PUK-1

ئەکرەم محمـدئەمین : یەکێتی بۆ کێیە ؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کێشەو کەم و کوریەکانی ناو یەکێتی لە مێژە هەموومانی سەرقاڵ کردوە ، ئەوەی جێگەی پرسیارە زۆر لە کەسانی دەرەوەی یەکیتی بە پەرۆشەوە ئەیانەوێت چارەسەرکردنی کێشەکان بگاتە ئەنجامێکی باش  ، بۆچی ؟

یەکێتی نیشتمانی کوردستان گرنگە بۆ کوردستان و ناوچەکە، خاوەنی مێژویەکی پر سەروەری و خەباتی نەپساوەیە ، هەڵگری بەرنامەی دیموکراسی و مافی چارەی خۆنوسینە ، یەکێتی کۆکراوەی هەموو چین و توێژەکانی ناو کۆمەڵە .

چەپکە گوڵەکەی بەڕیز مام جەلال پێویستە بە جوانی و رەنگە جیاوەزەکانیەوە درەوشاوەبێت .

هەڵگری مێژوی یەکێتی لە رۆژە سەختەکاندا شەهیدان و پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی و رێكخستنە دێرینەکانە .

پێشمەرگە دێرینەکان هەموو تەمەنی خۆیان کردە قوربانی پاراستن و بەرز راگرتنی یەکێتی ، لە هەموو خۆشیەکانی ژیانمان بوراین، کەس و کارمان بونە قوربانی ،

 ئێستاش بە شانازیەوە باسی ئەم هەموو ئەندامە دلسۆز و چالاکەی یەکێتی ئەکەین کە پەرۆشیان بۆ پاراستنی ناو ماڵی یەکێتی بێسنورە .

یەکیتی بە درێژایی مێژوی لە کێشەوململانێدا بوە بەلام بە هیچ شێوەیەك کاری نەکردۆتە سەر خەبات و تێکۆشانی ، ئەتوانین بڵێین سەرکردایەتی لەبەر دلسۆزی  و پەرۆشیان پەیوەندیەکاناین توندوتیژی لە خۆ ئەگرێت ، بەلام ئەوەی گرنگە هەڤالانی سەرکردایەتی پێویستە بە جیاوازتر و فراوانتر بیر و هیمەتی خۆیان بخەنە گەر بۆ تێپەراندنی ئەم دۆخە بە هاوکاری کردنی کادر و ئەندامەکانیان .

ئەوە ئەنجامی ئەم هەموو کارە خراپانەی خۆتان بوو ناوچە گەری و دەستە و تاقمتان دروست کرد و یەکێتیان بەم ئاقارەدا برد .

هەرچی بەرپرسە بە هەموو (لایەنەکانەوە ) هەرچی سەروەت و سامانە هیچی هی خۆی نیە و نەبوە .

هەر بەر پرسە بە ناوێکەوە پرۆژە دروست ئەکات لەکوێ هێناوە بۆ ساتێکیش ئارەقی ماندو بونی نەرشتوە ، هەموومان پێمان خۆشە رەنجی ماندوو بونمان بچنینەوە بۆ شتی جوان ، نەك لەسەر خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە ، پرۆژەکان بە ناوی کەسایەتی خزم خزمێنە بکرێن .

تاکە هێزی ناوچەکە و کوردستان بوین .

١ – ئەو کەسەی کە خۆتان لە ململانیەکاندا جێگەتان کردوە ئێستا گوێ لە کەستان ناگرێ .

٢ – ئەوەی ماستاوی بۆ کردن ئێستا لە پێگەی خۆیەوە دژی بەرژەوەندیەکانی یەکێتیە .

٣ – ئەوەی لەسەر حسابی پێشمەرگە و تێکۆشەرەکان پلە و پایەتان دانێ ئێستا هیوا خوازە یەکێتی ببێت بە دە پارچەوە .

کێشە و ململانیەکان بە دوورمان ئەخاتەوە لە پەیوەندیەکانی ناوخۆو و دەرەوە ، بەدوور ئەبین لە بەرەو پێش چونی خزمەتی گەل و نیشتمان ،هێز و دەسەلاتمان لەدەست ئەدەین .

ئەبینە خۆراکی ئەو پارتانەی کە لە دوای راپەرین هاتنە سەر حازری و خۆمان دەستمان گرتن بێنەوە.

یەکێتی هی هەموومانە کە بە دڵسۆزی کاری بۆ بکەین، بەڕێزانی سەرکردایەتی لە خۆتان ببورن، لە هیچتان کەم نیە بەشی چەندین پشت ئازوقەتان خستوە .

لیژنەیەك پێك بینن لە خۆتان و چەند کادرێك بۆ تێپەراندنی ئەم دۆخە و هێور کردنەوەی و ئامادە کردنی گۆنگرە .

هەموتان قەرزاری شەهیدان و پێشمەرگەن .

با راگەیاندن موڵکی هەموومان بێت شوێنی گەیشتن بە چارەسەر بێت .چاوەڕێ هیمەتی بەرێزتانین .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت