بورهان شێخ ره‌ئوف : وه‌ڵامێك بۆ لێدوانه‌كانی داود ئۆغلو .
دكتۆر ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو له دایكبوی ساڵی 1959 ی شاری قۆنیه ی توركیا كه هه‌ڵگری بڕوانهمهكانی ماسته‌رو دكتۆرایه له ئابوری و زانسته سیاسیه‌كان و په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان ههروههانووسهرو دانه‌ری سه‌دان وتار‌و چه‌ندین كتێبه له‌وانه(( كتێبی قووڵایی ستراتیجی )) و (( قه‌یرانی جیهان)) كه‌بۆ زۆر له زمانه زیندووه‌كانی جیهان وه‌رگێڕراوه و مامۆستای زانسته سیایهكان بووه پێش ئه‌وه‌ی ببێته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له 1 / مایسی 2009 ودواتر له 28 / ئاب ی 2014 بووه سه‌ره‌ك وه‌زیرانی توركیا و سه‌رۆكی پاراتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بووه سه‌رۆك كۆماری توركیا .
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه پێناسه‌یه‌كی كورتی داود ئۆغلو بوو بهلاَم ئه‌وه ی ئامانجی ئه‌م ووتاره‌و جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانی منه لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ناوبراوه بۆ ڕۆژنامه‌ی فرانكفۆرتهری ئه‌ڵمانی كهڕۆژی پێنج شه‌مه‌ی ڕابردوو واته 15 /1 / 2015 داوێتی كه‌به ئاشكرا ده‌ڵێت دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له باكوری عێراق مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر ناوچه‌كه وده‌بێته سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه‌و ناسه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ده‌ستكاری كردنی سنوری ووڵاتانی ناوچه‌كه ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕو ئاژاوه له نێوان ووڵاتانی ناوچه‌كه‌دا و بۆ یه باشتر وایه سنوره‌كانی ووڵاتانی ناوچه‌كه وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه .
بۆیه له دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌و لێدوانانه‌ی داود ئۆغلو هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی وام نه‌دی له میدیای كوردیه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا بۆیه به پێویستم زانی وه‌ڵامێكی كورت بۆ مفته خۆریهكانی دا‌و ئۆغلو بنووسم و لێیبپرسم ئه‌رێ به ڕاست ئه‌وه كورده به درێژایی مێژووی شۆرش و به‌رخۆدانه‌كانی له حاڵه‌تی به‌رگری ڕه‌واو ململانێ بووه له پێناوی مانه‌وه‌دا له‌سه‌ر خاك و ماڵی خۆی یان خه‌ڵكی تر ئه‌وه كورده له دیرۆكی كۆن و نوێیدا هیچ دیارده‌یه‌كی ڕه‌شه‌كوژی و تۆڵه‌كردنه‌وه و جینۆسایدی ئه‌نجام نه‌داوه , ئه‌وه كورده به گه‌واهی هه‌موو ووڵاتانی دنیا‌و له سه‌ر زاری جۆبایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه ده‌ڵێت ئێوه له جیاتی هه‌موو مرۆڤایه‌تی شه‌ڕی تیرۆر‌و داعش ده‌كه‌ن ,ئه‌وه هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌یه بووه‌ته په‌ناگه‌و لانكه‌ی هه‌موو كه‌مایه‌تیه ئتنیكی و ئاینیه‌كانی عێراق و كوردستان و سوریاش , ئه‌وه هێزه كوردیهكانن له كۆبانێ و تاوه‌كو جه‌له‌ولاو سه‌عدیه له چه‌په‌ره‌كانی به‌رگریدان و له ماڵی خۆماندان و بستێك خاكی كه‌سیان داگیر نه‌كردووه وهه‌ر له‌ناو ماڵه‌كانی خۆماندا به سهخاوهتهوهگیانیان فیدای خاكی ئازیزی نیشتمان ده‌كه‌ن .
بۆیه جێی خۆیه‌تی به جه‌نابی باشبهقان واته ( سه‌رۆك وه‌زیران ) بڵێین : كورد نه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه‌و شه‌ڕ نیه , به‌ڵكو كورد تاكه فاكته‌ری سه‌قامگیری و خاڵی هاوبه‌شی پێكه‌وه ژیانی گه‌لان و كه‌مایه‌تیه ئتنیكیه جیاوازه‌كانی ناوچه‌كه‌یه و لێدوانه‌كانی داودئۆغلوش پێدگرتنهوهی ئه‌وه له‌سه‌ر تێزی نیو عوسمانیزم به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی جارێكی تر دوای شكست هێنانیان له چوونه ناو یه‌كێتی ئه‌ورپاوه به‌ڵام ده‌بێت داود ئۆغلو ئه‌وه باش بزانێت ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو جارێكی تر بۆ دواوه ناگه‌ڕێته‌وه ڕێگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا وئاشتی و سه‌قامگیریش هه‌ر له ئامه‌ده‌وه ده‌ست پێده‌كات خۆیشی ئه‌م ڕاستیه له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانێت .
خاڵێكی گرنگی تر كه حه‌زده‌كه‌م به بیری د. ئه‌حمه‌د داود ئۆغلوی بهێنمه‌وه ئه‌وه یه كه حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ووڵاته‌كه‌یه‌تی كه ئێستا جه‌نابی میراتگری ئه‌وانه ده‌ستیان سووره به خوێنی گه‌لانی ناوچه‌كه له‌وانه قه‌تلو عامی ئه‌رمه‌ن و ئاشووری و كلدانی و سریانی له ساڵی 1915 كه لێكۆڵه‌ره‌وان وشاره‌زایان ژماره‌ی قوربانیه‌كانی له 1 ملێۆن ه‌وه تا 1.5 ده‌خه‌مڵێنن , هه‌روه‌ها تاوانێكی تریش قه‌سابخانه‌ی ده‌رسیم ه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد و عه‌له‌ویه‌كان له ساڵی 1937 كه‌ئه‌ویش ئاماره فه‌رمیه‌كان باس كوژرانی زیاتر13 هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ن به‌ڵام سه‌رچاوه كوردیه‌كان ده‌ڵێن ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی كوژراوه‌كان زیاتر له 70 هه‌زار كه‌سه كه زۆرینه‌یان كورد‌و عه‌له‌وین ,به‌ڵێ ئه‌وه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌وانه به درێژایی مێژوو ی ناوچه‌كه سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیری و ده‌ستدرێژی كردن بووه بۆ سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه و ده‌یان په‌ڵه‌ی ڕه‌شی تر له‌ناو مێژووه كهیاندا جێگیر بووه‌و كه ده‌خوازێت داوای لێبووردن له گه‌لانی ناوچه‌كه بكه‌ن و قه‌ره‌بووی زیانهكانیشیان بكه‌نه‌وه .