دکتۆر ئەحمەد میراودالی: کورتە باسێکی زەردەشتاێتی. به‌شی هه‌شته‌م
یاساکانی مه‌زدایه‌سنی
داهێنه‌رانی ئاینه‌کان، ئاسمانی و نا ئاسمانی ، له ژیانی خۆیاندا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان بۆ کراوه هێڵه سه‌ره‌کییه‌کانی تیۆلۆجیای ئاینه‌که‌یان به‌خه‌ڵکی راگه‌یه‌نن و ئه‌وه‌نده‌ی بۆشیان کرابێ ورده‌کارییه‌کانیان فێری شاگرده‌کانیان کردووه. دوای کۆچی داهێنه‌ری هه‌ر ئاینێک، شاگرد و شاگردی شاگرده‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌مای هێڵه سه‌ره‌کیی و بنجیهکانی ئاینه‌که ، به لێکۆڵینه‌وه و داهێنانی نوێ ئاینه‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر کردووه . ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه رابه‌رانی ئاینه‌کان نه‌یان ویستبێ له ده‌قه‌کانی ئاینه‌که‌یان ده‌رچن و چه‌قبه‌ستوو و ده‌مارگیریش بووبن ، وه‌لێ له هه‌مبه‌ر داهێنان و هێزی زانست و به‌رخۆدانی بیرمه‌نداندا خۆیان رانه‌گرتووه و ناچاربوون تیۆلۆجیای ئاینه‌که‌یان له‌گه‌ڵ هزر و بیرکردنه‌وه و داهێنانی مرۆی سه‌رده‌می خۆیاندا بگونجێنن . ئه‌م خۆگونجاندنه له‌ناو ئاینی مه‌سیحدا له‌پێش ئاینه‌کانی دیکه‌دا ده‌ستی پێ‌کرد ، ” لێره‌دا مه‌به‌ستم سێ ئاینه ئاسمانیه که‌یه ”. چونکه زۆر ئاین هه‌ن وه‌ک ئه‌و سێ ئاینه هزر و داهێنان و کردار و ئاکاری مرۆڤیان سنووردار نه‌کردووه و هه‌موو ژیانی مرۆڤیان به چاره‌نووسه‌وه نه‌به‌ستۆته‌وه . هۆکاری خۆگونجاندنی مهسیحاێتیش له‌پێش ئاینه‌کانی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێنێسانس و شۆڕشی پیشه‌سازی که له ئه‌وروپای ناوجه‌رگه‌ی مه‌سیحاێتیدا سه‌ریان هه‌ڵدا .
به‌دواداچوون و خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌م له‌سه‌ر زه‌رده‌شتاێتی ، گهیاندوومیه ئه‌و بڕوایه‌ی که زه‌رده‌شت ، زۆر پێش کاتی خۆی هاتۆته دنیاوه ، به‌واتایه‌کی دیکه، ئه‌و ده‌بوو سه‌رده‌مێکی دره‌نگتر بهاتایه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری وه‌های داوه زۆرینه‌یه‌ک له مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ، یان لێی حاڵی نابن یان پێیان هه‌رس ناکرێ .
ئاینه‌کان به گشتی پاکژی خود و خۆراکیشیان به هه‌ند وه‌رگرتووه ، وه‌لێ هیچ ئاینێک جگه له زه‌رده‌شتاێتی ئاماژه‌ی بۆ پێوه‌ندی ژیانی مرۆڤ و پیسکردنی ژینگه نه‌کردووه .
زه‌رده‌شت فه‌رمووێتی ؛ مرۆڤ ده‌توانێ هه‌تا هه‌تایه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه بژێ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی خۆی پیسی نه‌کات . وه‌ک ئاگادارین ئه‌وڕۆ پیسکردنی ژینگه یه‌کێکه له خه‌مه گه‌وره‌کانی مرۆڤ . جا که‌سێک پێش زێده له سێ هه‌زار ساڵان بیری له‌وه کردبێته‌وه و ئێستاش که زۆرینه‌ی خه‌ڵک نه شتێکی وه‌های بههزردا دێ ونه لێی حاڵی ده‌بێ ، ئایا ئه‌و که‌سه زۆر پێش سه‌رده‌می خۆی نه‌که‌وتۆته‌وه ؟
له هه‌رسێک ئاینه ئاسمانییه‌کاندا ” جووله‌کایێتی و مه‌سیحایێتی و ئیسلام ” نه‌ریتی پاکژی جه‌سته و خۆراکی په‌سه‌ند و ناپه‌سه‌ند هه‌یه ، هه‌روه‌ها جووله‌کاێتی و ئیسلام یاسایان بۆ تاوان و سزاش هه‌یه .
پاک راگرتنی جه‌سته و خۆراکی پاک ، کارێکی ژیرانه‌یه و ته‌مه‌نی مرۆ درێژ ده‌کا و له زۆر جۆری ئێشوئازار ده‌یپارێزێ ، وه‌لێ په‌سه‌ندکردن و ناپه‌سه‌ندکردنی هێندێک خۆراک ، بۆ نموونه یاساخکردنی خواردنی” گۆشتی به‌راز ” له‌لایه‌ن جووله‌که و ئیسلامه‌وه، هیچ بنه‌مایه‌کی لۆجیکانه و زانستانه له‌خۆ ناگرێ . به هه‌مان شێوه له زهردهشتاێتیشدا یاسا هه‌ن لۆجیک له‌خۆ ناگرن .
له بواری کرداری شیاو و نه‌شیاودا وێکچوون له ناو ئاینه‌کاندا هه‌یه وه‌ک ره‌تکردنه‌وه‌ی کوشتن و دزی و درۆزنی و …. هتد . زه‌رده‌شتاێتی وه‌ک ئاینێکی جیاواز یاسای جیاوازیشی هه‌یه ، هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ناتوانین به‌دوورودرێژی هه‌موو یاساکان به‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه بۆیه هه‌ر به کورته‌باسێک که‌مێک رۆشنایی ده‌خه‌ینه سه‌ر .
کوشتنی هێندێک گیانله‌به‌ر که به زه‌ره‌رمه‌ند دانراون وه‌ک مار و مێروو و گیالهبهری خشۆک که له گاتاکاندا به ” خرافسترا khrafstra ” ناونراون و دواتر ئه‌م ناوه گۆڕاوه بۆ چه‌ند شێوه‌یه‌کی جیاواز ، له زهردهشتاێتییدا کارێکی پیرۆزه . یه‌کێک له کاری مۆگه زه‌رده‌شتیه‌کان به پێی ڤێندیداد ، کوشتنی خرافسته بووه ” خرافسترهگان khrafstragan ” و له په‌هله‌ویدا گۆڕاوه بۆ ” مارگهن margan” 1 که زیاتر کوشتنی مار ده‌گه‌یه‌نێ .
له به‌ر ئه‌وه‌ی له ئامۆژگارییه‌کانی زه‌رده‌شتدا شتێکی راسته‌وخۆ ده‌رباره‌ی یاسا ده‌ست ناکه‌وێ ، هێندێک لێکۆڵه‌ری زه‌رده‌شتاێتی له‌و بڕوایه‌دان، زه‌رده‌شت ، له‌و باره‌یه‌وه ، هیچ یاسایه‌کی دانه‌ڕشتووه . ره‌نگه وههاشبێت ! وه‌لێ مه‌رج نییه په‌یامبه‌رێک یان فیلۆسۆفێک ، راسته‌وخۆ ده‌رباره‌ی هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وت و ئاکاره‌کانی مرۆڤ بدوێ . فیلۆسۆفیا‌ی مه‌زدایه‌سنی روون و ئاشکرایه . فیلۆسۆفیا‌ی ململانێی دژ و پێکه‌وه ناگونجاوهکانه ، رووناکی دژی تاریکی ، چاکه دژی خراپه ، ره‌وایی دژی ناڕه‌وایی و راستگۆیی دژی درۆ . زه‌رده‌شتاێتی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و دوو پایه دووهلیزمیه زانستییه راگرتووه ، هه‌ر به‌و پێیه‌ش پاکژی دژی کرمۆڵیه و شایست دژی ناشایسته ، ره‌وایی دژی ناڕهوییه . جا ئه‌گه‌ر زه‌رده‌شت له‌ژیانیدا یاسایهکییشی دانه‌ڕشتبێ ئه‌وا فیلۆسۆفیاکهی رێگه‌یه‌کی فراوانی کردۆته‌وه بۆ داڕشتنی یاسایه‌ک كه کۆمه‌ڵگه پێڕه‌وی بکات . ( ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یه‌وێ زانیاری که‌له‌پوورمان بشێوێنێ و ده‌ڵێ ، ده‌بێ ئاژه‌ڵ و رۆژ به چاوێکی سووک سه‌یر بکرێن و ده‌یه‌وێ مه‌زدا ناسێک بکاته درۆزن و کێڵگه‌کان بکاته چۆڵه‌وانی . ئه‌و که‌سه چه‌کی به‌رامبه‌ر راستگۆیان هه‌ڵگرتووه .) یاسنهی 32.10 . ئه‌م یاسنهیه زۆرمان پێ ده‌ڵێ و به ره‌چاوکردنی ده‌توانرێ زۆر یاسا بۆ مامه‌ڵه‌ی ئاژه‌ڵ و هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌کدی و به‌کارهێنانی زه‌وی و رێزگرتن له سروشتی لێ وه‌رگیرێت .
جگه له‌وه‌ش وه‌ک خزمه‌تی ئه‌هورا مه‌زدا و شه‌ش” ئه‌مشه سپه‌ند ” ئه‌مێشا سپێنتاکان ، زه‌رده‌شت پاک راگرتنی حه‌وت ئافڕێندراوهکان ( مرۆڤ ، ئاژه‌ڵ ، رووه‌ک ، ئاگر ، ئاو ، خاک و ڤایو/ هه‌وا ) ی به پێویستیی سه‌ر شانی مرۆڤ داناوه بۆ گه‌یشتن به ” فڕاشۆ – کێرێتی” به‌واتای دنیایه‌کی پاک و بێ گه‌نده‌ڵی و کرمێیی . زه‌رده‌شت فه‌رمووێتی ؛ له سه‌ره‌تاوه ، حه‌وت ئافڕێندراوهکه بێ گه‌رد بوون ، وه‌لێ ئه‌و هه‌موو پۆخڵه‌واته - له پیسی و نه‌خۆشی و ژه‌نگ و کاڵبوونه‌وه و کهڕولێدان و گه‌نده‌ڵییه ، ئه‌نجامی کاری ئهنگڕه مه‌ینو و داروده‌سته‌که‌یه‌تی . که‌واته هه‌ر هه‌وڵدانێک بۆ بنبهستکرنیان به‌رگری و به‌شدارییه له مانه‌وه‌ی درووستکراوه بێ گه‌رده‌کان .
ئه‌م بڕوایه خاڵێکی به‌هێزی زهردهشتاێتییه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵگه له ژیانی رۆژانه‌دا له دژهبهراێتی خراپه‌کاری گه‌ردوونه‌وه ده‌ئاڵێنێ .
به‌رامبه‌ر کوشتنی خرافسته که پیرۆزیی وه‌رگرتووه کوشتنی هێندێک ئاژه‌ڵی خێربه‌خش که له لایه‌ن سپێنتاکانهوه هێنراونه بوون ئه‌گه‌ر به رێکه‌وتیش بووبێت کارێکی ناڕه‌وایه و ئه‌وه‌ی له ده‌ستی رووده‌دا ده‌بێ قه‌ره‌بووی خراپه‌کارییه‌که‌ی به کوشتنی خرافستهیهکی زۆر بکاته‌وه . 2
گومان له‌وه‌دا نییه له سه‌رده‌می ساسانهکاندا و له کۆکردنه‌وه و نووسینه‌وه‌ی ئاوێستادا ، مۆگه‌کان زۆر له بۆچوونی سه‌رده‌می هیندۆ- ئێرانییه‌کانیان، تێکه‌ڵی بیریارییهکهی زه‌ردشت کردۆته‌وه ، وه‌لێ گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وڕۆ له سه‌ته‌ی بیست و یه‌کدا که مرۆڤ وه‌ک سه‌رتۆپی حه‌وت درووستکراوهکهی مه‌زدا ، خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و به‌ڵگه و مۆتیڤه ، هێندێک له سه‌ره‌تاترین فه‌رمانه‌کانی زه‌رده‌شت – پاراستنی ژینگه و راگرتنی پیتی خاک بۆ گه‌شه‌کردنی رووه‌ک و خۆش گوزه‌رانی ئاژه‌ڵ، کراوه‌ته کارێکی مرۆڤاێتی .
به‌پێی نه‌ریتی زه‌رده‌شتاێتی ؛ خۆراک ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی زۆر پاک ئاماده بکرێت و زووش بخورێت پێش ئه‌وه‌ی پیس ببێت. له‌م ئاینه‌دا بایه‌خێکی زۆر به پاک راگرتنی ئاگر و ئاو و زه‌وی دراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له حه‌وت درووستکراوهکهی مهزدان . زۆر که‌س هه‌تا ئێستاش ، به‌تایبه‌تی له وڵاته دواکه‌وتووه‌کاندا ، بۆ خۆشوشتن و شوشتنی که‌لوپه‌لیش ، بێ په‌روا ئاوه‌کان پیس ده‌که‌ن ؛ وه‌لێ لهزهردهشتاێتیدا ئاو ده‌بێ به پاکی رابگیرێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیرۆزه و له دروستکراوی ههوروهتاته . له‌به‌ر ئه‌وه هیچ شتێکی پیس نابێ راسته‌وخۆ بخریته نێو ئاوه‌وه . ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێک پێویستی به شوشتن هه‌بێت ، ده‌بێ ئاوی بۆ هه‌ڵێنجرێ و تێکه‌ڵی سه‌رچاوه‌که نه‌کرێته‌وه .
به هه‌مان شێوه‌ش ئاگر پیرۆزه و سووتاندنی زبڵوزاڵ یان خۆشکردنی ئاگر پێی کارێکه زه‌رده‌شتیان بیری لێ ناکه‌نه‌وه. خۆراکی ئاگر پوشوپه‌ڵاش و داری وشک و پاکه ، له‌کاتی ئاماده‌کردنی خۆراکیشدا مرۆ ده‌بێ به ئاگابێ و مه‌نجه‌ڵه‌که هێنده پڕ نه‌کات له‌کاتی کولاندا هه‌ڵچێ و ئاگر پیس بکات.
ژێرخاککردنی زبڵوزاڵ و ئێسکوپرووسکی وشککراوه به تیشکی خۆر کارێکی شایسته و به بڕوای زه‌رده‌شتیان زه‌مین پیس ناکات. له کۆندا ، باقیمهندی ئه‌و شتانه‌ی به پیسیان زانییوه، له کڵاوڕۆژنه‌یه‌که‌وه فڕێدراونه‌ته ناو ژورێکی داخراو که پێیان گوتووه ” لارد” و کاتێک زۆر بووه ترشه‌ڵۆک” ئه‌سید” یان به‌سه‌ردا رشتووه . 3 ( ئێستا زۆر وڵاتی پێشکه‌وتوو ” کوورە” ی مۆدێرن” ئینسینیۆڕێتهر incinerator” به‌کار دێنن بۆ له‌ناوبردنی زبڵ ……. نووسه‌ر.)
هه‌ر به‌پێی نه‌ریتی ئاینه‌که نینۆکی قرەت و و پرچ و تووکی تاشراو ، ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی ژێرخاک بخرێن. ره‌نگه زۆرمان دیبێتمان چۆن داپیرانمان پرچیان له کونه دیواری ده‌ره‌وه‌ی خانوودا شاردبێته‌وه. ئه‌م نه‌ریتی ئاماده‌کردنی خۆراک و شوشتنی که‌لوپه‌ل و شاردنه‌وه‌ی نینۆک و پرچه، ئامۆژگاری راسته‌وخۆی زه‌رده‌شت نین، به‌ڵکو نهریتێکن له” ڤێندیداد / وێدوداد ” ه‌وه وه‌رگیراون. وێدوداد ؛ کۆی ئه‌و یاسایە که شاگرده‌کانی زه‌رده‌شت بۆ زهردهشتیانیان داڕشتووه پێڕه‌وی بکه‌ن و هه‌موو بواره‌کانی ژیانی داپۆشیوه ، له پاک و پیس و شکاندنی به‌ڵێن و په‌یمان و یاسای کشتوکاڵ و به‌خێوکردن و په‌ره‌پێدانی ئاژه‌ڵ و پێوه‌ندیی ژن و مێرده‌وه هه‌تا تاوان و سزا له‌خۆ ده‌گرێ و بۆ هه‌ر تاوانێک سزاشیان داناوه .
ڤیدیڤداد Videvdad
وشه‌ی ڤیدیڤداد/ وێدوداد : له ره‌چه‌ڵه‌که ره‌سه‌نه‌که‌ی” ڤی- دایڤۆ- داتهم vi-daevo- datem” وه‌رگیراوه 4 و دواتر گۆڕان به‌سه‌ر ناوه‌که‌دا هاتووه و بووه به ” ڤێندیداد و وێدوداد ” و واتای یاسای دژه به‌دکاری ده‌گه‌ینێ و به‌شێکه له‌و ئاوێستایه‌ی ئه‌وڕۆ له‌به‌رده‌ست دایه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئامۆژگارییه‌کانی وێدوداد له هێندێک بواردا جیاواز و پێچه‌وانه‌ی گاتاکانیشه ، وه‌لێ پارسه زه‌رده‌شتییه‌کانی هه‌ڵاتوو و نیشته‌جێی ناوچه‌ی کوجاراتی هیندستان ، دوای گاتاکان ، وێدوداد ، به پیرۆزترین نووسراوی ئاینی زه‌رده‌شت ده‌زانن و زۆر به باشی پاراستوویانه . لێکۆڵه‌رانی ئاینه‌که، ویدوداد ، به نووسراوی سه‌رده‌می دووهه‌می ئاینه‌که ده‌زانن که له کۆتایی سه‌رده‌می میده‌کان و سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی هاخامهنشیانهوه ده‌ست پی ده‌کا. به‌واتای 600 ساڵان پێش سه‌رده‌می ئێستا/ نوێ – Current Era . هه‌رچه‌نده وێدوداد له داڕشتنی خودی زه‌رده‌شت نییه ، وه‌لێ ئامۆژگارییه‌کانی زه‌رده‌شت جه‌خت له‌سه‌ر بوونی ئارداری / دادپه‌روه‌ری له هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤدا ده‌که‌ن و دژی هه‌موو چیزهکانی گه‌نده‌ڵین بۆ گه‌یشتن به دنیایه‌کی ئاسووده و ئارام – فڕاشۆ کێرێتی . ئه‌م فیلۆسۆفیایه یه‌کێکه له خاڵه به‌هێزه‌کانی زه‌رده‌شتاێتی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵگه رۆژانه له به‌ربه‌ره‌کانێیه‌کی دژی سته‌م و به‌دکاری و گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌گلێنێ .
وه‌ک ئاگادارین ئاینه‌کان به گشتی دوای کۆچی داهێنه‌رانیان گۆڕانکارییان به هه‌ردوو لایه‌نی چاک و خراپ دا، به‌سه‌ردا هاتووه . زهردهستاێتیش له‌و گۆڕانکارییه به‌ده‌ر نییه .
وێدوداد له‌زاری زه‌رده‌شته‌وه و له‌شێوه‌ی پرسیار و وه‌ڵامدا له‌گه‌ڵ ئه‌هورا مه‌زدادا هه‌ڵبه‌ستراوه . جگه له‌وه‌ی وێدوداد له‌سه‌ره‌تادا ؛ به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌فسانه‌یی باسی له‌دایکبوونی زرهردهشت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پلانه‌کانی ئه‌هریمه‌ن ده‌کات . وێدوداد زۆر به‌درێژی و بێ پێچ و په‌نا بۆ زۆر ئاکار ” فرهگهرد” ێکی داڕشتووه و چاره‌سه‌ر و سزای داناوه . فرهگهرد بۆ پاک و پیسی ، فرهگهرد بۆ مامه‌ڵه‌ی سه‌گ ، فرهگهرد بۆ تاوان و سزا، فرهگهرد ده‌رباره‌ی ئافرتان و فرهگهرد بۆ ناشتنی مردوو و ….. هتد . به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وه‌ک له ڤێندیداد دا ده‌رده‌که‌وێ ، یاسایەلی مه‌زدایه‌سنی یاسایهلێکی ئهنثرۆپۆسێنتریکه – anthropocentric، به‌واتای ئه‌وه‌ی دنیا له گۆشه نیگای مرۆڤه‌وه ده‌بینێت و له ژێر رۆشنایی فیلۆسۆفیا‌ی ئاینهکهشدا ، رووه‌ک و ئاژه‌ڵ و مرۆڤ ، پێگه‌یشتنی ته‌واوی ، له بالقبوونێکی ته‌ندرووست دایه ، بوونه‌وه‌ره ناکامڵه‌کان گه‌وره‌ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌و شێوازه‌ی ئه‌هوورا مه‌زدا یه‌که‌م توخمیانی هێناوه‌ته بوون ، پێش ئه‌وه‌ی له‌دایکبوون و مردن زانرابێت . له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بڕینه‌وه‌ی نه‌مام و کوشتنه‌وه‌ی به‌رخ و گوێره‌که تاوانه . نه‌مام و ئاژه‌ڵی ساوا ده‌بێ یاریده بدرێن پێبگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ژیاندا بکه‌ن . دیاره باش و خراپی ئاژه‌ڵ و رووه‌ک به ته‌واوی له‌سه‌ر سوود و زیانیان بۆ مرۆڤ و ئه‌وه‌ی مرۆڤ ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ردابێت پۆلێن کراوه. ئه‌وه‌ی ناشرین و قێزه‌وه‌ن و بۆگه‌ن و دڕه له به‌ره‌ی ئه‌هریمه‌ن دانراوه ، درووستکراوه‌کانی ئه‌هریمه‌نیش هه‌موو پیسن و کوشتنیان کارێکی باشه ، هیچ تاوانێک له‌وه‌دا نییه ئه‌و بوونه‌وه‌رانه بکوژی که ئه‌وه‌ی مردنی درووستکردووه، هێناونی .
به بڕوای من ؛ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی نه‌گونجاو و ناته‌با و زێده‌تر له هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی وێدوداد ، دژی بیریارییهکهی زه‌رده‌شتن ، کێشه‌ی داخمه و جه‌ختکردنه له‌سه‌ر ژێرخاک نه‌کردنی مردوو و دووهه‌میش دووره‌په‌رێزخستنی ئافره‌ته له‌کاتی خوێنی مانگانه و ” زان ” دا . زه‌رده‌شت مرۆڤی به سه‌رتۆپی حه‌وت ئافڕێندراوهکهی مه‌زدا داناوه ، مرۆڤ له ئاگر و ئاو و خاک پیرۆزتره ، ئیدی بۆ ده‌بێ ژێرخاککردنی جه‌سته‌که‌ی یان سوتاندنی، خاک و ئاگر پیس بکات و دژی یاسای ئاینه‌که بێت؟ هیچ ده‌قێکی ئاوێستایی کۆنیش به‌ده‌سته‌وه نییه ده‌رباره‌ی یاسای ئاینه‌که بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت پێڕه‌وه راستییه‌که‌ی ئاینه‌که چۆن بووه و چی بۆ زیادکراوه ، ئه‌وه‌ی هه‌یه ڤێندیداده که به زۆری یاسای پیس و پاکه‌یه .
هێندێک له شاره‌زایانی ئاینه‌که له‌و بڕوایه‌دان که قورسیی پێڕه‌وکردنی یاساکانی مه‌زدایه‌سنی یه‌کێکه له هۆکاری بڵانه‌بوونه‌وه‌ی ئاینه‌که له ده‌ره‌وه‌ی ئێران . پێڕه‌وکردنی یاساکان هێنده قورسن که‌سێک له منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵیان رانه‌هاتبێت زۆر دژواره بۆی پێڕه‌ویان بکات . به‌تایبه‌تیش رێوڕه‌سمی ناشتنی مردوو. به‌لای زه‌رده‌شتیه‌کانه‌وه ” وه‌ک له ڤێندیداد دا هاتووه ” مردوو پیسترین شته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و دێوانه‌ی ئه‌هریمه‌ن درووستی کردوون بۆ له‌ناوبردنی تێدا کۆده‌بنه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێ که‌سانی تایبه‌تی و کارامه له‌و بواره‌دا پێی هه‌ستن. یاساکه هێنده زێده‌ڕۆیی تێدا کراوه ئه‌و که‌سانه‌ی به‌و کاره هه‌ڵده‌ستن نابێ تێکه‌ڵی کۆمه‌ڵگه ببن . ئه‌مه له‌کاتێکدا له ئاینی ئیسلامدا شوشتن و به‌شداریکردن له ناشتنی مردوودا کارێکی جوانه و خێریشه .
بۆخوێنهرهوهیهکی ساده‌ی سه‌رده‌م ، زۆربه‌ی یاساکان وه‌ک شتێکی پڕوپووچ و بێ بایه‌خ دێنه به‌رچاو ، وه‌ک شاردنه‌وه‌ی پرچ و نینۆکی قرتاو له ژێر خاک‌دا ، که هه‌تا سه‌رده‌مانی داپیرانیشمان له ناو کورده‌واریدا باو بوو. هه‌روه‌ها بایه‌خدانێکی گه‌وره‌ی هاوتای مرۆڤ به سه‌گ و ره‌شه‌وڵاخ ” گا و مانگا .
به‌شێک له زه‌رده‌شتیانی ئه‌وڕۆ که له باکووری ئه‌مه‌ریکا ده‌ژین ، یاساکانی وێدوداد به شه‌رمه‌زاریی ده‌زانن و نکوولی له‌وه‌ده‌که‌ن به‌شێکی ئاوێستا بێت و ده‌ڵێن ئه‌مانه یاسای ئاینی زه‌رده‌شت نین و یاساگه‌لێکی گڕوپێکی ئێرانی پێش زه‌رده‌شتن . به ئاشکرا مۆگهکانی مید تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی که دوای ئه‌وه‌ی بوونه‌ته زه‌رده‌شتی ، شاره‌زایی خۆیان به‌کار هێناوه و بیروباوه‌ڕه کۆنه‌کانی هیندۆ – ئه‌ورووپاییه‌کانیان زیندوو کردۆته‌وه . ئه‌م بۆچوونه له‌ناو زۆر نووسه‌ر و رۆشنبیری زه‌رده‌شتیدا باوه ، وه‌لێ هه‌تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه به به‌ڵگه بیسه‌لمێنن . لێره‌دا ناچارم ئه‌وه بڵێم ؛ له‌کاتێکدا ئێمه‌ی کورد خۆمان به خاوه‌نی ئاینه‌که ده‌زانین ، له لای هێندێک زه‌رده‌شتیانه‌وه تاوانبارکراوین به تێکدانی ئاینه‌که . هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م سهرلێشێوانهش ئه‌وه‌یه که هه‌موو له‌و بڕوایه‌دان ئاینه‌که له سه‌ره‌تاوه له رۆژهه‌ڵاتی ئێران‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه و دواتر مۆگهکانی مید بوونه زه‌رده‌شتی و له سه‌رده‌می نووسینه‌وه‌ی ئاوێستادا ده‌ستی خۆیان وه‌شاندووه و بیروباوه‌ڕه کۆنه‌کانی خۆیان تێکه‌ڵ نووسراوه‌کانی ئاوێستا کردۆته‌وه. به بڕوای من ئه‌م کێشه‌یه یه‌کلایی ناکرێته‌وه هه‌تا کورد نه‌بێته خاوه‌نی قه‌واره‌ی خۆی و زانا و ئاركیۆلۆجیست و مێژووناس و زمان‌ناسی کورد به هاوکاریی هاوکاره بیانییه‌کانیان ، له کوردستانیشدا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر ئاینه‌که نه‌که‌ن .
ئه‌زیش له‌و بڕوایه‌دام زۆربه‌ی یاساکانی وێدوداد له‌گه‌ڵ بیریارییهکهی زه‌رده‌شت دا ناگونجێن . وه‌لێ به بڕوای من، یاساکانی زه‌رده‌شتاێتی له شێوه‌ی وێدودادیشدا ، مایه‌ی شه‌رمه‌زاری هه‌ڵگرانی ئاینه‌که نییه . ئێستا ئاگادارین له وڵاتانی رۆژئاوادا ، ئاژه‌ڵیش هێنده‌ی مرۆڤ بایه‌خی پێدراوه و جێگه‌ی خۆشیه‌تی . بایه‌خدان به ئاژه‌ڵ کارێکی نه‌گونجاو نییه، له‌گه‌ڵ فیلۆسۆفیا‌ی زهردهشتاێتیدا . زه‌رده‌شتاێتی خوازیاری نه‌شێواندنی ژینگه و پاک راگتنی خود و خۆپاراستنه له که‌ڕوو و کرمۆڵی .
کێشه‌ی وێدوداد ، له‌وه‌دا نییه که یاساگه‌لێکی پڕوپووچ و نه‌گونجاوه . کێشه‌که‌ی له‌وه‌دایه که له‌شێوه‌یه‌کی ئهفساناویدا داڕێژراوه .
راده‌ربڕین له‌سه‌ر وێدوداد
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که به شێوه‌یه‌کی گشتی یاسا داڕێژراوه‌کانی وێدوداد ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی زۆر دێر ، وه‌لێ هێندێکیان له باره‌ی پاکژییهوه بۆ سه‌رده‌می خۆی زۆر پێویست و کاراش بوون و به‌شێکیان ئه‌وڕۆش په‌سند ده‌کرێن . به‌ڵام له‌سه‌ر رۆشنایی بیریارییهکهی زه‌رده‌شت ” گاتاکان ” به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانرێت ئه‌و وێدودادهی ئه‌وڕۆ له‌به‌رده‌ستدایه به وێنه‌یه‌کی وێدودادی ره‌سه‌ن بناسرێت . هێندیک له‌و بڕوایه‌دان که ئه‌و وێدودادهی ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌ست دایه ، کۆکراوه‌یه‌کی تێکه‌ڵاوی وێدودادی کۆنتر و هێندێک بڕگه‌ی یاسنهکانن . هۆکاری ئه‌م تێکه‌ڵاوی و شێواندنه ده‌خه‌نه ملی مۆگهکانی مید ، که ویستوویانه جڵه‌وی ئاینه‌که بگرنه ده‌ست و زۆربه‌ی نه‌ریته کۆنه‌کانی خۆیان به‌سه‌ر ئاینه‌که‌دا بسه‌پێنن و نه‌یان هێشتووه زه‌رده‌شتیان مردووه‌کانیان بنێژن یان بیان سوتێنن .
وردبوونه‌وه‌یه‌ک له یه‌که‌م فرهگهرد ، به ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێ که هه‌ڵبه‌ستێکی پێش زه‌رده‌شته .
فرهگهردی سێهه‌م که داوای ئاگرێکی به‌رده‌وام ده‌کات ، ئه‌میش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش زه‌رده‌شت که خه‌ڵک نهیانزانییوه چۆن ئاگر بکه‌نه‌وه . دوای ئه‌وه‌ش هێنده گرنگیدان به سه‌گ ، ده‌ری ده‌خا هێشتا کۆمه‌ڵگه‌که کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی شوانکاره بوه ، وه‌لێ زه‌رده‌شت له‌سه‌رده‌مێکی تێکه‌ڵی شوانکاره و شارستێندا ژیاوه . له‌هه‌مان کاتێشدا یاساخکردنی ناشتن ، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خا که هه‌تا سه‌رده‌می نووسینی ویدوداد ، ئێرانییه‌کان هه‌رسێ جۆری ناشتن و سووتاندن و داخمهشیان بۆ به‌ڕێکردنی مرددووهکان به‌کار هێناوه .
فرهگهردی بیست و دووش ، دووهلیزمی زوورڤانیزمی پێوه‌دیاره که ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی زۆر زووی پێش زه‌رده‌شت .
ده‌رباره‌ی پیسی و پاکی : پیسی ، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌وه‌ی له درووستکراوی دێوه‌کان و ئه‌وه‌ی له‌ژێر دهسهڵاتیاندابێت ده‌گرێته‌وه ، هه‌موو ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی ئازارده‌ر و ناحه‌زی مرۆی ئێرانی بوون ، له دڕنده‌ی ده‌شت و دۆڵه‌کانه‌وه هه‌تا دووپشک و زه‌رده‌واڵه و بۆق ، ئه‌مانه هه‌موو به درووستکراوی ئهنگڕا مه‌ینیو ره‌چاو کراون دژی ئافڕاندن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پاک نین و به‌تێكڕایی ناونراون ” خرافسته ” و له‌ناوبردنیان کارێکی ره‌وایه و پاککرنه‌وه‌ی زه‌مینه له درووستکراوه‌کانی ئه‌نگره مه‌ینیو .
به‌پێی ویدوداد ، مردن له کرده‌ی دێوه‌کانه و سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره‌ی پیسییه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خرافستهیهکی مردوو زۆر پیستره له‌وه‌ی زیندوو . وه‌لێ به‌لای ئه‌و مۆگانهی وێدودادیان داڕشتووه ، گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی پیسوپۆخڵیی جه‌سته‌ی مردووی مرۆی ئاینداره ، به‌تایبه‌تیش مۆغ/ مۆگ ، ئه‌م بۆچوونه‌ش لۆجیکانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێکی پاک به بڕوای ئه‌وان هێزێکی زۆری دێوه‌کانی تێدا کۆبۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریدا زاڵ ببن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش دوای مردنی ” نهسا nasa ” به‌واتا پیسیه‌کی زۆر که له‌جه‌سته‌یدا کۆبۆته‌وه هورووژم بۆ ده‌وروبه‌ر ده‌با، ڤیندیداد ” 11.2”. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش لاشه‌ی مردوو ده‌بووایه له‌لایه‌ن که‌سانی شاره‌زاوه بگه‌یه‌نرێته داخمه .
له سه‌ره‌تاوه داخمه بریتی بووه له قه‌دپاڵێکی رووته‌نی چیای نزیک ئاوایی و شاره‌کان که مردوو به رووتی لێی دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ل و داڵ و دڕنده کێویه‌کان گۆشته‌که‌ی بخۆن . وه‌لێ وادیاره له سه‌رده‌مێکی تایبه‌تی ساسانهکاندا که شاری گه‌وره درووست بوون ، قوله و قه‌ڵای به‌رزیان له ناو شاره‌کاندا بۆ داخمه درووست کردبێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جه‌سته پیسه تێکه‌ڵی خاک و رووه‌ک و ئاو نه‌بێت . دوای ئه‌وه‌ی ئێسکه‌کان به تیشکی رۆژ و باوه وشک بوونه‌وه، ئه‌وجا نێژراون بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی رۆژی دادگای گشتی”حه‌شر” بکه‌ن .
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م جۆره مامه‌ڵه‌کردنه به‌جه‌سته‌ی مردوو ، رزگاربوون بووه له گۆشتی پیس و هه‌ڵکشانی ره‌وان به‌ره‌و ئاسمان و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ میتڕا له سه‌ر پردی چینفهد . گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌مه کۆنسێپتی / بۆچوونی هیندۆ – ئێرانییه‌کانی پێش زه‌رده‌شته .
سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره‌ی دیکه‌ی پیسی ، به‌ربوونی خوێنه ” له‌هه‌ر شێوه‌یه‌کدا ” له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی که خوێن به‌ربوون ئه‌نجامی که‌له‌به‌ر تێکه‌وتنی جه‌سته‌ی بێگه‌رده . یاسای پاکژی ده‌رباره‌ی خوێنبه‌ربوون ناڕه‌واییه‌کی گه‌وری به‌رامبه‌ر ئافره‌تان لێکه‌وتۆته‌وه . چونکه ئه‌وه‌ی گه‌یاندووه که ژنان له‌کاتی خوێنی مانگانه‌یاندا پاک نین و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌کاتی خوێنی مانگانه و دوای زان، دووره‌په‌رێز کراون و نه‌یانهێشتووه به‌شداری ژیانی رۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگه بکه‌ن . ئه‌م نه‌ریته به هێندێک جیاوازییه‌وه ، نه‌ریتێکی کۆن و به‌ربڵاوبووه له سه‌رانسه‌ری دنیادا . بۆ ئه‌وه‌ی له بابه‌ته‌که دوور نه‌که‌ومه‌وه ، ناکه‌ومه باسی ئه‌و نه‌ریته بڵاوه. ئه‌م یاسایه له‌گه‌ڵ فیلۆسۆفیا‌ی زه‌رده‌شتدا ناگونجێ . وه‌لێ واپێده‌چێ مۆگه‌کان ورده ورده کاریان له‌سه‌ر کردبێ هه‌تا سه‌پاندوویانه . هه‌رچه‌نده یاساکه زۆر گرانبووه له‌سه‌ر شانی ئافره‌تان ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاکژی به‌شێکی مۆڕاڵی زهردهشتاێتییه ، به گشتی و بێ په‌روا ژنان به‌پیریه‌وه چوون وه‌ک ئه‌رکێک دژی به‌دکاری .جگه له‌وه‌ی به‌پێی وێدوداد مرۆ به هۆکارگه‌لێکی پڕوپووچه‌وه جه‌سته‌ی پیس ده‌بێ ؛ به هه‌مان شێوه‌ش یاسایه‌کی پڕوپووچی ” سێ هه‌نگاو سێپاتی” بۆ خۆپاکردنه‌وه داڕشتووه . به‌پێی وێدوداد مرۆی له‌ش پیس ” مه‌به‌ست له پیس بوون نییه به‌هۆی جووتبوونه‌وه ” ده‌بێ سێ جاران میزی ئاژه‌ڵ به‌سه‌رخۆدا بکا و سێ جاران خۆی له‌خۆڵ وه‌ردا و سێ جارانیش ئاو به‌خۆیدا بکات ، ئه‌وجا نۆ شه‌و و رۆژ دووره په‌رێز بوه‌ستێ و خه‌ریکی ده‌سنوێژ و پاڕانه‌وه بێت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته و ره‌وان پاکژی تێ ببوورێته‌وه . ئه‌م خه‌ڵوه‌ته نۆ شهوهیهیان ناوناوه ” باراشنوومی نۆ شهبه ” وێدوداد – فرهگهردی 5
به هه‌مان شێوه و به گۆڕانکارییه‌وه یاسای سزاکانی سه‌رده‌می پێش زه‌رده‌شت بۆ شکاندنی به‌ڵێن و په‌یمانه‌کان حاڵی له حاڵی یاساکانی پاکژی باشتر نییه .
تێگه‌یشتنم له بیریارییه سه‌رکییه‌که‌ی زه‌رده‌شت ، ده‌مخاته ئه‌و ئاسته‌وه بپرسم ، ئه‌رێ- وێدوداد ده‌قێکی زهردهشتاێتییه و له‌گه‌ڵ بیریارییهکهی زه‌رده‌شت دا ده‌گونجێ ؟ بێ گومان به‌لای به‌نده‌وه ، وه‌ڵام نه‌خێره . وه‌لێ ئه‌وه ده‌قه و ده‌قێکی ئاینه‌که‌یه .
په‌راوێزه‌كان :
1 – مێری بۆیس ، مێژوویه‌کی زهردهشتایێتی ل298.
2 – هه‌مان سه‌رچاوه ل 300.
3 – هه‌مان سه‌رچاوه ل 297.
4 – نیگۆسیان ل 54.
سه‌رچاوه‌کانی ئەم زنجیرە نووسینە
سه‌رچاوه کوردییه‌کان
1 – پوخته‌یه‌ک له بیروباوه‌ڕی زه‌رده‌شتی ، نووسینی پڕۆفێسه‌ر ” ر. س زێهنهر ‘ وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه ، ئازاد حه‌مه شه‌ریف . چاپی یه‌که‌م ، ساڵی 2000.
2 – ئه‌وێستا، نامه‌ی مینه‌وی زه‌رده‌شت. مه‌تنی فارسی : جه‌لیل دۆستخواه . له ڕاپۆرتی ئێران شوناس: ئیبڕاهیم پورداود وه‌رگێڕی بۆ کوردی: عومه‌ر فاروقی. ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس – ژماره 142. هه‌ولێر.
3 – مێژووی کورد و کوردستان، مامۆستا مه‌ردۆخ 1958.
4 – ئا‌ڤێستا – لهمێژترین سروودی کوردی، به‌رگی یه‌که‌م: گاتا – کان کۆکردنه‌وه و وه‌رگێڕان و لێکۆڵینه‌وه: جه‌لیل عه‌باسی – ج. قه‌قنه‌س، بڵاوکراوه‌ی ئاراس- ژماره 188.
5 – زه‌رده‌شت هیوای رزگاری، دروێنهکهردن – بابان سه‌قزی.
6 – مێژووی ماد – میدیا. نووسینی ئیگۆڕ دیاکۆنۆڤ. وه‌رگێڕ له فارسییه‌وه: بڕهان قانیع.
7 – مێژووی ئاینی زه‌رده‌شت، نووسینی عه‌بدوڵڵا موبلیغی ئابادانی، وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه، وریا قانع. ده‌زگای چاپی سه‌رده‌م 2002
8 – زه‌رده‌شت و ئامۆژگارییه‌کانی. نووسینی هاشم ره‌زا، وه‌گێڕانی م. گۆمه‌یی، چاپی دووهه‌م، ساڵی 2000.
سه‌رچاوه ئنگلیزییه سه‌ره‌کییه‌کان
A History of Zoroastrianism, by Mary Boyce, professor of Iranian studies in the University of London V1, copyright 1975 by E. J. Brill, Netherlands
Zoroastrians, Their Religion Beliefs and practices, by Mary Boyce, 1979 published in USA and Canada by Rutledge & Keganpal
Zoroastrianism its Antiquity and constant vigor, by Mary Boyce, copyright 1992 by Persian Heritage Foundation
A Persian strong hold of Zoroastrianism, by Mary Boyce 1977
Zurvan, A Zoroastrian Dilemma, by R.C. Zaehner, University of Oxford 1955, Reprint Bilbo and Tannen 1971
The Zoroastrian fait, by S..A .Nigosian, McGill-Queen’s University Press 1993
Zoroaster, the Prophet of ancient Iran. Jackson, A.V .William. The Macmillan Company London 1899
Dhalla, M.N, Zoroastrian Theology, New York 1914
History of Zoroastrianism by, Dhalla, Copyright Oxford University pres 1938
How the great Religions began, by Joseph Gear 1956
Zoroastrianism and Judaism, by George William Carter, AMS press – New York 1970
The Illustrated History of the Jewish People, Edited by Nicholas de Lang, Harcour Brace & Company 1997
The Religion of Mankind, by, Hans Joachim Shoops, 1966
Tritton , A.S The Caliphs and their Non-Muslim Subject, London, reprinted 1970
AL-Tabari -The conquest of Iraq, south western Persia, and Egypt. Translated by, Gautier H .A. Juynboll .State University of New York press, Albany. 1989.
Kitab Futuh Al-Buldan, by Ahmad ibn Yahya Al-Baladhuri, copyright, the faculty of political science of Colombia University. New York 1916
Browne, E.G., A Literary History of Persia vol.III, Cambridge University press 1920
In Search of Endo-Europeans, Language, Archaeology, and Myth, by J. P. Mallory, Thames and Hudson Ltd, Reprint 1994
- Duchesne Guillemin. The Western Response to Zoroaster. Ratanbai Katrak Lectures. Published by Clarendon press Oxford 1958
The Bundahishn. Translated by, E. W. West .From sacred books of East V5, Oxford University press 1897
Greater Bundahishn, translated into English by B.T. Anklesaria, Zand-Akasih 1956
The Teaching of Zoroaster and the Philosophy of the Parsi Religion, by S.A. Kapadia 1913
The History, by, Herodotus, Translated by, George Rawlisinson
The Histories, by, Herodotus, Translated by Aubrey Selincort, Revised with introduction and Notes by, John Marincola 2003
Early Zoroastrianism, by, James Hope Moulton, Elibron Classical Series, Adamant Media Corporation 2004
The Zand- Avesta, by Charles F. Horne, Kessinger publishing, ISBN 1425328784
The Zend-Avesta, pert 1, Vendidad, 2nd Ed. IV, Oxford 1895, reprint 1965
In Search of Zarathustra, The first prophet and the ideas that changed the world, by Paul Kriwaczek, published by, Weidenfeld & Nicolson 2002
A Concise Introduction to World Religions ,Edited by Willard G. Oxtoby & Alan F.
Segal. Oxford University press Canada 2007
World Religions Today. John L Esposito, Todd Lewis, Darrel j. Fasching, Paul Bowlby. Canadian edition. Oxford University press 2009
Shahnameh, the Persian book of kings, a new translation by, Dick Davis with a forward by Azar Nafisi, Penguin books Ltd 2006
A history of Iran, Empire of the mind by, Michael Axworthy, published by Basic Books 2008
Forgotten Empire. The world of ancient Persia, edited by, John. E. Curtis and Nigel Tallis. University of California press Berkeley Los Angeles 2005
Denkard, edited by, Peshotun Dastoor Behramjee Sanjana 1876. Translation of volume 2- 4, by Rotunshah E. Kohiyar
St, Basil’s letters. Translated by, Jackson
Who’s who in the Bible, an illustrated biographical dictionary, Copyright, readers digest 1994
Spirits of the East. Hinduism, Buddhism. Jainism, Taoism. Confucianism, Shinto, Zen. By Michael Jordan, Carlton books Ltd 2003
Hinduism. The Rig-Veda edited by Jaroslav Pelican, copyright, Motilal Banarsidass publishers PVT. Ltd 1992
Buddhism. The Dhammapada, edited by Jaroslav Pelican, translated by John Ross Carter and Mahinda Palihawadana, Oxford University press 1987
The light of Asia by, Sir Edwin Arnold, edition 1998