دکتۆر ئەحمەد میراودەلی: کورتە باسێکی زەردەشتاێتی. به‌شی شه‌شهه‌م
مردن و دوای مردن
له پاژێکی پێشتردا ئاماژه‌م به‌وه دابوو که به پێی نامه پیرۆزه‌که‌ی زه‌رده‌شت ؛ مرۆڤی راست و سازی ” راستبیر ، راستگفتار ، راستکردار ” له‌گه‌ڵ نه‌مره پیرۆزه‌کاندا ” سپێنتاکان ” خه‌مێکی هاوبه‌شیان هه‌یه که بریتییه له زاڵبوون به‌سه‌ر ، بهدبیر و بهدگفتار و بهدکرداراندا و گێڕانه‌وه‌ی ژیانی سه‌ر زه‌مینه بۆ ئاسته سروشتیه بێگه‌رده‌که‌ی . ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش که ئه‌و سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌ی تێدا دێته دی له زمانی ئاوێستاییدا به ” فڕاشۆکیرێتی ” و له په‌هله‌ویشدا به” فڕاشێگیرد ” ناوبراوه . ئه‌م دوو زاراوه‌یه‌ش زیاتر لهوهدهچن مانای چاکبوونه‌وه ، یان نۆژه‌نکردنه‌وه ببه‌خشن . له‌و سه‌رده‌مه‌دا مێژوو بۆ سێهه‌م جار راده‌وه‌ستێ و چاک و خراپ لێک هه‌ڵداوێردرێن ، وه‌لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بهدبیری و بهدگفتاری و به‌دکاری ریشه‌کێش بوون ، سه‌رده‌می جیابوونه‌وه هه‌میشه‌یی ده‌بێ و ئههورە مه‌زدا و یه‌زاته‌کان و مرۆڤ هه‌تا هه‌تایه پێکه‌وه له ئاشتی و کامه‌رانیدا ده‌ژین .
به بۆچوونی سه‌رهه‌ڵدان و کۆتایی مرۆڤاێتی ؛ زه‌رده‌شت ، خۆی له بیرورای کۆن دابڕیوه و به بیریارییهکی نوێ و جیاواز له‌و بڕوا و رایانه‌ی پێشتر که ده‌ڵێ ( ژیان ده‌ستی پێکردووه و هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بێ ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لا – ئێزدانهکان و مرۆڤ ، کاری خۆیان به‌باشی به‌رنه‌سه‌ر .) بیره گشتییه‌که‌ی کۆنی هاوکاری ئێزدان و مرۆڤ ، وه‌ک پێویستییه‌ک بۆ به‌رده‌وامی ژیان و راگرتنی یاسا ، له ئامۆژگارییه‌کانی زه‌رده‌شتیشدا روونه ، به‌ڵام ئه‌و واتایه‌کی جیاواز و دیاری پێ به‌خشیوه ، به‌وه‌ی که نه‌ک هه‌ر دنیا بپارێزین وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵکو ده‌بێ بیگه‌یه‌نینه ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمان که بێگه‌ردییه. جگه له‌وه‌ش ، ئامۆژگارییه‌کانی سه‌ربه‌رزی و شانازی به مرۆڤ ده‌ده‌ن که وه‌ک هاوه‌ڵێکی ئێزدان ئافڕێندراوه نه‌ک وه‌ک کۆیله‌یه‌کی خودا .
فیلۆسۆفیا‌ی سێ سه‌رده‌م ” سه‌رده‌می ئافڕاندن ، سه‌رده‌می تێکه‌ڵ ، سه‌رده‌می ههڵهاوێردن / جیاکردنەوە ” به‌شێوه‌یه‌ک پێمان ده‌ڵی مێژوو چه‌ند سه‌رده‌مێکی هه‌یه و له سه‌رده‌می سێهه‌م دا دنیای گێتیگ ”مه‌تێریاڵی ” ده‌چێته‌وه سهردۆخه بێگه‌رده‌که‌ی چونکه له سه‌رده‌می یه‌که‌مدا گه‌نده‌ڵی لێیداوه و ئه‌و هه‌موو ئازار و مه‌ینه‌تی و کوێره‌وه‌رییه‌ی له‌و سه‌رده‌مه تێکه‌ڵه‌دا مرۆڤ ده‌یچێژێ ، خه‌بات و تێکۆشانه بۆ له‌ناوبردنی ” ئهنگوڕە / ئەنگڕە مه‌ینیو” بەواتای بیری خراپ ، که هەموو بهدگفتاری و به‌دکاری و مردن له‌وه‌وه دێن .
به فیلۆسۆفیا‌ی سێ سه‌رده‌م، زه‌رده‌شت ؛ جگه له‌وه‌ی مرۆڤاێتی به مه‌به‌ستێکی به‌رز ده‌زانێ و ده‌ینرخێنێ، ژیرانه‌ش بۆمان روونده‌کاته‌وه که ئه‌وه‌ی له‌ژیاندا به‌سه‌رمان دێت ، ئه‌نجامی بهدبیرییه و له ئێزدانی مه‌زن و ئافڕێنهرهوه بهباڵامان نه‌بڕاوه .
ئه‌وه‌دنیا
وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێداوه ، ره‌نگه له‌سه‌ره‌تای پژانی هزره‌وه گه‌وره‌ترین مه‌ترسی مرۆڤ ، مردن و به‌سه‌رهاته‌کانی دوای مردن بێت . زۆر له دێره‌وه و ئێستایشی له‌گه‌ڵدابێت مرۆڤ به‌دوای ئیکسیری ژیانی هه‌میشه‌ییدا وێڵه . جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانی هه‌میشه‌یی ئه‌مه دنیا مه‌حاڵه، پێغه‌مبه‌ران ، به‌تایبه‌تی پێغه‌مبه‌رانی ئاینه ئاسمانییه‌کان مژده‌ی ژیانی هه‌میشه‌یی ئهوهدنیایان به بڕوادارانیان داوه .
به‌پێی فیلۆسۆفیا‌ی مەزدانیزم ؛ مردن ، ره‌وان ناچارده‌کات دنیای گێتیگ ” فیزیکی ” به‌جێ بهێڵێ و بگه‌ڕێته‌وه بۆ دنیای مینۆگی” سپیریتی”. هه‌موو رهوانێکیش که ده‌که‌وێته رێ، به‌پێی کردار و ره‌فتاری خۆی دادگایی ده‌کری، بێ جیاوازی نێوان سێکس. نێر و مێ ده‌شێ به‌ته‌مای به‌هه‌شت بن، جا چ کۆیله و بێ سامان بن، یان خاوه‌ن کۆیله و ساماندار. به‌پێی ئامۆژگارییه‌کانی زه‌رده‌شتاێتی، ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامانی به‌جێماو هیچ داد نادا و هه‌موو رهوانێک به‌پێی ئه‌و مۆڕاڵ و ئێتیکهی پێڕه‌وی کردووه به‌ره‌وڕووی دادگا ده‌بێته‌وه. به‌واتایه‌کی دیکه مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی بیر و گفتار و کرداره‌کانی، ره‌وانه‌ی دۆزه‌خ یان به‌هه‌شت ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر تای ته‌رازووی چاکه‌ی که‌سێک سهنگینتربێ له خراپه‌ی، ئه‌وا رهوانهکهی شایانی نیشته‌جێبوونی به‌هه‌شته و ویژدانی خۆی له شێوه‌ی کیژێکی جوان‌دا” داینا daena ” ده‌ستی ده‌گرێ و به‌ره‌و به‌هه‌شتی ده‌با، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر تای ته‌رازووی به‌دکارییه‌کانی سه‌نگینتر بێت، ئه‌وا دیسان ویژدانی خۆی له شێوه‌ی به‌رازێکدا باوه‌شی پێداده‌کا و به‌ره‌و دۆزه‌خی ده‌با”یاسنهی 32 هاتی13 ” و ”یاسنهی 31 هاتی 20 ”. له‌و دۆزه‌خه‌دا به‌دکار گاڤێکی” کاتێکی” دوور و درێژ له تاریکیدا و به خۆراکی پیس و حه‌سره‌ته‌وه به‌سه‌ر ده‌با.
ئه‌وانه‌ی ته‌رازووی چاکه و به‌دکارییان هاوسه‌نگه ده‌چنه نێوه‌ندێکی بۆره‌وه، نه به‌هه‌شته و نه دۆزه‌خ ”میسوان گاتو Misvan Gatu” شوێنێکی بێ خۆشی و ناخۆشییه.” یاسنهی 33 هاتی 1 .
مێری بۆیس؛ له‌وبڕوایه‌دایه که بیرکردنه‌وه له بوونی دۆزه‌خ له زهردهشتاێتیدا وه‌ک شوێنی ئازاردان به سه‌رپه‌رشتیاری” ئهنگڕه مه‌ینیو” مه‌به‌ست له داخوازییه‌کی تونده بۆ سه‌پاندنی داد.
به بڕوای زه‌رده‌شتاێتی؛ ئه‌و رهوانانهی له سه‌رده‌می تێکه‌ڵدا به به‌هه‌شت شاد ده‌بن، گهشکهداری شادمانی ته‌واو نین، چونکه گه‌شکه‌ی شادمانی ته‌واو ته‌نها له سه‌رده‌می فڕاشیگیرد دا دێته دی.
بڕوای سه‌رده‌می پاگانی ئێرانیان وه‌ک بڕوای ڤێدیکی هیندستانییه‌کان بووه که هه‌رکاتێک ره‌وان گه‌یشته به‌هه‌شت، زوو ده‌چێته‌وه ناو جه‌سته زیندووکراوهکهی و ژیانی هه‌میشه‌یی پڕ شادمانی به‌سه‌ر ده‌بات؛ وه‌لێ زه‌رده‌شت ئامۆژگاری داوه که ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه بۆ گه‌یشتن به شادمانی بێ سنووری به‌هه‌شت، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی سه‌رده‌می فڕاشیگیرد و ( جه‌سته‌ی ئاینده‌بن که له په‌هله‌ویدا به- ته‌نی په‌سه‌ن tan i pasen ، ناوبراوه، دوای ئه‌وه‌ی خاک ئسێکوپرووسکی مردووه‌کان ده‌داته‌وه.) ئه‌و تهنهش دوای رۆژی په‌سڵان زیندوو ده‌بێته‌وه، له‌و رۆژه‌دا که هه‌موو ئه‌وانه‌ی تا ئه‌و کاته ژیاون و ئه‌وانه‌ش پێشتر مردوون، چاک و خراپیان بۆ دواجار لێک ههڵدههاوێردرێن، له‌و رۆژه‌دا، ئاڕمایتی سپێنتای دۆستایێتی و نۆژه‌نکردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئاگر، هه‌موو کانزای چیاکان ده‌توێننه‌وه و وه‌ک روبارێکی پرشنگدار به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ره‌وژێر ده‌بێته‌وه. گشت مرۆڤێك ده‌بێ له‌و رووباره ئاگرینه بپه‌ڕێته‌وه، جا وه‌ک له تێکسته په‌هله‌وییه‌کاندا هاتووه ئه‌وه‌ی ناپاکه ده‌سووتێ و داروده‌سته‌ی دێوه‌کان ده‌دۆڕێن و کۆتایی به شه‌ڕی نێوان یه‌زاته‌کان و رهشبیری و دێوه‌کانی تاریکی” ئهنگڕە مه‌ینیو” دێت ئه‌وی پاکیشه ده‌گاته به‌هه‌شتی به‌رین” بوندههیشنی گه‌وره34 – 18.19”. 1 ئه‌و کاته ئههورە/ ئەهورا مه‌زدا و یه‌زاته‌کان ئه‌و رۆژه پیرۆز ده‌که‌ن و جه‌سته‌ی به‌خته‌وه‌ران راستدهبنهوه و مردن نامێنێ و ژینی هه‌میشه‌یی ده‌ست پێده‌کا، ئیدی مرۆڤیش وه‌ک نه‌مره پیرۆزه‌کان هه‌میشه ده‌بنه خاوه‌نی کردار و بیر و گفتاری جوان و بێ پیربوون و بێ نه‌خۆشی و بێ گه‌نده‌ڵی و هه‌میشه شاد له ژێر پادشاێتی ئێزداندا له‌سه‌ر زه‌مین ده‌ژین. به بڕوای زه‌رده‌شت که ئه‌م زه‌مینه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئاسته سروشتییه بێگه‌رده‌که‌ی ئه‌وه ئه‌و به‌هه‌شته یه که مرۆڤ هه‌تا هه‌تایه له‌سه‌ری ده‌ژی و به‌هه‌شت له ئاسمانێکی دوور و که‌سنه‌زان نییه.
لێکۆڵه‌ر و شاره‌زایانی مەزدانیزم له‌و بڕوایه‌دان که زه‌رده‌شتی نه‌مر له‌م ئامۆژگارییه‌دا که باسی په‌ڕینه‌وه له کانزای تواوه‌ی ڤۆڵکان/ بوڕکانێك ده‌کات، مه‌به‌ستی له دادگایه‌کی بێگه‌رد و بێ لایه‌نه که پاشا‌و گه‌دا تیایدا هاوسانن.
زه‌رده‌شت ؛ داهێنه‌ری فیلۆسۆفیا‌ی دادگایی‌کردنی یه‌که یه‌که‌ی مرۆڤ و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و راستبوونه‌وه‌ی جه‌سته و رۆژی په‌سڵان و یه‌کگرتنه‌وه‌ی جه‌سته و ره‌وان و ژینی هه‌میشه‌ییه. ئه‌م بیریارییه دواتر له لایه‌ن زۆربه‌ی ئاینه‌کانه‌وه قه‌رز کراوه. جووله‌کاێتی ئه‌م بیریارییهی قه‌رزکرد و له‌ویشه‌وه گواستیوه ناو مه‌سیحاێتی و ئه‌وجا بۆ ناو ئیسلام. وه‌لێ ته‌نها له زهردهشتاێتیدا ئه‌و بیریارییه مانایه‌کی لۆجیکانه ده‌به‌خشێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌رده‌شت جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه که ئافڕاندنی گه‌ردوون و” جه‌سته‌ی مه‌تیریاڵی” به مه‌به‌ستی باشه بووه و رزگاری تاکه که‌سیش ته‌نها له ئه‌نجامی کۆی بیر‌و گفتار و کردارهکانییهوهیهتی بێ ده‌ستتێوه‌ردانی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی ئاسمانی. به‌م جۆره بیریارییه، بڕوابوون به رۆژی په‌سڵان، مانایه‌کی ته‌واو ده‌به‌خشێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌س به‌رپرسی داهاتووی ره‌وانی خۆیه‌تی.
پڕۆفێسۆر زێهنهر؛ یه‌کێکه له لێکۆڵه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی زه‌رده‌شتاێتی، ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه که ئاینه‌که له‌سه‌رده‌می ساسانهکاندا به‌ته‌واوی پێگه‌یشتبێ ” ته‌کامولی کردبێ” له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له لێکۆڵینه‌وه‌کانیدا زۆرتر پشت به ئاوێستای سه‌رده‌می ساسانیان ” ده‌قه په‌هله‌وییه‌کان” ده‌به‌ستێ، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی لێکۆله‌رانی سه‌رده‌می زێهنهر و دوای زێهنهریش کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ساسانه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌ستیان له ئاینه‌که وه‌رداوه و گۆڕانکاریان تێداکردووه. وه‌لێ به پێویستیشم زانی بۆچوونی زێهنهریش بخه‌مه به‌ر چاوی خوێنه‌ری به‌ڕێز.
زێهنهر ده‌ڵێ؛ بیروباوه‌ڕی زه‌رده‌شتی له‌و باره‌یه‌وه به ته‌واوی روونه، بناغه‌شی له‌سه‌ر ده‌قێکی ره‌سه‌نی ئاوێستا دامه‌زراوه و به‌که‌مێ گۆڕانه‌وه له زۆر کتێبی په‌هله‌ویدا هێنراونه‌ته‌وه. ئه‌و ده‌قه له”مینۆکی خرهت Minok i Xrat” دایه. هه‌روه‌ها پڕۆفێسۆر ده‌ڵی؛ ئه‌و ده‌قه زیندووه و بۆخۆی له‌خۆی ده‌دوێ، ده‌قه‌که‌ش ده‌ڵێ( ره‌وانی هه‌ر مرۆڤێک، دوای ئه‌وه‌ی له‌م ژیانه جیاده‌بێته‌وه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژی پڕ نیگه‌رانی له جێگه‌یه‌کی زۆر نزیک له له‌شی مردوو خول ده‌خوات، له‌رۆژی چوارهه‌مدا داوای لێکراوه که رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه ببێته‌وه له‌سه‌ر پردی” چینفهد” پردی پاداشت و سزا، ” پردی ره‌شن” ی ” راستپهروهر” که به بێ لایه‌نی کاره چاک و خراپه‌کانی هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ و به‌ره‌و دۆزه‌خ یان به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێ، یان ره‌وانه‌ی شوێنێکی نێوه‌ندی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ” ههمێستهگان” ده‌کرێ). 2 گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌وه‌ی زێهنهر باسی لێوه‌کردووه له ئاوێستای ساسانیانی هه‌ڵێنجاوه، وه‌لێ گومانیش له‌وه‌دا نییه که ئه‌و ده‌قه ساسانیه باوه‌ڕه‌کانی سه‌رده‌می سرووشت پهررستیی” پێگه‌ن” ی هیندۆ ئهورروپاییهکانی تێهه‌ڵکێش کراوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده زێهنهر دانی پێدا نانێ، وه‌لێ ئاگاداره که بیرۆچکه‌ی دۆزه‌خ و به‌هه‌شت و رۆژی په‌سڵان، مه‌سیحاێتی له زهردهشتاێتییهوهی قه‌رزی کردووه، به‌ڵام ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کا که وێکچوونێکی زۆر نزیک هه‌یه له‌نێوان پاكژگهی مه‌سیحیان و دۆزه‌خی زه‌رده‌شتیان. یه‌ک له‌و وێکچونانهش ئه‌وه‌یه که هیچکام له دۆزه‌ج و ههمێستهگان، له هه‌ردووک ئاینه‌که‌دا هه‌میشه‌یی نین. به بڕوای” زێهنهر” یش له زهردهشتاێتیدا سزای هه‌تا هه‌تایی نییه.
لێره‌دا گرنگترین شت ئه‌وه‌یه که، به‌ڕای زێهنهر؛ ئه‌و پرسیارانه‌ی درنجه‌کان له دۆزه‌خدا ئاڕاسته‌ی ره‌وانی دروگڤانان” درۆزن و به‌دکاران” ده‌که‌ن، شایانی سه‌رنجدانێکی ورده، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووناکی ده‌خاته سه‌ر چه‌مکی گوناهه لای زه‌رده‌شتیان.
دێوه‌کان له ره‌وانی دروگڤانان ده‌پرسن: چی وایلێکردیت له ئههورە مه‌زدای مه‌زن، له ئهمێشهسپێنتاکان و له ئاسمانی پڕ به‌خته‌وه‌ری دڵته‌نگ بیت و چ گله‌یی و گازندهت لێیان هه‌بوو هه‌تا ببیته هاوکاری ئه‌هریمه‌ن و درنجان و دۆزه‌خی تاریک هه‌ڵبژێری؟ بۆیه ئێمه ئازارت ده‌ده‌ین و سۆزدارت نین و به‌زه‌ییشمان پێتدا نایه‌ته‌وه.
هه‌ر زێهنهر بۆخۆی ده‌ڵێ ( کاتێک له‌و روانگه‌یه‌وه له گوناح بڕوانین، گێلایێتییهکی گه‌وره و نوشووستیشه له‌وه‌ی نه‌زانی کێ دۆستته و کێ نه‌یارته. زه‌رده‌شتاێتی ئه‌وه به ته‌واوی روون ده‌کاته‌وه که ئێزدان هاوڕێی مرۆڤه و هه‌رگیز و له هیچ بارودۆخێکیشدا و له‌به‌ر هیچ هۆیه‌کیش نایخاته ژێر ئازاره‌وه. هه‌موو خراپه و ئازار و ده‌رده‌سه‌ری له ئه‌هریمه‌نه‌وه دێن. به‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌ی زه‌رده‌شتاێتی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیر له‌وه بکه‌یته‌وه که ئێزدان رێگه به خراپه ده‌دات، ئاکارێکی ده‌خه‌یته پاڵ که له سروشتی ئه‌و جودایه و له‌گه‌ڵ ئاکاری ئه‌هریمه‌ن کۆکن. هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ش وایه ئێزدان بکه‌یته درنج.) 3
به‌کورتی: بۆچوونی زه‌رده‌شتاێتی چییه ده‌رباره‌ی پرسیارگه‌لی؛ چی رووده‌دا دوای مردن، به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و ئایا زه‌رده‌شتاێتی وه‌ک هیندویزم بڕوای به زیندووبوونه‌وه‌ی ره‌وان هه‌یه له جه‌سته‌یه‌کی جیاوازدا؟
له وه‌ڵامدا ده‌توانین بڵێین که زه‌رده‌شت به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی باسی ئه‌م ژیانه فیزیکییه ده‌کا، به بڕوای ئه‌و مرۆڤ له‌م ژیانه‌دا ده‌توانێ بگاته بێگه‌ردی” ههوروهتات/ ههورڤهتات” به‌وه‌ی که بتوانێ داد و دادپه‌روه‌ری” ئەشە/ ئاشا” بکاته ره‌وشتی خۆی، ئه‌مه‌ش ره‌وشتێکی هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ یاسای ویژدانی ره‌وشت چاکی و یاسای فیزیکی گه‌ردوون. جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر مرۆڤ بتوانێ ئاشا بکاته ره‌وشتی خۆی، مانای ئه‌وه‌یه ده‌توانێ دنیا نۆژه‌ن بکاته‌وه، بۆیه هێندێک له‌و بڕوایه‌دان که زه‌رده‌شت به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی باسی ژیانی فیزیکی ده‌کات. زه‌رده‌شت باسی ئه‌وه‌دنیا ناکات و له راستیدا ئه‌و به شێوه‌یه‌کی میتافۆڕی باسی ئه‌وه دنیا ده‌کات. ورڤان ( ئه‌و زاراوه‌ی که زۆرجار به‌مانای ره‌وان”رۆح” و هێندێک جاریش به‌مانای”خود” هاتووه.) هه‌وڵ ده‌دات له پردی”چینفهت/ جینڤات” بپه‌ڕێته‌وه که نێوانی ئه‌م ژیانه و ماڵی بیری باشه‌یه که وه‌کو” وههومانا دیمانه و گاڕو مانا – به‌واتای ماڵی به‌خته‌وه‌ری” ناوی هاتووه. جا کاتێک خود له‌لایه‌ن هۆشی خۆیه‌وه به‌پێی کۆنسێپتێکی ویژدانی که له ئاوێستادا به” ده‌ینا” ناوبراوه دادگایی ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتبێته بێ گه‌ردی” ههوروهتات” ناتوانێ نه‌مری به‌ده‌ست بهێنێ و له پردی چینفهت وهپهڕێ.
ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی، ئایا زهردهشتایێتی بڕوای به گواستنه‌وه‌ی ره‌وان هه‌یه بۆ ناو جه‌سته‌یه‌کی دیکه، یان بچێته شێوه‌یه‌که‌وه که فیزیکی نه‌بێت؟
گاتاکان باسیان نه‌کردووه و هه‌تا ئێستا به‌شبه‌حاڵی خۆم شتێکی ئه‌وتۆم له‌م باره‌یه‌وه به‌رچاو نه‌که‌وتووه. وه‌لێ دڵنیام ئه‌گه‌ر له بۆچوونی زهردهشتاێتیشدا جێگۆڕکێی ره‌وان هه‌بێت، ئه‌وا وه‌ک ئه‌وه‌ی هیندۆیزم نییه، چونکه له هیندۆیزمدا مرۆڤی به‌دره‌وشت دوای مردنی، ره‌وانی ده‌چێته ناو زینده‌وه‌رێکی نزمتره‌وه. له‌م باره‌یه‌شه‌وه ئه‌وه‌نده به‌سه که بزانین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زهردهشتاێتیدا ژیان شتێکی باشه و له‌لایه‌ن ئێزدانێکهوه به‌خشراوه که هه‌مووی باشه‌یه و ژیان بۆ مه‌به‌ستی خۆشییه نه‌ک شوێنێک بۆ رسوایی که مرۆڤ بییه‌وێ خۆی لێ رزگارکات، ناتوانین بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که زه‌رده‌شتاێتی بڕوای به جێگۆڕکیێ ره‌وان هه‌بێت.
به‌ش به‌حاڵی خۆم تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌م هه‌ڵێنجاوه که له زهردهشتاێتیدا، به‌هه‌شت و دۆزه‌خ، بوونی فیزیکی و جیۆگڕافییان نییه، ئه‌وان دۆخێکی ئاوه‌زی و هزرین که مرۆڤ له ئه‌نجامی ره‌وشتی خۆیدا تێیده‌که‌وێ.
په‌راوێز
1 – دوو وێنه‌ی بوندههیشن هه‌ن، بوندههیشنی کوجاراتی هیندستان که به بوندههیشنی بچوکیش ناسراوه له‌گه‌ڵ بوندههیشنی ئێرانی یاخود بوندههیشنی گه‌وره، هه‌ردووکیشیان وهگێڕاونرهته سه‌ر زمانی ئینگلیزی.
2 – پوخته‌یه‌ک له بیروباوه‌ڕی زه‌رده‌شتی. وه‌رگێڕانی ئازاد حه‌مه شه‌ریف ل 158 به که‌مێک گۆڕانکارییه‌وه.
3 – سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل160.
سه‌رچاوه‌کانی ئەم زنجیرە نووسینە
سه‌رچاوه کوردییه‌کان
1 – پوخته‌یه‌ک له بیروباوه‌ڕی زه‌رده‌شتی، نووسینی پڕۆفێسه‌ر ” ر. س زێهنهر’ وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه، ئازاد حه‌مه شه‌ریف. چاپی یه‌که‌م ، ساڵی 2000.
2 – ئه‌وێستا، نامه‌ی مینه‌وی زه‌رده‌شت. مه‌تنی فارسی: جه‌لیل دۆستخواه. له ڕاپۆرتی ئێران شوناس: ئیبڕاهیم پورداود وه‌رگێڕی بۆ کوردی: عومه‌ر فاروقی. ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس – ژماره 142. هه‌ولێر.
3 – مێژووی کورد و کوردستان، مامۆستا مه‌ردۆخ 1958.
4 – ئا‌ڤێستا – لهمێژترین سروودی کوردی، به‌رگی یه‌که‌م: گاتا – کان کۆکردنه‌وه و وه‌رگێڕان و لێکۆڵینه‌وه: جه‌لیل عه‌باسی – ج. قه‌قنه‌س، بڵاوکراوه‌ی ئاراس- ژماره 188.
5 – زه‌رده‌شت هیوای رزگاری، دروێنهکهردن – بابان سه‌قزی.
6 – مێژووی ماد – میدیا. نووسینی ئیگۆڕ دیاکۆنۆڤ. وه‌رگێڕ له فارسییه‌وه: بڕهان قانیع.
7 – مێژووی ئاینی زه‌رده‌شت، نووسینی عه‌بدوڵڵا موبلیغی ئابادانی، وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه، وریا قانع. ده‌زگای چاپی سه‌رده‌م 2002
8 – زه‌رده‌شت و ئامۆژگارییه‌کانی. نووسینی هاشم ره‌زا، وه‌گێڕانی م. گۆمه‌یی، چاپی دووهه‌م، ساڵی 2000.
سه‌رچاوه ئنگلیزییه سه‌ره‌کییه‌کان :
A History of Zoroastrianism, by Mary Boyce, professor of Iranian studies in the University of London V1, copyright 1975 by E. J. Brill, Netherlands
Zoroastrians, Their Religion Beliefs and practices, by Mary Boyce, 1979 published in USA and Canada by Routledge& Keganpal
Zoroastrianism its Antiquity and constant vigor, by Mary Boyce, copyright 1992 by Persian Heritage Foundation
A Persian strong hold of Zoroastrianism, by Mary Boyce 1977
Zurvan, A Zoroastrian Dilemma, by R.C. Zaehner, University of Oxford 1955, Reprint Bilbo and Tannen 1971
The Zoroastrian fait, by S.A.Nigosian, McGill-Queen’s University Press 1993
Zoroaster, the Prophet of ancient Iran. Jackson, A.V.William. The Macmillan Company London 1899
Dhalla, M.N, Zoroastrian Theology, New York 1914
History of Zoroastrianism by, Dhalla, Copyright Oxford University pres 1938
How the great Religions began, by Joseph Gear 1956
Zoroastrianism and Judaism, by George William Carter, AMS press – New York 1970
The Illustrated History of the Jewish People, Edited by Nicholas de Lang, Harcour Brace & Company 1997
The Religion of Mankind, by, Hans Joachim Shoops, 1966
Tritton, A.S The Caliphs and their Non-Muslim Subject, London, reprinted 1970
AL-Tabari -The conquest of Iraq, south western Persia, and Egypt. Translated by, Gautier H .A. Juynboll.State University of New York press, Albany. 1989.
Kitab Futuh Al-Buldan, by Ahmad ibn Yahya Al-Baladhuri, copyright, the faculty of political science of Colombia University. New York 1916
Browne, E.G., A Literary History of Persia vol.III, Cambridge University press 1920
In Search of Endo-Europeans, Language, Archaeology, and Myth, by J.P.Mallory, Thames and Hudson Ltd, Reprint 1994
- Duchesne Guillemin. The Western Response to Zoroaster. Ratanbai Katrak Lectures. Published by Clarendon press Oxford 1958
The Bundahishn. Translated by, E.W.West.From sacred books of East V5, Oxford University press 1897
Greater Bundahishn, translated into English by B.T. Anklesaria, Zand-Akasih 1956
The Teaching of Zoroaster and the Philosophy of the Parsi Religion, by S.A. Kapadia 1913
The History, by, Herodotus, Translated by, George Rawlisinson
The Histories, by, Herodotus, Translated by Aubrey Selincort, Revised with introduction and Notes by, John Marincola 2003
Early Zoroastrianism, by, James Hope Moulton, Elibron Classical Series, Adamant Media Corporation 2004
The Zand- Avesta, by Charles F. Horne, Kessinger publishing, ISBN 1425328784
The Zend-Avesta, pert 1, Vendidad, 2nd Ed. IV, Oxford 1895, reprint 1965
In Search of Zarathustra, The first prophet and the ideas that changed the world, by Paul Kriwaczek, published by, Weidenfeld & Nicolson 2002
A Concise Introduction to World Religion, Edited by Willard G.Oxtoby & Alan F.
Segal. Oxford University press Canada 2007
World Religions Today. John L Esposito, Todd Lewis, Darrel j. Fasching, Paul Bowlby.Canadian edition. Oxford University press 2009
Shahnameh, the Persian book of kings, a new translation by, Dick Davis with a forward by Azar Nafisi, Penguin books Ltd 2006
A history of Iran, Empire of the mind by, Michael Axworthy, published by Basic Books 2008
Forgotten Empire. The world of ancient Persia, edited by, John. E. Curtis and Nigel Tallis. University of California press Berkeley Los Angeles 2005
Denkard, edited by, Peshotun Dastoor Behramjee Sanjana 1876. Translation of volume 2- 4, by Rotunshah E. Kohiyar
St, Basil’s letters. Translated by, Jackson
Who’s who in the Bible, an illustrated biographical dictionary, Copyright, readers digest 1994
Spirits of the East. Hinduism, Buddhism. Jainism, Taoism. Confucianism, Shinto, Zen. By Michael Jordan, Carlton books Ltd 2003
Hinduism. The Rig-Veda edited by Jaroslav Pelican, copyright, Motilal Banarsidass publishers PVT. Ltd 1992
Buddhism. The Dhammapada, edited by Jaroslav Pelican, translated by John Ross Carter and Mahinda Palihawadana, Oxford University press 1987
The light of Asia by, Sir Edwin Arnold, edition 1998