کامەران وریا قانع : سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم , كه‌ى ده‌ست له كار ئه‌كێشیته‌وه ؟
به وته‌یه‌كى جوانى ئه‌مریكیه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌م : ئه‌و حكومه‌تەى ، به‌ده‌ر بوو له كۆنترۆلكردن , حكومه‌تێكه ، پڕ له گه‌نده‌ڵى و دزیى و درۆكردن و به‌كارهێنانى خراپیى هێز .
ئێمه‌ى كوردانى باشور شایسته‌ى ژیانێكى زۆر باشترین له‌م ژیانه‌ى ئێستا . ئه‌م وڵاته هه‌ژار نه‌بوو , به‌ڵام هه‌ژارتان كرد . بێپاره نه‌بوو ، بێ پاره‌تان كرد . بێ پلان نه‌بوو , به‌ڵام بوو به فه‌وزاخانه‌یه‌كى گه‌وره .
ئه‌م كێشانه‌ی ئه‌مرۆ یه‌خه‌ى گرتوین ـ هه‌ر له به‌تاڵ بوونى قاسه‌كانى حكومه‌ت بۆ نه‌بوونى هێزێكى پێشمه‌رگه‌ى تۆكمه‌و یه‌كگرتوو بۆ خراپی هه‌موو بواره‌كانى ژیان و . ..هتد ، به‌شێكى زۆرى خه‌تاكه‌ى ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ حكومرانى كورد خۆیی . په‌یوه‌ندی به هێزو به پلانى ده‌ره‌كى و دوژمنانى ده‌ره‌كیه‌وه نیه .
به‌رێزتان سنوره‌كانى نیشتمان و سنوره‌كانى كۆشكه‌كانتان لێ تێكه‌ڵ بووه , له جیاتى سنورى نیشتمان به‌هێز و تۆكمه بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر رۆژێك كاره‌ساتێك روو نه‌دات وه‌ك له گوێرو شه‌نگال روویاندا , شورای كۆشكه‌كه‌ت به‌رزتر و تۆكمه تر كردوه , كه كه‌س نازانێت له دژ و ترسى كێ ئه‌م كاره‌ت كردوه .
كه‌ى چاوه‌روان بین ئه‌م هه‌موو بێماناییه كۆتایی بێت له‌م هه‌رێمه , كه‌ى ئه‌و مافه به خۆتان ئه‌ده‌ن به ئاشكرا بڵێن ( شكستمان خوارد ) .
بۆ رێگه ناده‌ن به كه‌سانێكى تر ئه‌م وڵاته به‌رێوه‌به‌رن ؟ .
ئه‌م میلله‌ته ئه‌وه‌نده كه‌سى دلسۆز و پاكى تیایه ، كه ده‌توانێت گۆرانكارى گه‌وره بكه‌ن .
شیعه‌كانى عێراق ، داعش له ناو به‌غدا بوو ، كه‌سێكى فاشل و دۆراوى وه‌ك مالیكیان گۆڕیى . ئه‌مه‌ش هه‌ولێكى جوانه بۆ راست كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان .
ئازایه‌تییه گۆرانكاریى له پۆسته گه‌وره‌كان بكرێت ، كاتێك ئه‌بینیت وڵات به‌ره‌و لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ئه‌روات . ئێستا ئه‌م سه‌رۆك حكومه‌ته تازه‌یەی عێراق ، هه‌وڵى چاكردنى ئه‌و هه‌ڵانه ئه‌دات ، كه سه‌رۆكه‌كه‌ى پێش خۆی كردبووى . ئه‌بێت دواى تۆش ئه‌و سه‌رۆكه تازه‌یه له‌كوێوه ده‌ست پێبكات بۆ چاكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانت؟
ئه‌م میلله‌ته كه‌سى لێ زیاد نیه , به‌ڵام ئه‌وه ئێوه‌ن گروپێكتان كردوه به هه‌موو شتێك و هه‌موو میلله‌تیش به هیچ .
لێگه‌رێن ئاشنا بین به ده‌موچاوى تازه , به سه‌ركرده‌ى تازه , برۆن پشو بده‌ن و ژیانێكى ئاسایی بژین و ، بزانن ژیان دوور له ده‌سه‌ڵات چه‌ند ساكار‌و جوان و قه‌شه‌نگ تره .