سوارە کمال : ئاگاداری سینارێستە سیاسەکان بن .
له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی پشکی شێر له‌ده‌ستکه‌وت ، وڵاتانی زلهێز ، ده‌وروبه‌ر ، به‌ڕێگای راسته‌وخۆ ، یان ده‌ستوپێوه‌ندیه‌کانیان ، عێراقیان کردۆته مه‌یدانی مامه‌ڵه‌و سات‌و سه‌ودا له‌سه‌ر ژیان‌و داهاتوی ناوچه‌که .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌مێگه‌ل سیخوڕیان خستۆتە‌کار ، له‌ئێستادا ئه‌و وڵاتانه هێنده پڕ زانیارین ، نه‌ک ته‌نها به‌ئاگان له‌وه‌ی روده‌دات ، به‌ڵکو له‌هه‌وڵی ئاراسته‌کردنیدان به‌ره‌و ئه‌و جێگایه‌ی به‌رن که‌پێگه‌یان سه‌قامگیرو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان مسۆگه‌رتر ده‌کات .
ئه‌ڵبه‌ته هۆکاری واڵابونی ده‌رگای عێراق له‌به‌رده‌م ده‌زگا سیخوڕیه‌کان گه‌لێک زۆرن ، له‌وانه بونی ئاین‌و ئاینزای دژ به‌یه‌ک ، به‌زۆر لکاندنی باشوری کوردستان‌و … هتد . دیاره هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و پرسانه به‌بێ چاره‌سه‌رێکی گشتگیر ئه‌م وڵاته پڕ له‌گێڕمه‌و کێشه‌یه . واپێده‌چێت تا به‌یه‌کگرتویی بمێنێته‌وه ، مه‌حاڵه سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ببینێ .
شه‌ڕی ئه‌مجاره‌و پیلانی تێوه‌گلاندن
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و شام ، به‌پاساوی به‌رگریکردن له‌سوننه ، که‌وته په‌لاماردان و ده‌ستکاریکردنی پێگه‌ی کورد‌و زیانگه‌یاندن به‌به‌رژه‌وه‌ندی زۆرێک له‌وڵاتانی دنیا ، ئه‌مه‌ش بوه هۆکاری ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه ببنه پاڵپشتی هه‌رێم له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دژ به‌داعش .
ئه‌گه‌ر ئه‌م پشتوانیه ده‌ره‌کیه له‌ڕویه‌که‌وه به‌سودبێت‌و واهاتبێته ئه‌ژمار که‌پێگه‌ی کوردیان گه‌یاندۆته ئاستێکی به‌رز، له‌ڕویه‌کی تره‌وه کۆمه‌ڵی وڵات ( روسیا ، ئێران‌و تورکیا‌و زۆرینه‌ی حکومه‌ته عه‌ره‌بیه‌کان ) هه‌ن که‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌ته‌ک به‌رزبونه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌رێم یه‌کناگرێته‌وه .
که‌واته ده‌بێت پێشبینی ئه‌نجامدانی هه‌ر پیلانێکیان لێبکرێت ، له‌وانه؛ هه‌وڵدانانیان بۆ تێکدانی په‌یوه‌ندی نێوان حزبه کوردستانیه‌کان ، کورد‌و مه‌زهه‌به‌کان ، په‌یوه‌ندی هه‌رێم‌و وڵاتانی ناوچه‌که‌و … هتد .
یه‌کێک له‌وانه‌ی رۆڵی ده‌بێت له‌دانانی نه‌خشه‌و پیاده‌کردنی پیلان ، ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانن . ئه‌گه‌ر به‌راوردێک بکه‌ین، بۆ نمونه ؛ ده‌زگای هه‌واڵگری حزبێک ، شه‌ش مانگ پێش زانیاری به‌ده‌ستهێنابی که‌داعش هێرشده‌کاته سه‌ر شاری موسڵ . ده‌بێت ده‌زگا سیخوڕیه‌کانی وه‌ک ( سی ئای ئه‌ی) ئه‌مەریکی و ( ئێم . ئای . 6 ) به‌ریتانی و ( ئێف . ئێس . پی ) ئاسایشی فیدراڵی روسیا‌و ( موسادی) ئیسرائیل‌و ( میت ) ی تورکی و ( ئیتڵاعاتی ) ئێرانی و جی . ئای . پی سعودی و … هتد . که‌خاوه‌ن نوێترین ئامرازی سیخوڕی و دژه سیخوڕین ده‌بێت چی بزانن .
ئه‌گه‌ر ئه‌وان بزانن له‌هه‌شتا وڵاتی دنیاوه داعش چه‌کداری بۆچووه ، ئایا ئه‌مه ئاماژه‌دان نیه به‌وه‌ی که به‌ئاگان له‌ته‌واوی ئه‌و جموجۆڵانه‌ی ده‌ویسترێت ئه‌نجامبدرێت . پێموایه زانیاری ده‌زگا سیخوڕیه‌کان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی ، زۆر زیاتره له‌وه‌ی خه‌لیفه‌که‌ی داعش ده‌یزانی!
سیناریۆی تێوه‌گلان
نمونه‌ی یه‌که‌م
له ٣١ی ئابی ١٩٣٩ هێزێکی ئه‌ڵمانی به‌جلوبه‌رگی ئه‌رته‌شی پۆڵه‌ندی (Polska) هێرشیان کرده سه‌ر ئێزگه‌یه‌کی رادیۆ له‌سه‌ر مه‌رزی نێوان ئه‌ڵمانیاو پۆڵه‌ندا ، له‌هه‌مان رادیۆ‌وه په‌یامێکی چه‌ند ده‌قیقه‌یان دژ به‌ئه‌ڵمان په‌خشکرد ، ئه‌مه‌شیان کرده بیانویه‌ک‌و هێرشیان کرده‌سه‌ر پۆڵونیاو جه‌نگی دوه‌می جیهانی ده‌ستیپێکرد ، ( که‌زیاتر له‌شه‌ست ملیۆن سه‌ربازو هاوڵاتی سڤیل بونه قوربانی ) کاتێ کۆتایی به‌جه‌نگی دوه‌می جیهان هات ، ئه‌لفرد نایوکس ( فه‌رمانده‌ی یه‌که‌ی ده‌ستوه‌شێنی سازمانی اس . اس ئه‌ڵمانی ) ، له‌دادگای نورنبێرگ دانی نا به‌وه‌ی که‌فه‌رمانده‌ی ئه‌و پیلانه بوه .
ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه له‌و جۆره کارانه ئه‌نجامدرابێت ده‌بێت له‌دنیای ئه‌مڕۆدا چی بکرێت .
نمونه‌ی دوه‌م
له‌چه‌ندڕۆژی رابردودا وترا په‌که‌که ده‌یه‌وێت شەنگال بکاته کانتۆن ، به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان وردببنه‌وه له‌وه‌ی کێ وتی ، چۆن وترا ، هۆکار چیه ، بۆ له‌م کاته ؟ که‌وتنه وه‌شاندنی کۆمه‌ڵێک به‌یاننامه‌و قسه‌ی توند ، ئه‌گه‌ر زوتر کپنه‌کرایه ، ره‌نگه ئێستا حزبه‌کان سه‌رقاڵی یه‌ک کوشتن بونایه .
به‌ره‌نجام
هاوڵاتیانی کوردستان ، به‌راورد به‌دوو ده‌یه‌ی رابردوو ، له‌بره‌ودان‌و هه‌نگاویان به‌ره‌و گه‌یشتن به‌خواست‌و ویسته‌کانیان ناوه ، به‌رانبه‌ر به‌وه‌ش حکومه‌تی هه‌رێم ، چاره‌نوسی گه‌لی کوردی به‌ستۆته‌وه به‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ده‌ره‌کیه‌وه ، ئه‌وانیش به‌هۆی گه‌رمبونی ململانێی نێوانیان له‌کێبڕکێی قورسدان . ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم گوێڕایه‌ڵیان نه‌بن ، به‌دورنازانرێت بکه‌ونه نمایش‌کردنی سیناریۆی جۆراوجۆر ، سه‌ر‌ئه‌نجام تێوه‌بگلێنن به‌شه‌ڕی ناوخۆ‌و ده‌ره‌کیه‌وه .