بەختیار شارەزورى : ئەمریکا وەک سەنتەرى مانەوەى داعش .
داعش و تێکدانى هاوکێشەى ململانێکان .
پێش ئەوەى بچینە ناو خوێندنەوەکەوە ، دەکرێت کۆمەڵێک پرسیار لە خۆمان بکەین :
بەهارى عەربى چى لە گۆڕەپانى سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتى و فەرەهەنگیدا گۆڕى .
ئەو بۆشاییە سیاسیە چى و چۆن بوو ، کە داعش تێدا سەرى هەڵدا .
1 – داعش چۆن بوە میراتگیرى قائیدە .
2 – داعش چۆن سودى لە ململانێکان بینى .
3 – دەرکەوتنى داعش چۆن هاوکێشەى ململانێکانى ڕۆژهەڵات بە تایبەت و جیهانى گۆڕى .
4 – تورکیا کەوتە کوێ ى ئەم یارییانەوە و ئایا یارچییەکى سەرکەوتو بوو یان یارچییەکى خڵەفاو .
5 – وڵاتانى عەرەبى دەکەونە کوێ ى یارى چوارگۆشەى ئێران تورکیا ئەمریکا و داعش .
6 – پێشمەرگە و گەریلا یاریچى سەرەکین یان وەک کارتى نمایندەى جیهانى وێنا دەکرێت .
7 – دابەزینى نرخى نەوت و وڵاتانى ئۆپیک و ململانێ لەگەڵ ئێران گوشار بۆ سەر ئەمریکا ، چییە و چۆنە .
8 – ئەو تاکتیک و سیناریۆیانە چێن کە بزوێنەرى ئەم گۆڕانکارییانەن .
هەموو ئەمانە و چەندین پرسیارى تر دەکرێت لە خۆمانى بکەین سەبارەت بەو گۆڕانکارییانەى کە زۆر بە خێراى دەگوزەرێن ، خۆ ئەگەر تورکیا گڵۆپى سەوزى بۆ هەڵکرا بێت لە لایەن وڵاتانى ئەوروپى و ئەمریکى و ناتۆ وە سەبارەت بە ڕوبە ڕوبونەوى داعش ، ئەوا ئێستا دواى ئەوەى داعش بەرەیەکى جیهانى دژى وەستاوە دەکرێت تورکیا یارییەکە بگۆڕێت ، سیاسەتى دوفاقیانە بەکار بهێنێت ، ئەمریکاو ئەوروپاش لەوە دەترسن سەرزەمینێکى جوگرافى نەهێڵنەوە بۆ داعش تا نمایشى خۆى تێدا بکات ، ئەو کات سەکۆى شەڕەکان بگوازێتەوە بۆ قوڵاییەکانى ئەوروپا و ئەمریکا ( سەرەتاکانى خەریکە دەردەکەون تەقینەکانى ناو وڵاتى سوید ) ، ئەوا سیناریۆى هێشتنەوەى داعش بە لاوازى جۆرێکە لەو تاکتیکەى کە نەهێڵن داعش لەوە زیاتر گەشە بکات و وە نەهێڵن بە تەواوەتى لەناو بچێت ، واتا شۆێنێک بۆ داعش بە کراوەى بهێڵنەوە تا نمایشى بەرنامەکانى خۆى تێدا بکات ، کە توند و تیژییە ، بۆ ئەوەى ئەم توندو تیژییە نەگوازرێتەوە بۆ وڵاتە کراوەکان ، کە بە سیاسەتى کورەى هەنگ ناسرا بوو ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە ئەمریکا و ئەوروپا و ناتۆ سەنتەرى مانەوەى داعش دەبن …. وەک خۆیان دەڵێن ئەم شەڕە درێژە دەکێشێ ( وەک خۆیان بۆ ماکیاژکردنى سیناریۆکانیان بەردەوام دەیڵێنەوە ) ، لە لایەکى ترەوە دابەزینى نرخى نەوت و پێداگرى وڵاتانى عەرەبى لەسەر کەمنەکردنەوەى هەناردەکردنى نەوت ، جۆرێکە لە ترس لە نزیک بونەوەى ئەمریکا و ئێران ، لەلایەکى ترەوە کوردەکان وەک هێزى پێشمەرگە و پەکەکە و پەیەدە کە پێداویستیەکى زەمینى تەواوکارى ستراتیژى سەربازى ئەمریکین ، تا ئێستا ئەگەر بەرگرى بۆبێت لە خاکى کوردان لە کۆبانێ و شەنگال و جەلەولا ، ئەوا دواى سنورەکانى کوردستان دەبێتە کارتى بەکارهێنراو … ئەگەر کوردەکان نەتوانن ئەم یارییە سەربازیە وەک کارتێک بۆ بەرژەوەندى نەتەوەیى خۆیان بەکاربهێنن ، خۆ ئەگەر وا نەبێت ، ئەوا دەکەونە هەڵەیەکى قورسەوە ، لە لایەکى ترەوە ئێران کە ڕۆڵى دووەم یاریچى سەرەکى دەبینێت ڕوو بە ڕووى گوشارى عەرەبى بوەتەوە ، کە ئەگەر بە دیوێکى تردا بخوێنرێتەوە دەکرێت بڵین دابەزینى نرخى نەوت ، ئەگەر کارئەکتەرەکانى وڵاتانى عەرەبى بن بۆ گوشارخستنە سەر ئێران و لەگەڵیدا عێراقى داماو کە سەرچاوەى سەرەکیان نەوتە ، ئەوا دەکرێت بڵێن کارئەکتەرى سەرکى کە لە پشتى کەوالیسەوەیە ئەمریکایە ، کە بە دیوێکدا هاوپەیمانێکى شاراوەى ئێرانە دژى داعش و بە دیوەکەى تردا نایەوێت ئێران لەوە بەهێز تر ببێت لە ڕێگەى پلانەکانیەوە بە وڵاتانى عەرەبى ، سیاسەتى هێشتنەوەى هاوسەنگى .
بەردەوام هاوکێشەکان لە گۆڕانى خێرادایە ، پەیوەندیەکان لە سەر هێڵێکى بەرز و نزم و پچڕان و گرێدانەوە دەڕوات …. وەک :
* پەیوەندى نێوان تورکیا و سعودیە و تورکیا و ئێران و تورکیا ئەمریکا لەسەر ئاستەکان .
* بەشارد ئەسەد و نزمبزنەوەى بێدەنگى چەند ساڵەى وڵاتانى عەرەبى و ئێران ، تێکچونى پەیوەندیەکانیان زیاد لە جارێک لە ماوەیەکى کەمدا ، تورکیا و ڕوسیا و تورکیا و ئەمریکا .
* ئێران و پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا و بە پێچەوانەى ئاراستەى ئەم پەیوەندییانەوە لەگەڵ وڵاتانى خلیج .
* کورد و کێشەى ڕۆژئاواى کوردستان و ناوخۆى تورکیا و پەیوەندیەکان و گرژییەکانى نێوان هەرێم و بەغداد .
* پێشمەرگە و گەریلا لە لیستى تیرۆرەوە بۆ بەرەى ناتۆ و قۆناغى دووەمى شەڕ و درێژکردنەوە ئەم شەڕانە بە سیناریۆى ئەمریکا .
* بەردەوامى مانەوەى دابەزینى نرخى نەوت و بەکار هێنانى هاوسەنگى دولایەنە سەبارەت بە ئێران .
بۆ ئەوەى بزانین ئەم هاوکێشانە کە وێنا دەکرێت بە تەونى جاڵجاڵۆکە ئاراستەکانیان و بەرزى و نزمیەکانى و بەکارهێنانى کارتەکان …… بەردەوام دەبێت لەگەڵیدا بگَوڕێین …
کورد بۆ ئەوەى یارییەکە بە ئاراستەى بەرژەوەندى خۆى بکات دەبێت بەردەوام ئاگاى لە گۆڕانکارییەکان بێت ..
- Latest Posts by بەختیار شارەزوری
بەختیار نامیق: دوو ( میم ) کە.
-بەختیار نامیق: هەڵبژاردن ئەم حیزبانە بە کۆێ دەگەیەنێ؟
-بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
- All Posts