بزانە وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری چۆن هێرش بۆ سەر شاعیرەکەی ماڵی بارزانی دەبات .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
لەسەر بەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری و ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی ” عەبدولستار مەجید ” تێکستێکی کورتی لەسەر کۆمینتارێکی ” حەمەسەعید حەسەن ” کە بە شاعیری ماڵی بارزانی ناسراوە ، نوسیووەو دەڵێت : هەرچەند وەڕینی سەگ و تاژی نابێتە هۆی دواکەوتنی کاروان بەڵکو کاروان هەر لەسەر ڕێگاو ڕێبازی خۆی بەردەوام دەبێت و سەگ و تانجیش تەنها حەپە حەپیان بۆ دەمێنێتەوە . هەروەها دەڵێت : ئەگەر تۆزێکیش عەقڵ و مەعریفە و ڕۆشنبیریت هەبوایە قسەی ئەو پیاوە گەورانەی وەک مارکس و نیتشە و غاندی و ئۆکلای و برناردشۆ و گۆتە …… کە بەڕێز و ئەدەب و زۆر بە جوانی باسی پێشەوای مرۆڤایەتیان کردوە دەتخوێندەوە ، ئەو کات نا ماقوڵی وات نەدەکرد .
ئەوەی شایەنی باسە حەمەسەعید حەسەن لەسەر بەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کۆمینتارێکی بڵاوکردۆتەوە تیایدا نوسیویەتی : هەرکەسێک ڕەکلەم بۆ پەیامبەری داعش بکات ، بلۆکی دەکەم ..
ئەمەی خوارەوە تەواوی کورتە هێرشنوسەکەی وەزیری کشتوکاڵ و ئاودیری حکومەتە عیلمانیەکەی کوردستانە .
بە پێویستم زانی ئەم دوو قسەیە بکەم
دەک ڕووت ڕەش بێت لەگەڵ ئەو پۆستەی بڵاوت کردۆتەوە ، یاخوا بە قوربانی خۆڵ و تۆزی بەرپێ ی ئەو زاتە موبارەک بیت ، کە من لێرەوە ڕووم نایەت ناوی موبارەکیشی لەگەڵ ناوى ناڕەسەنی وەک تۆ بێنم .
هەرچەند وەڕینی سەگ و تاژی نابێتە هۆی دواکەوتنی کاروان بەڵکو کاروان هەر لەسەر ڕێگاو ڕێبازی خۆی بەردەوام دەبێت و سەگ و تانجیش تەنها حەپە حەپیان بۆ دەمێنێتەوە .
ئەگەر تۆزێکیش عەقڵ و مەعریفە و ڕۆشنبیریت هەبوایە قسەی ئەو پیاوە گەورانەی وەک مارکس و نیتشە و غاندی و ئۆکلای و برناردشۆ و گۆتە …… کە بەڕێز و ئەدەب و زۆر بە جوانی باسی پێشەوای مرۆڤایەتیان کردوە دەتخوێندەوە ، ئەو کات نا ماقوڵی وات نەدەکرد .
ئاخر ئەوپەڕی بێ ئەدەبیە بەو زاتە گەورەیە بڵێی پەیامبەری داعش کە ئێمەی مسوڵمان لە سەرتاسەری دونیا ئەو زاتە به ڕابەرو پێشەواو نوری چاومانی دەزانین.
ئەمەشت هەر لە کەم شارەزایی و بێ ئاگاییەوەیە بە دونیاو بە دین .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە