شەماڵ غەریب : سەیرە ! بارزانى لە کێشەى کامپى دیموکرات دەکۆڵێتەوە .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
کێشەیەک لەنێوان ئاسایشء هەندێک تێکۆشەرى دیموکرات لە کامپى حیزبى دیموکرات ، بەرابەرایەتى مستەفاى هجرى ، مەخابن رویداوە . ئەگەر ئاسایشەکان هەڵەش نەبوبن ، هەر هەڵەنء دەشبآ سزا بدرێن . چونکە دیموکرات سەنگى خۆیان هەیەو رێزیشیان هەمیشە پێویستە پارێزراو بێت .
بەڵام دوو کاردانەوەى رووداوەکە ، مایەى گریانء پێکەنین بون :
1) ئەو هەڵمەتە راگەیاندنەیە کە دیموکرات لەسەر روداوەکە ، بەرپاى کردووە ، کە تەواوى روداوەکە تەنهاو تەنها گللەییەکى دۆستانە ، یان سکاڵایەکى یاسایى هەڵدەگرآ .. نەک هەڵمەتى راگەیاندن ، کە تەنها دوژمنان سودى لێوەردەگرن .. ئەمە جگەلەوەى درزێکى ئازاراویش دەخاتە نێوان یەکێتىء دیموکرات . ئەمە ئەو بەشەیە کە گریاناویە . بەشە پێکەنینەکەشى ئەمەیە :
2) مەسعود بارزانى ، لیژنەى تەحقیقى بۆ روداوەکە داناوە ، ئەمەیان زۆر مایەى پێکەنینە . چونکە ، سەرۆکى حیزبێک ، لەناوەڕاستى شەستەکانەوە ، باوکىء حیزبەکەى ، سەرکردە دیارەکانى رۆژهەڵاتء باکورى کوردستانى شەهیدکردبآ ( د. شوان ، مەلا ئاوارە ، سلێمانى موعینى ، خەلیل شەوباش .. تاد ).
مەسعود بارزانى .. بیرى دەچێتەوە کە سیناریۆى هەڵتەکاندنى گۆڕى بارزانییان رێکخست ، هەتا لەگەلڕ پاسداران بچنە سەر دیموکراتء کۆمەڵە ، سەرەنجام سەدان پێشمەرگەیان شەهیدو بریندار کرد . دەیان هەزار کەسیشیان ئاوارە.
ئاخر بارزانیەک ، لە شەهیدکردنى سەدان تێکۆشەرو ماڵوێرانى دەیان هەزار کەس بەرۆژى روناک سڵى نەکردبێتەوە ، ئێستا ئەم ویژدانەى لەکوآ هێنا بەرامبەر ئاساییش ، کە بڕیارى دادگاشیان جێبەجێکردووە ، لیژنەى لێکۆڵینەوە دائەنآ .
بارزانیەک سەدان هەزار یەزیدى ئەتک کران دادگاى سزادانى بۆ کەس دانەناو کەسى نەگەیاندبێتە سزاى ژنانء پیاوانى ئەنفالکراوى شەنگال ، ئێستا خێرە ئاوەها زوو دێتەدەست لەسەر کوردێکى رۆژهەڵات ؟!
خۆ جارآ .. خەڵک ناپاکی 31/ى ئابى بیرنەچۆتەوە ..
سەدجار بەداخەوە ، سیاسەتء کوردایەتى وایلێهاتووە ، بەرژەوەندى تەسکى حیزبایەتى لاى حیزبى دیموکراتء هەموو حیزبەکانى تر رابوردوو ، لەسەر رووداوێکى بچوک بیرئەبەنەوە ، پآ لەسەر روداوى بچوکیش دائەگرنء گەوەرى دەکەن . تەنها مەترسیم ئەوەیە بەشێکى ناو دیموکرات لەگەلڕ پاراستنى پارتى ژێراوژێر پەیوەندى قایمیان هەبآ ، بۆیە ئەم کێشانە وا گەورە ئەکرێن .
ئێمە نامانەوآ چاکەى یەکێتى بدەین بەروى هیچ لایەک ، چونکە یەکێتى ئەرکێتى خزمەتى بە بەشەکانى کوردستان کردبآ . تەنها ئەوەندە ئەڵێین : جێى داخە ، پەیوەندى یەکێتىء حیزبى دیموکرات لەسەر روداوێکى بچوک ، ئاوهاى بەسەربێنن . دڵنیام لەم بڕیارانەتان پاشگەزئەبنەوە .. ئەى بەرێزانى حیزبى دیموکرات .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە