بەکر حسەین : سـڵاوت لێ بێ کـۆبانی ..
رۆژی 8 ی ئوکتوبه‌ری 2014، له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌رێکدا به‌ره و ستۆکهۆڵم بۆ هاوبه‌شی خۆپێشاندانێك بۆ ناره‌زایی به‌رامبه‌ر به هەڵوێستی تورکیا لە دژی کۆبانی و هاوکاریان لەگەڵ داعش. سەرەتاکانی ئەم هۆنراوەیەم نوسی و رۆژی شه‌ممه‌ی 12-10-2104 ته‌واوم کرد.
سڵاوت لێ بێ رۆژئاوای خۆراگر
سڵاوت لێ بێ کۆبانی
تۆ ئێستا دڵی کوردانیت و تۆی شاری به‌رگری و قوربانی
سڵاوت لی بێ کۆبانی
هه‌موو کـوردانی دنیا رویان له تۆیه و
تۆ قـیبله‌ی هه‌مـوومانی
کچانی قاره‌مانی تۆ ئێستا له دنیادا ،
بون به سیمبۆڵی خه‌باتی مرۆڤایه‌تی
بۆ ئازادی و بەهاکانی شارستانی
داستانی ورەو ئازایە تیت هەمـو دنیای سەرسام کردوه و
بۆ کـوردانی ئێستا و بۆ نەوەکانی داهاتوش ،
تۆ جـوانترین و بە نرخترین شانازیمانی
لە رێبازی شـۆرش و بەرخودانی رابوردوی کورد ا
پیاوان لە سەنگەری پێشەوەدابوون و
لە ئەزمونی ئێستای تۆدا ، کچانی پڵنگ و گـیان فیدات .
لەسەنگەری پێـشـەوەدایە .
سەرکەوتنی تۆ ، هە‌ر بۆ راماڵینی دوژمن نابێت بەڵکوو
بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی شارستانیشـه
کە یەکسانی پیاو و ژنی تیایە .
ئەگەرچی بۆ بینینی سه‌رهه‌ڵدانی رۆژ
رۆژهه‌ڵاته فه‌له‌کیه‌که سه‌ره‌تایه .
بەڵام ئێستا لای ئێمەی کوردستانیان
بۆ چاوەروانی هەڵهاتنی رۆژ
هە‌ر چاومان لە رۆژئاوایە .
کۆبانی تۆنامریت و تۆ له جوگرافیا بچوکه‌که‌تدا نه‌ماوی
ئێستا جێگه‌ی تۆ له ناو دڵ و هه‌ستی مرۆڤدۆستانه‌ی ملیونه‌هایه .
تۆ له‌سه‌ر هه‌موو زارێکیت و قـوربانیان و روناکیه‌که‌ت
روهه‌ڵماڵینه له‌سه‌ر بێ ئه‌خلاقترین و درنده‌ترین جانه‌وه‌رانێ ئه‌م دنیایه
راپەرین و بوێری و بێباکی ، فرێشته پیرۆزه‌کانت
رووبه‌رووی ، شمشێره‌کانی ، هه‌مه‌جێه‌ت و جه‌هاله‌ت ،
داهێنانی رێبازێکی نوێی پرر مانایه
چرای رۆناکیه بۆ مرۆڤایه‌تی و
بۆ مێژویەکی نوێی خه‌باتی کـوردایه‌تیش سەرەتایە .
(( چه‌ند دێرێك ، لێره‌دا لابراوه . له‌به‌ر هۆکاری پێویست )) *
زۆر جێی حەسرەت و داخمە
که من به‌گـوێره‌ی توانا و ئاره‌زوم .
هەمو شتێـکم لە دەست نایە .
ئاخ ، خۆزگە من ، بۆ بەرگری لە تۆ و تۆڵە لە دوژمن .
لە ئاسمانی کۆبانیدا فرۆکەوانێکی ئاپاچی بومایە .
بەڵێن بێ منی دوور وڵاتی به‌ساڵاچوی
بێ دەسەڵاتی ، بێ پۆست و پایە
هە‌ر دڵسۆزت بمێنم هەتا مابم و ئەوەندەی توانام تیایە .
بەڵێن بێ ، ئازارەکانت بگەیەنم بەو د‌نیایە .
بەڵێن بێ هە‌ر پشتیوانت بمێنم
بۆ گەیاندنی پەیامی ئازادی خوازانەت ، و
بۆ سه‌رخستنی ئە و ئێرادەو ئەو ، ووره ، پۆڵایە .
بەڵێن بێ نەفرەت و نەعلەت بکەم لە هەموو ئەو نامرۆڤانەی
کە لە دۆزه‌خی شەری مان و نەماندا ، پشتیوانیت ناکەن و
کەمتەرخەمی و بێ باکیان لەخزمەتی دوژمندایە .
کـۆبانی تۆ هە‌ر سەردەکەویت و
دوژمنانت چەند درەندەترین و
چه‌ند بێ ئەخلاقـتربن هە‌ر دەد‌ۆڕین و
هه‌موو مرۆڤایه‌تی شارستانی نه‌فره‌تیان لێده‌کات و
کـۆتاییان لە ریسـوابوندایە
مەزاری شەهیدانی تۆ دەبیت قیبلەی حەجی ئازاد‌یخوازنی کـورد و
ئازادیخوازانی ئەم د‌نیایە .
ئاواته‌خواز و چاوه‌روانی سه‌رکه‌وتنی تۆم و
ئه‌گه‌ر رێـکه‌وت بۆ حه‌ج و بۆ ماچکردنی مەزاری شـەهیدانت
بمامایە و بهاتمایە .