سەرکەوتی جیهاز : لە ڕاپەڕیندا رزگارکردنی موسڵ به کاک مه‌سعود سپێردراو ، بەئیستاشەوە رزگار نەکرا .
بیرخستنەوەیەک لە یادی ڕاپەڕین دا .
+ پرۆسەی ئەنفالە بەدناوەکان ، ترۆپکی سیاسەتی فاشیانەی بەعسیەکان بو بەرامبەر گەلەکەمان ئەنجامیان دا.ئەمەش لە ستراتیژی بەعسیەکانا بو، کوردیان بە میوان لەسەر خاکی عەرەب پیناسە دەکرد ، بۆیە پییان وابو یان دەبیت کورد لەناو بۆتەی عەرەبدا بتویتەوە وببیتە عەرەب ، یان دەبیت تەفروتونا بکرین.! کورد ژیردەستەیی و توانەوەی قبوڵ نەکرد . ئەویش ئەنفال وکیمیابارانی کردین …
+ سیاسەتی فاشیانەی بەعس نەیتوانی کۆتایی بە شۆڕشی گەلی کوردستان بینێ. لەدوای ئەنفالەکان یەکیتی نیشتمانی کوردستان توانی سەرلەنوێ خۆی ریک بخاتەوە.جیگۆرکیی بە پایەکانی خەباتکرد. سەرلەنوێ هیزەکانی خۆی پۆلینکردو، خۆی بۆ ئەگەرەکان ئامادەکرد.
+ هەتا پیش ئەنفالەکان ، هیزەکوردستانیەکان نەیانتوانی بەرەیەکی یەکگرتوی نیشتمانی دروستبکەن ، گەر چی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە ساڵی 984 وە ، دەستپیشخەری و بانگەوازی بۆ دامەزراندنی بەرەی کوردستانی کرد ، بەداخەوە هیج کام لە هیزەکان بەدەم بانگەوازەکەیەوە نەهاتن …
+ دوای کارەساتی ئەنفال ، لەژێر گوشاری زەمانەدا ، لەئاوارەیی بەرەی کوردستانیان لە ئابی 988 دا دامەزراند.! راستە بەرەی کوردستانی درەنگ دامەزرا ، بەلام لەکاتی راپەرین دا ، توانی رۆڵی یەکڕیزیی هیزە شۆرشگیرەکان لە یەکخستنی ریزەکانی گەلدا ببینی…
+ کاتیک بەرەی کوردستانی دامەزرا ، بەپیی ریکەوتنیکی سیاسی ، هەڤاڵ مام جەلال بوو بە سەرۆکی بەرەی کوردستانی لەدەرەوەی ولات ، کاک مەسعود بارزانی یش بوو بەسەرۆکی بەرەی کوردستانی بۆ ناوەوەی ولات !
+ لەکاتی ریکخستنەوەی هیزەکانی پیشمەرگەو ، پۆلینکردن ، هەلوەشاندنەوەی مەلبەندەکان و ، تەشکیلاتی بەتالیۆنەکان ، مام جەلال لە هەندەران بوو ، کاک نەوشیروان مستەفا نەخشەوپلانی دانا‌و ، جێ بەجییکرد.
سەرەتا دوای ئەو هەڵە گەوەرەیەی سەدام و ڕژێمی عێراق کردی بۆ داگیرکردنی کوێت کە بە قازانج بۆ ئێمەی کورد گەڕایەوە ، روداوەکان دەست پێ ئەکات سەرکردایەتی و ( م . س) یەکێتی خۆیان بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادەکرد دەستکرا بە کۆکردنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەوە بانگکردنی کادیرە سەربازی و سیاسییەکان بۆ قاسمەڕەش وەپلانی خۆئامادکردن بۆ ڕاپەڕین ئێمەش وەک دەزگای بێ‌سیمی ( ی . ن . ک) ئاگادارکراینەوە کە چەند جیهازێکی زیادە وپێویستەکان ئامادەبکەین ئەرکەکانی خۆمان جێ بەجێ کرد هەفتەیەک پێش ڕاپەڕین جیهازێکمان تەسلیمی کاک عزیزبەگ کرد بۆ ڕانییە ، وەجیهازێکی تر بۆ ڕێکخستنی سلێمانی وە لەڕێی ره‌تڵی پارتیزانەکانی سورداشه‌وه ( شەهید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی ) جیهازیک ئامادەکرا بۆ ناو کەرکوک ، ئێمە پەیوەندییەکانمان زیادکرد .
بەکورتی ( ی . ن . ک) به‌رنامه‌ی ڕاپه‌رینی بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شاروشارۆجکه‌کانی کوردستاندا ئاماده‌کردبو .
هیزی پیشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکرادیه‌تی له‌گه‌ل فه‌رمانده مه‌یدانیه‌کانی هیزی پیشمه‌رگه‌دا دابه‌شی سه‌ر هه‌ر 10 میحوه‌ره‌که له خانه‌قین وه تا زاخۆ بو .
یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان لهریی وه‌فدیکی سه‌رکردایه‌تی یه‌وه ته‌واوی به‌رنامه‌که‌ی نارد بۆ کاک مه‌سعود بارزانی ، له هه‌فته‌کانی کۆتایی دا کاک نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خۆشی سه‌ردانی کاک مه‌سعودی کرد له راژان ، تا له نزیکه‌وه به‌رنامه‌و میکانیزمه‌کانی جێ به‌جیکردنی پلانی راپه‌رینی تێ بگه‌یه‌نێ و ، قه‌ناعه‌تی پێ بکات که زه‌مینه‌سازی ته‌واوکراوه بۆ سه‌رخستنی .
ئێمە وەک عەدەد جیهازەکان کەوتینە جووڵە بۆ شوێنە دیاریکراوەکان ، وەهێزەکانی یەکێتی بەرێ کەوتن بەرەو سنورەکانی خۆیان بۆ نمونە گەرمیان و سلێمانی کاک فەرەیدون و کاک ملازم عومەر سەرپەرشتیان ئەکرد کە هێزەکانیان لە پاوەو دزڵی کۆکرابونەوە بۆچونە خوارەوە پێویستە لێرەدا ئەوە بڵێم : کە جگە لەو هێزانە پێشتر مەفرەزەی بچوک بچوک بەڕێ کرابوون بۆلای پاڕتیزانەکان . بۆ نمونە لە دزڵی و پاوە بۆ گەرمیان ، لە بلەکێ وە بۆشارباژێر ، لە قاسمەرەش و زەڵێ بۆ ئاسۆس و پیرەمەگروون.
لە ١-٣ جیهازێکی ئیحتیاتی ڕاکاڵمان لە زەڵی ئامادەکرد هەروەها ڕادیۆیەکی سەفەری بۆ ئەم مەبەستە ئەمانە لەسەر بڕیاری کاک نەوشیروان بوو ، ئەو ماوەیە بروسکەی زۆر ئاڵ و گۆڕ ئەکرا لە نێوان کاک نەوشیروان و کاک مەسعودو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی ، هەروەها بەردەوامیش پەیوەندی هەبوو لە نێوان کاک نەوشیروان و مام جەلال ، کە ئەو لەدەرەوەی وڵات بو .
ئێمە لە چاوەڕوانی کاک مەسعود و برادەرانی پارتی بووین بۆ ئەوەی بێن بۆ قاسمەڕەش بەداخەوە ئەوان زۆر دواکەوتن ، کاک نەوشیروان و مام جەلال زۆر تەئکیدیان لەوە ئەکردەوە کە باشترە بەیەکگرتووی بچنە ناوجەماوەرەوە ، ئەوەبوو کاک مسعود و برادەرەرەکانی گەیشتنە لای کاک نەوشیروان لە قاسمەڕەش و ، لەویوە بەرەو رانیە بەریکەوتین.
سیستمی جیهازی یەکێتی پێشکەوتوو بوو بۆیە کاک مسعود لەڕێگەی ئێمەوە زیاتر هەواڵەکانی پێ دەگەیشت وەهەروەها ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان کاری گەری زۆری هەبوو دەقە بە دەقە هەواڵی خۆش و سەرکەوتنی گەلەکەمان وه‌رده‌گرت ، کاک مه‌سعود و کاک نه‌وشیروان پیکهوهبون و ، من عه‌ده‌دجیهازی کاک نه‌وشیروان بوم ، بۆیه هه‌واڵه گه‌رم و گوره‌کانم ئه‌دا به کاک مه‌سعودیش . رۆژیکیان پێی وتم سەرکەوت هیوادارم هەواڵی ڕزگارکردنی کەرکوکیش لە دەمی تۆوە ببیستم . له‌دوای رزگارکردنی هه‌ولیر ، کاک مه‌سعود و کاک نه‌وشیروان به‌پێێ به‌رنامه‌یه‌ک لیک جیا بونه‌وه ، ئه‌وه‌بو رزگارکردنی که‌رکوک به کاک نه‌وشیروان سپیردراو لەشەوی نەورۆزدا ئازاد کرا ، رزگارکردنی موسڵ یش به کاک مه‌سعود سپیردراو ، بەئیستەشەوە موسڵ رزگار نەکرا .