کامەران وریا قانع : ئایا توند‌و تیژى كه‌لتوره ؟ .
بۆ دروست كردنى توند‌و تیژى پێویستمان به كه‌لتور نیه .
ئه‌مرۆ له ناو كۆمه‌ڵگاى كوردى به شێوه‌یه‌كى رقاوى باسى توند‌و تیژى ئه‌كرێت . یه‌كێك له هه‌ژارترین خوێنده‌وه بۆ ئه‌م هه‌موو كوشتن و برینه‌ى داعش ئه‌یكات ,گوایه ئه‌مه كه‌لتورى ئیسلامه و ئیسلام لێی به‌رپرسیاره . ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه به‌جۆرێك گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌ى ، كه تاكى عه‌ره‌ب به شێوه‌یه‌ك باس بكرێت كه تاكێكى خوێنمژ و دلره‌قن له هه‌موو كاته‌كانى مێژو و هه‌موو شوێنك له جیهان.
به‌ڵام من خۆم بروام به كه‌لتوركردنى توند تیژى نیه , توند و تیژى به‌رهه‌م ئه‌هێنرێت له ساتى مێژووى خۆیى ، نه‌ك له زه‌مه‌نێكى درێژه‌وه بۆمان بمنێته‌وه. مرۆڤ به گشتى حه‌زێكى بێپایانى هه‌یه بۆ ئاشتى و ئاوه‌دانى . مرۆڤ به ئاره‌زوویى توندى تیژى له دایك نابێت , به‌ڵام هه‌موو ناهه‌قى و غه‌در و په‌یوه‌ندییه ناوهاوسه‌نگه‌كانى كۆمه‌ڵگا توند‌و تیژى تیا ئه‌روێنێت و په‌ره‌ى پێئه‌دا.
ئه‌گه‌ر توند‌و تیژى داعش سه‌رچاوه‌كانى ده‌قه دینیه‌كان و لێكدانه‌وه‌كانى ئیبن تيمیيه بوو بن , ئه‌ى باشه توند‌و تویژى پارتى و یه‌کێتى كه له شه‌ره‌كانى ساڵى 1994 كار گه‌یشته دیل كوشتن ، ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ى هه‌ر لێكدانه‌وه‌كانى ئیبن تيمیيه ؟ ئه‌ى هه‌موو شه‌ره‌كانى براكوژى شۆرش له سه‌ره‌تاكانى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو ئه‌و ناوبنرێت چى ؟ ئایا شه‌ریى كۆمه‌ڵه و دیمو‌كراتى كوردستانى رۆژ‌هه‌لات له سه‌ره‌تاكانى هه‌شته‌كان كه‌لتور بوه ؟
ئه‌گه‌ر توندوتیژى كه‌لتور بێت ، خۆ ده‌بێت ئێستاش ئه‌وروپا به ده‌ست شه‌رى نێوان كاسۆلیك و پرۆتستانت بنالێنێ ؟ ئه‌ى ئه‌گه‌ر توند‌و تیژى كه‌لتور بێت ئه‌بێت ئێستا ئه‌لمانیيه‌كان توندترین نه‌ته‌وه بن , چونكه نه‌وه‌ى نازیزمن له‌مرۆدا ده‌بوایه كۆمه‌ڵگاى ئه‌لمانى تواناى ئه‌وه‌یان نه‌بێت ، كه له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌ته‌وه‌ى تر بژین ( به‌ڵام ئه‌ڵمانیا ئه‌مرۆ یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه زۆرترین په‌نابه‌ریى میله‌تانى هه‌مه جۆرى هه‌یه ) .
ئه‌م به كه‌لتوركردنى توندوتیژیه به‌راستى خۆ دزینه‌وه‌یه له بینیى ئه‌و هۆكارانه‌ى كه توند‌و تیژى دروست ئه‌كه‌ن , ده‌رهێنانى توند‌و تیژیه له سیاقه مێژوویه‌كه‌ى خۆیی و گه‌رانه‌وه‌ى بۆ مێژووى زۆر كۆن , راكردنێكى بێسووده له بینیى په‌یوه‌ندیه‌كانى هێز و ته‌ماح و دنیا بینى هێزه‌كان له‌و ساته‌دا.
ئه‌وه‌ى داعشى به هێز كرد و كردیه هێزێكى ترسناك نه ده‌قه‌كانى قورئان و نه فه‌رمودەى پێغه‌مبه‌ر و نه‌سونه‌تى موسڵمانه‌كانى پێشتر بوون , ره‌نگه له كارى بچوكدا ئه‌م هێزه سوود له‌و ده‌قانه وه‌رگرێت ( كه ده‌كرێت بۆ هه‌ر هێزێك توند تیژى په‌یره‌و بكات ، به‌هانه‌ى باوه‌رپێكراویى هه‌بێت بۆ ئه‌ندامه‌كانى ، كه مه‌رج نیه ئایینى بێت ) , به‌ڵام ئه‌وه‌ى داعشى به هێز كرد پێكدادانى ئه‌و كۆمه‌ڵه به‌رژه‌وه‌ندیه‌ى نێوان زلهێزه‌كانى توركیا و سعودیه و قه‌ته‌ر و ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى سوریا و ئێران و عێراق و روسیا . ئه‌وه‌ى روح ده‌كات به گیانى داعشدا ئایه‌ته‌كانى قورئان نین و ئیبن تمیه‌ش نیه , به‌ڵكو خه‌ونه‌كانى ئۆروگان و شاى سعودیه‌ن .
باش‌ترين نموونه ، كه توند‌و تیژى كه‌لتور نیه , ئه‌م كۆمه‌ڵگاى عێراقەیه هه‌ر له سه‌ره‌تایی دروست بونیه‌وه له 1920 تا كۆتایی هه‌فتاكان ( كه نزیكه‌ى په‌نجا ساڵ ئه‌كات ) به تایبه‌تر تا شۆرش ئێران , شتێك نه‌بوو له‌م كۆمه‌ڵگایه ئه‌و رقه‌ى دروست كردبێت ، كه ئه‌مرۆ له نێوان پێكهاتكانى ئه‌م كۆمه‌ڵگاكه هه‌یه . ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ئه‌وه‌نده كراوه بوه ، په‌رله‌مانى ئه‌وساى عێراق له‌شفرۆشتنى به یاسا كرد له ساڵى 1943 كه مافى به ئافره‌ت داوه له‌شى بفرۆشێت , ئه‌م یاسایه هیچ نیه جگه له ئاوێنه‌ى كۆمه‌ڵگایه‌كى كراوه به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌كان .