دکتۆر کەمال میراودەلی : ئەرشیفی قەڵەم و مێژوو .
(١)
هەر شتێ دەمەوێ بینووسم دەربارەی ئەم دەسەلاتە
دەبینم سەد جاری تر نووسیومە
مانگێ لەمەوبەر
ساڵێ لەمەوبەر
سێ ساڵ لەمەوبەر
دە ساڵ لەمەوبەر
سیی ساڵ لەمەوبەر
بە کوردیی
بە عارەبی
بە ئینگلیزیی
بە زمانی بیر
بە زمانی ژییر
زمانی عەقڵ
بە زمانی سۆز
بە زمانی دڵ
بە زمانی گوڵ
زمانی شیعر
بە قسەی هەق بە قسەی رەق
زمانی زبر
زمانی چقڵ
نەمبینیوە
بیست ساڵ ، سی ساڵ
تەنانەت شێتیش
بە سەر دیواردا بشیڕینێ
دەبێ وشەکان ببن بە پاچ
توند بکێشێ بە دیواردا تا لە بنڕا بیتەپێنێ
سەرسەری گوێ لە رۆشنبیر ناگرێ
رۆشنبیر سەر بۆ سەرسەری دەگرێ
[هۆنراوەی نووسین و دەسەلات ، ٢٠١٢]
ئەرشیفی قەڵەم و ئازاری مێژوو (١)
(1)
سه‌ره‌تای ئیش
لە ژمارەی یەكی گۆڤاری هەڵوێست لە لەندەن لە ساڵی 1984دا بڵاوكراوەتەوە
=========
سه‌ره‌تای ئیش هه‌مووی یه‌کبوونه ئه‌ویش نابێ هه‌تا
هه‌ر برینێ كە له دڵدایه سارێژی نه‌که‌ی .
با لێرههوه ده‌ست پێبکه‌ین
له پاکێتی له پی ده‌ستی کۆرپه‌ی ساواوه ، له کهف و کوڵ و گه‌رم و گوڕی خوێنی تازه رژاوی پێشمه‌رگه‌وه .
له هه‌ستی به‌تین و تاوی خۆشویستنی ئازادییه‌وه ، که له دڵی هه‌ر یه‌کێکدا کڵپه‌ی سه‌ندوه .
با چاو بگێڕینه‌وه به‌و ڕێگا خوێناوییه‌ی بڕیومانه .
با که‌لێنه‌کانی مێشك و ده‌روون له دوکه‌ڵ و ژه‌نگ پاك بکه‌ینه‌وه .
با به‌رامبه‌ر هه‌موو ( به‌ڵێ ) یه‌ك ( نا ) دانێین .
با به‌رامبه‌ر هه‌موو ( نا ) یه‌ك ( به‌ڵێ) ڕیز که‌ین .
با بکه‌وینه گفتوگۆ و ڕاوێژ و به‌راوردکردن و شی کردنه‌وه و لێکدانه‌وه .
با هۆش به کار بێنین ، با هه‌ل له ده‌ست نه‌ده‌ین .
با هۆش له خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکا ، گومان له ناو خۆیدا بته‌قێنێته‌وه باوه‌ڕی نه‌له‌قیو بکاته بنچینه‌ی تێگه‌یشتن و کار کردن .
با بیر له ناو بیری کۆن و ته‌نگه‌به‌ر و، له ناو چاڵی دووره په‌رێزی و له جیهان دابڕان‌دا ، نه‌خنکێ .
با سه‌رچاوه‌کان له نوێ بدۆزرێنه‌وه : پاك ، ڕوون ، بێگه‌رد .
با خۆمان بناسین .
دوێنێمان بناسین ، ئه‌مڕۆمان بناسین ، سبه‌ینێمان بناسین .
با خۆمان بناسین ، تا جیهان بناسین .
با جیهان بناسین ، تا خۆمان بناسین .
با خۆمان بناسین تا جیهان بماناسێ .
با ئه‌مڕۆمان بناسین ، تا دوێنێمان تێ بگه‌ین .
با دوێنێمان تێ بگه‌ین ، تا ئه‌مڕۆمان تێ بگه‌ین .
با ئه‌مڕۆمان تێ بگه‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێمان نه‌دۆڕێنین .
با خۆمان بناسین
شوێن پێی خۆمان له سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهاندا دیاری بکه‌ین ، شوێنی خۆمان له چوار چێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی مێژوی سه‌رده‌مدا دیاری که‌ین .
با شوناسنامه بۆ خۆمان په‌یدا که‌ین .
کۆنگره ببه‌ستین ،
ئاڵا هه‌ڵکه‌ین ،
یه‌ك بین ،
یه‌ك بین تا ببین .
ناتوانین خۆمان بناسین ، تا یه‌کتر نه‌ناسین ،
ناتوانین جیهان بناسین ، تا یه‌کتر نه‌ناسین ،
جیهان نامان ناسێ تا یه‌کتر نه‌ناسین ،
یه‌کتر ناناسین ، تا یه‌ك نه‌بین .
یه‌ك نابین تا بۆ یه‌کتر نه‌بین .
بۆ یه‌کتر نابین ، تا پشتی یه‌ك نه‌گرین و هه‌موو هه‌ل و هه‌وڵێك بۆ ئامانجی یه‌کگرتوو به کار نه‌هێنین .
( یه‌ك بن . بۆ یه‌کتر بن . پردی بێگانه مه‌بن )
ئه‌مڕۆمان ناناسین ، تا دوێنمان نه‌ناسین ،
دوێنێمان نانسین ، تا ئه‌مڕۆ وه‌ك دوێنێ بین ،
هه‌ر وه‌ك دوێنێ ده‌بین ، تا له دوێنێ دا بژین ،
له دوێنێدا مه‌ژین ،
ئه‌و قاڵبه ژه‌نگاویانه ورد و خاش که‌ن ،
شه‌ڕی کۆنه قین مه‌که‌ن ،
نه‌وه‌ی به ناو ناتۆره‌ی کۆن له یه‌ك مه‌که‌ن ،
بپه‌ڕنه‌وه بۆ ئه‌مڕۆ ،
باز دهن بۆ ئه‌م سه‌ده‌مه ، سه‌رده‌می خوێن و خه‌بات ،
سه‌رده‌می داوای ورد و ، ته‌ڵه‌ی نادیار و، تاوانی دنیا گیر ،
سه‌رده‌می بیری ورد و ، پرۆژه‌ی زیره‌کانه و، ڕاپه‌ڕاندنی گورج و گۆڵ هیچ ڕا نا په‌ڕین تا له‌مرۆدا نه‌ژین .
له‌مرۆدا ناژین ، تا جیهان به به‌رینی و قووڵی و چڕییه‌وه نه‌بینین
له ئاوێنه‌ی ته‌نیا – خۆ- بینین‌دا ، ناتوانین جیهان ببینین ،
جهیانی گه‌وره له ده‌ره‌وه‌یه ،
ئه‌وه‌ی نه‌یبینێ مێروله‌یه‌کی کوێره له به‌رده‌م تانکێکی دڵکوێرا .
به‌ره‌و دواوه هه‌نگاو مه‌نێن، جهیان به‌جێتان دێڵێ ،
به‌ره‌و دواوه هه‌نگاو مه‌نێن، به سه‌ر کێلی گۆڕستانه‌کاندا ده‌که‌ون .
به‌سه‌ر گۆڕستانه بێ کێله‌کاندا ده‌که‌ون ،
به‌ره‌و دواوه مه‌ڕۆن، هێشتا به‌ر پێتان پڕه له ئه‌لغام .
به‌ره‌و لوتکه هه‌نگاو بنێن .
چاڵه‌کان به‌جێ بێڵن .
هه‌موو کردارێك ، بڕیارێکی ده‌وێ .
هه‌موو بڕیارێك ، هۆشیاری و لێکدانه‌وه‌ی ده‌وێ .
هۆشیاری و لێکدانه‌وه ، مه‌ودای نێوان ئامانج و خواست و هه‌ل و مه‌رجه ،
ڕوانین بۆ دوو مه‌رجه .
ئامانجی یه‌ك ته‌نی ، خۆپه‌رستانه ، هه‌لپه‌رستانه ، هه‌ڵه‌شه‌یی هه‌ڵدێنێ ،
هه‌ڵه‌شه‌یی ، هه‌ڵه هه‌ڵدێنێ .
هه‌ڵه ….. برین .
برین ده‌ردی بێ ده‌رمانی ، په‌شیمانی . مه‌ترسی هه‌میشه کولانه‌وه .
نوێ بوونه‌وه‌ی برین . برینی برین .
سه‌ره‌تای ئیش هه‌مووی یه‌ك بوونه ….
ئه‌ویش نابێ هه‌تا ، برینه‌کان ساڕ‌ێژ نه‌که‌ن .
برینه‌کان ساڕ‌ێژ که‌ن .
برینه‌کان ساڕ‌ێژ که‌ن .
برینه‌کان ساڕ‌ێژ که‌ن .
له قاوغه ته‌سکه‌کان وه‌رنه ده‌ره‌وه .
له قاوغی تیره‌گه‌رێتی وه‌رنه ده‌ره‌وه .
بیرتان ڕوون . دڵتان ساغ . مێشکتان به کار . بازوتان پته‌و .
ڕێگا دیار . ئامانج ئاشکرا .
کێیه توانای هه‌نگاونانی نه‌بێ ؟
کێیه توانای ڕه‌نج و به‌خشین و داهێنانی نه‌بێ ؟
ده‌نگی هه‌موو ، بیری هه‌موو ، ڕه‌نجی هه‌موو ؟
هه‌موو هه‌نگاوێکمان ده‌گاته قه‌ڵا .
هه‌موومان یه‌ك گه‌ل ، یه‌ك به‌ره ، یه‌ك خێزانین .
گه‌ر برین نه‌مان کاته یه‌ك خێزان ، چی ده‌مان کا ؟!
گه‌ر سه‌ربڕین نه‌مان کاته یه‌ك خێزان ، چی ده‌مان کا ؟!
گه‌ر گه‌مارۆی ئهژدههاکان نه‌مان کاته یه‌ك کاوه و یه‌ك چه‌کوش
چی ده‌مان کا ،
گه‌ر چاره نوسی پڕ مه‌ترسی جگه‌ر گۆشه‌کانمان ،
نهمانکاته یه‌ك هێز و یه‌ك هیوا چی ده‌مان کا ؟!
با هه‌موو هه‌لێك ، هه‌موو هه‌وڵێك ، هه‌موو هه‌نگاوێك
هه‌موو ته‌قه‌ڵایه‌ك ، هه‌موو توانایه‌ك ،
بۆ پته‌و کردن و پێشخستنی بزوتنه‌وه‌ی مێژوی نوێی گه‌له‌که‌مان
ته‌خان بکێ …
با سه‌د گوڵی ڕه‌نگا و ڕه‌نگ له باخی خه‌باتدا بگه‌شێته‌وه .
با سه‌د ئاواز و ئاواتی یه‌ك بوو ده‌ر ببڕێ .
با بیر ڕابه‌ر بێ .
با ئامانجی یه‌کگرتوو قۆناغ بێ .
هه‌ر شوێنی بیر ڕابه‌ر نه‌بێ ئاژاوه گه‌رای تێدا دانێ .
بیری ڕوون ، ڕێباز ڕوناك ده‌کاته‌وه
ڕێبازی ڕوون، بیر نوێ ده‌کاته‌وه ،
بیری ڕوون ، ڕێبازی ڕوون ، ئامانجی ڕوون ،
هه‌نگاوی پته‌و و گورج ،
قۆناغ نزیك ده‌کاته‌وه .
بیر کردنه‌وه‌ی ئێمه ده‌بێ بار ته‌قای مێژوو بێ .
به قه‌واره‌ی برینه‌کانی جوگرافیا بێ .
ده‌بێ له ده‌ستنیشان کردنی ئامانج و ڕێبازدا ، جوگرافیا و مێژوو یه‌ك بگرێ ،
جوگرافیا و مێژوو ، پرۆژه‌ی خوێنه .
یه‌ك مێژوو .. یه‌ك برین .. یه‌ك خوێن .. یه‌ك نه‌خشه .. یه‌ك ئامانج.
ئێمه به هێزین ، گه‌ر خۆمان بدۆزینه‌وه .
ئێمه به‌هێزین ، گه‌ر خۆمان به هێزی خۆمان ، بێ هێز نه‌که‌ین .
گه‌ر وریا بین ، گه‌ر چاو کراوه و ، بیر رووناك و بیر فراوان ،
یه‌کگرتوو بین ،
گه‌ر له هه‌موو هه‌لێك ، هێزێکی نوێ وه‌رگرین ،
مێژووی نوێی ڕۆژههڵایی ناوه‌ڕاست ، ئێمه دروستی ده‌که‌ین ،
ئێمه به هێزین ، به هێزترین له‌وه‌ی به خۆمان ده‌زانین ،
ئێمه به هێزین ، مادام ژیان و ئازادی یه‌ك مانان و نابن به دوو ،
مادام له خوێنی هه‌ر یه‌کێکماندا فه‌لسه‌فه‌ی کوردی ( که‌م بژی و که‌ڵ بژی ) ده‌ژیا …
گه‌ر یه‌ك هێز بین ، کێ هه‌یه به‌ده‌نگمانه‌وه نه‌یا ،
گه‌ر یه‌ك بین ، کام لایه هه‌یه سه‌ری نه‌وی نه‌کا .
گه‌ر یه‌ك بین ، له یه‌کگرتنی دوژمنه‌کانمان ناترسین ،
ئه‌وان هه‌میشه یاری خۆیاه کردوه .
یاری ئه‌وان هه‌میشه خوینی ئێمه بووه .
گه‌ر یه‌ك بین ، دۆست و دوژمنمان باشتر ده‌ناسین .
دۆسته راسته‌کانمان ئه‌وانه‌ن ده‌یانه‌وێ یه‌ك بین ، بۆ یه‌ك بین .
یه‌ك بونی ئێمه هێزه بۆ دۆسته‌کانمان ، هه‌ر وه‌ك هێزی ،
ئه‌وان پاڵ پشته بۆ ئێمه .
ئه‌وه‌ی یه‌ك بونی ئێمه‌ی نه‌وێ دۆستمان نییه .
ئه‌وه‌ی خوێنی ئێمه‌ی بوێ دۆستمان نییه .
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به مافی چاره‌نوسمان ، به ئاشکرایی و ب بێ دوو ڕووی نه‌هێنێ ، دۆستمان نییه .
ئه‌وه‌ی دۆستی ئێمه بێ ، دۆستی ئاواته‌کانمانه ، پاڵپشتی مافه‌کانمانه .
دۆست و دوژمن له‌سه‌ر بناغه‌یه ده‌ناسین ،
ئه‌وه‌ی نه‌مان ناسێ نای ناسین …
خه‌بات هه‌ر چه‌ك نییه .
چه‌ك خه‌بات نییه گه‌ر سیاسه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌بێ .
چەك چه‌ته‌ییه گه‌ر سیاسه‌تی ڕاستی له‌گه‌ڵدا نه‌بێ .
سیاسه‌تی ڕاستمان نابێ ، تا بیری ڕاستمان نابێ ، تا بیری ڕاستمان نه‌بێ .
بیری ڕاستمان نابێ ، تا خۆمان نه‌ناسین ، وه‌ك مێژوو ، وه‌ك ، جوگرافیا ، وه‌ك کۆمه‌ڵ و پێك هاتنی کۆمه‌ڵایه‌تی ، وه‌ك سایکۆلۆژی کۆمه‌ڵایه‌تی ، وه‌ك زمان و شارستانیه‌تی و که‌ڵچه‌ر،
وه‌ك شوێنی ستراتیژی وڵاته‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و جیهاندا ،
وه‌ك مه‌سه‌له و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌له‌که‌مان له چوار چێوه‌ی تێکڕای خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانی جیهاندا ،
خۆناسین ، جیهان ناسین ، یه‌کگرتن ، سه‌رکه‌وتن .
با هه‌ر یه‌کێك له خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکا .
له خۆته‌وه ده‌ست پێ بکه .
له ناخی خۆته‌وه ده‌ست پێ بکه .
له ویژدانی خۆته‌وه ده‌ست پێ بکه .
خۆت بناسه وه‌ك گه‌ل ، وه‌ك نه‌ته‌وه ، دوور له دوو به‌ره‌کی ،
یه‌که‌م هه‌نگاو ، ئاسانترین و له هه‌مان کاتدا قورسترین ، هانگاو ،
ئه‌وه‌یه : شێوه‌یه‌کی نوێی دوان ، شێوه‌یه‌کی نوێی قسه کردن و گفت و گۆ، به‌ده‌ست بێنێ .
بزانه بدوێ ، دوان مه‌رجی ژیرییه
ناتوانی بدوێی تا گوێ نه‌گری .
ناتوانی گوێ بگری ، تا خۆت له کۆچه و کۆڵانه ته‌نگه به‌ر و پڕ چاڵه کانی مێشکت ده‌رباز نه‌که‌ی ، تا باز نه‌ده‌ی بۆ مه‌یدانی بیر فراوانی تا چه‌نده‌ها ئاسۆی نوێی کراوه به دی نه‌که‌ی .. تا فێری بیر کردنه‌وه‌ی زانستی نه‌بی .
با یه‌که‌م هه‌نگاو : بڕیار بده‌ی گوێ بگری .. ئه‌وسا بدوێی .
گوێگرێکی باش به ، هه‌موو ڕایه‌ك به هێمنی و هه‌ستی هاوڕێیانه وه‌رگره .
له هه‌موو بیرێك ژیرییهك بدۆزه‌ره‌و .
له هه‌موو ڕایه‌ك ڕێگایه‌ك به‌دی بکه .
بێ هه‌ڵچون و ته‌قینه‌وه ، بیر و ڕاکان شیکه‌وه به‌راوردیان که .
با خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ت ، پێوانه بێت .
با کاره‌ساته‌کانی مێژوو ئاوێنه بن .
مه‌گه‌ڕێوه سه‌ر قاڵبه کۆنه‌کان ، قاڵبه په‌ك که‌وتوه‌کان ،
بزانه ژیان بۆ پێشه‌وه ده‌ڕوا . مێژوو بۆ پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ .
گه‌ر ئه‌مساڵ سدی سه‌د وه‌ك پار بیر بکه‌یته‌وه و تێ بگه‌ی ،
دڵنیا به به‌جێ ماوی .
باوه‌ڕت به ڕه‌خنه له خۆ گرتن بێ ، به‌ر ڕه‌خنه له که‌سانی تر گرتن .
ده‌رزییه‌ك به خۆتدا بکه ، به‌ر له‌وه‌ی سوژنێك به که‌سێکی تردا بکه‌ی ،
ویژدانت به‌هێز که ، به‌قه‌ده‌ر سه‌ختی کاره‌ساتی گه‌له‌که‌مان .
به‌قه‌ده‌ر گه‌وره‌یی قه‌واره‌ی برینه‌کانمان ،
به‌قه‌ده‌ر فراوانی و چڕی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان ،
بزانه مانه‌وه له سنووری خۆپه‌رستی ، تاقم په‌رستی ، عه‌شیره‌ت په‌رستی ، ناوچه په‌رستی ، که‌س په‌رستی ، دا .
تاوانه به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌ت ،
تاوانه به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌هیده‌کانمان ،
تاوانه به‌رامبه‌ر نه‌خشه‌ی پڕ برینی ئه‌مڕۆمان ،
به‌رامبه‌ر ئاوات و خواستی داهاتوومان ،
به‌رامبه‌ر کۆرپه ساواکانمان ،
تاوانه به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی هێشتا نه‌بوون و دوژمن ته‌ڵه‌ی مردنی بۆ ناونه‌وه .
نه‌ته‌وه : بریتییه له ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه .
ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه تاکه که‌سانن : تۆ ، ئه‌و ، من ، هه‌موومان .
سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه : ژیانی ئه‌و تاکه که‌سانه‌یه ، هه‌وڵ و ڕه‌نجی ئه‌و تاکه که‌سانه‌یه … نه‌ته‌وه‌یان لێ پیك دێ .
ژیانی تۆ ، کاتی تۆ ، ته‌مه‌نی تۆ ، سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانه .
به‌فیڕۆ دانی کاتی خۆت ، ساڵ و مانگ و ڕۆژه‌کانی ته‌مه‌نت به فیڕۆدانی سه‌رمایه و سامانی نه‌ته‌وه‌یه .
بۆیه گه‌ر نه‌ته‌وه په‌روه‌ری ڕاسته‌قینه بی ، گه‌ر کورد په‌روه‌ری ڕاسته‌قینه بی ، گه‌ر به خۆت ڕه‌وا ببینی بڵێی : کوردم .
ده‌بێ له پێشه‌وه : ئه‌م پرسیاره له خۆت بکه‌ی ؟
چۆن ئه‌و به‌شه سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌م که ڕۆژ و ساڵ و مانگی ته‌مه‌نی منن بۆ خزمه‌تی گه‌له‌که‌می به کار بێنم ؟
چیم له ده‌ست دێ بیکه‌م ؟
به‌ده‌ست ، به قه‌ڵه‌م ، به هۆش ، به ڕه‌نج ؟
به زمان ؟ هه‌ر هیچ نه‌بێ به زمان . با زمانت بۆ خێر بگه‌ڕێ .
بۆ چاکه ، بۆ یه‌کێیتی و برایه‌تی .. دوور له خۆپه‌رستی . قازانج په‌رستی .
به‌ڵام ئایا زمانه‌که‌ی خۆت ده‌زانی؟
ئایا نوسین به زمانه‌که‌ی خۆت ده‌خوێنیته‌وه ؟
ئایا منداڵه‌کانت فێری زمانی نه‌ته‌ویی کردوون ؟
ئایا ئاماده‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌ست دێ دۆ خزمه‌تی زمان و که‌ڵچه‌ری گه‌له‌که‌ت بیکه‌ی ؟ ئایا گه‌له‌که‌ت بۆ خۆت بۆ خۆپه‌رستی و قازانج په‌رستی خۆت ده‌رێ ، یان خۆت بۆ گه‌له‌که‌ت ، بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو؟
له‌م پرسیاره سه‌ره‌تاییانه‌وه ، سه‌ره‌تا خۆی ده‌رده‌خا .
سه‌ره‌تای ڕێبازی خۆناسین ، دنیا ناسین ،
یه‌ك بوون و سه‌رکه‌وتن .
سه‌ره‌تای ڕاستی ، ڕاستی له‌گه‌ڵ خۆتدا .
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا .. له‌گه‌ڵ مێژوودا .