سەربەست عباس کوردى : هەڵەبجە وەک شار ، وەک سمبول ، وەک میژوو ، وەک سیاسەت .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
هەڵەبجە وەکو شار هەر لە سەرەتاى دروست بوونیەوە هەتاوەکو ئەمڕۆ پێگەى تایبەتى خۆى هەبوە ، لەسەر ئاستى ناوخۆ و حوکمەتى ئەو کاتەى عێراق و تەنانەت لە سەرئاستى دەرەوەیش ، ئەویش بەهۆى پێگەى جوگرافیا و شوێن و هەڵکەوتەى ناوچەکەوە بووە و کە بە دوورى ( 70 ) کم هاو سنورە لە گەڵ دەوڵەتى کۆمارى ئیسلامى ئێران .
لە کۆن داو لە سەردەمى حوکمڕانى دەوڵەتى عوسمانى یەکان دا بایەخێکى زۆریان بەم شارە داوە ، وە هەر بۆیە لەو دەم و ساتەداو لەسەر فەرمانى تورکەکان لە ساڵى( 1989) بڕیاریى بوون بەقەزاى بۆ دەردەچێت و گەورە دەکرێت..
جگە لەگەورەى ڕووکارە کۆمەڵایەتى و ئابورى ڕۆشنبیرى و فەرهەنکى ، پێکەوە ژیانى ئایدیانەکان جوانى و گەورەى زیاتریان بەم شارە بەخشیووە . هەمیشە پایەیەکى ئابوورى گرنگ بووە چ لەکۆن و چ لە ئیستادا.
لە ڕووى فەرهەنگ و ئەدەب ، ئەم شارە بە پیشەنگ و بناغە دانەرى ئەدەبى کوردى دادەنریت .
هەڵەبجە مەڵبەندێکى ڕۆشنبیریى گەورە بووە ، کە دەیان شاعیرو رووناک بیرو ، هونەرمەندو ڕوشنبیرى لە ئامیز گرتووە . وەک ( نالى ) کە بە دامەزرێنەرى قوتابخانەى شعرى کلاسیکى دادەنریت و مامۆستا ( گۆران ) یش کە بە دامەزرێنەرى شعرى نوێ دادەنرێت ، ( ئەحمەد موختار جاف ) یش کە یەکەم کەس بووە دواى جمیل سایب چیرۆکى کوردى نوسیوە ،، چەندین شاعیرى تریى وەک ( مەولە وى و تایە ر بەگى جاف و ناتیق و حیلمى و سالح هەژارو سالح شارەزوورى ) کەلە لانکەى کوردایەتى ئەم شارەدا ژیاون .
لە ڕووى سیاسیشەوە ئەم شارە توشى نەهامەتى و زوڵم و ستەمى گەورە بووە ” چ لەسەر دەستى ناوخۆ و چ لەسەر دەستى دەرەکى هەمیشە شوینى ململانى جەنگ بووە ” نمونەى ساڵانى شەستەکان کە خەڵکى ئە م ناوچەیە گەلێک دووچارى نەهامەتى و هێزى دڕندە بووە و بە سەدان و هەزار قوربانى و شەهیدیان داوە . کە دیار ترینیان رەش بگیریەکەى ساڵى (1974 ) و ساڵى (1987) بوو ، کە بەسەدان کەس زیندە بەچاڵکران و سەرو ماڵیان بە تاڵان برا. هەرە دیارترین هێرشی دڕندانەش بۆسەر ئەم شارە ، کیمیاباران کردنەکە بوو ، لە 16| 3 ساڵى 1988 بوو ، نزیکە بە 5000 هەزار ڕۆڵەى بێگوناح لە ژن و منداڵى شەهید بوون و بەدەیان هەزار هاوڵاتى تریش برینار بوون و دانیشتوانەکەشى ئاوارەى ئۆردوگانى کۆمارى ئیسلامى ئێران بوون .
شوین و جوگرافیاى هەڵەبجە بۆ ئەم کارەساتە هەڵبژێردرا بوو ” واتە لەلایەن زلهزەکانى ئەو کاتەى جیهان ، ئەو ووڵاتانەى کە دەستیان بوو لە دروستکردنى ئەم چەکەو ناردنیان بۆ ڕژیمى فاشیستى بەعس ، هەتا پێشبینى و وەرز و کەش و هەواى ئەو ڕۆژەش کارابوو بۆ کارەساتەکە ” چونکە ئەو ڕۆژە بۆ تاقیکردنەوەى چەکە کۆمەڵ کوژەکە ئەهمیەتێکى گرنگى هەبوو بۆ لە ناوبردن و کارگەرێتى ، هەر لە بوژانەوەو چرۆکى درەختەوە تا لە ناوبردنى مرۆڤ بە دڕندەترین شێوە .
بەڵام ئە و پرسیارانەى دواى کارەساتەکە ، لەلاى هەر تاکێکى هەڵەبجەکان دروست بووە ، دەبێت دەسەڵاتدارانى ئەم وڵاتە وەڵامى بداتەوە ئەوە ( ئایا سوپاى پاسداران بە فەرمانى کێ هاتە ناو ئەو شارە ؟ بۆچى ڕێگەیان بەخەڵکى هەڵەبجە نەدا پێش کارەساتەکە شار بە جێبهڵن ؟ خۆ ڕژیم پێش وەخت ئەوەى بە ئاشکرا ووت بە دەسڵاتدارانى کوردى ، کە سوپاى پاسداران بەکیمیاى و بۆردمان ئەکەمە دەرەوە ى وڵات . کی بوون ئەوانەى دوو بارەگاى قوڕینى خۆیان لە خەلکى شارەکە لا گرنگتر بوو ؟ بۆچى و کێ بوو فڕۆکەوانەکەى ئەم کارەساتەى ئازادکرد لەژێر ناوى هەڵهاتن ؟ .
پێوستە لەسەر حوکمەت لەهەر ئان و زەمانیکدا بێت پەردە لەسەر وەڵامى ئەم برسیارانە لادات و لە دەفتەرى ڕەشى خیانەتى مێژووى کوردا بینوستەوە .
لە ساڵانى نەوەتەکان دوایى دروست بوونى پەرلەمانى کوردستان بڕیاردرا بە گەورەکردنى شارى هەڵەبجە . ئەم جارەیان لەسەر دەستى کورد خۆى ، کە لەکۆتا ساڵەکانى نەوەدەکان بوو ، بڕیارى بوون بەپاریزگاى بۆ دەردەچێت . بەڵام جارێکى تر کارەسات و جەنگى ناوخۆ بەرۆکى ئەم شارەى گرتووە . کە جەنگى ئەو کاتەى ئەم شارە بریتى بوو لەشەرى ناوخۆى حیزبە کوردیەکان لەژیر ناوى دەسەڵات و ڕەنگ وئاین ، حیزب و ڕیکخراوە بە ناو ئیسلامیەکان پشکى شیریان بەردەکەویت لەشەڕیى ناوخۆى ئەم شارە ، لەکاتێکدا ئەم شارە ببووە هۆى لانکەى دروست بوونیشیان ، ئەمە بوە هۆى داخستنى دەرگاى گەورە بوون و پێشکەتنخوازىو ئاوەدانى لەم شارەدا ، هەتا کار گەیشتە هۆى راگرتنى خۆیند لە بەشەکانى خویندنى باڵا بۆ ماوەى زیاتر لە چەند ساڵیک ،
هەر دوواى ململانى جەنگ بەرقەراربوونى ئاشتى و ئارامى شارەکە ، کۆمەڵەى رووناکبیرى و ڕۆشنبیرى و گەنجان و ڕۆژنامەنووسانى شارەکە جگە لە داواکارى و داکۆکى مافەڕەواکانى ئەم شارە هەمیشە جەختیان لەسەر بوون بە پارێزگا دەکردەوە ، چونکە بریارى بوون بە پارێزگابوون بۆ ئەم شارە ( چارەکە) سەدەى حوکمڕانى کوردى تیپەڕاندبوو .
لەسەرەتاى شەشەم کابینەى حوکمرانى خۆبەڕێوەبردن ، حوکمەتى هەرێم لە ڕێگەى پەرلەمانەکەیەوە دوو شەرەفى گەورەى بەخشیە ئەم شارە ،
یەکەمیان هەڵبژاردنى بوو وەک ( پایتەختى ئاشتى و ئارامى ) کە ئەمەش هێماى رەمزو بەرخوانى جوانى پێکەوە ژیان و سمبولى کورد نیشان دەدات لە جیهان .
دووەمیان بڕیاریى بە ( پاریزگا ) بوونى ئەم شارە بوو ، کە بۆ هەڵەبجەیەکان ئەهمیەت و بایەخى تایبەتى خۆى دەبیت ، لەسەر ئاستى ناوچەکەو هەرێمى کوردستان و حوکمەتى عیراقیش ڕۆڵى پۆزەتیڤى دەبێت ..
کارەساتى مرۆى ئەم شارەو کیشمەکیشى سیاسى و بازرگانى کردن بەقووتى هاوڵاتیانى ئەم شارەو پەرێزخستنى ئەم شارە بەدریژاى دەسەڵاتى حوکمڕانى کوردى و چارەسەر نەکردنى برینداران و پەککەوتوانى چەکى کیمیایى ، وای لەهاوڵاتیانى ئەم شارە کردووە کە بەبێ ئومێدى ژیانەوە بڕواننە ئایندەو ئاوەدانى شارەکەیان ..
بوونى ئەحزابە سیاسیەکان بەدریژاى ژیان لەم شارەدا دروستکەریى نەهامەتى و مەینەتى خەڵکى ئەم شارە بوون ، ئەگەر خزمەتیکى سادەشیان کرد بێت ، جگە لە بەرژەوەندى حیزب و مەرامى سیاسى ، هیچى کە نەبووە .
ڕێکنەکەوتنى لایەنە سیاسیەکان لەسەر بۆستەکانى ئەم شارەو نەبوونى ووتارى پاریزگار لەم یەکەم ساڵى بوون بە پاریزگار و لە یادێکى وەک یادى کیمیابارانى هەڵەبجە ، عەیبەیەکى گەورە و پەڵەیەکى ڕەش بوو بەناوچەوانى لایەنە سیاسیەکانەوە .
ئەوەى کە هەڵەبجە پێویستیەتى لەم ساتەوەختەدا ، هەوڵى زیاترى کۆمەڵەى رووناکبیرى و ڕۆشنبیرى و گەنجان و ڕۆژنامەنووسان ودڵسۆزانى خەڵکى شارەکە خۆیەتى ، تاکو بتوانن چنگى حیزب لە قورگى شار بهێننە دەرەوەو کۆمەک و یارمەتیە نێودەوڵەتیەکان ، حساب بانکى بۆ بکریتەوە . چیتر بەرپرسو لایەنە سیاسیەکان لافى منەتى پێوە لێى نەدەن .
بێوستە چیتر هەڵەبجەیەکان گوێى بۆقسەى بریقەدار نەگرن لەیادوبۆنەکاندا و ئەرکى ڕێکخراو و خەمخۆرانی شارەکەیە ، قسە بگۆرن بۆکردار و هەوڵ بدەن لەجوولانى کەیسى منداڵە ونبووەکانى هەڵەبجە ، بۆهەرتاکیک لەو منالانە بەپێى تەمەنی سەرو 25 ساڵەیان تراژیدیاو ڕۆمانێکى میلەتێکى ستەم دیدەو خۆراگرى تیکۆشان و بەرخودان پیشانى جیهان دەدات .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە