Xewtw

ئاکۆ برایم : عیشقێک بەتامى کابینەى هەشت .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

بۆدیدارت پەرێشانم

بۆچى لێم بووى بەکارەبا
بەچەند شەو دێیتە جێژوانم
**
سینەت پڕ لەرقو قینە
بێ وەفایت و راستیت نى یە
وتەکانت
وەکو قسەى کاک سەفینە
**
ناخت پڕ لەنهێنى یە
لەخۆت زیاتر ناهێڵى کەس
پێى بزانێ
هەروەکو جانتارەشەکەى
جەنابى ئاشتى هەورامى
**
بەس ئەمرکە ئەفڕم بەباڵ
ئەبم بە سایە بەرەشماڵ
توخوا گوڵم جنێو مەدە
تۆش لێم مەبە
بەوەزیرەکەى کشتوکاڵ
**
بەماستاوى حساب ئەکەیت
یان مەرایى
دێوانەم بۆت، بەنیازم بێمە داوات
بەڵام چى بکەم قاسەو گیرفانم خاڵى یە
چەشنى وەزیرى دارایى
**
بەگلەیت
لەلاى خەڵک باست کردووم
ئەوەى هەمە هەر رووکەشە
شکڵ و بەرگە
دەستم ناڕوات
کۆپیەکم هەروەک
وەزیرى پێشمەرگە
**
لۆمەم مەکە مەڵى عاشقى
هیچ نەزان
نە بەرنامەت هەیە بۆمن
نەبۆ ژیان؟!
زویر مەبە، واحسابکە
منیش بۆمەتە بەشێک
لەوەزارەتى پلان دانان
**
کەزیز ئەبیت
ئەڕۆیت و ناگەڕێیتەوە
هەروەک مووچە
بەدووسێ مانگ
ئەوجا ئیتر بەنابەدڵى
دێیتەوە
**
تۆ ئەمرکە بڵى بمرە
یەکسەر ئەمرم
هەرچى بڕیارێک دەر ئەکەى
وەکو ئەندامى پەرلەمان
قبوڵى ئەکەم، بێ موناقەشە
دەست هەڵ ئەبڕم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت