گه‌ڵ چه‌مکی عه‌قڵ خۆی ، به‌لکو پێداویستی و دامێنی جیای جهوههرو ره‌وش و هه‌لومه‌رجی بوونی عه‌قڵه . عه‌قڵ که دوا پێناسه‌کرا ، عه‌قڵ نامێنێ هه‌روه‌ک چۆن مرۆڤی عاقڵ گه‌ر گه‌یشته ئه‌و ئاکامه‌ی که گه‌یوه‌ته دوا پێناسه‌کان و هه‌موو شتێ ده‌زانێ ، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر سفرو عاقڵ نامێنێ چونکه له لایه‌که‌وه زانین بێ بن و بێ سنووره ، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌وه حه‌قیقه‌تێکی ده‌ره‌وه‌و سه‌رووی مرۆڤه که سروشت و ژیان له گۆڕان دایه ، شته‌کان ، ده‌وروبه‌ره‌کان ، پرۆسه‌کان ده‌گۆڕێن له مه‌شه‌وه دیارده‌و پرسیاری نوێ ده‌رده‌که‌ون که پێویستیان به تێگه‌یشتن و شرۆڤه‌کردن و ته‌نانه‌ت زاراوه‌و زمانی نوێ هه‌یه . چالاکییه‌کانی مرۆڤ خۆشی چ وه‌ک سیاسه‌ت ، چ وه‌ک ئابووری و بازاڕ‌و ته‌کنۆلۆجیا ، و چ وه‌ک پێوه‌نده کۆمه‌لایه‌تی و جیهانییه‌کان ، دینامۆیهکی تری پرۆسه‌ی گۆڕان و ئالوگۆری خێران . خۆ کاره‌ساتی سروشتیی و گۆڕانی که‌ژو ئاو‌و هه‌وا ، ئه‌وا تا دێ پتر هه‌ره‌شه له پرۆسه‌ی ئاسایی ژیانی مرۆڤ له سه‌ر ئه‌م گونده تنۆکهیی یه‌ی گه‌ردوون ده‌کا .
واته ئێمه له هه‌موو کاتێکدا باسی عه‌قڵ
یه‌که‌م : وه ک کۆزانێکی ( کۆنسێپتێکی ) ئه‌بستراکت ده‌که‌ین که ناسکارو دیارکهرێکی هاوبه‌شی مرۆڤه .
دووه‌م : عه‌قڵ وەک خۆی دەردەخات لە ئاستێکی پێشکەوتن لە کۆمه‌ڵانی جیاوازدا .
سێیه‌م : عه‌قڵ له قۆناغێکی مێژوویی گلۆبالیی جیادا .
چوارەم : عەقڵ وەک توانستی عەقلی هەر مرۆڤێکی تاک تا هوشیارانە بژیاو کاروباری بە سەرکەوتوویی بە رێکات و لە دنیادا کارایەکی پۆزەتیڤ بێت .
پێنجەم : لەم سەردەمەدا کە تکنۆلۆجیا و رۆبۆت وردە وردە جێگەی مرۆڤ لە زۆر کاروباری هەرە ئاسان [ وەک کردنەوەی دەرگایەک و سەرکەوتن بە بەرزەڕۆ یەکدا ] تا هەرە ئاڵۆز وەک ئەنجامدانی نەشتەرسازیی ناسک ، تەیارەی بی تەیارەوان کە هەر هەموو شتێک دەکەن و سەفەری سەر مەریخ ، دیارە لای ولاتانی پێشکەوتوو [ عەقلی یان زیرەکی دەستکرد [ ئارتیفئشیەڵ ئینتێلیجێنس ] بۆتە ئەنجام و بەرهاتی مێژوویی چەندین سەدە لە پێشکەوتنی دەوری عەقڵی ئازاد‌و بەرهەمە زانستییەکان ولە ئەنجامدا بەرهەمە تەکنۆلۆجییەکانی کە ئەمڕۆ پرۆسەی ژیان و دەسەلات لە هەموو ئاستێک و لایەنێکدا بەڕێوە دەبەن . ئەمە ئەنجامێکی خەتەرناکی هەیە کە بریتییە لە : گلۆبالەبوونی [ جیهانیبوونی ] عەقلی دەسکردو پەراویزبوونی کۆمەلگا داخراو ودواکەوتووەکان .
شەشەم : عەقڵی کۆپیکارو کۆنترۆلکراو لە ئەنجامی ئەوەی سەرەوەدا دروست دەبێت : کە دەتوانین پێی بڵێین عەقڵی [ کۆپی و پەیست ] واتە کۆپیکردن و وەرگرتنی بەرهەمی عەقڵی تەکنۆلۆجی باڵای کۆمەڵگا پێشکەوتووەکان و بەکارهێنانیكی جاهیلانەو بەکاربەرانە بە بێ تێگەیشتنی ئەو پرۆسە عەقڵیی و زانستییە مێژوویی یەی بەرهەمی هێناون و ناوەرۆک و نهێنییەکانیان . ئەمە یەکسەر دەیکاتە عەقلیکی تەمبەڵی بەدواکەتوو – و پەراویزی پێشکەوتنە مەزنەکانی ژیان و جیهان .
حەوتەم : عەقلی غەیبیی خەرافی خوێڕی : ئەمە بە وتەی ئاشی نەزان خوا دەیگێڕێ گوزارەی لێدەکرێ .. کە عەقڵیکی پەراوێزی غەیبی خەرافی خوێڕی بۆشە نە لە هیچ دەگات نەهیچی پێدەکرێ بەلام لە نیفاق و درۆ‌و ساختەیی دا دەژیاو هەم خۆی دەبێتە قوربانی جەهالەتی خۆی هەم خەلك و دەوروبەری دەبنە قوربانی جەهالەتەکەی . بە تایبەتی کە لە رێگای دەسەلاتی دواکەوتووەوە دەبیتە رەوشی عەقڵی زالی کۆمەلگاو لە پەروەردەو میدیادا رەنگ دەداتەوە .
کات وه‌ک فاکته‌ر کار ده‌کاته سه‌ر تێگه‌یشتنمان بۆ کۆزانی عه‌قڵ خۆی و بۆ شێوه‌ی به‌کارهێنان و ده‌وری له کۆمه‌ڵدا . له به‌رئه‌وه ئه‌و ئه‌رکه سه‌خته‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی عه‌قڵی کۆمەڵیی له هه‌ر قۆناغێکی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ئه‌رکی گونجاندنی کارکردنی یان ده‌وری پراکتیکی عه‌قڵه له ئاستی کۆمه‌لایه‌تی مێژوییدا له‌گه‌ل چه‌مکی ئه‌بستراکتی عه‌قڵ . بۆیه ناکرێ عه‌قڵ وه‌ک شت سه‌یر بکه‌ین که له ده‌ره‌وه‌ی بیری خۆماندا هه‌یه‌و دهیناسینهوهو یان وه‌ک ئامرازیكی سه‌روسروشتی که وه‌ک گۆچانی سیحری وایه‌و هه‌ر کاتێ ده‌ستمان دایه هه‌موو مه‌ته‌ڵ و گرفته‌کانمان بۆ حه‌ل ده‌کا . نا عه‌قڵ شت نییه و ئامرازی سیحریی نییه . عه‌قڵ ره‌وشێکی دایەلتیکی [ من و جیهان ] ی هؤشیاری بوونه که ده‌بێته میتودێک بۆ کارا کردن یان چالاککردنی خۆی به مه‌به‌ستی پێناسه‌کردنی عه‌قڵیی شته‌کان و دیارده‌کان . واته وه‌ک پرۆسه ره‌وشه‌که‌و میتۆده‌که لێک جیا ناکرێنه‌وه . له به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی بوونی عه‌قل : پرۆسه‌ی پێوه‌ندی هۆش [ لێره‌دا وه‌ک توانستی دهرکرکردن و گۆڕینی ئاگایی به زانین ] و جیهانی ده‌ره‌وه‌ی هۆشه یان دنیای به‌رچاوو به‌رهه‌ست و به‌ر زه‌ین . گرفتێکی تری پێناسه‌ی عه‌قڵ ئه‌وه‌یه عه‌قڵ به‌هره‌و توانستێکی تاکه که هه‌موو که‌س هه‌یه‌تی و به‌م جۆره ره‌وشه‌ی بوونی به‌شێکه له ئازادیی و بەربژێریی و که‌سێتی تاکه‌که‌س ، له لایه‌کی تریشه‌وه وه‌ک مرۆڤ ئه‌و هۆشیاره مرۆڤیییهیه که وا ده‌کا بوونی کۆمه‌ڵگاو کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی بهرتوانا (مومکین ) بێ . لێره‌وه . له هه‌موو ئاستێکی کۆمه‌ڵدا پێویستیمان به جۆره پێکسازیی و کۆتێگهیشتنێک له نێوان عه‌قڵی تاکه‌کان و عه‌قڵی گشتی هاوبه‌ش یان عه‌قڵی ئه‌بستراکت وعەقڵی گلۆباکیی هەیە وەک لە عەقلی دەسکردو تەکنۆلۆجیای سەرسامکەردا خۆی بەرجەستە دەکات …
چ مانای عه‌قڵ و چ مه‌ودای به‌کارهێنانی له کۆمه‌لگایه‌که‌وه بۆ کۆمه‌لگایه‌ک ده‌گۆڕێ . ئه‌وی راستی بێ ئه‌رک و ده‌وری عه‌قل ده‌کرێ وه‌ک پێوانه‌یه‌ک بۆ پێشکه‌وتنی شارستانیی و لاتێک و کۆمه‌لێک و هه‌م بۆ راددهو ئاستی دیمۆکراتیبوون و مه‌ده‌نیبوونی وه‌ربگیرێ . به‌م پێیه بروا ناکه‌م هیچ که‌سێ که شاره‌زای مێژووی یۆنانی کۆن بێ لاری له‌وه هه‌بێ که به کۆمه‌لگایه‌کی عه‌قڵانی وه‌سفی بکا . گه‌ر بپرسین بۆ ؟ ئه‌مه خۆی ده‌رگامان بۆ ده‌کاته‌وه چه‌مکی عه‌قڵ له رووی تێروانگهیی ( تیۆری) و پراکتیکییه‌وه به پێی ستاندارد‌و ره‌وشه‌کانی کۆمه‌ڵگای یۆنانی پێناسه بکه‌ین ، ئه‌و پێناسانه‌ی که کۆبه‌ندی فه‌لسه‌فه‌ی رۆژاواییان دروست کرد‌و بوونه به‌شێکی گرنگ و جه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامیش . عه‌قڵ به‌م مانایه که سۆکرات دایمه‌زراند له بیرکردنه‌وه زیاتر نییه ، واتە عەقڵیکی فەلسەفییە : بیرکردنەوەیە لە بیرکردنەوە! بە پێچەوانەی عەقلی دینیی ئەفسانەیی خەرافیی کە دەتوانین بڵێین بیرکردنەوەیە بۆ بیرکرنەوە یان راستتر بۆ بیرنەکردنەوە ..
جیاوازییه‌که‌یه له جۆری بیرکردنه‌وه‌که‌دایه : بیرکردنه‌وه فەلسەفییەکە کراوه‌یه ، دایلهکتیکیییه واته هه‌میشه له دژه مانا‌و جه‌ده‌ل و به‌هانه (حوججه) یه‌کی تر ده‌گه‌ڕێ بۆ تاقیکردنه‌وه‌و پێشکه‌وتنی خۆی بۆ قۆناغێکی باڵاتری مانا‌و بیر . واته هه‌میشه دژی داخرانی دایه‌لۆگ و ده‌رگا پێوه‌دان له سه‌ر زانین و قفڵدانی مێشک و دڵه . بۆیه ئه‌وه‌ی که هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر عه‌قڵ ، ره‌وشی بوون و دیاله‌کتیکی ناوه‌وه‌ی خۆی نییه به‌لکو هه‌ڕه‌شه‌که له ده‌ره‌وه دێ ، له‌و هێزه‌ی که دایه‌لۆگ و جه‌ده‌ل و دایه‌لیکتیک قبوڵ ناکا ، به‌ڵکو داخران و دواکه‌وتن و داڕزینی ده‌وێ ، چونکه به‌رژه‌وه‌ندی له مانه‌وه‌ی ئه‌وه‌دا هه‌یه که هه‌یه ، نه‌ک ده‌رکه‌وتنی باشتر‌و پێشکه‌وتوو تر . ئه‌و هێزه‌ش ده‌سه‌ڵاتی باوه . واته ئه‌وه‌ی پرسی عه‌قڵ ده‌کاته شتێکی ترسناک پێوه‌ندی نێوان عه‌قڵ و ده‌سه‌لاته : به شێوه‌یه‌کی گشتیی وه‌ک فوکۆ له لێکۆڵینه‌وه مێژووییه فه‌لسه‌فییه‌کانیدا روونی کردۆته‌وه ده‌سه‌لات به‌وه ناوه‌ستێ هیزی عه‌قل کپ بکات ، به‌لکو خۆی پێناسه‌ی بۆ داده‌نێ و ، سنوور‌و مه‌رزی نێوان عه‌قڵ و ناعه‌قڵ یان ژیریی و شێتیی دیاریده‌کا . مه‌رج نییه پێوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆ له نێوان تێگه‌یشتنی مانای عه‌قڵ و ده‌سه‌ڵاتی باودا هه‌بێ ، ده‌سه‌ڵات ڕێباز‌و چوارچیوه‌و ئاقار‌و هه‌لومه‌رجه‌کانی په‌یدابوونی ئاخاوتنه‌کان دروست ده‌کا ، زۆربه‌ی ئاخاوتنه‌کانیش به شیوه‌یه‌کی یه‌کتر ته‌واوکه‌رو یه‌کتر به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه ( دیسکێرسیڤ ) به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و ئاقاره‌کانی ده‌سه‌لات ده‌رده‌بڕن ته‌نانه‌ت زۆر جار دوو ره‌وش و ئاقاری به رواله‌ت زۆر لێک جیا‌و ته‌نانه‌ت دژ و دوژمن به یه‌کیش ، هه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی ره‌وشی ده‌سه‌لاتن و خزمه‌تی ده‌سه‌لات ده‌که‌ن .