کامەران وریا قانع : دیسانه‌وه عه‌بادى .
زۆرجار ئه‌وه‌ى كێشه‌ى كوردى له عێراق به‌هێز كردوه , ڕه‌وایه‌تى كێشه‌ى كورد خۆیی نه‌بوه به‌لاى هێزه نێوده‌وڵتیه‌كان , ئه‌وه‌نده‌ى خراپی كه‌سى یه‌كه‌م بوه ، كه له به‌غدا ده‌سه‌لاتى هه‌بوه . ئه‌م ئه‌زموونه چه‌ندین جار دووباره ئه‌بێته‌وه . خراپی صدام حسین بوو كه له 1991 ناوچه‌ى دژه فرین و دروست بوونى حكومى لۆكاڵى كوردى لێكهوتهوه . خراپی مالیكى بوو كه كوردستان بوه شوێنى تێرامانى جیهان . ئه‌گه‌ر پرسیارێك بكه‌ین , ئه‌گه‌ر سهرۆكێكى باش و تۆزێك عاقل له به‌غدا فه‌رمانڕه‌وایی عێراق بكات , ئه‌و كاته دۆخی كورد چۆن ئه‌بێت ؟
بێگومان ئه‌و كاته دۆخى كورد گۆرانكارى زۆر به‌سه‌ر دێت , فۆكسى دنیا له‌سه‌ر نامێنێت و ئه‌بێته‌وه كێشه‌یه‌كى ناوخۆ . ره‌نگه ئه‌مجاره عێراقییه‌كان به‌ختێكى باشتریان هه‌بێت كاتێك عه‌بادى بوه كه‌سى یه‌كه‌م له ده‌سه‌ڵات .
ئه‌م سه‌رۆك حكومه‌ته تازه‌یه سه‌ره‌تاكانى به باشى ده‌ست پێكردوه , یه‌كه‌م كارى باشى ئه‌وه بوو وشه‌ى بێ مانای ( ده‌وله‌تى سه‌رۆك وه‌زیرانى ) ره‌ت كردوه كاتێك باسى ئه‌و ده‌كرێت ته‌نها ده‌بێت هه‌ر ناوى خۆیی و پۆسته‌كه‌ى به‌كار بێت , هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه كردنى هه‌ڵواسینى وێنه‌كانى له شوێنه گشتییه‌كان . یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه ، كه چه‌ندین جار سه‌ردانى شوێنه گشتیه‌كان ئه‌كات و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ئاسایی به‌شدارى بۆنه‌كان ئه‌بێت , هه‌روه‌ها ئازاد كردنى نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار هاولاتى سونى مه‌زهه‌ب , یه‌كێكى تره له په‌یامه‌كانى بۆ ناوخۆیی عێراق . یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه به ئاشكرا باسى گه‌نده‌ڵى و وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى پێش‌و ئه‌كات به تایبه‌تى له بوارى سه‌ربازى ( سه‌ربازى بندیوارى كرد به سه‌ربازه ئاسمانییه‌كان ).
ئه‌م كابرایه هه‌ولی زۆر ئه‌دات په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته كاریگه‌ره‌كانى ناوچه‌كه باش بكات , كه تا ئێستا سه‌ردانى زۆربه‌یانى كردوه وه‌كو توركیا , میسر , ئیران , ئیمارات , كوه‌یت . وه رێكه‌وتن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى سه‌فاره‌تى سعودى له به‌غداو په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ پاشایی سعودیه . ئه‌مه جگه له كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندیه رۆژانه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان و بهرتانیهكان , ولاتانى رۆژ ئاوا.
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كورد به ئاستێكى باش گه‌یشتوه به جۆرێك سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم ئه‌ڵێت ( به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیرى حكومه‌تى نوێ ئه‌كه‌ین ) .
عه‌بادى جارێك پێویستى به كورد هه‌یه و ئه‌زانێت كه‌ى كاتى دێت زیاتر فشارى بخاته سه‌ر , له‌م دۆخه‌دا راكێشانى كورده‌كان بۆ هاوپه‌یمانى خۆیی كارێكى زۆر گرنگه بۆ عه‌بادى ، له كاتێكدا به‌شێكى زۆرى عێراق به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه و نرخی نه‌وت زۆر دابه‌زیوه , ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو هۆكاره نه‌مێنن ئه‌وكات ئه‌وه‌ى ئێستا له كوردستان هه‌یه زۆر زه‌حمه‌ته قبوڵى بكات , هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو هۆكاره نه‌ما ، عه‌بادى له هه‌موو لایه‌كى ئیقلیمى و جیهانى پشتگیریه‌كى زۆرى به‌ده‌ست هێناو ، زیاتر گوێ له ئه‌و راده‌گیرێت و كوردیش ئه‌بێت بگه‌رێته‌وه چوار گۆشه‌ى یه‌كه‌م .
ئه‌وه‌ى رۆژئاوا و به‌تایبه‌تى ئه‌مریكا یارمه‌تى كوردى داوه له ساڵى 1991 تاكو ئێستا نه‌ك یه‌ك ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یی پێدروست ئه‌كرا , به‌ڵكو ولاتێكى پێشكهوتوى وه‌ك ئیسرائیلی لێ‌دروست ئه‌كرا , به‌ڵام سیاسى كورد هه‌ر ده‌زانێت گله‌یی و پارانهوهیه بكات , به‌ڵام ئه‌و هه‌موو ده‌رفه‌ته نابینێت كه له پێشی به خۆرایی رۆیی .
له كۆتایدا عێراقیه‌كان عه‌بادیان برده‌وه , ئه‌ى ئێمه‌ى كورد كێمان بردوه ؟
ئه‌و میلله‌ته چه‌ند به‌خته‌وه‌ره سیاسى باش و دادپه‌روه‌رى هه‌بێت .