دکتۆر کەمال میراودەلی : رێزمانی بنچینەیی زمانی کوردیی
به‌شی پێنجەم : پێناسه‌ی رێزمان و گرامەر
1. زاراوه‌ی کوردیی رێزمان : [ گرامه‌ر ] :
وشه‌ی کوردیی رێزمان ، که له جیاتی گرامه‌ری ئینگلیزی به‌کاری دێنم ، وشه‌یه‌کی لێکدراوه له دوو وشه‌ی ( رێ ) و ( زمان ) پێکدێ , که هه‌ردووکیان ناون . به‌و شێوه‌یه‌ی من له‌م فه‌رهه‌نگه‌دا به‌کاری دێنم مه‌به‌ستم له رێزمان ئه‌م مانایانه‌ی خواره‌وه‌یه :
1 – رێچکه‌ی خۆرسکی زمان : واته ئه‌و ریچکه‌یه‌ی زمانی دایک خۆی وه‌ک به‌هره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ و پێکاری کۆگه‌یاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ری ده‌گرێ . له‌م روانگه‌یه‌وه ، زمان چالاکییه‌کی خۆڕسکهو هه‌ر کاتێ ده‌رفه‌ت و هه‌لومه‌رجی ژیانیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌راهه‌م ببێ ، ده‌پشکوێ و گه‌شه ده‌کا . به‌م پێیه زمان بریتییه له پێگەشەی [ پۆتینشیاڵی ] ستراکتوورێکی واته بنهکارێکی سروشتی کۆمه‌ڵایه‌تی که هه‌مووکه‌س هه‌یه‌تی و له ته‌مه‌نی شه‌ش تا حه‌وت سالیدا مناڵ ده‌توانێ به ناهوشیاری هه‌موو ئه‌و یاسا‌و رێسایانه به‌کاربێنێ , که بۆ دروستکردنی رسته‌ی پوخت و مانابه‌خش بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌سته‌کانی خۆی و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی پێویستن .
2 – رێوشوێنی ناسینی دەربڕین و داڕشتنی زمان و شاره‌زابوون له شێوه‌ی کارکردنی :
ده‌شێ مانای رێزمان به‌وه‌ش لێک بده‌ینه‌وه که بریتییه له لێکۆڵینه‌وه‌ی زمان و شیکردنه‌وه‌ی روخساره‌کانی ده‌رکه‌وتن و لهکاردابوونی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زمانه‌که وه‌سف بکه‌ین . واته ئه‌و رێوشوێن و رێسایانه بدۆزینه‌وه‌و ده‌ستنیشان بکه‌ین و رێکبخه‌ین که هه‌ر زمانێ ده‌ریان ده‌بڕێ و حوکمی شیوه‌کانی ئاخاوتن و ده‌رکه‌وتنی ده‌نگه‌وانی و کۆبه‌ندی وشه‌سازیی و رسته‌سازیی ده‌کا .
3 – رێوشوێن بۆ به‌کارهێنانی دروستی زمان و ستانداردارد کردنی :
ئه‌و رێوشوینانهن که له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی پسپۆری زمانه‌وه بۆ ستاندارد کردن یان پاراستنی به‌کارهێنانی دروستی زمان له باره‌ی رێنووس ، بنسازیی وشه ، رسته‌سازیی و … هتد . به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و به فه‌رمی ده‌ناسرێن . له هه‌موو ولاتێکدا ئه‌کادیمای تایبه‌تی زمان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ن . کۆڕی زانیاری کورد له حه‌فتاکاندا چه‌ند کارێکی گرنگی له‌م رووه‌وه ئه‌نجام دان .
4 – کتێبی ڕێزمان : ڕێزمان بەمانای کتێبی روونکردنەوەی بنسازییەکانی زمانیش بۆ زانیاری گشتی یان به تایبه‌تیتر بۆ پرۆگرامی خوێندن به پێی قۆناغه‌کان یا بۆ فێرکردنی خوینده‌وارانی بیانیی ، بەکار دێت .
1 – 2 – زاراوه‌ی ئینگلیزیی ئه‌وروپیی ( گرامه‌ر) :
وشه‌ی گرامه‌ر له زمانی ئینگلیزیی و زمانه ئه‌وروپییه‌کاندا وه‌ک هه‌ر زاراوه‌یه‌کی زانستیی یان ئه‌کادیمی ئه‌وروپایی ره‌گێکی کۆن و چیرۆکێکی دووری هه‌یه . کتێبی [ ئیتیمۆلۆجی چامبه‌رز، نیویۆرک 1988 ] ره‌گ و میژووی وشه‌که له زمانی ئینگلیزی‌دا ئاوا لێکده‌داته‌وه : ساڵی 1176 وشه‌ی گرامێر به مانای رێزنامهوان ( گرامهریان ) یان باسکار به‌کار ده‌هات .
له ساڵی 1386 وشه‌ی (گرامۆر) یان گرامیری gramery له فه‌ره‌نسی کۆن (گرامه‌ێر) وه‌رگیرا ، gramair به مانای زانین و فێربوون به‌تایبه‌تی فێرواریی لاتینیی و زمانه‌وانی به‌کار ده‌هات .
ئه‌م وشه فهرهنسییهس گرامه‌ێر له وشه‌ی لاتینی گرامه‌تیکا gramatica وه‌رگیرا بوو . ئه‌و وشه لاتینییه‌ش له وشه‌کانی یۆنانی : ( گرامه‌تیکا تێخنا ) grammatik téchnē وەرگیرا ، که به مانای هونه‌ری نامه یان حه‌رفه‌کان ده‌هات . ره‌سه‌نی وشه یۆنانییه‌که‌ش بریتییه له گراما ، گراماتۆس به مانای شتێک نووسرا بێ یان پیت . ره‌گی وشه‌که‌ش بریتییه له گراف به مانای پیت ، نه‌خش ، شتێ هه‌ڵکه‌نرابێ .
له (چه‌مبه‌رز) دا هاتووه که له ئینگلیزی کۆندا وشه‌ی گرامه‌ر ته‌نیا بۆ رێزمانی لاتینی بهکاردهبردرا چونکه لاتینی تاکه‌زمانێک بوو که وه‌ک رێزمان فێر ده‌کرا . تا ساله‌کانی 1600 وشه‌که به شێوه‌یه‌ک فراوان نه‌کرا که زمانی ئینگلیزیی و زمانانی دیکه‌ش بگرێته‌وه . له‌و ده‌ورو زه‌مانانه‌دا بوو که شێوه‌ی نووسینی ( سپێلی ) وشه‌که به پیتی ( ئه ) له جیاتی ( ێ ) چه‌سپا .
1 – 3 – پێناسه‌ی رێزمان
کورته فه‌رهه‌نگی زمانی ئینگلیزی ئۆکسفۆرد ( 1993 ) ئاوا پێناسه‌ی رێزمان ده‌کات :
رێزمان ( گرامه‌ر) ئه‌و به‌شه‌یه له باسی زمان که هه‌لسوکه‌وت له‌گه‌ڵ هۆکاره‌کانی پێوه‌ندیی وشه‌ی به‌کارهێنراو ده‌کات . به شێوه‌یه‌کی باو ده‌کرێ به دوو به‌شه‌وه : لێکۆلێنه‌وه‌ی وشه‌سازیی ( فۆرمۆلۆجی ) و لێکۆڵینه‌وه‌ی بنهکاری ( ستراکتوری ) رسته‌سازیی ( سینتاکس) . هه‌روه‌ها ده‌نگسازیی ( فۆنۆلۆجی) ش ده‌گرێته‌وه .
فه‌رهه‌نگی زمانی وێبسته‌ر ( نیویۆرک ، 1980) شه‌ش مه‌به‌ست بۆ وشه‌ی گرامه‌ر ده‌ستنیشان ده‌کا :
1 – گرامه‌ر ئه‌و به‌شه‌یه له زانستی زمان که باسی شێوه‌کان و ستراکتوری وشه‌سازیی ( مۆرفۆلۆجی ) له‌گه‌ڵ شێوه‌ی باوی رێکخستنیان له پێریزهو رسته‌دا ( رسته‌سازیی ) و ده‌نگه‌کانی زمان ( ده‌نگسازیی ، فۆنۆلۆجی ) دا ده‌کات .
2 – کۆمه‌ڵه رێوشوێن و رێسایه‌ک بۆ زمانێک که به پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی ئه‌و زمانه دانراون .
3 – کتێبی رێزمان یان نووسین له سه‌ر رێزمان
4 – شێوه‌ی نووسین یان قسه‌کردنی که‌سێک [ وه‌ک : رێزمانه‌که‌ی زۆر خراپه .]
5 – پرینسیپه سه‌ره‌تاییه‌کانی کایه‌یه‌کی زانین
پوخته فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی ئۆکسفۆرد ( 2005 ) ئه‌م پێناسه‌یه‌ی رێزمانی کردووه :
رێزمان بریتییه له هه‌ر وه‌سفێکی سیستیماتیکی زمانێک ، ئه‌و ستراکتورانه‌ی وه‌سفیان ده‌کا و ئه‌و لقه زانسته‌ی گرنگی به‌م ستراکتورانه ده‌دات . ئه‌مه زۆربه‌ی کات بۆ پێوه‌ندی نێوان ئه‌و یه‌کانه‌ی ما‌نایان هه‌یه ته‌سک کراوه‌ته‌وه . لێره‌وه رێزمان به‌رامبه‌ر فۆنۆلۆجی داده‌ندرێ . بۆ نموونه : وشه‌ی singing ئه‌مه هه‌مووی یه‌که‌یه‌کی رێزمانییه . هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ک له sing / ing یه‌که‌ی رێزمانیین . ( واته ئه‌رکی رێزمانییان له پێکهاتنی وشه‌که‌دا هه‌یه . ) به‌لام پیتی S یان بڕگه‌ی Si فۆنۆلۆجین ( دهنگسازین ) . هه‌روه‌ها ئه‌م یه‌که‌ی رێزمانییانه گه‌رچی له هه‌موو کاتێکدا نا، وه‌ک دژی یه‌که‌ی مانایی ( لێکسیکۆن ) یان وشه‌ی فه‌رهه‌نگ داده‌ندرێن . مانای Sing سه‌ر به شوێنی وشه‌که‌یه له فه‌رهه‌نگدا . رۆلی ing سه‌ر به رێزمانه . که له‌وێدا به گشتی وه‌ک یه‌که‌یه‌ک بۆ کردار به‌گشتی ده‌ناسرێ . کاتێ زانستی رێزمان به‌م جۆره سنووردار ده‌کرێ ، ئه‌وا بۆ دوو به‌ش کورت ده‌کرێته‌وه : وشه‌سازی ( مۆرفۆلۆجی ) و رسته‌سازی ( سینتاکس ) . چۆمسکی له سالانی 1960 ئه‌و چه‌مکه‌ی رێزمانی هێنایه ئاراوه که زانینی بنسازیی ( ستراکتوری ) هه‌ر زمانێکه که له مێشکی قسه‌که‌رانی ئه‌و زمانه‌دا گه‌شه ده‌کات . به‌م پێیه رێزمان هه‌ر له‌وکاتدا کۆمه‌ڵه رێوشوێنێکه که ده‌وترێ له لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای زمانه‌که‌وه ناوه‌وه‌یی ده‌کرێ . هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌سفه‌یه که زمانه‌وان ده‌رباره‌ی ئه‌و زمانه به‌رهه‌می ده‌هێنێ . ئه‌م رێزمانه ناوه‌وه‌یی کراوه‌یه که دوایی پێی ده‌وترێ زمانه - ن ( ناوەوە ) ( ئی لانگویج ) واتە زمانی ناوەوە (زمانی زگ‌ماک ) بەرامبەر بە زمانە – د ( واتە زمانی دەرەوە – دنیای دەوروبەر ) E-language X I-langauge ئەم دوو زاراوە چۆمسکی بەکاریهێنان بۆ ئاماژەکردن بە زمانی ناوەوەیی یان ناوەوەییکراوو زمانی دەرەوەیی یان دەرەوەییکراو لە لای زمانبێژی تاک . بەم جۆرە ئەو زانینە زمانییەی کە لە مێشکی قسەکەردا هەیە زمانە – ن یە و ئەو زمانەی کە دەرەوەیی دەکات لە رستەو قسەو گۆرانیی و دەقداو … هتد ، زمانە – د – یە .
i-language.
Noam Chomsky introduced the terms I-Language and E-Language to refer to internal/internalised and external/externalised language respectively where internal and external are to be interpreted with reference to the individual speaker. So, the linguistic knowledge that is in the mind of the speaker is I-Language whilst the observable linguistic output (sentences, songs, texts etc.) is E-Language
شوێنی ڕێزمان له سیستمی نیشانه‌کاندا
زمانه‌وانیی سه‌رده‌م زمان وه‌ک سیستمی نیشانه ده‌ناسێنێ . ده‌نگه‌کان و نووسینیان وه‌ک پیت نیشانه‌ن و پێکه‌وه سیتسمێکی سه‌یرو ئالۆزی زمان دروست ده‌که‌ن . ئه‌و نیشانانه وه‌ک پیت یان وشه ده‌بینرێن و وه‌ک ده‌نگ و قسه ده‌بیسرێن . ئه‌مه زمان واته سیستمی مانا‌و کۆگه‌یاندن و شارستانی مرۆڤ دروست ده‌کا . نیشانه زمانییه‌کان ، که هه‌موو ئه‌مه‌یان له سه‌ر هه‌ڵچنراوه ، بنه‌ی ده‌نگیی ره‌مه‌کین واته به پێی هیچ یاسا‌و رێسایه‌ک یان لێکدانه‌وه‌یه‌کی لۆجیکی هه‌بوونیان به‌و شێوه‌ی هه‌ن و پێوه‌ندییه ده‌نگی و ماناییه‌کانیان به یه‌کتر ناتوانرێ روون بکرێته‌وه . لکه‌کانی زمانه‌وانی که پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کردن ، پێکه‌وه دیراسه‌ی ئه‌و بنکاره زمانه‌وانییانه ده‌که‌ن. وه‌ک سه‌ره‌تای ناسینی زمان ده‌نگسازی دیراسه‌ی سروشتی ئه‌و بنه ده‌نگییانه ده‌کا که وه‌ک نیشانه‌ی زمانه‌وانی به‌کاردێن، جۆری ده‌نگه‌کان، چۆنێتی جیاوازبوونهوهیان له یه‌کتر، چۆنێتی پێکه‌وه‌هاتن و پێکه‌وه‌به‌ستنیان. وه‌ک ره‌وشی کۆتایی ئاڵۆزی زمان وه‌ک کۆبه‌ندی مانا ، ماناسازیی ( سیمانتیکس ) ، که لقێکی زانستی تری زمانه‌وانییه ، دیراسه‌ی ئه‌و مانایانه ده‌کا که به هۆی نیشانهکانهوهو شیوه‌ی پێکهوهبهستنیانهوه [ وه‌ک وشه ، رسته ، په‌ره‌گراف ] به‌رهه‌م ده‌هێنرێن یا ده‌گه‌ێنرێن : چۆنێتی دروستبوونی ماناکان ، جیاکردنه‌وه‌یان ، پێکه‌وه به‌ستنیان . گه‌ر ئه‌و دووانه فۆنۆلۆجی وه‌ک بنچینه‌و مانا وه‌ک سه‌رخان سه‌یرکه‌ین، ئه‌وا رێزمان [ وشه‌سازی و رسته‌سازی ] خشت و دیوار‌و ستراکتوری خانووی زمان پێکدێنێ . ڕێزمان ئه‌وه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه دیراسه‌ی پێوه‌ندی نیشانه‌کان بکا به یه‌که‌وه به‌تایبه‌تی له نێوان نیشانه ساده‌و ئالۆزهکاندا و له نێوان جۆری جیاوازی نیشانه ئاڵۆزه‌کاندا . لێره‌وه له کاتێکدا ده‌نگسازیی یان فۆنۆلۆجی بایه‌خ ده‌دا به‌ده‌ره‌وه بۆ سه‌رنجدانی ده‌نگه‌کانی قسه‌کردن و پۆلێن‌کردن و وه‌سفکردنیان به شێوه‌یه‌کی زانستیی ، و ماناسازیی ده‌روانێته ده‌ره‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان نیشانه‌کان و نیشانه‌کراوه‌کان یان زمان و وابوون یان جیهان ، رێزمان زیاتر خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ی پێکهاتنی ناوه‌وه‌ی زمانه . رێزمان دیراسه‌ی شێوه‌و بنکارهکان به شێوه‌یه‌کی زیاتر ئه‌بستراکت ده‌کات . ئێمه له کوردییدا وه‌ک له سه‌ره‌تاوه باسکرا ، وشه‌ی لیکدراوی رێزمان بۆ گرامه‌ر به‌کاردێنین . ئه‌ویش به مانای رێوشوێنی زمان وه‌ک هه‌موویه‌ک دێ . من ئه‌وه به‌راست ده‌زانم . گه‌رچی فۆنۆلۆجی به‌تایبه‌تی به‌شی دهنگهوانییهکهی زیاتر بایه‌خ به روخسار‌و ماکی فیزیکی ده‌نگه‌کان و پێوه‌ندییه‌کانیان ده‌دا، ئه‌و ده‌نگانه‌ن که ده‌بنه نیشانه‌و ره‌گه‌زی هه‌ره گرنگی زمان و له ئاکامیشدا دروستکردنی سیستمی ئینسانیی ئالۆزی مانا‌و گه‌یاندن و تێگه‌یشتن و لێکۆڵینه‌وه‌ی . بۆیه به باوه‌ری من ده‌بێ ڕیزمان هه‌موو سیستمه‌که‌ی زمان بگرێته‌وه له فۆنۆلۆجییه‌وه تا ماناسازیی . وه‌ک ره‌خنه‌ی ستراکتورالی و پاش ستراکتورالیش ده‌ری خستووه ناسین وشیکردنه‌وه‌ی سیستمی نیشانه‌و و نیشانه‌کراو ( تێگه‌یشتنی سروشتی خۆرسکی توانستی زمانه‌وانی وه‌ک چۆمسکی روونی کردۆته‌وه و ناهوشیاری ده‌ربڕین وه‌ک فرۆید باسی کردووه‌و ده‌وری ریکه‌وتن و راهاتنی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ قبولکردن و تێگه‌یشتنی سسیتمی نیشانه‌کان وه‌ک زمانه‌وانه‌کان به تایبه‌تی سۆسیۆ روونی کردۆته‌وه ) ده‌ورێکی گرنگیشی له ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و که‌لتووریدا هه‌یه . بەڵام گرامەر وەک ئینگلیزییەکەی دەتوانین تەنیا بە رستەسازیی تەرجەمەی بکەین کە ئێستا لە زمانەکانی ئەوروپاێێشدا زیاتر وشەی سینتاکس Syntax لە جیاتی گرامەر کە خەریکە دەبێتە وشەیەکی کۆن ، بەکاردێت .
لە زمانەوانییدا سینتاکس بریتییە لە دیراسەی ئەو رێسایانەی حوکمی رێگای پێکەوەبەستنی وشەکان دەکەن بۆ پێکهێنانی پێڕیزە، پێڕستە ، و ڕستە . سینتاکس یەکێکە لە پێکهێنەرانی سەرەکی رێزمان .
بەسادەیی : سینتاکس شێوەی ریزکردنی وشەی بۆ دروستبوونی ڕستە وەسف دەکات .
واتە سینتاکس بابەتی رستەسازیی دەکاتە ئامانج .