anne-frank

کامەران وریا قانع : رۆژمێرى كچێكى گه‌نج ( ئانا فرانك) .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئانا فرانك ئه‌و كچه‌ جوله‌كه‌ بوو ( 1929 له‌ دایك بوو ) كه‌ به‌ره‌گه‌ز ئه‌لمانى بوو له‌ ساڵى 1933 له‌ ترسى نازییه‌كان له‌گه‌ڵ دایك و باوكى و خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ى به‌ دوو ساڵ رایانكرد بۆ هوڵندا . 

ئه‌ڵمانیا له‌ مایسى 1940 هۆلندای داگیر كرد , دوایی دوو ساڵ له‌ داگیركردن هه‌مان ئه‌و یاسایان پیاده‌ كرد دژى جوله‌كه‌كان كه‌ پێشتر له‌ ئه‌لمانیا جێبه‌جێیان كردبوو . له‌و كاته‌دا ئه‌وه‌ى جوله‌كه‌ بوایه‌ ده‌بوایه‌ پارچه‌یه‌ك په‌رۆیەکی زه‌رد به‌خۆیه‌وه‌ بكات ، تاكو بناسرێته‌وه‌ له‌ شه‌قامه‌كان .
ئانا له‌ ته‌مه‌نى 13 ساڵى ( سالى 1942 ) یه‌كه‌م رۆژمێرى به‌ دیاریى بۆ دێت , دواتر ئه‌م خێزانه‌ ناچار بوون دوو ساڵ له‌ ژورێكى نهینى ژیان به‌سه‌ر به‌رن له‌گه‌ڵ چوار كه‌سى تر ، كه‌ ئه‌وانیش خیزانێكى هۆله‌ندى بوون . له‌ ماوه‌ى ئه‌و دوو ساڵه‌ ئانا هه‌موو رۆژێك لاپه‌ره‌یه‌كى له‌ رۆژمێره‌كه‌ى پڕ ئه‌كرده‌وه‌ ، ئه‌م نووسینه‌وه‌ى ته‌نها دوو ساڵ به‌رده‌وام بوو له‌ حوزیرانى 1942 تاكو ئابى 1944 .
ئانا به هیواى ئه‌وه‌ى دواى كۆتایی شه‌ڕ ببێته‌ رۆژنامه‌نووس یاداشته‌كه‌ى بڵاو بكاته‌وه‌ . له‌ یاداشته‌كه‌ى زیاتر دنیا بینى خۆیی ئه‌نوسیه‌وه‌ بۆ ژیان و رووداو كه‌سه‌كانى ده‌وروبه‌رى له‌گه‌ڵ هاورێكانى قوتابخانه‌ى ، هه‌روه‌ها باسى ئه‌و شتانه‌ى ده‌كرد كه‌ حه‌زى لێیه‌و ، له‌ هه‌مان كات ئه‌و شتانه‌ى رقی لێده‌بێـه‌وه‌ . به‌ڵام گۆرانكاریه‌ك له‌ نووسنه‌وه‌ى رۆژمێره‌كه‌ى روو ئه‌دات ( سالى 1944 ) كاتێك له‌ رادیۆ گویى له‌ ( گیریت بۆكلستین ) ئه‌بێت كه‌ ئه‌ندامى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا بوو له‌ مه‌نفا , كه‌ حه‌ز ده‌كات نووسین یاخود بیروبۆچونى ئه‌لمانیه‌كان بلاو بكاته‌وه‌ له‌سه‌ر شه‌ر . ئانا ئیتر بابه‌ته‌كانى رۆژمێره‌كه‌ى ئه‌گۆرێت به‌ جۆرێك ئه‌نوسێت زیاتر بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو بێت .
ئه‌م خێزانه‌ دوایی دوو ساڵ له‌ خۆشاردنه‌وه‌ ، دواجارله‌ ئه‌نجامى خیانه‌تێك نازییه‌كان پێیان ئه‌زانن و هه‌موویان ئه‌به‌نه‌ كه‌مپه‌كانى زۆره‌ملێ ( كه‌ ئاماده‌ ئه‌كران بۆ له‌ ناو بردن ) . ئه‌نا له‌ ته‌مه‌نى 15 ساڵى( شوباتى 1945 ) به‌ هۆى نه‌خۆشى (تا) وه‌ له‌ ناو كامپه‌كه‌ كۆتایی به‌ ژیانى دێت و خوشكه‌كه‌شى به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌مرێت . دایكى له‌ كامپه‌كه‌ له‌ برسا ده‌مرێت و خێزانه‌ هۆڵندیه‌كاش له‌ ناو ده‌برێن . ته‌نها باوكى ئانا به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌رسورهێنه‌ر رزگارى ئه‌بێت . دوایی رزگار بوونى بریار ئه‌دات رۆژمێرى كچه‌ بچوكه‌كه‌ى بڵاو بكاته‌وه ‌.
ئه‌م رۆژمێره‌ ساده‌یه‌ هه‌ر زوو به‌ جیهان بڵاو ئه‌بێـه‌وه‌و وه‌رئه‌گيرێته‌ نزیكه‌ى 60 زمان , دواتر ئه‌كرێت به‌ شانۆگه‌رى و فلیمى سینه‌مایش . به‌ یه‌كێك له‌و دۆكیۆمێنتانه‌ ئه‌ناسرێت كه‌ باسى ژیانى رۆژگارى جه‌نگه‌كان ئه‌كات , ئێستا وێنه‌ى ره‌سه‌نى ئه‌و یاداشتانه‌ له‌ موزەخانەى نیشتمانى هۆڵندا پارێزراوه ‌.
ئه‌م رۆژمێره‌ ساده‌یه‌ پێمان ئه‌ڵێت : ده‌كرێت رۆژانى كه‌سێكى ساده‌ هه‌قیقه‌تى رۆژگارێكمان بۆ بگيَرێته‌وه‌ . كه‌سه‌ ساده‌كان ناترسن له‌ نووسینه‌وه‌ى راستیه‌كان و درۆ ناكەن له‌ گه‌ڵ هه‌ست و ئاره‌زوى خۆیان . رۆژمێر ئه‌و هاورێیه‌ كه‌ ده‌كرێت هه‌موو شه‌وێك شه‌و شادى لێبكه‌یت و ئه‌ویش به‌ هێمنى نهنیه‌كانت بپارێزێت .
ده‌بێت منداڵه‌كانمان فێر بكه‌ین هه‌ریه‌كه‌و رۆژمێرى خۆیی هه‌بێت و ئه‌و رووداوه‌ ساده‌و بچوكانه‌ى كه‌ پێدا تێپه‌ر ئه‌بێت رۆژانه‌ تۆمار بكەن , ره‌نگه‌ له‌ داهاتوودا رۆژمێرى كوره‌ یاخود كچه‌ شه‌رمنێكى سادەى ئه‌م شاره‌ ببێته‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌مان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت