کاردۆخ : قەوانە شڕەی پەشیو .
تێبینی – داوای لیبوردن لە پەشێوی کورد دەکەین لەگەڵ هەوادارانی ، ئێمە لەگەڵ ناوەڕۆکی ئەم نوسینە نین و ئەوە ئازادی بۆچوونە ڕێگامان پێدەدات بڵاوی بکەینەوە .
https://www.youtube.com/watch?v=szB2oh8ch-4
بەربانگی گەمەی کانتۆن بازی پ ک ک لە شنگال
باڵی بشکێ و پەل و پۆی هەڵ بوەرێ
مەل بکا زەمزەمە بۆ جاشەکەرێ ( هەژار )
بەرکول
پەشیو شتێکی نوێی بڵاو کردوەتەوە و ناوی شێعری خەو و لە شوێنێکی تر بە ناوی شێعرێک بۆ نەوەوی ئێستا و داهاتوو لێ ناوە ( http://www.facebe.net/view/szB2oh8ch-4 ، https://www.youtube.com/watch?v=szB2oh8ch-4) . وەک هەمێشەش هەڤالانی پ ک ک ای بوارەکەیان بۆ ڕەخساندوە کە هاودەنگ لەگەڵ ئەوان و لە ئاقاری سیاسەتی گەمەی کانتۆن بازی بۆ شەنگال وقەڵادزێ و سلێمانی ، هێرش بکاتە سەر سەرکردایەتی کورد لە باشووری نیشتمانکەمان . یەکیەتی و پارتی و یان ڕوونتر بێژین جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی (هەر چەند نەی وێراوە ناویان ببات لە بۆ بڤە و ئەگەری بازرگانی دواڕۆژ) کردوە بە ڕەبانی و حێکمەتیاری ئەفغانستان و پێشمەرگەشی کردوە بە پیاوکوژانی بۆکاسا و پۆل پۆت و تاوانی قڕکردنی کوردی داوەتە پاڵێان. ڕوخساری کورد و کوردستانیش بە لایەوە کرێت و ناشیرینە و هەر لەبەر ئەمەش گوایە جەنابیان شیعری بۆ نایە و ئەبوایە لە کڕ بکەوتبا بە وتەی خۆی بەڵام ئەوەتا باڵۆرەی ناسازی دیسان وەدەنگ هاتووە و مێشکمان ئازار ئەدات و بە خۆدا ئەپەرمێ کە ئەو سووکایەتیە بە کورد و لە پێش هەمووشمانە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکات کە ئیمڕۆ ئیتر سنووری کورد و کوردستانیان بەزاندوە و جێگەی ڕێز و پێ زانینی نەک هەر کورد بەڵکو مرۆڤایەتی جیهانن بە پاپای ڤاتیکانیشەوە .
فریشەتی شێعر و پەشێو ؟
قەوانە شڕەی پەشیو دیسان کەوتە جیڕەجیڕ و کیڕەکیڕ و زیڕەزیڕ و دیسان ئەیەوی دەروون و گیانی کورد وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی ئازار بدات. دیسان ڕاست لە کاتێکدا کە کورد تووشی بووە بە تووش شەڕی هۆڤانەکانی ئیسلامی-عەرەبی و ڕۆژانە خوێنی دەیان کەس لە پێناوی پاراستنی کورد و کوردستانا بەخت ئەکرێت و ناوی پێشمەرگە و کورد و کوردستان بووە بە هێمای پارێزگاریی لە مرۆڤایەتی و خەبات و گیان بەختکردنی پێشمەرگە ، کوردی بە گشتی گەیاندوەتە ئاستێکی هەرە بەرزی لە مێژوودا نە بینراو و هێمای کورد بووە بە هێمای مرۆڤایەتی و پارێزگاریی لە مرۆڤایەتی و ڕوخساری کورد قەت ئاوا جوان و جوانی لە ئاستی جیهانیا بە خۆە نەبینیوە ، ئەم کابرا هەڵەوەڕە ڕوخساری کورد ئەوەندە بە ” کرێت و ناشیرین ” ئەنوێنێ کە ئیتر مێعری بۆ نایە . پەشێو بۆ خۆی یەکێکە کە ڕۆخساری فریشتەی شێعری – وەک گۆران ئێژێ – بە ڕاستی ڕووشاندوە و ناشیرینی کردوە و لە ئاسمانی هەست و سۆز و خۆشەویستی و ئەڤینەوە دای بەزاندوەتە سەر سەلوێنکی هزر و زمانی شڕ و پیس و پیسایی و نانەجیبانە . پەشێو بەم شێوە نفرینی فریشتەی شێعر ئەکات و گۆرانیش کە جارەک تووڕەیی کمۆنیستانەی دای گرت کەوتە حەی حەی و لەعنەتی لێ کرد . پەشێو ئەو خامە و بیرمەندە کوردانەی کە لەم دۆخی شەڕی نیشتمانیی کوردستاندا بە ئەرکی خۆیان ڕاگەیشتوون و لە خزمەتی گەل و نیشتمنانەکیاندان بە “…وڕگ و قەلەم چاوشۆڕانی دەرباری کورد” بە خەڵک ئەناسینێ و کار و بەرهەمیان بە “چەقەنە لێدان” بۆ “جەلادانی قۆچداری کورد” ئەنرخێنێ کە گوایە مەزاجی کشمیشی و پرتەقاڵی جەنابیان تێک ئەدات . کاتی خۆی هاوبیرانی بەکرەجۆی پەشێو ئەو ناونیتکەیان لە مام هەژار نا و پێیان دەگوت شایەری دەرباری بارزانی . مام هەژاریش لە وەڵامیاندا گوتبووی کە جا کوا خوا دەربارێکی بۆ مستەفا بارزانی رێك ئەخست و منیش شایەری ببوومایە و شانازیشم پێوە بکردایەت. قەوانە شرەی پەشێو هەمان قەوانی شڕی بەکرەجۆیە و ئەم جارەیان کەلێنی دووبەرەکی پ ک ک و دەسەڵاتی کورد لە باشووری نیشتمانەکەمان بوەتە بواری بالۆرەی پەشیو ، دەک لێی پیرۆز نەبێت . ئەم دەعبایە شووڵی لێ هەڵ ئەکێشی و چالاکیی سیاسی سەرکردەی کورد و پێشمەرگەی کورد بە “تەراتێنی گۆڕهەڵکەنە و کەمتیاری کورد” ئەبینێ . هەر دوێنێ بوو کە سەعدی یۆسفی کۆنە کمۆنیستی عارەبمان لێ بووە داعش و بە زمانی فریشەی شێعرەوە کوردی کردە مەیموون وڵاتەشمانی کردە قردستان ، ئەوا ئێستا پەشێو لەو دەعبا ڕەگەزپەرەستە حارەبە خراپتە و پیستر ، نیشتمانمان ئەکاتە کەمتیار و گۆڕهەڵکەنە –ستان و ئەویش بە زمانی فریشتەی شێعری گوران . خەڵکینە ، دادم ، دادتان ، ئەلکتریک ، قەمەر دادم . ئەمە کێیە و ئەمە چییە و چ دەوران و چ زەمانە ، کوردستانەکەمان تووشی چ وەیشوومە ناهامەنتێک بووە کە شاحیری زەبەلاحمان لە دوژمن دەم پیستر و رژد تر لە ئاو دەرهات .
ئەمەگ و پێ زانینی پەشێو بۆ پێشمەرگە
ژیانە بوودەڵە و پۆخڵەکەی لە ناو عرووسان ، بە گوێرەی پێ لێ نانی خۆی ، لێ ژیاوەتەوە و ڕەبانی و حێکمەتیاری کورد ئەبینێ کە ئەو دوو هێمایە ئەوەندەی هەستە چەواشەکار و بە دۆزی بەکرەجۆ فرچک دراوەکەی خۆی لە کورد نامۆ و ناتەبان . بە بێ ئەوەی بوێری ناو بهێنێ ئێژێ ئەوانە ، مەبەستی بارزانی و تاڵەبانی یان پارتی و یەکیەتی یە ،” هەر دوو دەمی یەک مقەستن بۆ بڕینی بەندی دڵی داخداری کورد ” . ئەم کابرا سەرلێ شیواو و بازرگانە کە ئەکەوێتە جەزبەی چەواشەکاری و کەف چەراندن لە دوژمنایەتی کورد و کوردستان ، دۆ دۆشاوی لێ تێکەڵ ئەبێت و ئیتر ڕقی کوێری ئەوەندەی دیکە کوێری ئەکات و وا لە خەڵكی ئەگەێنێ کە ئیتر دوژمن و دوژمنکاری سەدان و بگرە هەزاران ساڵەی داگیرکەران کوێرەوە بن و ئەوە ئیتر فاشیست و ڕەگەزپەرەستی عەرەبی – بەعسی دوێنێ و هۆڤانەتی عەرەبی- ئیسلامی ئیمڕۆ، گرتن و ئەشکەنجە وپەتی سێدارەی عەجەمان و ڕەشەکوژی و کۆمەڵ کۆژی کەماڵیستان لە هزری چەواشەکارانەی پەشێوا نامێنی بەڵکو ئەوە ئیتر ڕەبانی و حێکمەتیاری کوردە کە کوردقڕانیان ڕێکخستووە . ئەمەش پێ زانین و ئەمەگی پەشێو و پەشێووئاسایی یە بۆ پێشمەرگەی کوردستان کە لە گەرمەی شەڕی نیشتمانیی کوردستان دایە و بەم شێوەیە دەست خۆشی و ئافەرینیان لێ ئەکات کە کردوونی بە پیاوکوژانی بۆکاسا و پۆڵ پۆت . مرۆڤ ئەبی لە هەستی مرۆڤانە بە تەواوەتی شۆرابێتەوە و فڕی بە سەر جیهانی بوونی مرۆڤایەتی و تەنانەت ئاژەڵیشەوە نەمابێ کە ئاوەها و بەو شێوازە سپڵانە و ناڕەسەنانە و دوژمنکارانە ئەو تاوانە دزێوانە بخاتە پاڵ بەئەمەگترین و فیداکارترین ڕۆڵەی کورد بە ژن و پیاوەوە ، کە پارێزگاری لە بوون و مانی کورد و کوردستان ئەکەن . دەبوایە ئەوانەی حەلەلەی لێ ئەکەن لە خۆیان و مامۆستا دژە نەتەوەییەکەیان بپرسیبا کە ئەرێ جەناب ئەو پیاوکوژانەی پۆل پۆت و بۆکاسا کێن و لە کوێن و لە کویەوەوە هاتوون و سەر بە کوین ، ئەگەر مەبەستت کەسێکی جیاواز لە هیزی پێشمەرگەی کوردستانە .
مۆمی داگرساوی تاریکستان
دیمەن و ڕوخساری لە جوان جوانتری زاڕۆلەی شنگاڵ و پەریێن مەلکێ تاووس و کۆبانی و بزە و بزۆزی ئەوان گیانە پاک و جوانانە ئامیانی ڕاستەقینەی ژیان و بەردەوامیەتی و هاوتایە لەگەڵ شریخە و قاسپەی کەوی چەکی پێشمەرگە . ئەم چاو و دڵ گەش و لێو بە بزە و پێکەنینانە ، بیری منداڵانی ئەنفال وهەڵبجە و گەرمیانم ئەخاتەوە کە لە شەوەزەنگ و تاریکستانی بەعسی –عەرەبی ، فڵچە و بۆیاخ بە دەست و دەم و چاوی چڵکن و ڕەشەوە بوو بە بۆیاخ ، بە دەم ڕێبوارانی سەر جادەکانی شارانەوە پێ ئەکەنین و بزەی ژیانیان بە هەرزان و بێ بەرانبەر خەڵاتی خەڵکی تاساو ئەکرد و بەستە و لاوکی هەرمانیان بە دەنگی بەرز و ئاشکرا ئەچڕی و دێوەزمەی بەعسی- عەرەبی یان ئەبەزاند . ئەمانە و ئەوانە و خانمەکانمان مۆمی داگیرساو و لە کوژانەوە نەهاتووی ئەو تاریکستانەی عەرەبی- بەعسیان بوون و هەن. ڕێز و خۆشەویستی هەموو جیهانیان پێشکەش بیت .
سالارە ژنان ، مرۆڤی دایک و دایکی مرۆڤایەتی
کەچی کوێر و کەڕ و کەر لە حاست داستان و ئەفسانەی ئەم گیانە پاک و دلۆڤان و ئازیزانە ، ئەوا پەشێو دیسان بالۆرەی کمۆنیستی و چەپڕەوی ( چەپ وەڕی بە گوێرەی جەلال تاڵەبانی ) مردارەوەبوو ئەبووژێنێتەوە و پەنا ئەباتە بەر “زاڕۆڵەی نەداری ” کورد کە د فریای خەونە نەخۆشەکەیەوە بێن و ئامۆژگاریشیان ئەکات کە ” پارێز بکەن لە سفلیسی بیری …بن پژاومان و ئایدزی ڕەفتاری کورد”. پێشەکی ئەشێ داوای لێ بوردن لە هەموان بکەم کە ناچارم ئەم دەم پیسی یەی پەشێو بگوێزمەوە وبەشکەم هەموو لایەک و بە تایبەتیش خانمەکانی کوردستان بەوە لێم خۆش بن کە گێڕانەوەی کوفر ، کوفر نیە وەک مەلاکانمان ئێژنی . ئەم زمانە نانەجیبانە کە هەر لە پەشیو و هاوبیر و هاوپێڕانی ئەوەشێتەوە و بە قەرار بە ڕخنە لە دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان لە قەڵەمی ئەدات ، ڕەنگدانەوەی خوو و خدەی پۆخڵی ژیانی تایبەتی خۆیەتی و ئەوەندە بۆگەنە کە مرۆڤ لە باس کردنی بە ناچاری خۆی ئەبوێرێ . من ئەوە دائەنێم بۆ محەمەدی شەرەفکەندی هاوبیر و هاوپێڕی پەشێو کە خۆی بە پسپۆڕی ئەم بوارە بە خەڵک ئەفرۆشی و با یەکێکی تریش لە کۆی ” گەڵ و ئاودەستخانە ” ەکەی زیاد بکات و بەمەش وەک بەڵگەیەکی دی ، پێمان بسەلمێنی ، هەلبەت بە شێوە و شێوازی شاریانەی خۆی نەوەک لادێی یانەی باوکی ، “عەقڵیی” خۆی نەک خەیاڵیاویانە و پڕووپووچانەی کورد ، ئاوروپیانەی خوە نەک خودا نە خواستە کوردانە و خۆمانە ، پێشکەوتووانە ڕچەشکێنانەی خۆی (ڕچەی وەیشوومەی ناڕەسەنایەتی ) نەک دواکەوتووانەی داب و نەریتی کوردەواری ، کە ڕەوتی چەواشەکاریی و چەواشەکراوەی نەتەوەیی چ بەرهەمێکی بۆ کورد لێ شین بووە .
هایتە کوورە حەمەد ئەفەندی ، هەڕەگ وە بەچکت ، تۆپەڵێک قوڕی خەست بگرەوە و بە هەردوو دەست د تەپڵی سەر خۆتی وەردە، شینان بگێرە و بە بێ خۆفی خوا و ترسی لۆمەی خەڵکی وەک جوو بۆی بکە تەمە ، حەسەن زیرەک گوتەنی . ئەوی خۆت و زانستە دەروون ناسییە فرویدیە هۆلەندیایەکەت لە دژی مام هەژاری باوکت ڕستت بووەوە بە خوری . ئەوە ئیتر مام هەژاری لادیێ و گەورەبووی حوجرەی فەقێیان و دیواخانانی دەرەبەگایەتی و خێڵەکی و شوانکارەیی نیە کە بۆت ددوێ بەڵکو پەشێوی هاوبیر و هاوپێڕی نەتەوەیی تە کە سفلیسی بیر و ، هەزاران پەرژینی بەگوڵ بێت لە ڕووی خانمەکانی کوردستان ، بنی پژاو و ئایدزی ڕەفتاری کوردت ڵۆ باس ئەکات وەک نزم ترین دیاردەی ژیانی مرۆڤایەتی و بەو گەز و ڕبەیە کۆمەڵگای کوردەواریت لۆ هەڵ ئەسەنگینێ . ئەم هاوتاتە کە ئەتەوێ وەک شاعیری نموونە و بەرزی کورد سات و سەودای پێوە بکەی لە ئاوروپادا ، بە پێچەوانەی مام هەژاری باوکت ، خۆت ئاسایی ئەگەر لە شاریشدا لە دایک نەبووبێت ئەوە لە شارا و ئەویش یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیهان ، هەلێر ، گەورە بووە و خویندەواری فێرگە و زانکۆ تازەبابەتەکانە و ئەگەریش بە هەرزان بووبێت ئەوا پلەی بەرزی خوێندنی قوتار کردوە و لەوانەشە “شەهادەکەی” ئەحمەد سالار گوتەنی بە قەد یەک بەڕە پان بێت و مەلا جەمیل و مەلا ناجی گوتەنی عومرێک لە ڕۆژئاوا ئەویش لە سۆڤیەتستان کە بە سەرتۆپی پێشکەوتن و هەڵدانی مرۆڤایەتی هەرزان فرۆش ئەکرا ، خەریکی هین کردن و هین دان بووە، کەچێ لە شێخێکی عارەبان دواکەوتووترە و بنی پژاوی پێ ئەو عەیبە گەورەیە وەک خوی ئەی فڵتێنێ . جا ئیتر حەمەد ئەفەندی ئەم دیاردە قیزیوەنە و ئەو نموونە بەرزەت چۆن چۆناهی لێک ئەدەیتەوە و خەڵكی بە دوازدە عیلمە ئاوروپاییەکەت چلۆن و ب چ ئاڤا دخاپێنی ، خۆت و خوای خۆت و ویژدانی بە ئاگا و بێ ئاگات ، گۆر حیلمەکەت . وەزێ جارێکا دن ژی گەرەک داوای لێبوردن لەو مرۆڤانە بکەم کە چاویان بەم ڕەشکراوانەی من ئەکەوێت و گیانیان ئازار ئەبینی بەو زمانە شرە نانەجیبانەی کە ناچارم دگەڵ ئەنگۆ دکاری بێنم . پەشێو گەر یەک تۆزکال هەست و خوستی مرۆڤانە پاشانیش کوردانەی لە خۆیا شک ئەبات و بەدی ئەکات ، ئەشێ سەری وانێکی شؤڕ بکات و چاوی خوێڕی و بوودەڵەی بەرداتەوە و چۆکی شکاوی دادات و داوای لێبوردن لە گشت خانمەکانی جیهان بە گشتی و خانمەکانی کوردستان بە تایبەت بکات کە دیسان ڕووداماڵاوانە و هەوسارپساوانە کەڤنە برینا ێن ڕەش ئا د چاخی کەرایەتی و کەریەتی مرۆڤی نێرینەی لە جەستەی مرۆڤی دایک و دایکی مرۆڤایەتی دا ، کولاندوەتەوە. بەشکەم گیانی بەرز و پیرۆز دایکانە و خوشکانە لێی خوش بن .
کورد و هووتوو و تووتسی و ئەفغان و خۆرە و وەیشوومەی ڕەگەزۆەرەستی
لە کاتێکا کە کورد ئەوەی بە جیهان سەلامندووە و کردوویە بە یەکێک لە ئاکارە جوان و مرۆڤانەکانی خۆی کە ڕێز لە هەموو مرۆڤێک ئەگرێت و مافی هەموو نەتەوە و خەڵک و هۆزێک و تەنانەت دوژمنانی دوێنێی خۆیشی بە هەموو تایبەتمەندیەکانیانەوە ئەپارێزێ ، جەنابی شایەری زەبەلاحمان لێ ڕاست ئەبێتەوە و تانە و تەشەری ئەوەمان لێ ئەدات کە گوایە لە هووتوو و تووتسی و داشەهارەی چواردەرمان کەمترین . تڵپە و سڵپە و پاشاخۆڕی ڕەگەزپەرەستی لەوەدا شاردراوەتەوە کە ئاماژە بە هووتوو و تووتسی ئەکرێت بۆ مینا و نموونە . خەڵکی بڕێک وریا و شارەزا لە مێژوو و ڕووداوەکانی ڕواندا ، ئاگادارن کە ئەو دوو نەتدەوە بەستەزمانە گیرۆدەی دەستی سیاسەتی گڵاو و قڕێژی پارەپەرەستان و سووخۆرانی جیهانی بوون و بوونە قوربانی پلان و پیلانی نامرۆڤانەی ئەو دژە مرۆڤانە و یەک لە دلتەزین ترین و گرانترین کارەساتی سەدەیان بە سەردا هات . چی بوو ، خێرە ، کە پەشێو لەو هەموو جیهانە پان و بەرینە و ئەو هەمووە خەڵک و نەتەوە رەنگاورەنگە بەرفرەیە نوساوە بە هووتوو و تووتسی یەوە وەک نزمترین بە چاوی کوردیدا ئەداتەوە . لینجکاو و لیتە و لیخنەی بۆگەن و کاس کەری کمۆنیستانی عرووس لە دژی خزمی د ئەفغانمان هێشا بەرؤکی پەشێوی بەرنەداوە . ئەو پێخوۆرە چەواشەکارانە و بە درۆهەڵبەستراوانەی کمۆنیسمی ڕووسی کە بۆ پاکانەی سیاسەتی دژە مرۆڤانەی پاوانخوازی و داگیرکاری دەرخواردی خەڵکی ئەدرا ، هێژ خانەکانی مێشکی چەق بەستووی پەشێوی بەرنداوە ، تەنانەت پشتی ئەڤە کو ڤێ سیاسەت و داگیرکاری شکستی ئابڕووبەرانەی بە سەرا هات و لە هەموو جیهانا بە عرووسیشەوە ترۆ کرا . کردنی ڕەبانی و حێکمەتیاری ئەفغانی بە هێمای ڕژدی و خراپە لە لایەن پەشێوە ئەچێتە خانەی ڕەگەزپەرەستی بابەتی کمۆنیستانە کە وادیارە پەشێو ئێستاش لەگەڵیدا ئەژی و بانگەشەشی بۆ ئاکات . پەشێو دەبا وەک کورد هەر هیچ نەبێ هێندێک سۆزی هاودەرەدی لۆ خزمی ئی د ئەفغانستان هابایە کە لە دەرد و ئازاری داگیرکراوی و تاڵاوی ژین و ژیاری ژیردەستەیی داگیرکەران وەگەر کوردیەل جفت ئەبن و هاوکۆتن . لۆیە ئاشکرایە کو ئەم بۆچوونە ڕەگەزپەرەستانە جە کورد ناوەشیتەوە و ئەگەر کورد بە گشتی شتێکی هەبێ شانازی وەپێی بکەرۆش ، ئەوە ئاکاری مرۆڤانەی ڕیزنان لە خەڵکی جیاواز لە خۆتەتی کە عەبدولسەلامی بارزانی پترلە سەد ساڵ لەمەو پێش کردیە تایبەتمەندی زەقی بیر و هزری کوردێنی کو هێژ ژی هێژایە با کوردان و بەرز تێتە نرخاندن .
خۆرەی ڕەگەزپەرەستی وەیشوومەی مرۆڤایەتی یە و سپاس بۆ یەزدانیش کورد هێشتا تووشی نەبووە و ئەگەرێش چاولێکەریەک و بەراوەردکردنێکی خۆمان و خەلکی ئی د دن پێویست بێتن ، کە دوور لە هەستی چەپەڵی ڕەگەزپەرەستی و هەڵاواردن ، ڕەوایە و خراپەی کەسیشی تێدا نیە ، باشە بۆ ئەبێ چاو لە خەڵکانی پێشکەوتوو وەک ئەوانەی ئامریکا و ئاوروپا نەکەین ، کورد گوتەنی هەر قوڕ بە سەر خۆتا ئەکەی بلا لە کۆگا گەورەکە بێت . پاشاخۆڕانی داگیرکراویی و پاشاخۆر خۆرانی داگیرکەران ، کورد لەو ئاستەدا نابینن کە خوانەخواستە خۆیان لە قەرەی ئەو خەڵكانە بدەن . ئەوە ژ ڤان را بڤەیە و لە دەرەوەی بیر و هزری سرووشتی کەسایەتی داتەپیو و تێکشکاویانەوەیە . ئەوانە ئەبێ پەشێو ئاسایی یەکەم ، خەڵکیك وەک تووتوو و هووتسی زۆر لە خوارەوە ببینن ئەجار شێوازی بەراوردکاری نابەجێ و ڕەگەزپەرەستانە بهێرنە ئاراواە و بەو ئامۆژگاریی یە پیس و چەپەڵ و نامرۆڤانە بیر و مێشکی مرۆڤی کورد گەندەڵ بکەن و گەرای پەتا و خۆرەی رەگەزپەرەستی لە ناو کۆمەڵگای کوردی بخەن .
کوردستانەکەمان ، بۆ پێشەوە ،نەک پاشەوە
وەرن خزمینە ، گەلی د برادەرینە ، خانم یەل و سالارە ژنانی کوردستان ، با لە خۆ بپرسین کە ئەرێ ئەم بالۆرە ناسازەی پەشێو لۆ چیە و ئەڕای چیە و کێیە و پەی چێش وسا مەکەرۆ . با لە خۆمانی تێک نەدەین . هەموومان گشت خڕ ئەزانین کە دۆخێکی باش ئەڕای کوردیەل کەفتەگەسە ئاراوە و کوردیچ هەیا نووکە باشی هێناوە . هێدی هێدی و بڕەبڕە و گاڤ ب گاڤ بەرەو سەربەخۆیی باشوور ئەمەشین و کوردەکەو ماچۆ خوایار بۆ لە شایی و زەماوەندی سەربەخۆیی باشوور نزیک ئەبینەوە ، وەی لەوەی سەرچۆپی بکێشێ . سەرکردایەتی کورد و لە پێش هەموویشمانەوە هێزی نەبەرد و نەبەزی پێشمەرگە ڕۆژانە سەرکەوتن بە گیان و خوێنی پاکیان دەستەبەر ئەکەن و هیڤی و ئاواتی لە مێژینەمان بۆ دابین ئەکەن . کوردستان لە شەڕی نیشتمانیی دایە و بە قەدەر کێوی قەندیلیش گێرە و کێشە و ئاریشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و هزری و دەروونی بە سەر شانمانەوە قورسایی ئەکات ، چەنی بێسەتوون بووت ، چونێ فەرهاد وە کوولەش کیشیمەی . نووچەێت ئا د خوەش ئەوەسە کە بار و دۆخمان خاس وباشە و لە چاو جاران فرەیچ باشتەرتەرە . ئا ئی د نا خوەش ژی بالۆرەی ناسازێد ێن پاشاخۆری داگیرکراویی یە . پەشیویچ ، گای سی کادێنی ئەوان بالۆران ئەقۆڕێنێ .
خەلکینە هەموومان ئاگادارین کە جەمیل بایک ، دەمڕاسی پ ک ک خۆی کردە داکۆکی کاری یەکیەتی خاکی عێراقی عەرەبی و ئەمەشی لە هەمبەر رەوتی رووەو سەربەخۆیی باشوور هێنایە ئاراوە ئەگینا ئەو بەزمە ، بەزمی عارەب و داگیرکەرانی کوردستانە و چ فڕی بە سەر ئەو جەنابەوە نیە . پ ک ک لە لایەک توان یەک پارچەیی عیراق تێک نەچێت و ژئالیێت دن ژی بە تەمانە گەمەی کانتۆن بازی لە باشووریش بنێنەوە و بەمەش کۆسپ و لەمپەر لە بەردەم ڕەوتی سەربەخۆیی کوردستانا ساز بکەن . لۆ پ ک ک ئەوە بۆکورد ڕەوا نیە کە سەربەخۆیی و سەروەریی نەتەوەیی هەبێت بەڵکو ئەبێ بە گوێرەی داهێنانە دانسقە و بێ بنەما و دژەمێژویی یەکەیان بگەڕێتەوە بۆ چاخی هەرە کۆنی ٦-٧ هەزار ساڵەی سؤمەریەکان و پاش ئەوانیش یۆنانی یەکان و هەر شارەو و هەر شارۆچکەیە دەسەڵات و خۆبەرێوەبەری سەربەخۆی هەبێت کە ناوێکی بێ ناوەرۆک و لەباری زمانەوانی کوردیی یەوە زۆر ناخۆشی ” خۆسەری دێمۆکراتی ” یان لێ ناوە کە تەنانەت لە ” مەجلیسی تەشریعی ” یەکەی بەعسیانیش کەمترە . ئەم شێوە ڕێکخسنی کۆمەلگا بە دەسەڵاتداریەتی شار – دەولەت لە لایەن مێژوونووسانە ناسرەاوە و بابەتێکە لۆ شرۆڤە کردن وخویندنی ئاکادیمانەی مێژوو و ژووری فێرگەکان . ئەنجومەنی شار و دێ و پارێزگا و چێ و چی تر شێوە و شێوازێکی چەسپاو و لەبار و گشت پەسەندی ژیانی کۆمەڵایەتی – سیاسی سەردەمی ئێمەیە کە لە چوارچێوە و لە ژێر دەسەڵاتی گشتی سیاسی و سەروەری نەتەوەیی و نیشتمانی دا بۆیان هەیە ساز بکرێن و بەڕێوە بچن و لە زۆر شوێنی جیهانیشا بە کردەوە هاتوتە دی و ئەمەشێ . بەڵام خوسەری دێمۆکراتی پ ک ک ئەمە نیە بەڵکو شێوازی شار – دەوڵەتی هەرە کۆنە و بە مەبەستی دژایەتی کردنی دەولەتی نەتەوایەتی و ئەویش هینی کورد کە هێشتا پێک نەهاتووە و بەڕێوەیە ، هاتوەتە ئاراوە . کارەساتی کۆبانێ بەرهەمی گەمەی کانتۆن بازی پ ک ک یە کە لە شیوازی ساز کردنی بیچمی هەزاران ساڵ کۆن کەوتە شار – دەوڵەتەوە هەڵقوڵاوە . دێمۆکراتی لە کوێ و پ ک ک ای کۆنە کمۆنیست لە کوێ . رفاندنی کیژۆلە و مێرمنداڵان بە دابی چاوبەسەکانی کۆن و پەل کێش کردنیان بۆ ناو هێزی چەکدار نەک هەر فڕی بە دێمۆکراتیەوە نیە بەڵکو یاسا و ڕیسای ناونەتەوەیی بە تاوانی شەڕی ئەزانی و یاساخی کردوە. ئەدی نەتەوەیی بوون و پ ک ک . با هەر کەسێک لە دووی وەرامی ئەم پرسیارەیە بروات “ئەلمۆغازی ” یەکەی ( مێژووی پ ک ک ) جەمیل بایک وەخوێنی .
پ ک ک و کورد و کوردستان و کوردستانیان
بە بی بڕوا بوون بە دۆزی نەتەوەیی کورد و سەربەخۆیی و ئاڵای کوردستان و بە بێ بڕوا بوون بە دەسەڵاتی نەتەوەیی- نیشتمانی کورد لە تەشک و بیچمی دەوڵەتی تازەبابەتی ئیڕۆژیانە ، پ ک ک خۆی د کاروباری دۆزی نەتەوەیی کورد هەڵ ئەقورتێنێ و ڕۆژئاوای بە تۆپزی تاپۆ کردوەتە سەر خۆی و لە ڕۆژهەڵاتی هەتیو کەوتوو و داتەپاویش بەرەو ئەو مەبەستە دەئاژوێ . لە باشوور بە بوونی ئەزموونی دوور و درێژی کوردێنی و هێزی سیاسی تەیار و بنج و بنە داکوتاو کە لە دەسەڵات و سەرکردایەتی سیاسی کورد لە باشووردا خۆی ئەنوێنی ، پ ک ک ئەوەی بۆ ناچیتە سەر و رەوتی بزاڤی ڕزگاری نەتەوەیی پێ چەواشە ناکرێتەوە وەک ئەوەی لە بەشەکانی تردا پێی کراوە. کابرایەکی وەک حەمەمین پێنجوێنیش بێ سێ و دوو داکۆکیان لێ ئەکات و داواکاری یەکیەتی نەتەوەیی کوردە لە نێوان پ ک ک و باشوور و لەمەش زیاتر دەنگۆی ئەوەش بڵاو ئەکەنەوە کە هێزی چەکداری یەکگرتوو و هاوبەشی نەتەوەیی پێک بهێنن لە نێوان هێزی دەیان هەزار کەسی و تەیاری پێشمەرگەی کوردستان و چەند سەد کەسی پ ک ک ، ئەبێ فێڵێکی باش بێت بۆ خۆزل کردنەوە . ئەم داوایەی پ ک ک و دەمڕاسەکانیان وەک پێنجوێنی ، لە کاتێك دایە کە ئەوان بە ڕواڵەت لە پڕۆسەی ئاشتی دگەڵ ترکان و فەرمانی ئۆجالان و ئیمرالیشیان لە سەرە کە واز لە چەک و شەڕی چەکداری بهێنن . لە ئاست ناوخۆی ترکان پ ک ک هێشتا بەوەیان نەزانیوە کە ئیسلامیەکانی ترکان بۆ جێ گۆڕکێ و شوێن گرتنەوەی کامالیسمی دۆڕاو و پەک کەوتەیە کە تووشی قەیرانی مێژوویی بووە . سەرەڕای ئەوەی کە ئوجالان لە ئیمرالی لەگەل ئەو جێگۆڕکێ یە کۆک و هاودەنگ و جووتە ، یان لەوانیە بێژێ بەکاریان ئەهێنێ وەک ئەوەی پێشتر لەگەل فاتم (خێزانی ئۆجالان) و پیلۆت و عەبدولرەحمان کە گوایە داشی میتی ترک بووبێتن ، کردی بە گوێرەی ئەلمۆغازیەکەی جەمیل بایک ، لێ خویایە کو هیچ جێگایەک لەو شوێن گرتنەوە بۆ پ ک ک نیە و دیاریش نەکراوە و ترکان دەستیان لەوە هەڵ نەگرتووە کە پ ک ک وەک دیاردەی سیاسی کەمالیزم لە ژیان و ژیاری کۆمەڵگای ترکی بسڕنەوە . هەر بۆیە پ ک ک بە ژمارەیەکی زۆر کەم خۆی د شەڕی نیشتمانیی کوردستان هەڵ ئەقورتێنیێ بۆ مەبەستی سیاسی تایبەتی خۆی لەو دۆخە قەیراناویی یەی تێی کەوتووە . ئەگەر دەنگۆی گێرەشێونی لە شەڕی ڕزگارکردنی شنگاڵ لەم دوایانەدا ڕاست بێت ئەوە ئیتر گومان لەوەدا نامێنێتەوە کە وتارەکەی موراد قەرەیەڵان لە مەڕ پاراستنی بەرژەودندی نەتەوەیی کورد لە باشوور بنەمای ڕاستی و دروستی نیە و ئەگەر مورادیش بە دل ئەوە بخوازێ ئەوە خواستی ئەو هەتا وارگەی ئەوبەر دۆلەکەی بڕ ناکات ، وەی لەوەی بگاتە چیای شنگال . ژ مە هەمیان را خویایە کو پ ک ک پەڵەی تروریستی پێوە نووساوە کە بە زیانێکی گەورەی کورد شکاوەتەوە . تێکەڵی سیاسی و پێشمەرگانەی پ ک ک بەو پەڵەوە وەگەرد هێزە سیاسی یەکان کوردستان و بە تایبەتی تریش دەسەڵاتی کورد لە باشووری نیشتمانەکەمان کە هەمووی دوێنێ بوو ئەو پەڵەیان لێ سڕاوە ، زۆر بە گران تەواو ئەبێت . سیاسەتی ژیرانە هەر ئەوە بوو و هەر ئەوەیە کە سەرکردایەتی کورد لە باشوور لۆ پ ک ک ای ئاوەڵا کرد . جڤاتا دهۆک و دەقی رێککەوتنەکە تاقە رێبازی ژیرانەیە کە بە کاوە خۆ بواری ئەوە خۆش بکات کە پەڵەی تروریستی لە پ ک ک بسڕێتەوە . بەبێ ئەمە تەڤ هەڤبوونا پ ک ک ب هێزە سیاسیەکانی کوردستان ئەبێتە بەزمی بزنە گەڕۆڵ و شەکە نەخوش کە ئەگەر بیان خەیتە ناو ڕانێک ، ڕانەکە گەڕۆڵ و نەخوش ئاکات و بواری ئەوە لۆ دوژمنانی کورد ئەڕەخسێنێ کە ئەو پەڵەیە ببڕن بە سەرا کوردا بە گشتی .
پەشێو لۆ پ ک ک ایەتی !
هات و هاوار و قەوانەشڕەی پەشێو وەک باس کرا ئێستا لە بەرژەوەندی پ ک ک دایە و هەر لەلایەن ئەوانیشەوە دەنە دەدرێ و بەتایبەتیش ڕووی تیژی دەم پیسی و نانەجێبیەکەی لە باشوور و دەسەڵاتداران و سەرکردایەتی کورد لە باشووری نیشتمانەکەمانە کە پ ک ک وەک لەمپەر لە ڕێگای خوی دا ئەی بینی . لەوانەشە شەڕی دژی باشووریشیان لە شەڕی دژی دەوڵەتی ترکی پێ لە پێشتر و گرینگتر بێت وەک جەمیل بایک لە ئەلمۆغازیەکەیدا لە پێوەندی لەگەڵ پارت و کۆڕ و کۆمەڵە سیاسیەکانی کورد لە باکوور لە سەردەمی سەرهەدانیانەوە ، ئاماژەی پێ ئەکات . پەشێو بە پێچەوانەی نەرمەکاری و زمان چەور و لووسی سیاسیانەی پێنجوێنی ، ڕەپ و ڕووت و هەڵەشەیی یانە و سەرەڕۆیی یانە هەڵپەی ئەوەیەتی کە ڕێگا بۆ پ ک ک خۆش بکات و بواری ئەوەیان لۆ ساز بکات کە لەو دۆخە قەیراناویی یەی تێی کەوتن ، هەل ومەرجی باشوور بقۆزنەوە . خۆ دەشکرێ لەمەش پتر بێت و پەشێو هێشتا نمەک گیری عرووسان بێت وەک لە باسی ڕەبانی و حێکمەتیارا دەرئەکەوێت و گای لۆ بەرژەوەندی عرووسان بقۆڕێنێ و پ ک ک و تێکەڵیان وەگەرد عرووسەکان حەشارگەی لەبار بن لەبۆ وی . دەرچوان و پەروەردەکراوانی زانکۆ و خوێندنگاکانی عرووسی سەردەمی کمۆنیستی گەلەک وڵات و خەڵک بەرێوە دەبەن و عرووس خۆی پێوە هەل دەنێ و بۆڕیان بە نەیارانی ڕۆژئاوایان داوە . پەشێو هەر هەمان پ ک ک و جەمیل بایکە – کە ئێمە پێشتر وەک زوڕیەتەکانی ئینینۆ باسمان کردون – کە تاوانی کۆمەڵ کۆژیان دایە پاڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و لاشیپانەی پارڵمانی ئاڵمانیان گرت و بە ئاژاوەنانەوە داوای ئەوەیان لە ئاڵمانیا کرد کە یارمەتی چەک و چۆلە بە کورد نەدەن و زۆر شتێ تر کە ڕای وریا و چەواشەنەکراوەی گشتی کورد ئاگاداریەتی . یەک تشت ڕوونە و پێویستی بە زۆر لە سەر ڕۆیشتن نیە ئەویش ئەوەیە کە کار وکردەی پەشێو و چەواشەکاریەکانی لە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی کوردا نیە و بە هیچ کلونجێک یارمەتی کورد ناکات ئەڕای بەرەو پێشەوە چوونی دۆزی نەتەویی کوردی چ پێی بزانی یان ژی نەزانێ. پەشێو وەک پێشتریش لۆ خۆیمان ڕوون کردوەتەوە ئاو ئاژین ئەکاتە ئاشی دوژمنانی کورد و کورد و مێژووەکەشی قەت لێی خوش نابێت .
پاش خامە – نڤیسین : لە کاتی ئامدە کردنی ئەم نووسرایە ژ بۆ بلاڤ کرن ، ئەمێ ڕاستی لیستەکا پ ک ک ژ شنگالێ را هاتین کو جە دەمێکی ئا پڕ د زراڤ و هەستیار هەڵپەی ئەوەیەتی کە بە پەلە و سەرچڵانە کانتۆنێک ژ شنگال را چێ بکاتن . ئارمانجا پ ک ک دژبەری باشوور و سەقامگیری دەسەڵاتی کورد لەو بەشەی نیشتمانەکەمانە . ستراتیژی سیاسی پ ک ک ای قەندیل وەک باسیان ئەکرێ ، ئەوەیە کە گاڤ بە گاڤ و پارچە بە پارچە و بەش بە بەش ، باشووری نیشتمانەکەمان لەت و پەت بکەن و سەروەری نەتەوەیی کورد بەرەو فەوتان بەرن ، گۆڕ تێئۆریە بێ بنەما و دژە مێژوویی یەکەیان . ئەم کردە دژە کوردیی یەی پ ک ک بەڵگەیەکە بۆ ئەوەی کە پەیامی شێعری خەوی پەشێو باشتر و ڕوونتر بێت تێگەهیشتن . وەک سنەیی گەل ئێژنی خەڵک ئەشێ دوو قانیی یەکەی دابکەفێت. ( مینایەکی جوانی سنەیی گەلە ئەڕای لە ناکاو لە شتێک تێگەیشنە و لێک گرێدانی جەمسەری دوو یان چەند بابەتە وەک لە تەلەفۆن بە داکەوتنی پارکە – دوو قەرانی جاران – دەس پێ ئەکات ) . ناورۆکی شتەکەی پەشێو و بڵاوبوونەوەی لە دەزگای بانگەشەکەری پ ک ک و هێنانە ئارای زاڕۆلەی نەداری کورد و ئاهۆرامەزدا و ئاڵاهەڵگرانی زەردەشت ئەشێ بەشی شاراوەی پەیامەکەی بێت بۆ کوردانی ئێزیدی و کە ناڕاستەوخۆ داوایان لێ ئەکات لە وڵاتی کەمتیار و گۆرهەڵکەنە – ستان و تەڕاتێنی دانیشتوانی و پیاوکوژانی بۆکاسا و پۆل پۆتی ئەو وڵاتە کرێت و ناشیرینە خوە ڤەقەتینن . ئائەمە بێ سێ و دوو دەق هەمان پ ک ک ای پەردەی سیاسی و دیپڵۆاماتیک و فێل و فەرج لێ هەڵگیراوە کە پەشێوو رەپ و ڕووت بە گوێ خەڵکی دا ئەدات . لە ڕاستی دا ئەمە ، بابەتە ئامادەکاریی یەکی بانگەشەکەرانەیە بۆ فرمانی سیاسی گەمەی کانتۆن بازی لە شنگال . هەر بۆیە پاشان کەرتی دووهەمان لە سەردێڕی ئەم بابەتە ، قەوانە شڕەی پەشێو ،زیاد کرد .
ئەلبەت ، سەد ئەلبەت کی ، خەونی نەزۆکی پ ک ک بەتالە . شنگال ، کانگەها ڕوناهی ئو تیشکێت ئا یەزدان ، نە واڵایە و چۆڵ و هۆڵ نیە کو پ ک ک بکاربێ مینا ڕۆژئاوا ڤردا بە چارەنووسا کوردان بلیزێت . باشووری نیشتمانەکەمان خاوەنی دەسەڵات و سەروەری نەتەوەیی و نیشتمنایی یە و ب هێزێن پێشمەگەێت مە ئا قەهرەمان و باش پەهلەوان تێت پاراستن و خەمەلین و دێ پێش دا هەڕێ . بێجگە لەمەیچ ، مرۆڤێن مە ئێزیدیان خودانێ بیر و هزرێت ئا د کەڤنارانە و سازی و ڕێکخستنا خوە تایبەت ئا جڤاکی ئو سیاسی و ئۆلینە کو بە هەزاران ساڵە ڤان کوردێن ئا ڕەسەن پاراستیە و دێ بپارێزێ ژی . پ ک ک شاشی و هەڵەیەکی مەزنیان کرد. شنگال کوردستانە و کوردستان شنگالە ژ کەڤنارا را هەیا ڤێ جیهانێ مە هەبی . شنگالێ کوردستان و کوردستانا شنگال نە پێخۆری سیاسی پ ک ک ئو تو کەسەک دن ئا دژی کوردە و گەلەک گران سەر ڤان بکەفێت و مسۆگەرە ژی کو ڤان دێ وندا بەکەن .
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان