کارزان کۆیی : پێ دەکەنن یا دەگرین؟
پێ بکەنین یا بگرین دەبێ پابەندی ڕینمایی کەر بین . ئێمه ولاتێکى ههژار نین لەبەر نهبونى کهرهسهى خاو یا سروشتى ناوچهکه توند بێت لهگهڵمان . بهڵکو ئێمه باشترین و لهبارترین زهمینهى پیشهسازیمان ههیه لهناوچهکهدا . بهڵام ههژارترین ههرێمى پیشهسازین لهرۆژههلاتى ناوهراستدا . هۆکاریش نەبونی پلانەو کەسی شیاویش لەشوێنی شیاو . گەرچی هەریەکێ دەدوێنی لەبەرپرسان ئادەم سمیسێکە بۆ خۆی . کەچی ئەمە حاڵی ڕێنامایی حکومەتە لەدوای ئەزمونی 24 ساڵ لەحوکمڕانی بۆ ئەکتیڤکردنی بەرهەمی ناوخۆو کەرتی تایبەت.
جا پێ بکەنن یا بگرین ئەوە بۆ نا بەرپرسان بەجێ دێڵین . بەپێی ڕێنماییەکان هەر کەسێک بیەوێ کارگەیەک دابمەزرێنێ . زەوی تەرخانکراو نیە بۆ ئەو مەبەستە . خاوەن کارگە دەبێ لەسەرئەرکی خۆی زەویەک بکڕێ بۆ کارگەکەی بەومەرجەی لەڕێنمایەکەدا هاتووە . دەبێ زەویەکە کوشتوکاڵی نەبێ . دەبێ زەوی بەردینە بێ وە لەهەمان کاتدا دەبێ لەوەڕگاش نەبێ . واتە دەبێ زەویەکە زەراعی نەبێ سەخەری بێ وە مەرعاش نەبێ . دە بە مێشکە پڕی باوکی ئەو پڕۆفیسۆرەی ئەوڕێنمایەی داڕشتوە لەسەر شاخی پیرەمەگرونیش بستێ خاک نیە سەخەری بێو مەرعا نەبێ . ئایا ئەمە گەر ڕێگرتن و پلان نەبێ بۆڕێگرتن و پارەخواردن . خۆ پلان نیە بۆ پێکەنین و گریان .
ئەوەی من ئاگادار بم . لەمێژە گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی/ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کارگەکانی کەرتی تایبەت سەرووی خۆی بەفەڕمی لەم کێشەیە ئاگادار کردۆتەوە . بەڵام وەڵامی نەدراوەتەوەو ناشدرێتەوە .بۆ زانیاری بەرپسان و بەچکە ئادەم سمیسەکان .
بۆ پێکەنین بێ یا گریان زیاتر لە 10 کارگە ئامادەیە وە مۆڵەتی هەیە بۆ دامەزراندن بەس بستێ زەوی نیە بەپێی ئەو ڕێنماییە بۆ کارکردن . بەڵام هەرکەسێ بیەوێ چەند دۆنمێ لەسیتەک و پیرمام یا لە سما قوڵیو مێرگەپان سیاج بکاو بیکاتە ڤیلا بۆ ڕابواردنی شەوان . پیاوێک نیە ڕێگر بێ لێیان . ئیدی پەرلەمانە گیرفان پڕەکان لە بەڵێنی بریقردار ، نەپێ بکەنن پێمان ، نەبگرین بۆمان . بەڵێنی هیچمان ناوێ سواین بەدواجونێ بکەن بۆ ئەم گرفتانە .
لە کۆتایدا من دەڵێم تاوانبار و گەندەڵ کاری یەکەم ئەو ناڕۆشنبیرانەن ئەومرۆڤ و ڕۆژنامە نوسانەن کەلەگەڵ دەسەڵات و پارتەکاندا کاردەکەن وەهەموو گەندەڵیەکان بەچاوی خۆیان دەبینین بەڵام لەبەر پارووەکەی قوڕگیان بێ دەنگن دەبن . جا هەمێستا پێبکەنین یا بگرین . هیچ بەهایەکیان نیە لای من . بەهایان لەوەدایە بەویژدانەوە قسەی خۆیان بکەن . سەربەرزبن بەسەرشۆڕی پاروی کەس نەخۆن .