دکتۆر محه‌مه‌دئەمین گه‌ناویی : ئه‌مه قه‌یرانه یان هه‌ڕه‌شه ؟ .
وه‌ک ئاشکرایه هه‌میشه قه‌یرانه‌کان له‌ئه‌نجامی چالاکی و کار‌و به‌رنامه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن له‌قۆناغێک یان چه‌ند قۆناغێکی کار‌و چالاکیه‌کاندا.
ده‌شێت قه‌یران له‌سه‌ر ئاستی تاک ، خێزان ، دامه‌زراوه یان له‌سه‌ر ئاستی دهوڵهتو حوکمڕانی بێت که له‌ئه‌نجامی په‌ى پێنه‌بردن یان نه‌زانی ، یان نه‌بونی هۆشیاری و دڵسۆزی له‌قۆناغێک له‌قۆناغه‌کانی کار‌و چالاکی و به‌رنامه‌دا دروستببێت .
دروستبونی قه‌یران له‌هه‌ر ئاست‌و بوارێک‌دا په‌یوه‌ندی به‌سروشتی ژیان‌و جهدەلیهتی ماددی و گه‌شه‌ی ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کانه‌وه هه‌یه .
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م راستیه ، ده‌بێت قه‌یران پرۆسه‌یه‌کی سروشتی بێت ، چونکه له‌گه‌ڵ جه‌ده‌لیه‌تی ماددی و گه‌شه‌ی ناوه‌کی بابه‌ته‌کانو حه‌تمیه‌تی ته‌کنه‌لۆژی و ئابوری و گۆڕانی به‌رده‌وامدا ده‌شێت دروستبێت ، ئه‌وه‌ش له‌قۆناغێک یان چه‌ند قۆناغێکی کار، یان چالاکی جا هه‌ر چالاکیه‌ک بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌رهاتوو هه‌موو ئه‌و زانین‌و ئامراز‌و پێویستیانه له‌به‌رده‌ستدا نه‌بون یان کاتی گه‌ره‌ک نه‌بوو بۆ ئاماده‌کردنیان تا به‌کاربهێنرێن بۆ گونجاندنی کار‌و چالاکیه‌کان به‌گوێره‌ی پێویستیه حه‌تمیه‌کانی رۆژو سه‌رده‌م .
مه‌رج نیه هه‌موو قه‌یرانه‌کان له‌ئه‌نجامی چالاکیه‌کانی خۆته‌وه دروستببێت، به‌تایبه‌تی له‌دنیای مۆدێرنی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مڕۆدا ، به‌ڵکو به‌هۆی قه‌یرانه‌کانی ئه‌وانی تره‌وه ، جا که‌س بێت ، دامه‌زراوه ، یان وڵات‌و کیشوه‌ری تر بێت ، به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان تۆش توشی قه‌یران ده‌بیت ، لێره‌دا مه‌به‌ست له‌تۆ (وه‌ک تاک ، خێزان ، خێڵ ) ، یان ئه‌و دامه‌زراوه‌ی کاری تێدادهکهی ، دهوڵهتو حکومه‌ته .
ده‌شێت قه‌یرانه‌کان له‌هه‌ر شوێن‌و کاتێکدابن یه‌ک پێناسه‌و ناسنامه‌یان هه‌بێت بۆ نمونه قه‌یرانی ئابوری له‌هه‌ر شوێن‌و کاتێکدا به‌مانا ئاسان‌و ئاساییهکهى گیرکردنو سه‌خت بون ، یان بێده‌سه‌ڵات بونه له‌دابینکردنی بهرههمو دارایی پێویست بۆ به‌رده‌وامبونی له‌چالاکیه‌کانی ژیان‌و ئابوری‌دا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى جیاوازی ده‌کات له‌نێوان قه‌یرانه‌کاندا لهکاتو شوێنێکه‌وه بۆ کات‌و شوێنێکی تر بونی ئامرازی فکری، ماددی ، فه‌رهه‌نگی به‌هه‌موو رهههندهکانیهوهیه ، له‌وانه ( فه‌رهه‌نگی کار‌و کۆمه‌ڵایه‌تی ) .
بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یران ده‌بێت عه‌قڵیه‌ته‌که به‌کاربهێنرێت بۆ راستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی کههۆکاربون بۆ دروستبونی خودی قه‌یرانه‌که.
به‌رده‌وامبونی قه‌یرانه‌کان له‌سه‌ر ئاستی تاک، خێزان ، خێڵ ، دهوڵهتو حکومهتو قه‌یرانه جیهانیهکان ، ئامرازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ، ئه‌وه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنی هۆکاری مادی و مه‌عنه‌ویی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که‌ئه‌مه بابه‌تی ئێستامان نیه ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی بابه‌تی سه‌ره‌کی ئێستامانه به‌قه‌یران له‌سه‌ر ئاستی دهوڵهتو حکومه‌ته .
هه‌روه‌ک چۆن بۆ هه‌ر قه‌یرانێک له‌هه‌ر ئاستێک ، پێویستی بهئامرازی تایبه‌ت هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری، به‌هه‌مان جۆر له‌سه‌ر ئاستی حکومهتو ده‌وڵه‌تیشدا قه‌یران که‌ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی بهسیاسهتیی هه‌ڵه‌ی حکومهتو ده‌وڵه‌ته‌وه دروستده‌بێت، یان به‌هۆی قه‌یرانی وڵاتێکی تر یان کیشوه‌رێکی تره‌وه ، ئه‌وه‌ش جارێکی تر پێویستی به‌ئامرازو سیاسه‌تی تایبه‌ت هه‌یه . بۆ نمونه قه‌یرانی ئابوری جیهانی یان قه‌یرانی ئاسایش به‌هۆی تیرۆره‌وه زۆر وڵات‌و ده‌وڵه‌تی گرتۆته‌وه که له‌ئه‌نجامی هه‌ڵه له‌چالاکی سیاسی و ئابوری خۆیاندا دروستنه‌بوه. به‌ڵکو به‌هۆی په‌یوه‌ندیه جیهانیهکانو پهیوهندیهکانو گلۆبالیزمه‌وه توشبون .
له‌کاتی قه‌یرانه‌کان ئه‌وه‌ی ترسناک بێ خودی قه‌یرانه‌کان نین ، به‌ڵکو هه‌ژاری له‌ئامرازه‌کانی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانه ، چونکه وه‌ک له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مان به‌وه‌دا که‌قه‌یران قۆناغێکی سروشتی هه‌ر کار‌و چالاکیهکهو بۆ راستکردنهوهشی پێویستمان به‌پێداچونه‌وه‌و راستکردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌کانه له‌کارو چالاکیه‌کانه ئه‌وه‌ش به‌ئامرازه پێویستیه‌کانی کات‌و سه‌رده‌م .
نه‌بونی و هه‌ژاری له‌ئامرازه‌کانی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌ڵه به‌کارهێنانی ئامرازهکانو بێده‌سه‌ڵاتی و داماوی له‌هه‌ر چاره‌سه‌رێک بۆ راستکردنه‌وه‌ی ، له‌و هۆکارانه‌ن که بونه‌ته‌هۆی قه‌یران به‌هۆی هه‌ژاری له‌بواره‌کانی فکری و ماددی و مه‌عنه‌ویدا.
قه‌یران قۆناغی خۆی دهبڕێتو ده‌بێته هه‌ڕه‌شه . بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانیش به‌هه‌مان جۆری قه‌یرانه‌کان ئامراز‌و ئیداره‌ی تایبه‌تی خۆی پێویسته .
بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڕه‌شه‌کان ده‌بێت توانا فکری و ماددی و مه‌عنه‌ویه‌کان به‌کاربهێنرێت .
چاره‌سه‌ری هه‌ڕه‌شه که‌قۆناغی دوای قه‌یرانه، پێویستی به‌شیکاری ژیرانه‌و عه‌قڵانی زیاتره بۆ ئیداره‌و کۆنترۆڵکردنی ، چونکه هه‌ڕه‌شه‌کان هه‌م روبه‌ڕوی کاریگه‌ریان زیاتر ده‌بێت ، هه‌م ره‌هه‌ندی زیاتر له‌خۆده‌گرن .
له‌و کاتانه‌دا که‌قه‌یران ده‌بێته هه‌ڕه‌شه به‌ڵگه‌یه بۆئه‌وه‌ی کهکهسو گروپ‌و عهقڵو فکری ناشێ له‌شوێنی به‌رپرسیارێتیدا بون‌و نه‌یانتوانیوه ئاڕاسته‌ی قه‌یرانه‌کان راستبکه‌نه‌وه ، بۆیه له‌کاتی دروستبونی قه‌یرانه‌کان هه‌م ئامرازی دروست ئاماده‌بکرێت، له‌م ئامرازانه کهسهکانو گروپه‌کانیش ده‌گرێته‌وه‌و هه‌م دروست ئامرازه‌کان به‌کاربهێنرێت.
له‌هه‌ندێک حاڵ‌دا ده‌شێ به‌رله‌وه‌ی قه‌یران دروستبێت ، یان هه‌بێت ، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک یان چه‌ند هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک به‌شێوه‌ی چاوه‌ڕواننه‌کراو سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن بۆ نمونه بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تایه‌ک یان په‌لاماری کت‌وپڕ ، بۆ نمونه په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر کوردستان ، یان کاره‌ساتێکی سروشتی وه‌ک لافاو یان وشکایی چه‌ند ساڵێک له‌سه‌ریه‌ک ، به‌ڵام بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ش تا تاکو کۆمهڵو ده‌وڵه‌ته‌کان له‌قه‌یرانی کهمتردابن ئاسانتر ده‌توانن ئیداره‌ی هه‌ڕه‌شه‌کان بکهنو زوتر سه‌ربکه‌ون ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک یان حکومهتو ده‌وڵه‌ت بۆ خۆی له‌قه‌یرانی جۆراوجۆردا بێت ئیداره‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی جۆری هه‌ڕه‌شه‌کان چ ناوخۆیی بێت یان ده‌ره‌کی سه‌ختتر ده‌بێت . بۆ نمونه به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر قه‌یرانی ئیداری سیستمی سیاسی ، گه‌نده‌ڵی و ناسنامه‌ی نه‌بوایه کارهساتو ئه‌نفالی شه‌نگال به‌م جۆره روینه‌ده‌دا که له‌ناکاو داعش بوو به‌هه‌ڕه‌شه‌ی جدی له‌سه‌ر گه‌لی کوردستان.
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م شیکاری و رونکردنهوهیهى سه‌ره‌وه بۆ قهیرانو هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر گه‌لی کوردستان له‌باشور ده‌توانین ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه دیاری بکه‌ین :
1 – زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قهیرانو هه‌ڕه‌شه هه‌میشه چاوه‌ڕوانکراو بوه به‌له‌به‌رچاوگرتنی سستمی سیاسی و ئابوری و عه‌قڵیه‌تی خهڵکو دهسهڵاتدارانو نه‌بونی ئامانج‌و ستراتیجی دیاریکراو له‌سه‌ر بنه‌مای فکری و نیشتمانی و میللی ته‌نها شتێک ئه‌م قهیرانو هه‌ڕه‌شانه‌ی دواخستبوو عاملهکان بوو ، کاته‌که‌ش ئه‌و لایه‌نانه دیاری ده‌که‌ن کهدهرهکینو یاریکه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیانن‌و که‌ڵک له‌هه‌ژاری فکری سیاسی کورد ده‌بینن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ، هه‌روه‌ها کورد به‌کارده‌هێنن به‌جۆرێک دژی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوکه‌وت بکات .
2 – ههلومهرجو ئامرازه‌کانی چاره‌سه‌ری قهیرانو هه‌ڕه‌شه‌کان .
أ – ئه‌و ههلومهرجو ئامرازانه زۆربه‌یان له‌به‌رده‌ست کوردا نیه که‌ئه‌مه‌ش بۆ خۆی هه‌ڵه‌ی کورده که‌کلیلی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی خۆی هه‌موی یان زۆری به‌مه‌به‌ست بێ یان ناشێ‌و نه‌زانی داوهتهدهستی ئه‌وانی تر ، ئه‌مانیش به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئه‌م ئامراز‌و کلیلانه به‌کاردێنن . ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیان پێویست بکات به‌ئامرازو کلیلێ که‌کورد خۆی داویه‌ته ده‌ست ئه‌مان ده‌توانن هه‌موو یان زۆربه‌ی ده‌رگاکان له‌کورد دابخه‌ن تا ته‌سلیم ده‌بێت ، له‌مێژوی دورونزیکدا نمونه‌مان زۆره‌و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه که‌مێژوو لای کورد وانه‌و عبره‌ت نیه ، به‌ڵکو داستان‌و ئه‌فسانه‌یه .
3 – هه‌ژاری بێ ئیدراکی سیاسی و نه‌بونی ده‌زگای نیشتمانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگاو وڵات وایکردوه که‌نه‌توانین که‌ڵک له‌هه‌لومه‌رجه مێژوییه‌کان ببینرێت ، هه‌روه‌ها نه‌شتوانراوه بۆ خۆمان هه‌لومه‌رج خه‌لق بکهینو له‌هه‌مانکات ئه‌م ئامرازانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان بۆ چاره‌سه‌ری قهیرانو هه‌ڕه‌شه‌کان یان هه‌ڵه‌ن یان به‌هه‌ڵه به‌کاردێن له‌به‌ر ئه‌مه‌یه که‌ئێمه ناتوانین چاره‌سه‌ری قهیرانو ههڕەشهکان بکهینو بێدهسهڵاتو ده‌سته‌وه‌سان چاوه‌ڕێین که‌سانی تر به‌به‌زه‌یی خۆیان چارێکمان بۆ بدۆزنه‌وه ، له‌هه‌موش تراجیدی تر ئه‌مه‌یه له‌هه‌ندێک شوێن چاومان بڕیوه‌ته ناحه‌زه سوێندخۆره مێژوییه‌کانی خۆمان به‌ڵکو هیچ نه‌بێت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان گیانمان بپارێزن چش له‌به‌رژه‌وه‌ندیه میللی و مێژویی و ئابوریهکانمانو که‌سایه‌تی و قه‌واره‌مان .
تابهرژهوهندی که‌سی و خێزانی و حزبی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه بێت ، تاگیانی دهستکهوتچیهتی له‌سه‌ر حسابی گشتی زاڵ بێت به‌سه‌ر گیانی به‌خشنده‌یی بۆ خهڵکو وڵات ، ناتوانرێت سستمو ده‌زگای نیشتمانی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گهلو نیشتمان دروستبکرێت ، تائهمهش نه‌کرێت خاوه‌ن ئامرازه‌کانی چاره‌سه‌ری قهیرانو هه‌ڕه‌شه‌کان بکه‌ین بۆ کاتێکی دور . له‌به‌رئه‌مه که‌زه‌مینه‌ی قهیرانو هه‌ڕه‌شه‌کان خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان ئاماده‌کاری بۆ دهکهینو خۆشمان ئامرازی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانمان له‌ده‌ست خۆمان ده‌رهێناوه ئیتر پرسیاری بابه‌ت ئه‌مه‌یه چی بکه‌ین ؟ له‌کوێوه ده‌ستپێبکرێت بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی قهیرانو هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رمان نه‌هێڵین ، یان بۆ نزمترین ئاست که‌مبکه‌ینه‌وه‌و چۆن ئامرازه‌کانی چاره‌سه‌ر که تائێستا یان هه‌ڵه‌بون یان به‌هه‌ڵه به‌کارهاتون بگۆڕین‌و راست به‌کاریان بێنین .
به‌داخه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه هه‌موی ( نه ) یه به‌پێوه‌ری ئه‌مڕۆی حاڵی فکری و سیاسی و عه‌قڵیه‌تی تاکو کۆی کۆمه‌ڵگای کوردی ، بۆیه ئێمه له‌سه‌ر لێواری ههڕهشهکانین لهچهندهوه به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌نفالی یه‌زیدیه‌کانی لایه‌کی ئه‌م ههڕهشانهبوو ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخ‌و قه‌هره ئەوه‌یه که‌کورد به‌نه‌زانی خۆی یان مرته‌زه‌قه بونی خۆی ، بۆ خۆی به‌شداری کاریگه‌ره له‌دروستبونی هه‌ڕه‌شه‌کان .
هه‌ڵبه‌ته قۆناغی دوای هه‌ڕه‌شه‌کان کارهساتو تراجیدیایه ، ئه‌گه‌ر به‌ری هه‌ڕه‌شه‌کان به‌عه‌قڵ‌و فکری تازه‌و که‌سانی تازه‌و ئامرازی پێویسته‌وه نه‌گیرێت ، ئه‌وا دوباره‌بونه‌وه‌ی کاره‌ساته‌کانی ئاشبه‌تاڵ‌و هه‌کاری و هه‌ڵه‌بجه‌و ئهنفالو کۆڕه‌وو 31ی ئاب‌و شه‌نگال دورنیه .
بۆیه ئێستا پێویسته رێگه‌ی تازه ، عه‌قڵی تازه ، که‌سی تازه‌و دڵسۆز ، ئاماده‌و ده‌ستبه‌کاربێت تاگهلو وڵات لهقهیرانو هه‌ڕه‌شه‌و کاره‌سات بپارێزین .