دکتۆر محەمەد گەناویی : خه‌ڵک له‌کوێ يه؟
په‌یوه‌ندی جدلی کۆمه‌ڵ ، گه‌ل یان خه‌ڵک له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئاستانه‌ی که‌مرۆڤه‌کان تیا کۆئه‌بنه‌وه له‌ناو رێکخراوێ یان دامه‌زراوه‌یه‌که‌وه تا ئاستی وڵات مێژویه‌کی درێژی هه‌یه که‌ئه‌توانم بڵێم هه‌ر له‌وکاته‌وه ده‌ستی پێ کرد که مرۆڤه‌کان ناچاربون لهبوارێ یان چه‌ند بوارێک‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند مرۆڤێکی تر یان به کۆمه‌ڵ به‌شداری چالاکی بکه‌ن بۆ به‌رده‌وام بون له‌ژیان وه‌کو به‌کۆمه‌ڵ کارکردن له‌بواری به‌رهه‌م هێنان، یان به‌کۆمه‌ڵ کار له‌کاتی به‌رگری کرندا.
هه‌موو ئه‌و گۆرانکاریانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و فۆرمی ژیان و ده‌سه‌ڵاتداری له‌مێژودا رویان داوه به‌هۆی په‌یوه‌ندی جدلیهوه (Dialectic relation ship ) بووه له‌نێوان مرۆڤ و ده‌سه‌ڵاته سیاسی و ئابوی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان .
ئه‌نجامی ئه‌م په‌یوه‌ندیه جدلیه دژوار‌و پڕلهتراجیدیاو خوێناویه‌ی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات که‌به درێژایی مێژوو بونی هه‌بووه، له‌کۆتاییدا له دایک بونی بیری دیموکراتی و ئه‌مجار ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی لێ که‌وته‌وه هه‌ڵبه‌ته له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها تێبینی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک له‌وڵاتانی خاوه‌ن سستمی دیموکراتی ڕۆژئاوایی ، به‌ڵام تائێستا مێژوی مرۆڤایه‌تی له‌م ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکه‌و سستمه دیموکراتیه‌ی باشتر به‌خۆوه نه‌بینیوه له مه كه په‌یوه‌ندی به ئه‌مه وه بێ که‌خه‌ڵک که‌م یان زۆر بتوا نێ بریار له‌سه‌ر سه‌رنه‌وشتی خۆی بدات، تاک ئازاد بێ ، ئازادیه‌کانی به‌ده‌ستور مسۆگهرکرابێ وه جیاوازیه‌کان و یه‌کتر قبوڵ کردن قبوڵ کرابێ.
به‌شداری خه‌ڵک له‌ده‌سه‌ڵات یان ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک په‌یوه‌ندیه‌کی راسته‌وانه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌راهه‌م کردنی ئاشتی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر کۆمه‌ڵگا و وڵاتێ هه‌روه‌ها بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌کردنی بیری دیموکراسی و ئابوری و پاراستنی ئاشتی جیهانی.
بۆ نمونه پشتیوانی گه‌لان و خه‌ڵکان و که‌سانی بیرمه‌ندی وه‌کو سارتر و ده‌یانی تر له‌م وڵاتانه که خه‌ڵک ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، له‌گه‌لانی رزگاری خوازی ئه‌فریقیاو ئاسیا‌و ئه‌مریکای لاتین له‌ده‌یه‌کانی شه‌سته‌کان و حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو رۆڵی سه‌ره‌کیان بینی له‌کۆتایی پێهێنانی شه‌ڕی جهزائیرو ڤێتنام و پاراستنی ئاشتی جیهانی . واته له‌م شوێنانه که خه‌ڵک ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌توانێ بونی له‌هه‌موو کایه‌کان نیشان بدات به‌ڵام له‌م شوێنانه‌ی که خه‌ڵک ده‌سه‌ڵاتی نیه، ناتوانێ هه‌ڵوێستی هه‌بێ وه بونی هه‌بێ بۆیه له‌و شوێنانه که‌پێویست به خه‌ڵک بێ ، ئه‌بێ بۆ خه‌ڵک بگه‌ڕێی بیدۆزیته‌وه. دوای روخانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتی کۆمه‌نیستی و په‌یدابونی دیارده‌ی اصول گرای اسلامی به‌هه‌موو گروپه‌کانیه‌وه و تا ئه‌گاته گروپی ئه‌مڕۆی ده‌وڵه‌تی اسلامی ، به‌شداری و پشتیوانی خه‌ڵکانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژئاوا‌و بیرمه‌نده‌کانی له‌گه‌ڵ خه‌بات و ئازاری گه‌لانی دنیای سێهه‌م به شێوه‌یه‌کی دیار که‌م بۆته‌وه له‌به‌رئه‌وه ئه‌م پرسیاره دروست ئه‌بێ ، خه‌ڵک و خه‌ڵکانی بیرمه‌ندی ڕۆژئاوایی له‌کوێن ، له‌کاتێکدا گه‌لانی دنیای سێهه‌م به‌تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ئاگری ئه‌م دۆزه‌خه‌ی ئێستادا ئه‌سوتێن که ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیان بۆیان ساو داون ؟
له‌وڵاتانی ئیسلامی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌بری ئه‌وه‌ی خه‌ڵک خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ( حکومه‌ت )و سه‌رنه‌وشتی خۆی بێ ، ده‌سه‌ڵات ( حکومه‌ت ) بۆته خاوه‌ن خه‌ڵک و سه‌رنه‌وشتی خه‌ڵک ، به‌پێچه‌وانه‌ی حزب و حوکمه‌ته دیموکراتیه‌کان که‌له‌وێ حزب و حکومه‌تی خه‌ڵکی هه‌یه ، لێره خه‌ڵکی حزب و حکومه‌ت هه‌یه.
له‌راستی دا له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی ئیسلامی به‌تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی ئیسلامی وه‌هه‌روه‌ها له‌کوردستانیش نه‌ک هیچ شتێ بۆ خه‌ڵک نیه به‌ڵکو خه‌ڵک هی خۆشی نیه وه‌به‌ته‌واوی بۆحزب و ده‌سه‌ڵات مۆنۆپۆل و خۆماڵی کراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو تراجیدیا مرۆڤی و ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که‌هه‌یه خه‌ڵکێ نیه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی فکری خاوه‌ن ئامانج ده‌نگێکی هه‌ق خوازی هه‌بێ وهههڵوێستی هه‌بێ ، کۆمیدی ئه‌م حاڵه ئه‌مه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتدارنی ناوچه‌که خه‌ڵکه‌کانیان مۆنۆپۆل و خۆماڵی کردووه بۆ خۆیان له‌بری خه‌ڵکه‌که‌ش ئه‌بنه رهخنهگرو ئۆپۆزسیۆن ۰ بۆ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌مه ، خه‌ڵک و بیرمه‌ندانی ڕۆژئاوای له‌کوێن ئه‌شێ چه‌نده‌ها وه‌ڵامی شیکاری و بۆچون و اجتهاد هه‌بێ به‌ڵام بۆ وه‌ڵامی هه‌مان پرسیار له‌وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی هه‌ڵبه‌ته به‌کوردستانیشه‌وه ئاشکراو رونه ، که ده‌سه‌ڵات و حزب و هه تا حزبی ئاین و مه‌زهه‌به‌کان بونه‌ته خاوه‌ن خه‌ڵک ، بۆیه خه‌ڵک دیار نیه . له‌ساڵی 2009 بۆ یه‌که‌م جار که ئۆپۆزسیۆن دروست بوو خه‌ڵکی حزبی و ده‌سه‌ڵات وه ته‌واوی خه‌م خۆرانی ئایندهی ژیانی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان هیوایه‌کیان بۆ دروست بوو که‌ئیتر خه‌ڵک و تاک هی خۆیان بن و بڕیارده‌ری سه‌رنه‌وشتی خۆیان بن، خه‌ڵک له‌سه‌ر وته‌ی مه ولانا رومى
ئه‌م جیهانه زیندانه‌و ئێمه زیندانی
زیندان بشکێنه و خۆت ئازاد بکه
گوڕێکی گه‌وره‌ی دا به‌ره‌و ئه‌م هه‌وڵه که خه لك خاوه‌نی خۆی بێ نه‌ک ده‌سه‌ڵات خه‌ڵک بۆخۆی خۆماڵی بکات . به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ دڵسۆزی که‌سانێ بۆ خه‌ڵک و وڵات به‌هۆی لاوازی فکری وه زال بونی عقڵیه‌تی حزب گه‌رایی به‌شێوه کلاسییکیه کوردیه‌که‌ی سه‌ره‌نجام نه‌شاره‌زاییانه به‌شداری ئه‌م حکومه‌ته‌یان کرد که له هیچ بوارێکی ئابوری و سیاسی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه ، ئه‌م هه‌موو قه‌یرانی ئابوری و کێشه‌ی نه‌وت و ناڕۆشنایی ئایندهی سیاسی به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌مه ، وه ئه‌وه‌ی بۆ براده‌رانی به اصلاح ئۆپۆزسیۆن ماوه‌ته‌وه لهحکومهتا واقعا ته‌نها به‌زه‌یی خه‌ڵکا پێیانا. وئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران شانازی بکه‌ن به‌وه‌ی که‌وا نه‌ک هه‌ر خاوه‌نی خه‌ڵکن به‌ڵکو ئێستا بونه‌ته خاوه‌ن ئۆپۆزسیۆنیش توشی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ئه‌بن ، چونکه تافشارهکان بۆ سه‌ر خه‌ڵک زیاتر بێ ، وه خه‌ڵک له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌مو به‌شداری و بریاره ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بێ ، وه نه‌توانێ ژیانی ڕۆژانه‌ی ئاسایی فه‌راهه‌م بکات ئه‌بێ ده‌سه‌ڵات له‌فکری جددیدا بێ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ڕیشه‌یی ، وه له‌دواییدا به‌خاوه‌ن بونی ئۆپۆزسیۆن نه بێ خه م بونه وه نه وه‌ڵام دانه‌وه‌ی داواکانی خه‌ڵک و ڕۆژگار و حه‌تمیه‌تی مێژوو هه‌لوو مه‌رجه‌کانی ژیانه .
ئیتر به‌هیوای ئه‌وه ، خه‌ڵک خۆی بدۆزێته‌وه، خه‌ڵک هی خۆی بێ ده‌سه‌ڵات هی هه‌موان بێ و سبه‌ی هه‌مومان روناک و دره‌وشاوه بێ ، وه هه‌موو به‌م راستیه بگه‌ن ، ژیان و ئاشتی و داهاتوو به‌به‌شداری راسته قينه ى خه لك وه هه‌موان فه‌راهه‌م و مسۆگه‌ر ئه‌کرێ.
*له‌کتێبی نیشتنهووه له بیابان / دکتۆر علی شه‌ریعه‌تی / وه‌رگێڕانی توانا احمد ره‌سول وه‌رگیراوه