دکتۆر محه‌مه‌د گه‌ناوی : هاوبه‌شیه‌کانی ئۆجه‌لان و ئۆردو‌غان .
هیچ بزاڤێکی سیاسی بێ روانگه و جیهان بینی تايبه تى خؤى ناتوانێ پێگه و كا ريگه رى هه بێ ، وه‌هه‌ر کاتێ بزاڤی سیاسی به‌تاڵ بوو له‌ڕوانگه‌و جیهان بینیه‌کی گشتیه‌وه بؤ ژيان و ڕه هه نده نده كانى ئه‌وا به‌تاڵ ئه‌بێ له‌روح و په يامێكى زيندوو . له‌هه‌ر وڵات و شوێنێ له‌ئێستاو له‌کۆندا هه‌مان دیدی جیهان بینی بوه که بوه‌ته پێوه‌ری توانای ده‌سه‌ڵاتداران و لایه‌نگرانی یان شوێن که‌وتوانی که‌س و گروپ و بزوتنه‌وه‌کان چ دنيايى چ ئاينى که هه‌ڵگری په‌یامێک بوون بۆ وێنا کردنی دنیایه‌ک به‌کاراکته‌ری تایبه‌تی خۆی که‌جیاواز بووه و جیاوازه له‌دنیاکانی تر .
له‌هه‌ر شارستانیه‌ت و ئاین و هه‌تا نه‌ته‌وه‌و گروپی بچوکیشدا هه‌میشه روانگه‌کان بۆ ژیان و ده‌وروبه‌ر به‌پله‌ی جیاواز بونیان هه‌بووه ، وه مانه‌وه‌و نه‌مری هه‌ر روانگه و جیهانبینیه‌کيش به‌نده به‌نزیکی و دوری ئه‌م ڕوانگه‌و جیهان بینیانه (ایدیا) یانه به‌ژیانی مادی و معنوی ( روحی) مرۆڤه‌کانه‌وه .
گۆڕانی ژیانی ئابوری و ئه‌مجار گۆڕانی دیدی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ڕۆڵی سه‌ره‌کی ئه‌بینن له‌سه‌ر گۆڕان له‌جیهانبینیه‌کان و ئایدیاکان به‌گوێره‌ی هه‌ل و مه‌رجی ڕۆژگار و ئه‌مجار واقعی ژیانی ئابوری به‌هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌وه له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا باسی بابه‌تی ئێمه‌یه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م کورته ئاماژه‌ی سه‌ره‌وه شیکاریه‌کی کورتی دوو که‌س و دوو مه كته بى ئا يد يؤ لؤ جيه که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه به ئاسایشی گه‌لی کورد و تورک و هه‌تا هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه .
ئه‌مه‌ش ئۆجه‌لان و ئۆردوغانن به دوو مه‌دره‌سه‌ی جیاوازه‌وه له‌دنیا بینی به‌ڵام هاوبه‌ش له‌ئامانج، ئه‌مجار دوباره جیاواز له‌ئاراسته‌ی ئامانج ، وه ئیتر پرسیار ئه‌مه‌یه تاکه‌ی وه تا کوێ ئه‌توانن له‌گه‌ڵ يه كا بڕۆن؟ یان تا چه‌ند ئه‌توانن ئاراسته‌ی هاوبه‌ش له‌ئامانجه‌کان بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر جیاوازیه ئایدۆلۆژی و مه‌کته‌بیه‌کان ؟
ئۆردۆغان وه‌ک سیاسیه‌ت زان ، سیاسیه‌ت كه ر ، وه خاوه‌ن کاریزماو پشتیوانی زۆری جه‌ماوه‌ری تورکیا، وه‌ئه‌مجار خاوه‌ن ئایدیا‌و جیهان بینی ئیسلامی به‌روحی عثمانی ئامانجی ئه‌مه‌یه که سه‌رکردایه‌تی جیهانی ئیسلامی له‌ئه‌سته‌نبوڵه‌وه بکرێ وه وه‌کو خۆی و حزبه‌که‌ی و لایه‌نگرانی بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌که‌ن ژیانی برایه‌تی ئیسلامی و هاوکاری و ئاشتیانه‌ی هاوبه‌ش بۆ گه‌لانی موسوڵمانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بکرێ به ئیلهام وه‌رگرتن له‌حوکمی خلافه‌تی عوسمانی و ئاینی ئیسلام . هه‌رچی عبدالله ئۆجه‌لان و ئایدۆلۆژیای پارتی کرێکارانی کوردستانه به هه‌مان جۆر بانگه‌شه‌ی ژیانی هاوبه‌ش و ئاشتیانه بۆ گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌که‌ن که ئه‌مان له‌ئه‌ده‌بیاتی خۆایانا پێی ئه‌ڵێن گه‌لانی میزۆپۆتامیا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ها ئینسانی و دیموکراتی و دادپه‌روه‌ریه‌کان. دیدی هاوبه‌ش وه هاوبه‌شيه كانى ئۆجه‌لان و ئۆردوگان نزیک بوه‌نه‌وه‌و هاوکاری گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته بؤ ژيانێكى وه داهاتو يه كى ئاشتيانه ى هاوبه‌ش. به‌دیدی ئه‌وان واته ئۆجه‌لان و ئۆردو‌غان ئه‌بێ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئازاد بێ له‌ئیمپریالیزم و داگیرکراوی له‌لایه‌ن وڵاتانی بێگا نه ، وه پێیان وایه گه‌لانی ناوچه ئه‌توانن ژیانێکی شایسته‌و ئاشتیانه‌یان هه‌بێ ئه گه ر ئازاد بن. تائێره ئه‌وه‌ی که‌روانگه‌ی هاوبه‌ش بێ بۆ ئامانجی هاوبه‌ش له‌نێوان ئۆجه‌لان و ئۆردۆغان گرفتێ نایه‌ته‌به‌ر ڕێگا، به‌ڵام که پرسیار دێته سه‌ر ئه‌مه، که له‌کام فۆڕم و سسته‌م و حوکمڕانی دا گه‌لانی ناوچه ئه‌توانن کۆببنه‌وه بۆ ژیانێکی هاوبه‌ش وه ئاشتیه‌کی هه‌میشه‌یی جیاوازی ئه‌که‌وێته نێوان ئۆجه‌لان و ئۆردۆغان. هه‌رچی ئۆردۆغانه ، خه‌لافه‌تی ئیسلامی عوسمانی ئه‌کاته نمونه‌و ئایدیا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی گه‌لانی موسڵمان به رابه‌رایه‌تی تورکیا له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه، وه‌هه‌رچی ئۆجه‌لانیشه سستمی کۆنفدراڵی مۆزۆپۆتامیا ئه كاته مؤديل که تێیدا گه‌لان خاوه‌ن سه‌رنه‌وشتی خۆیانن له‌سستمێکی سۆسیالست-لیبرالیست دا . له‌دانوستاندنه‌کانی تورکیا‌و پارتی کرێکاران ئه‌گه‌ر بتوانن بگه‌نه دواخاڵی هاوبه‌ش و بگه‌نه چاره‌یه‌ک له‌نێوان مافی سه‌رنه‌وشتی گه‌لان و ئازادی و دادپه‌روه‌ری دا له‌گه‌ڵ سستمی ئیسلامی که تورکیا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌کات ئه‌وا هه‌م ئۆجه‌لان وه‌هه‌م ئۆردۆغان ئه‌توانن رابه‌رایه‌تی ده‌ورانێکی وه گۆڕانێکی گه‌وره‌ی مێژوی بکه‌ن له توركياو هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که‌کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌شێ جیهان بگرێته‌وه .
ئۆردۆغان نوێنه‌رایه‌تی و رابه‌رایه‌تی دنیابینینێکی نوێی گه‌لی تورکیا ودنیای ئیسلامی سوننه ئه‌کات به‌هه‌مان جۆریش ئۆجه‌لان نوێنه‌رایه‌تی و رابه‌رایه‌تی فکرو دنیا بینێکی تازه‌ی گه‌لی کورد و بؤ چونى زؤرى گه لانى ناو چه ئه‌کات بۆ ژیان و ئاینده‌یه‌کی ئا شتيا نه و دادپه‌روه‌رانه ى كؤ مه‌ڵا يه تى. رابه‌رایه‌تی هه ر‌دو جیهان بینی که‌گه‌لان ئاره‌زوی ئه‌که‌ن و هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن ئێستا به‌حوکمی قه‌ده‌ر له‌تورکیايه ، ئۆجه‌لان و ئۆردۆغان بونه‌ته سومبولی ئه‌م دوو دنیا بینیه نوێیه بۆیه ئه‌بێ هه‌ردوکیان هه‌ستیان به‌مه کردبێ، وه هه‌ردوکیان هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره بکه‌ن ، تا ئه‌م دوانه زیاتر له‌یه‌ک نزیک بن دنیاکان نزیک تر ئه‌بن و به‌م جۆره‌ش مرۆڤه‌کان که‌ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌مان ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌موانه واته هه‌نگاو به‌ره‌و ژیانێکی ئاشتی هاوبه‌ش زياتر له يه ك نزیک ئه‌بن ،وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش، به‌رده‌وامی تراجیدیاکانه له توركياو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ،که به‌دڵنیایی هه‌مومان خوازیارین کۆتایی به تراجیدیاکان بێ، تا ڕۆژێ زوتر بێ ئه وا ڕۆژێ زوتر گه لى كورد و تورك ئه‌گه نه ئاشتی – برایه‌تی و ه ژیانی دۆستانه‌ی هاوبه‌ش .