دکتۆر ئەحمەد میراودەلی: کورتە باسێکی زەردەشتاێتی. به‌شی حه‌وته‌م
نیشانه‌ی مه‌زدا یه‌سنی
ئامۆژگارییه‌کانی زه‌ده‌شتی نه‌مر ، میرخاسی و داڕشتنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه و شێوه‌ی په‌رستنی پێشکه‌وتووی ئه‌وتۆی وه‌خۆ گرتووه نه‌ک هه‌ر له‌سه‌رده‌می خۆیدا، به‌ڵکو ئێستاش به سته‌مکاران هه‌رس ناکرێت . بۆیه هه‌ر که ده‌ستی داوه‌ته بڵاوکردنه‌وه‌ی نامه پیرۆزه‌که‌ی ، درووگڤان و به‌دکاران زوو لێی که‌وتوونه‌ته خۆ و هه‌ر وه‌ک له یاسنهی(146.) ده‌رده‌که‌وێ ، ناچاریان کردووه زێدی خۆی به‌جێبهێڵێت و روو بکاته ئاواره‌یی . ئه‌و ده‌قه ئینگلیزییه‌ی یاسنهکه که له‌به‌ر ده‌ستم دایه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌یه‌نێ :
بۆ کام وڵات سه‌ر هه‌ڵگرم ؟ به‌ره‌و کوێ هه‌نگاوه‌کانم بادهمهوه ؟
خێڵ و خزمان پشتیان تێ کردووم ؛
نه له‌و گونده‌ی لێی ده‌ژیم و نه له لایه‌ن حوکمڕانه ناڕه‌واکانی وڵاته‌وه ئاسانکاریم بۆ ناکرێ .
ئه‌ی چۆن ، ئه‌ی سه‌ردار ، من ئاسانکاری به‌ده‌ست بێنم ؟
من ده‌زانم ، ئه‌ی دانا ، بۆ بێ ده‌سه‌ڵاتم :
ماڵاتم که‌مه و که‌سێکی که‌میشم له‌ده‌وره .
وه‌لێ هه‌ر ئه‌و کۆپڵه‌یه له ( ئه‌وێستا – نامه‌ی مه‌ینه‌وی زه‌رده‌شت) له نووسینی ئیبڕاهیم پورداوود و وه‌رگێڕانی عومه‌ر فاروقی بۆ کوردی به‌م شێوه‌یه هاتووه.
رووبکه‌مه کام سنووری کام وڵات ؟ بۆ چ لایێک و بۆ کامه سه‌رزه‌وین بچم ؟ ئه‌وه‌تا پێشڕهواکان و ساهییهکان دووریم لێ ده‌که‌ن و وهرزێرهکانیش ئاکارێکی وایان نییه ببنه هۆی شادومانی من . ده‌سه‌ڵاتدارانی درۆپه‌رستی وڵات دژ بهمنن و رقیان لێمه ” ئه‌ی مه‌زدا ئه‌هورا ” پێم بڵێ چۆن ده‌توانم تۆ شاد و رازی بکه‌م . 1
به‌کردنه‌وه‌ی ده‌رگای به‌هه‌شت به‌ڕووی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌دووی ئاینه‌که‌ی ده‌که‌ون و عه‌وداڵی راسگۆیین ، زه‌رده‌شت که‌وتۆته به‌ره‌ی دژه‌کاری ساماندار و مۆگهکانی ئه‌و سه‌رده‌مه که دوای مردن ، دۆزه‌خیان به جێگه‌ی هه‌ژاران و بهههشتیشیان به جێگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و ئهریستۆکڕاتهکان و پیاوه ئاینییه‌کان بینییوه . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌شی لهدهسهڵاتدارانیش کردووه که ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ر نه‌بن و ناڕهوابن کۆتای‌یان دێ و جێگه‌شیان دۆزه‌خ ده‌بێ . ئه‌م بیریارییهی ده‌رباره‌ی دوا رۆژ ، زۆرتر که‌سانی خاوه‌ن مافی تایبه‌تی وه‌ک ” خانه‌دانه‌کان ” ورووژاندووه ، جگه له‌وه‌ش به‌لای ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاریشه‌وه ، ره‌تکردنه‌وه‌ی دێوه‌کان و دابه‌زاندنی ئاستیان بۆ نه‌فره‌ت لێکراو ، وه‌ک کاره‌ساتێکی نێو کۆمه‌ڵگه‌که سه‌یرکراوه و ههنگاوێکی ترسناک بووه ، چونکه هه‌تا ئه‌وکاته له ناو کۆمه‌ڵگه‌که‌یدا پیرۆز بوون . سه‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ش ، کۆنسێپتی تاکه ئێزدانێک وه‌ک ئافڕێنه‌ری هه‌موو شتێک به گیاندار و بێ گیانه‌وه و هه‌روه‌ها دووهلیزم و زۆرانبازیی نێوان چاکه و خراپه و داواکاریی هه‌ڵگرتنی مۆڕاڵێکی جوان و نه‌گۆڕ ، زۆر سته‌م بووه که‌سێک بیپهژرێنێ ، پهژراندنیشی ئه‌و که‌سه‌ی خستۆته به‌ره‌ی نه‌یاری پۆلیسیێسیستهکان / فرهخواپهرستان ” ئه‌وانه‌ی بڕوایان به فره ئێزدانی هه‌بووه ”. دوای ئه‌وانه‌ش زۆر ئاسایی نییه ، که‌سێکی ساده‌ی ناو کۆمه‌ڵگه جێگه بڕوای هه‌ڵگری نامه‌یه‌کی ئاسمانی بێت . له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه دوای ده‌ساڵان هه‌وڵدان ته‌نها ” مهیدهایۆیمانا Maidhyoimanha” ی ئامۆزا و براده‌ری بڕوای پێ هێناوه و به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بیانی له‌ته‌کیدا سه‌ری ههڵگررتووه و هه‌وڵی چه‌ندساڵه‌ی له‌ناو كه‌سوكار و خزمانیدا دا به‌فیڕۆ چووه . 2 دیاره بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاینه‌که مه‌ترسیداریش بووه ئه‌وه‌تا له یاسنهی” 46.5” زه‌رده‌شت له مه‌زدا داواده‌کات به خه‌ڵکانێکی دڵنه‌رمی بناسێنێ . له یاسنهی” 46.2” شدا داوا لهمهزدا ده‌کات بچێت به هانایه‌وه . زه‌رده‌شت له گاتاکاندا ده‌رباره‌ی هه‌ژاریی خۆی ده‌دوێ و بێزاریش له‌ده‌ستی کاوی و کهرهپانهکان ده‌رده‌بڕێت . ناوی ” به‌ندوه و گرههمه ” ده‌هێنی که رێگریی له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاینه‌که ده‌که‌ن . له‌گه‌ڵ دڵڕه‌قی ده‌وروبه‌ر و ئه‌و کۆسپانه‌ی خستووشیانهته رێی ، زه‌رده‌شت له بڵاوکردنه‌وه‌ی مه‌زدایه‌سنی کۆڵی نه‌داوه و لهمهزدا ده‌پرسێ ( ئایا بۆ پاداشتم له رێگه‌ی ئاشای راستگۆوه ، ده ماین له‌گه‌ڵ ئه‌سپێک و وشترێک که به‌ڵێنت پێم دابوو ، ئه‌ی مه‌زدا ، پێم ده‌گه‌ن له‌گه‌ڵ ” دیاریی پیرۆزی نه‌مری و ته‌ن ساغی خۆت ؟ ) یاسنهی ” 44.18” ئه‌م نزایه بۆیه له‌و شێوه‌یه‌دا لێکدانه‌وه‌ی بۆ کراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه جۆری پاداشتی میره‌کان بووه بۆ ئاینکاره‌کان . لێکدانه‌وه‌ی راست بۆ ئه‌و هۆنراوه‌یه ئه‌وه‌یه که زه‌رده‌شت داوای پاداشت له مه‌زدا ده‌کات و ده‌پرسێ ئایا گوێڕایه‌ڵێکی پاکی له‌م دنیایه‌دا پێی ده‌گات ؟
وه‌ک ئه‌وه‌ی نزاکه‌ی گیر بووبێت . په‌ژراندنی زه‌رده‌شتاێتی له لایه‌ن شاژن ” هوتاوسه Hutaosa ” و هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه ، شا ” ڤیشتاسپVishtasp ” ده‌رگای له رێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاینه‌که‌دا واڵاکردووه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که زه‌رده‌شت له‌گاتاکاندا وه‌ک په‌یامبه‌رێک ده‌رده‌که‌وێ نه‌ک دارێژه‌ری یاسا ، وه‌لێ لێکۆڵه‌رانی ئاینه‌که له‌و بڕوایه‌دان که ئه‌وساڵانه‌ی زه‌رده‌شت له‌ژێر سێبه‌ری پادشا ڤیشتاسپ دا ژیاوه ، کۆمه‌ڵگه‌که‌ی خۆی رێکخستووه و شێوه‌یه‌کی تایبه‌تیی په‌رستن و هه‌ڵسوکه‌وتی بۆ بڕوادارانی داڕشتووه .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر : کورتە باسێکی زەردەشتاێتی-7