نزار قەببانی : باڵـنده کـۆچهرەکـانـم خـۆش ده‌وێ .
ئازاره‌کانی ره‌گه‌زی مێـیـنه له کۆمهڵـگـاکانی رۆژهه‌ڵاتدا
بالنده‌کانی (تشرین) واته پایز ، ئه‌وانه‌ن که به کۆمه‌ڵ ره‌وو ده‌که‌ن (( گه‌رمیان و کوێستان )) به دوای ژینگه‌یه‌کی گونجاوتردا بۆ ژیانیان .
وەرگـێران و دارشـتـنی شیعـر ” بەکـر حوسـەیـن .
ده‌مه‌وێ وه‌ک باڵنده کـۆچـهرهکـان
خـۆم وون که‌م ساته ناساتێ
تا سـتـهمکارانی ئه‌م خاکـه
دهسـتیـان نـهمگـاتێ .
**
ده‌مه‌وێ راکه‌م له خهلیفـهکـان و
ئهمیرهکـان و سـوڵتانهکـانی ئه‌م شـاره
ده‌مه‌وێ راکه‌م له رۆژهه‌ڵاتی
ئهفسـانهو پروپوچـگهری و بـێـچـاره .
**
ده‌مه‌وێ راکه‌م له ده‌نگم
له سـێـبه رم له زمانـم .
ده‌مه‌وێ په‌رش و بڵاو بـبـمـه‌وه
وه‌ک بـهرامهی باخــهکانـم
**
ده‌مه‌وێ له پـێسـتی خـۆم راکه‌م
پـێـناسـەو نیشـان جـێ بـێـڵـم
به دوای داد و مرۆڤ دۆستی
وه‌کو باڵنده‌یه‌ک وێـڵـم
**
دهگهرێـم بۆ سـه‌ر زهمینـێـکی نوێ
که دوژمن نه‌بـێـت بۆ ئـینـسان
به دوای خـودایـهکـد ا د هگەڕێـم
که میهره‌بان بـێـت بـۆ هـهموان
**
ده‌مه‌وێ سه‌ری خـۆم ههڵــگرم
ئه‌گه‌رچی ئاسـۆ نادیـاره
ده‌مه‌وێ به ئازادی بـژیـم
ئه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ژن کوژی و
سـهربڕین و سـێـداره .