پارتی ، ئەندامێکی سەرکردایەتی تەڤگەریی نزیک لەپەکەکەی زیندانی کردووە .
دکتۆرفایق گۆلپی : راگەیاندنی ئەهلی ، باسی دەستگیرکردنی حەسەن زاخۆیی ناکەن
لە رۆژی ٢٥-١-٢٠١٥ ئەندامی دەستەی بەریوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی ، لە لایەن ئاسایشی زاخۆوە دەستگیرکراوە ، هۆکاری دەستگیرکردنی حەسەن سالح ئەوەیە ٢ دوو کوریی گەریلای هیزی پاراستنی گەلە و خۆشی ئەندامی سەرکردایەتی تەڤگەری ئازادیە ، کە نزیکە لە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە . ئاسایشی ژێر دەسەلاتی پ د ک دوو داواکاریی لە حەسەن هەیە ، بۆ ئەوەی ئازادی بکات :
١ – دوو کورە گەریلاکەی بهێنێتەوە و تەسلیمی ئاسایشیان بکاتەوە .
٢ – دەبێت حەسەن سالح دەست لە رێکخراوی تەڤگەری ئازادی بکێشێتەوە و چالاکی سیاسی نەکات .
لە بەرامبەر ئەم پێشێلکاریە زەق و نارەوایەی ئاسایشی زاخۆدا ، کە رەنگدانەوەی سیاسەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستانە ، کەنالەکانی بە ناو راگەیاندنی سەربەخۆ و رۆژنامە ئەهلیەکانی باشور، بێدەنگیان هەڵبژاردوە و خۆیان لە قەرەی بنپێخستنی مافی حەسەن و بنەمالەکەی نادەن ، وەک ئەوەی دەستگیرکردن و زەوتکردنی ئازادی سیاسی ئەو بەریزە پێشێلکردنی ماف و ئازادی خەلکی کوردستان نەبێت .
٢٩ – ١ – ٢٠١٥
- Latest Posts by
-
دکتۆر فایق گۆلپی : بێکاریگەرکردنی وەزارەتی پێشمەرگە ، پاشەکشەی ستراتیجی هەڕێمی کوردستانە
- -
دکتۆر فایق گۆلپی : نێچیروان بەرزانی ـ پرۆپاگەندە بۆ تورکیا و ئاشبەتاڵ بە حکومەتی هەرێم دەکات .
- -
دکتۆر فایق محەمەد گۆلپی : گەریلا بەرامبەر تورکیا شەر رادەگرێت ، بەڵام چەک دانانێت ! .
- All Posts