سەرۆکی ئیستیخباراتی ئەمریکی : تورکیا کورد بە دوژمن و خەتەر دەزانێ نەک داعش .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ئامادەکردنی : دکتۆر کەمال میراودەلی .
دوێنی بیروڕای رۆژنامەی تایمزمان ڕاگەیاند ، کە تورکیا دۆست و پاڵپشتی هەرە گەورەی داعشەو کورد بە دوژمن دەزانێ نەک داعش . ئەمڕۆش ئەوە بیروڕای هەرە ئاستی بەرزو خەتەرناکی ئەمریکا ، سەرۆکی ئیستیخباراتی ئەمریکی جەیمس کلیپەر کە لێی دەپرسن ئایا تورکیا بەشدارییەکی چالاکانەتر دژی داعش دەکات . زۆر بە ئاسایی دەلێت :
بۆ تورکیا شەڕی داعش کاری لە پێشینە نییە ، ئەو زیاتر کورد بە خەتەر دەزانێ و خەمی ئابوورییەکەی خۆیەتی بۆیە کەژێكی لێبوردانەو رێگاپێدەرانەی بۆ داعش خولقاندووە سەدی ٦٠ ی ئەوانەی دەچنە پاڵ داعش لە ڕێگای تورکیاوە دەچن و تورکیا رێگە بەمە دەدات .
گەرچی پێویسیتمان بە بیرورای ئەمانە نییە و کارەساتەکانی کوردستان پڕ بە گەرووی جوگرافیاو مێژوو برینی گەلەکەمان هاواری خیانەتی ئەردۆگان و تورک دەکەن ؟
تاکەی گەوادەکانی ئەردۆگان سەری خیانەت لە چاڵەنەوتی خۆفرۆشتن دەرناهێنن و ، ئەم گەلە هەژارە تووشی کارەساتی گەورەترو گەورەتر دەکەن ؟
تاکەی پەرلەمان بۆ ئەم پرسە ترسناکە دانیشتنێک ناکاو ىریاڕێک لە سەر تورکیاو دۆست و پیاوەکانی لە کوردستان نادات ؟
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە