سەربەست عەباس کوردی : وشەی قاز لەزانکۆدا ، وەک سوکایەتیپێکردن .
ئەگەرچى زانکۆ گۆرەپانێکى گەورەو شکۆمەندیەکى مرۆڤایەتیە ، نەک هەر تە نها بۆ خویندنى ئەکادیمى و کۆکردنەوەى زانیارى ، بەڵکو بۆ ناسینى جۆرەها کەس و تەبیعە تەجیاوازەکانە و لەسەرو ئەمانەوە ناسینى خودى خوێندکار خۆیەتى لە ئانوساتى بوون بەمرۆڤیکى کامڵ ، گۆڕینى چۆنیەتى شیوازى مامەڵە کردنیەتى لەگەڵ هەلومەرج باردۆخەکانى ژیانى کۆمەڵگە بەفۆرمیکى جیاوازتر لەقۆناغى پێشخۆى ، واتە سە رەتاى چوونە ناو ژیانى بەرپرسیاریتى و بەجێهشتنى ژیانى پەروەردەیە تى …
قۆناغی زانکۆ بۆ خویندکاریکى تازە وەرگیراو ، واتە ( وەرزیکى نوێ ، ژیانێکى نوى ) ژیانیک کە جیاوازە لەهەموو قۆناغەکانى پێشووى .
( ژینگەیەکى فراوان ، خوێندکارێکى جیاواز ، شێوازیکى نوێ و پەیوەندى نوێ و تەمەنێکى جیاوازو حەزوئارەزو تێڕوانینیکى نوێ و مامۆستاى جیاوازو هەتا ژیانى دوور لەخێزان و چوونە بەشى ناوخۆیى و پشت بەخۆبەستن و ، وەستان لەسەرپێى خۆى و هەستکردن بە بەرپرسیارێتیەکى تەواو ، لێرەوە دە ست پێدەکات ..
ووشە ى ( قاز و قیقە قیق ) ى خویندکاران سەرەڕاى ناشرینى دیاردەکە ، ڕە نگە مێژوویەکى کلاسیکیشى هەبیت لە ئاست شکاندنى هەستى خویندکارو دروستکردنى دۆخیکى نەخوازراوى نەفسى ، کە ساڵانە لەگەڵ دەستپێکى خویندنى خویندکارە تازە وەرگیراوەکان ئە م دیاردەیە لەزانکۆ و پە یمانگاکان دووبارە دە بیتەوە …
ووشەى (قاز) بۆ خوێنکاریکى تازە وەرگیراو ( نە شارەزاى و جۆریک لەسەر لیشیواوى و شپرزەى و ڕۆشتنى بەکۆمەڵ بۆ ناوهۆڵ و یەکەکان و کافتریا و … هتد ) واى کردبیت کە بشوبهینریت بەقاز، وە ئەم هۆکارانەش بۆ خویندکارێکى تازە ، کە بۆ یەکەمجاریەتى پێدەنێتە نیو حەرمى زانکۆ ، شتیکى زۆر ئاساى و نۆرماڵە ، بەڵام ئەوەەى کە جێگەى هەڵویستە لەسەرکردن و نائاساى و خولقاندنى ئەم دیاردە ناشرین و قیزەونە ( قیقە قیق ) ى خوێندکارانى قۆناغەکانیکەى خوێندنە ..
بوونى ئەم دیاردە ناشرینەش هاوتەریبە لەگەڵ نزمى ئاستى ڕۆشنبیرى و نەبوونى هیچ بەرنامەیەکى ڕۆشنبیرى و زانستى نەبوونى گیانى هاوکارى بەرامبەر خویندکارە تازە وەرگیراوەکان دەردەخات .
هۆکارى پاڵنەرى سەرەکی ڕوودانى ئەم دیاردەیە ( کاردانەوەیە ). لەو خوێنکارانەى کە ساڵانى پێشووتر بەشیوەیەکى زەق ڕووبەڕووى ئەم دیاردەیە بوونەتەوەو ، پەنگخواردووى رودانى دیاردەکە بەشیوەیەک لەهزرى خۆیدا ویناى کردووە ، هەتا بەشکاندن و شکۆمەندى کەسایەتى مافى خوینکارى زانکۆى دادەنیت , دەرهاویشتەى ئەم هۆکارو بیرکردنەوە لەهزرى خویندکاردا ، بەجۆریک ( تۆڵەسە ندنەوە ) دەرى دەبڕێت..
هەرچى ڕێکخراوەکانى (خوێنکاران و قوتابیان و ڕۆشنبیران و لاوان و … هتد ) ، پێشوازیان تاکو ئیستا لەچوارچێوەى بەخشینى دەنکە نوقڵەکە دەرنەچووە ، جگە لەدانانى مێزێک و کورسیەک و کیلۆیەک نوقڵى بەناو لیژنەى پێشوازى هیچ خزمەتیکى بەبەهان بەخویندکاران نەکردووە ، هەرئەندامیکى لیژنەى پێشوازیش بەهۆى ناسینیەوە لاى خویندکارانى هاوریکانى زانکۆى نەش و نمایەکى زیاتر بەدۆخى ( قیقە قیق) ـەداوە ، ڕەنگە خودى دروست بوونى لیژنەکە خزمەتیکى گەورەبیت ، بەڵام هەمیشە قەرەبالغى وشوینى دانیشتنى لیژنە فەزایەک لەقیقەقیقى دروستکردوە .
نەهیشتن و لاوازبوونى ئەم دیاردەیش ڕاستەوخۆ پەیوە ستە بەئاستى ڕۆشنبیرى خوێندکاران و گۆڕینى شێوازى پیشوازیان لە قیق و وشەى نەشیاوەو بۆ کارى شیاو ڕێزلینان , کە لەبەخشینى گوڵیکەوە دەست پیبکە ن و پاڵپشتى هاوکاریان بۆ دووپات بکەنەوە ، چونکە پاڵپشتى و وورەدان بەبرەوى خویندنى خویندکارێکى تازە وەرگیراو رەنگە گەورەترین خزمەت بیت لەرووى پێویستى و ئینسانى و مرۆییەوە .
پێویستە ڕێکخراوەکانى ناو زانکۆ و پە یمانگاکان لە مێزگردى کورسى و بەخشینى نوقڵەکە بێنە دەرەوەو بە فۆرمیکى جیاوازەوە بینەوە مەیدانى خزمەتى خویندکاران , کارو چالاکیە کانیان بە شیوەى ۆرک شۆپ و کۆڕو سمینارو بیت و لەهەمووى گرنگ تر دروستکردنى ڕێبەریکى پیش وەخت ئامادە بکریت سەبارە ت بەخودى ناو زانکۆ و ژمارەى ناو و یەکەکانیی زانکۆى سەرجەم لەسەربیت ، تاوەکو خویندکاران لەکاتى مامەلەى خجیى سودى لێوەر بگرن .
لە هەمووى گرنگتر ئەکى ڕۆڵبینیى خویندنى باڵاو بە هەماهەنگى وەزارەتى پەروەردەیە .
بەتایبەتیش ڕۆڵى کۆمەڵناس ، بەژداربوون لەدانانى پرۆژەى سودبینى بەشیوەى سمینارو و کتێب بکرێت و بدرێت بەخوینکارێکى تازە ، لە ئان و ساتى وەرگرتنى فۆڕمى زانکۆلاین ، چونکە لەم قۆناغەدا خویندکار قۆناخى پەروەردەبوون جیدەهێلێت و ڕوو لە قۆناغى خۆناسین و بەر پرسیاریتى دە کات .